سۆفیگەری (بە عەرەبی: ٱلصُّوفِيَّة)، یاخود تەسەووف[١] (بە عەرەبی: ٱلتَّصَوُّف)، بە گشتی وەسفدەکرێت بە «عیرفانییەتی ئیسلامی»،[٢] «ڕەهەندی ناوەوەیی ئیسلام»[٣][٤] یان «دەرکەوتەی عیرفانییەت لەناو ئیسلامدا»،[٥][٦] عیرفانییەتە لە ئیسلامدا، «جیادەکرێتەوە ... بە بەها، ڕێوڕەسمە ئایینییەکان، فێربوون و خانە [جیاوازەکان]»[٧] کە زۆر زوو لە مێژووی ئیسلامیدا دەستیپێکردووە[٥] و بە باوەڕیان «سەرەکیترین دەربڕین و گرنگترین و نێوەندیترین ڕوونیی» کرداری عیرفانیی لە ئیسلامدا پیشاندەدات.[٨][٩] کردارکەرەکانی سۆفیگەری پێیان دەووترێت «سۆفییەکان» (بە عەرەبی: صُوفِيّ).[٥]

شەش مامۆستای سۆفی، نز. ١٧٦٠

وشەڕەتناسیدەستکاری

مانای ڕەسەنی سۆفی لەوە دەچێت مەبەست لە «کەسێک کە خووری (صوف) دەپۆشێت» بووبێت، و ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام ڕوونکردنەوەکانی تر بە «ناڕاست» دادەنێت.[١٠][٥] پۆشاکە خوورییەکان لە کۆندا پەیوەندییان بە عیرفانەکانەوە ھەبووە.[٥] ھەردوو ئەل قوشەیری و ئیبن خەلدوون ھەموو ئەگەرەکانی تر جگە لە صوف‌یان ڕەتکردەووەتەوە لە شیکردنەوە زمانەوانییەکاندا.[١١]

شیکردنەوەیەکی تر ڕەگەکانی وشەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ صفاء، کە لە عەرەبیدا بە مانای «پاکی» دێت، و لەم دۆخەدا بیرۆکەیەکی ھاوشێوە ھەیە بۆ تەسەووف کە لە ئیسلامدا تەزکییەیە (تزكية، واتە: خۆ پاککردنەوە) کە ئەویش زۆر لە سۆفیگەریدا بەکاردێت. ئەم دوو شیکردنەوەیە لەلایەن سۆفی ئەل رەزوباری (مردووی ٣٢٢ کۆچی) لە یەک دراون، کە ووتوویەتی، «سۆفی ئەوەیە کە خووری لەسەر پاکی دەپۆشێت.»[١٢][١٣]

ئەوانی تر پێشنیاریان کردووە کە وشەکە لە زاراوەی أهل الصفة («خەڵکی سوففە»)، کە کۆمەڵەیەکی لاوازی شوێنکەوتووی محەممەد بوون کە کۆبوونەوەی زیکری ئاساییان ھەبوو، یەکێک لە ناودارترین شوێنکەوتووەکانییان ئەبوو ھورەیرە بوو. ئەم پیاو و ئافرەتانە، کە لە مزگەوتی پێغەمبەردا دادەنیشتن، بە یەکێک لە سەرەتاییترین سۆفییەکان دادەنرێن. [١٤][١٥]

پێناسە‌ی سۆفیایە‌تیدەستکاری

سۆفیایە‌تی بریتییە‌ ‌ لە‌ بزوتنە‌وە‌یە‌کی ئایینی، سە‌رە‌تای سە‌رھە‌ڵدانی دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ پێش کۆتایی سە‌دە‌ی دووە‌می کۆچی تا سە‌دە‌ی سێیە‌می کۆچی.

سە‌رە‌تا لە‌ تاکە‌کە‌سییە‌وە‌ سە‌رھە‌ڵدە‌دات بانگێشە‌ی خۆپاکڕاگرتن لە‌ بێ فە‌رمانی خوا و بە‌ندایە‌تیکردنی لە‌ سنوور بە‌دە‌ر دە‌کات. واتا زیادە‌رە‌وی لە‌ خوا پە‌رستیدا بە‌مە‌بە‌ستی لە‌ خوا نزیک کە‌وتنە‌وە‌. ئە‌م چۆنیە‌تییە‌ تیشک دانە‌وە‌ی (رد فعل)ی کە‌سانێک بوو کە‌ پشتیان کردبووە‌ خوا پە‌رست و ڕوویان لە‌ دونیاوە‌ بوو. دواتر ئە‌م چۆنیە‌تییە‌ پە‌رە‌ی سە‌ند و تایبە‌تمە‌ندییان لە‌ نێو خە‌ڵکە‌وە‌ دە‌رکە‌وت بە‌ناوی سۆفی. ‌ ڕۆژ بە‌ دوای ڕۆژ ژمارە‌یان زیاد دە‌بوو تا بوون بە‌ دیاردە‌یە‌کی بە‌ر چاو.

