ڕەخنەگەری لەسەر ئیسلامییەت

بۆچوون و مامەڵەکانی سەرکردە، وتارخوێن و جوڵانەوەکانی سەر بە جوڵانەوەی گەشەکردن کە بە ئیسلامییەت ناسراوە (هەروەها بە ئیسلامی سیاسیش ناودەبرێت) جێی ڕەخنەیە لەلایەن ناموسەڵمانەکان و ئیسلامیە هاوچەرخەکان (ئیسلامی ئازادڕەو). ئەو نووسەرانەی کە ڕەخنە لە ئیسلامییەت یان بەشێك لە ئیسلامییەت دەگرن، ئەمانەن: ماجد نەواز، ڕەزا ئەسڵان،[١] ئەبدولوەهاب مەدب،[٢] موحەمەد سەعید ئەل عەشماوی،[٣] Gilles Kepel,[٤] خالید ئەبو فەزڵ،[٥] جیڵ کیبێل،[٦] ماتیاس کونتزێل،[٧] جۆزیف ئـ.ب. لەمبارد و ئۆلیڤەر رۆی.[٨]

ئەو بابەتانەی لە جوڵانەوە ئیسلامیەکان دا کەوتۆتە بەر ڕەخنە بریتییە لە: سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین بەمەبەستی ڕێگری کردن لە بەرپەچ دانەوە و سووکایەتیکردن بە ئیسلام، ئەو باوەڕەی کە ئیسلام تەنها ئایین نییە بەڵکو ڕژێمێکی بەڕێوبردن و فەرمانڕەوای کردنە وە شەریعەی مێژوویی (یاسای ئیسلامی) تەنها سیستەمی یاسای جیهانییە کە بەردەستە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و پێویستە بسەپێنرێت بۆ ئەوەی ئیسلام بە دروستی و تەواوی پەیڕەر بکرێت.[٩]

یەکگرتنی ئایین و دەوڵەت دەستکاری

یەكێك لە باوترین وتەکانی جوڵانەوە ئیسلامیەکانی سەر بە ئیسلامی سیاسی دەڵێت " الإسلام دين ودولة – ئیسلام ئایین و دەوڵەتە". بەڵام وەکو یەكێك لە ڕەخنەگرەکان دەڵێت کە ئەو وتەیە "نە ئایەتی قورئانە نە دەقی حەدیسەکانی پێغەمبەرە بەڵکو وتەیەکی سیاسی باوی سەدەی نۆزدەهەم بووە کە بەکاردەهات لەلایەن جوڵانەوە سەلەفیەکانەوە."[١٠]

تازەگەری لە ئیسلام دا دەستکاری

ئیسلامیەکان و ئیسلامیە شۆرشگێرەکان لە هەوڵێکی بەردەوام دا بوون بۆ لەناوبردنی مامەڵە و چالاکییە ڕۆژئاواییەکان لە ژیانی رۆژانەیان دا، وەک بەکارهێنانی فڵچەی ددان شتن، تێکەڵ بوونی ژن و پیاو، چوونە دەرەوەی ئافرەی بەبێ داپۆشینی سەریان، ڕۆژانی پشووی شەمە و یەکشەمە لە هەفتەدا، چەپڵە لێدان بۆ وتاردەران[١١][١٢] بەڵام بە بیروڕای دانیێڵ پایپس "تەنانەت ڕەت کردنەوەی ڕۆژئاواش هەر پەسەند کردنە" و هەڵدەستن بە ناساندی تازەگەری نوێ بۆ ناو ئیسلام لەسەر شێوازی ڕۆژئاوا.[١٣]

ئابووری ئیسلامی دەستکاری

ڕەخنەگەری لەسەر ئیسلامییەت یان ئابووری ئیسلامی بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەیسەندووە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئابوور ئیسلامی هەولێکی "ناتەبا، ناتەواو، ناکرداری و ناپەیوەستە"[١٤][١٥] چونکە پاڵنەرەکەی ناسنامەیەکی کلتورییە وەك لەوەی چارەسەرکەری کێشە بێت.[١٦] سەرچاوەیەکی تر ئابووری ئیسلامی ڕەت کردۆتەوە و پێی وایە کە لە بیردۆزدا "تێکەڵەیەکی سەرلێشێواوە لە بیرۆکەی سۆشەلیست و میلی" و لە کردار دا "هیچ نییە جگە لە دەست بەسەرداگرتنێکی ناکرداری دەوڵەت بەسەر ئابووری دا وە هەڵ دەدات بۆ جۆرە سیاسەتێکی دابەشکردنەوەی یەکسان کە ناکردەییە ژیانی ڕاستی دا."[١٧]

