عەمر کوڕی ھێشام کوڕی موغەیرە مەخزومی (بە عەرەبی: عمرو بن هشام بن المغيرة المخزومي القرشي الكناني‎) ناسراو بە ئەبو جەھل (بە عەرەبی: أبوو جهل‎ لە بازرگانانی قوڕەیش و کەسێکی ئازا بوو و بۆیە پێیان دەوت ئەبو الحەکەم(بە عەرەبی: أبوو الحكم‎). بەھۆی دوژمنایەتییەکی زۆرەوە بەرامبەر بە محەممەدی عەبدولڵا، موسڵمانان بە ئەبوو جەھل بانگیان کرد. لە شەڕی بەدردا لە تەمەنی حەفتا و یەک ساڵیدا کوژرا. دیارترین ئاڵاھەڵگری بەرھەڵستی دژی ئیسلام بوو عەمر ئەمیرێکی دیاری ھۆزی مەخزوم، لە ڕۆژانی پێش ئیسلامدا بە ئەبوحەکەم (باوکی دانا) ناسراو بوو. دوای ئەوەی محەممەد دەستی کرد بە ئامۆژگاری تاکانەپەرستی، عەمر دژایەتی کرد و زۆرجار ھێرشی جەستەیی دەکردە سەر محەممەد و پەیڕەوەکانی. چەندین تازە موسڵمانی وەک سومەیییە بنت خەبات و یاسری کوڕی ئەمیر دەچەوساندەوە.

عەمر کوڕی ھێشام

لەدایکبووننز. 570[١]
مەرگ١٣ ئازار ٦٢٤ زایینی
ھۆکاری مەرگلەشەڕی بەدردا سەریان بڕی.
ناوەکانی ترئەبو الحەکەم
'ئەبو جەھل
ناسراوە بەبوون بە دوژمنی محەممەد
ھاوسەرموجالیدیا بنت عەمر
عەروە کچی عاس
مناڵ(ەکان)ئیکرامە
زۆارە
تەمیمی
سەخرە
ئەسما
جەمیلە
ئوم حەکییم
ئوم سەعید
Juwayriya
حۆنفا
ئوم حەبیب

ڕێبازی ئەشکەنجەی دڵڕەقانەی عەمر بەرامبەر بە موسڵمانان وای لە محەممەد کرد کە نازناوی ئەبو جەھل (باوکی نەزانی) و فیرعەون ئەل ئوممە (فیرعەونی ئۆمەت) پێ ببەخشێت. عەمریش لەگەڵ کەسانی دیکە کەعبەی بەڕێوەدەبرد و لەوێ عیبادەتیان دەکرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ The encyclopaedia of Islam (بە ئینگلیزی) (New ed.). Leiden: Brill. p. 137–140. ISBN 978-90-04-08112-3. Retrieved 2ی Februaryی 2022. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= (help)