سۆفی ھە‌ڵدە‌ستێت بە‌ پە‌روە‌ردە‌کردنی دڵ و دە‌روون و لێکۆلینە‌وە‌ی لە‌ خودای میھرە‌بان لە‌ ڕێگە‌ی ھە‌ستیارە‌ی دڵە‌وە‌ (الالھامات القلبیة). نە‌وە‌ک دۆزینە‌وە‌ و لێ وردبونە‌وە‌ی لە‌ خوای پە‌روە‌ردیگار لە‌ ڕێگە‌ی خواو پێغە‌مبە‌ری خوا.

سۆفییە‌کان بۆ چۆنیە‌تی دۆزینە‌وە‌ی خوا لە‌سە‌ر ئە‌م ھە‌ڵوێستە‌ ھە‌ڵە‌یە‌یاندا (الالھامات القلبیة) بە‌ردە‌وام دە‌بن تا تێکە‌ڵ بە‌ فە‌لسە‌فە‌ی ھیندی و فارسی و یۆنانی و ئیتری دە‌کە‌ن، ئە‌گە‌ر تۆزێک لێی ورد ببیتە‌وە‌ جیاوازیت بۆ دە‌ردە‌کە‌وێت لە‌ نێوان (الزھد)و سۆفییە‌تیدا، (الزھد) ئە‌مە‌ لە‌ سوننە‌تی پێغە‌مبە‌رە‌ دروودی خوای لە‌سە‌ر بێت ھە‌روە‌ھا پێویستە‌، سۆفیگه‌ری ئامانجی په‌رستنی تاكه‌ خوای گه‌وره‌یه‌ و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ له‌ خوا تا ده‌گه‌نه‌ پله‌ی فه‌نابوون.

