ئیسماعیلیە
ئیسماعیلیە (بە عەرەبی: الإسماعيلية) لقێکە لە مەزھەبی شیعە. ناوی ئیسماعیلیە لەوە ھاتووە کە لە دوای مردنی جەعفەری سادق، ئیسماعیلی کوڕی ئەویان بە ئیمامەت قەبووڵ کردووە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە شیعە ئیمامیەکان مووسای کازمیان بە ئیمامی دوای سادق قەبووڵە.
ئیسماعیلیە لە سەردەمی سەدەکانی دە ھەتا دوانزە بە ھۆی دەسەڵاتی سیاسی فاتیمییەکان، ببوو بە گەورەترین لقی شیعە.
ئیسماعیلیە بڕوایان بە یەک بوونی خوایە و ھەروەھا بڕوایان بە کۆتایی ھاتنی وەحی دوای محەممەد ھەیە و پێیان وایە کە ئەو دواھەمین پێغەمبەری خوایە بۆ تەواوی مرۆڤەکان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Isma'ilism»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیسماعیلیە تێدایە. |