حەلیمەی سەعدییە (بە عەرەبی: حليمة السعدية‎) ناوی حەلیمە کچی ئەبوو زوئەیب کوڕی حارس لە هۆزی هەوازین، حەلیمە دایکی شیری پێغەمبەر محەممەدە.[١]

دایکی شیری پێغەمبەر محەممەد

حەلیمەی سەعدییە

حەلیمە کچی ئەبوو زوئەیب
گۆڕی حەلیمەی سەعدییە لە بەقیع
لەدایکبوون
حیجاز
مەرگ٦٣٠-٦٣١
مەدینە
شوێنی گۆڕبەقیع
ئایینئیسلام

ژیان دەستکاری

خێزانی حارس کوڕی عەبدول عوزا بوو، خاوەی سێ منداڵە بەناوەکانی عەبدوڵڵا کوڕی حارس، ئونەیسە کچی حارس و حوزافە کچی حارس کە بەناوی شەیما ناسراوە.[٢]

شیرپێدان دەستکاری

هۆزەکانی قوڕەیش منداڵەکانیان دەنارد بۆ بیابانەکانی دەوروبەری مەککە بۆلای بەنی سەعد لەهەوازین و بەنی لەیس لە کینانە، بەهۆی پارێزراوی و پاکیەتی زمانیان لەوشەی بێگانە، دایەنەکان دەهاتن بۆ مەککە بۆ ئەوەی مداڵەکان لەگەڵ خۆیان ببەن و ئەوەیان هەڵدەبژارد کە باوکی لەژیاندا ماوە،[٣] حەلیمە محەممەی لەگەڵ خۆی برد بۆ بیابانی بەنی سەعد و لەوێ پەروەردە بوو، دوای پێنج ساڵ گەڕاندیەوە بۆ لای ئامینەی دایکی.[٤] حەلیمە لەگەڵ مێردەکەی دوای دابەزینی سروش موسڵمان بوون، دوای غەزای حونەین هات بۆلای پێغەمبەر ئەویش عەبایەکەی خۆی بۆ ڕاخست تاوەکوو لەسەری دانیشێت،[٥][٦] حەلیمە لە ساڵی هەشتی کۆچیدا مردووە و لە گۆڕستانی بەقیع نێژراوە.[٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "حليمة السعدية". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-12.
  2. ^ "هل كان لحليمة السعدية خصوصية معينة؟ - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-12.
  3. ^ "صفات حليمة السعدية". موسوعة المحيط (بە عەرەبی). 2019-09-22. Retrieved 2021-10-12. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "حليمة السعدية مرضعة له". بوابة السيرة النبوية (بە عەرەبی). 2016-10-03. Retrieved 2021-10-12.
  5. ^ مسند البزار، فەرموودەی ٢٧٨١
  6. ^ "ما يشير الى عظم شأن حليمة السعدية مرضعة النبي (صلى الله عليه واله) - مركز الأبحاث العقائدية". www.aqaed.com. Retrieved 2021-10-12.
  7. ^ الطائف, عواض الخديدي- (2014-06-24). "«قرية حليمة السعدية» بوادي الذويبات .. شاهدة على عصر النبوة". Madina (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-12. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "سيرة " حليمة السعدية " مرضعة النبي عليه السلام". المرسال (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-12. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.