لە بواری سیاسی و هەرێمی دا کە ئیسلامیەکان و (زاناکان - عولەماکان)ی ئیسلام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەبێت بۆچوونیان دەربارەی هەموو شتێك هەبێت، جێگەی سەرسوڕمانە کە هێندە کەم بیروڕایان هەیە لەسەر بابەتێکی بەو جۆرە گرنگ و بنچینەیی چالاکیەکانی مرۆڤ، بەشێوەیەك کە نموونەکەیان نە دەچێتە بواری سەرمایەداری (کاپیتالیزم) نە سۆشەلیستی.[١٧]

دوژمانەیتی کردنی ڕۆژئاوا دەستکاری

کەسایەتییە گەورە و دیارەکانی ئیسلامییەکان وەك سەید قوتب و ئایەتوڵا خومەینی خەخت دەکەنەوە لەسەر رق و کینە بەرامبەر ناموسوڵمانەکان و هەر شتێك نا ئیسلامی بێت. بۆ نموونە، سەید قوتب، دژی بیرۆکەی پێکەوە ژیان بوو لەگەڵ ناموسوڵمانەکان و باوەڕی بە دابەشکردنی دونیا هەیە بۆ دوو بەش (ڕاست و چەوت) کە ئیسلام ڕاستییە و هەموو شتێکی دی چەوتە، "ئیسلام ناتوانێت هاوڕا بێت یان پەسەندی ڕەوشێک بکات کە نیوە ئیسلام بێت و نیوە نەزانی و نەفامی بێت... تێکەڵ بوون و هاوژیانی ڕاست و چەوت نەشیاو و ئەستەمە،[١٨] شارستانی ڕۆژئاوا خۆی لە خۆی دا بەدکار،گەندەڵە و بریتییە لە کۆمەڵە خاشاکێکی قێزەون".[١٩]

ئۆلیڤەر رۆی هێرشی ئیسلامیەکان بۆ سەر مەسیحیەکان و ناموسوڵمانەکان وەك بەهانەیەكی شکستخواردوو ڕوون دەکاتەوە .

بەهۆی ئەوەی کە ئیسلام وەڵامی هەموو شتێکی پێیە، بۆیە هەموو کێشە و ناکۆکییەکان کە کۆمەڵگەی ئیسلامی پێوەی دەناڵێنێت هۆکارەکەی بێ باوەڕەکان و دەسیسەچیەکانن (چ مەسیحی یان جولەکەکان بن). زۆرجار هێرش دەکرێتە سەر مەسیحیەکان و جولەکەکان لە وتارە بنچینەییە سەرەکیەکان دا. لە وڵاتی میسڕ، قبتیەکان کە دانیشتوانی ڕەسەنن زۆرجار هێرشیان دەکرێتە سەر. لە ئەغڤانستان، چالاکەوانە مرۆییە ڕۆژئاواییەکان (سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەیان پێشینەیەکی "سیکۆڵار - عەلمانی"یان هەیە) بە فەرمی تاوانبار و تۆمەتبار دەکرێن چونکە هاوپیشەن لەگەڵ شاندە مەسیحیەکان دا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Aslan, Reza, No God but God: The Origins, Evolution, and Future of Islam, Random House, 2005. ISBN 1400062136
  2. ^ Fluehr-Lobban, Carolyn ed., Against Islamic Extremism: The Writings of Muhammad Sa'id al-Ashmawy, Gainesville: University Press of Florida, (1998)
  3. ^ Abou El Fadl, Great Theft, 2005
  4. ^ Kepel, Jihad, 2002
  5. ^ "Jihad and Jew Hatred." Voices on Antisemitism. United States Holocaust Memorial Museum. 17 July 2008. Web. 19 August 2013. Transcript.
  6. ^ Roy, Failure of Political Islam, 1994
  7. ^ Fuller, The Future of Political Islam, 2003: p. 39
  8. ^ Halliday, 100 Myths, 2005: p. 85
  9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری AEFGT2005:82 نەدراوە
  10. ^ Halliday, 100 Myths, 2005: pp. 85–86
  11. ^ Abou El Fadl, Great Theft, 2005: pp. 172–74
  12. ^ Roy, Failure of Political Islam, 1994: p. 82
  13. ^ The Western Mind of Radical Islam by Daniel Pipes First Things, December 1995
  14. ^ Sohrab Behada, "Property Rights in Contemporary Islamic Economic Thought, Review of Social Economy, Summer 1989 v. 47, (pp. 185–211)
  15. ^ Kuran, "The Economic Impact of Islamic Fundamentalism," in Marty and Appleby Fundamentalisms and the State, U of Chicago Press, 1993, pp. 302–41
  16. ^ "The Discontents of Islamic Economic Mortality" by Timur Kuran, American Economic Review, 1996, pp. 438–42
  17. ^ ئ ا Halliday, 100 Myths, 2005: p. 89
  18. ^ "The Islamic Resurgence: Prospects and Implications" by Kemal A. Faruki, from Voices of Resurgent Islam, ed. by John L. Esposito, 1983, p. 289
  19. ^ Fuller, The Future of Political Islam, 2003: p. 196