زەنیرە رومی یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی موسڵمانان، لە یەکەمەکان بوو کە باوەڕیان بە بانگەوازی ئیسلامی هێنا، هەروەها یەکێک بوو لەو موسڵمانە ستەملێکراوانەی کە کافرەکانی قوڕەیش ئەشکەنجەیان ئەدا و ستەمیان لێدەکردن لە مەککە بەهۆی موسڵمان بوونیان و باوەڕکردنیان بە بانگەوازی پێغەمبەر محەممەد دروودی خوای لەسەر بیت. یەکێک بوو لە ٧ کەس کە لە لایەن ئەبوبەکر صدیق ئازادکران. لە سەرەتای ئیسلامدا موسڵمان بوو، موشریکەکانیش ئەشکەنجەیان دا. دەوترێت کە ئەو خانمی بەنو مەخزوم بووە, و ئەبوجەهل ئەشکەنجەی دەدا. هەندێک بە خانمی بەنی عەبدولدار دەیانزانی، و لە ناویدا باس لەوە نەکراوە کە ئەو دوو کۆچەکەی کۆچی کردووە یان نا. وە ئەگەر گەیشتووەتە کاتی دوو قیبلە یان نا، هەروەها باسی بەرواری مردنی نەکراوە. [١] [٢] [٣] [٣]

چیرۆکی ئازادکردنی دەستکاری

کاتێک موسڵمان بوو، خەڵکی قوڕەیش بە توندی ئەشکەنجەیان دا، وە ڕەتیانکردەوە جێی بهێڵن تاوەکو لە ئایینی پێغەمبەر محەمەد (د) دوورکەوێتەوە. کاتێک کوێر بوو، موشریکەکان دەیانگوت اللات و العزا کوێریان کرد بەهۆی کافربوونی پێیان زونیرەش وتی: اللات و العزا چۆن دەزانن کێ دەیانپەرستێت؟ تەنها خودا دەتوانێت بینینم بۆ بگەڕێنێتەوە. بۆ بەیانی بینینی بۆ گەڕاوە وە کاتێک ئەبوبەکر خوا لێی ڕازی بێت ئەو ئازارەی بینی کە بەسەریدا هات، کڕییەوەو ئازادی کرد، یەکێک بوو لەو حەوت کەسەی ئەبوبەکر ئازادی کردن. [١] [٢] [٣] [٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "زنيرة من السابقين الأولين - إسلام ويب - مركز الفتوى". Retrieved 2020-03-25.
  2. ^ ئ ا "معنى اسم "زنيرة" ومن سمي به . - الإسلام سؤال وجواب". Retrieved 2021-09-15.
  3. ^ ئ ا ب پ "ص124 - كتاب أسد الغابة ط العلمية - زنيرة الرومية - المكتبة الشاملة". Retrieved 2021-09-15. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.