عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەر

عەبدوڵڵای کوڕی جەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیب (عەرەبی:عبد اللە بن جعفر)یەکێک بوو لە ھاوەڵە گەنجەکان و خزمی پێغەمبەر، کوڕەزای عەلی و نیوەبرای محەممەدی کوڕی ئەبووبەکر بووە. ئەو سەرەڕای ئامادەنەبوونی لە شەڕی کەربەلا دڵسۆزی ئەھلولبەیت بوو، دەوترێت کە وتوویەتی: ”سوپاس بۆ خودای گەورە، نەمتوانی پشتگیری حوسێنی کوڕی عەلی بکەم لە کەربەلا، بەڵام دوو کوڕەکەم (عەون و محەممەد) پشتگیریان کرد". عەبدوڵڵا لە نێو عەرەبەکان بە بەخشندەیی ناسرابوو.

عەبدوڵڵای کوڕی جەعفەر
عبد اللە بن جعفر
Personal
لەدایکبووننز. ٦٢٢ یان ٦٢٦
مردننز. 699یان ٧٠٢/٧٠٤
Resting placeگۆڕستانی ئەلباقیع، مەدینە
ئایینئیسلام
Spouse
منداڵ(ەکان)
  • عەون کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەر
  • محەممەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەر
Parentھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "["
ناسراو بەھاوەڵ
Relationsبەنو ھاشم
گۆڕی عەبدوڵڵای کوڕی جەعفەر

ژیاننامە دەستکاری

عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەری کوڕی ئەبووتاڵیب و ئەسمای کچی عومەیس بووە. ئەوان لە ساڵی ٦١٦ کۆچیان کردبوو بۆ حەبەشە، عەبدوڵڵا و دوو براکەی لەوێ لەدایکبوون. عەبدوڵڵا یەکەم کەس بوو لە موسڵمانان کە لە خاکی حەبەشە لەدایک بێت دوای لەدایکبوونی عەبدوڵڵا لە حەبەشە، پاشای شانشینی حەبەشە (نەجاشی) بە کوڕێکیش بەختەوەر بوو. یەکسەر پرسیاری لە دایک و باوکی عەبدوڵڵا کرد دەربارەی ناوی منداڵەکەیان. پاش زانینی ناوی بنەماڵەی جەعفەر، پاشای حەبەشیش ناوی (عەبدوڵڵا)ی بۆ کوڕی یەکەمی ھەڵبژارد. ھەروەھا باس لەوە دەکرێت کە ئەسما کچی عومەیس دایکی شیردەری کوڕی پاشای حەبەشە بووە. وا دیارە برا بچووکەکەی عەبدوڵڵا یەکەم منداڵە لە مێژووی موسڵمانان کە ناوی محەممەد بێت بە ناوی پێغەمبەرەوە ناونراوە. ئەو بنەماڵەیە لە ساڵی ٦٢٨ گەڕانەوە بۆ عەرەبستان و لە شاری مەدینە نیشتەجێ بوون.[١]

دوعا و ڕێنمایی پێغەمبەر دەستکاری

لە ئاماژەکەی ئیبن حەجەر، دەوترێت دوای ٣ ڕۆژ لە مردنی جەعفەر محەممەد (د. خ) چووە ماڵی ئەسما و بانگەوازی بۆ منداڵانی جەعفەر کردووە. پاشان سەبارەت بە ھەریەکە لە منداڵەکان وتی “سەبارەت بە محەممەد کوڕی جەعفەر ئەو لە ئەبووتاڵیبی مامم دەچێت، سەبارەت بە عەبدوڵڵا ھەم لە ڕووی ڕواڵەت و ھەم لە ڕووی سیفەتمەوە لە من دەچێت، دوای ئەوە پێغەمبەر دەستی ڕاستی عەبدوڵڵای گرت و فەرمووی خوایە جێنشینێک بۆ جەعفەر لە بنەماڵەکەیدا دابین بکە، و لە کاروبارەکەیدا سەلاحەت بۆ عەبدوڵڵا بکە سێ جار ئەم دوعایەی بۆ خودای گەورە دووبارە کردەوە. پێغەمبەر کوڕەکانی ئەبووتاڵیب واتە جەعفەر و عەقیل و عەلی ڕاسپارد کە ھاوسەرگیری منداڵەکانیان لەگەڵ ئامۆزاکانیان ڕێکبخەن.[٢]

پیشە دەستکاری

شەڕەکانی دەستکاری

سەبارەت بە بوونی لە شەڕی جەمەلدا، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆتایی شەڕەکەدا، لەکاتی سپاردنی گەڕانەوەی عائیشە بۆ مەدینە لەژێر ئەمنییەتی محمد کوڕی ئەبووبەکری برایدا، عەلی فەرمانی دانی ١٢ ھەزار درھەمی بە عائیشە داوە. عەبدوڵڵا پێی وابوو کە بڕە پارەکە زۆر کەم بووە، بڕە پارەیەکی گەورەتری بۆ عائیشە ھێنایە دەرەوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Fountain Magazine - Issue - Jafar Ibn Abi Talib". web.archive.org. 2017-12-15. Retrieved 2023-06-13.
  2. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2017-02-25. Retrieved 2023-06-13.
  3. ^ "عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەر". web.archive.org. 2007-03-19. Retrieved 2023-06-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Zainab (p.b.u.h)". www.holykarbala.net. Retrieved 2023-06-13.