سە‌رھە‌ڵدان و دە‌ستپێکردنی سۆفیایە‌تیدەستکاری

سە‌رە‌تا نە‌لە‌کاتی پێغە‌مبە‌ر دروودی خوای لە‌سە‌ر بێت وە‌ نە‌لە‌کاتی (خلفاء الراشدین) تا وە‌فاتکردنی شێخ (حسن البصری)یش ١١٠ ک سۆفی ناسراو نە‌بوون دیاردە‌یە‌ک نە‌بوون نە‌ بە‌ناو نە‌ بە‌شێوە‌ نە‌ بە‌ڕە‌فتار، بە‌ڵکوو ئە‌وە‌ی کە‌ باو بوو بۆ نمونە‌ (موسوڵمان، ئیماندار) یان ناوی تایبە‌ت وە‌ک (الصحابی، البدری، اصحاب البیعـة، التابعی). ئە‌و سە‌ردە‌مانە‌ ئە‌وجۆرە‌ زیادە‌رە‌ویە‌ لە‌ خوا پە‌رستیدا و لە‌ عە‌قیدە‌دا نە‌دە‌ناسران، بە‌ڵکوو بوونیان نە‌بوو، تە‌نھا کە‌سانێک نە‌بێت وە‌ک تاکە‌کە‌س کە‌ ئازاری خۆیان دە‌دا و زیادە‌رە‌و بوون لە‌ خوا پە‌رستی، وە‌ک ئە‌وانە‌ی کە‌ پێغە‌مبە‌ر دروودی خوای لە‌سە‌ر بێت بە‌ربە‌ستی داونە‌تە‌وە‌ لە‌ زۆر شوێندا، بۆ نموونە‌ ئە‌و سێ ھا‌وە‌ڵانە‌ی ھاتن پرسیاری چۆنیە‌تی خوا پە‌رستی پێغە‌مبە‌ریان کرد دروودی خوای لە‌سە‌ر لە‌ خێزانە‌کانی پێغە‌مبە‌ر، بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ پێغە‌مبە‌ری خوا زیاتر خوا بپە‌رستن، بۆیە‌ وتیان ئە‌مە‌ پێغە‌مبە‌ری خوا وا بە‌ندایە‌تی خوا دە‌کات کە‌ پێغە‌مبە‌رە‌ ئە‌ی ئێمە‌؟ دە‌بێت لە‌‌و زیاتر بە‌ندایە‌تی خوا بکە‌ین. بۆیە‌ یە‌کە‌کیان وتی من ھە‌موو تە‌مە‌نم بە‌ڕۆژو دە‌بم ئە‌وە‌ی تریان وتی ھە‌موو شە‌وێک شە‌وو نوێژ دە‌کە‌م ناخە‌وم، ئە‌وە‌یتریان وتی تاتە‌مە‌نم ھە‌یە‌ ژن ناھێنم، ئینجا کە‌ پێغە‌مبە‌ر درودی خوای لە‌سە‌ر بێت ھە‌واڵی ئە‌و سێ ھە‌واڵانە‌ی بیست ناردی بە‌دوایان و ووتی ئێوە‌ن واتان وتووە‌؟ وتیان بە‌ڵی پێغە‌مبە‌ری خوا، پێغە‌مبە‌ر لە‌ وە‌ڵامدا فە‌رمووی(اما واللە انی لاخشاکم للە واتقاکم لە لکنی أصوم وأفطر ، وأقوم وأنام ، وأتزوج النساء ، فمن رغب عن سنتی فلیس منی) متفق علیە واتا: واللە من لە‌ ئێوە‌ لە‌خوا ترستر و تە‌قوادارترم لە‌گە‌ڵ ئە‌مە‌شدا بە‌ڕۆژو دە‌بم و ڕۆژووش دە‌شکێنم، شە‌ونوێژ دە‌کە‌م و دە‌شخە‌وم، ھە‌روە‌ھا ژن دێنم ئینجا ئە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ رە‌فتارمان نە‌بێت ئە‌وە‌ لە‌ ئێمە‌ نیە‌ . بە‌ڵام ئاگاداربە‌ لە‌ ئێمە‌ نییە‌ واتا لە‌ ئیمانداری کامڵ نییە‌ مانای وانییە‌ کافرە‌ و لە‌ ئیسلام دە‌رچووە‌.

یان ڕووداوە‌کە‌ی ‌ زە‌ینە‌بە‌ لە‌ مزگە‌وتا، گوریسێکی گرێدابوو لە‌نێوان دوو ئە‌ستوندە‌ی مزگە‌وت بۆ ئە‌وە‌ی کە‌ توانای خۆراگرتنی ھە‌بێت بۆ شە‌و نوێژ کردن لە‌ بە‌ر خە‌وا ئە‌وا پالی پێوە‌ بنێت و خۆی پێوە‌ رابگرێت لە‌ نوێژ کردندا بە‌ردە‌وام بێت، کە‌ پێغە‌مبە‌ر درودی خوای لە‌سە‌ر بێت گوریسە‌کە‌ی بینی فە‌رمووی [ما ھذا الحبل؟ قالوا لزینب, فأذا فترت تعلقت بە فقال النبی صلی اللە علیە وسملم حلوە لیصلیَ أحدکم نشاطە فاذا فتر فلیرقد ] متفق علیە واتا: ئە‌و گوریسە‌ چیە‌؟؟ وتیان ئە‌مە‌ گوریسی زە‌ینە‌بە‌یە‌ ئە‌گە‌ر ماندوو بوو خۆی پێوە‌ رادە‌گرێت تا لە‌ شە‌ونوێژا بە‌ردە‌وام بێت، پێغە‌مبە‌ر دروودی خوای لە‌سە‌ر بێت فە‌رمووی گوریسە‌کە‌ بکە‌نە‌وە‌ و لایبە‌رن با ھە‌ریە‌ک لە‌ ئێوە‌ توانای ھە‌بوو با نوێژ بکات ئە‌گە‌ر توانای نە‌ما با پاڵ بکە‌وێت. بە‌وشێوە‌یە‌ سە‌ردە‌می (صحابـة و تابعین و تابع التابعین) لە‌سە‌ر ئە‌م بە‌رنامە‌یە‌ی کە‌ پێغە‌مبە‌ر بۆیانی دە‌ستنیشان کردبوو بە‌ردە‌وام بوون. ئە‌و بە‌رنامە‌یە‌ پە‌یداکردنی زانست و زانیاری و کار پێکردنی لە‌ ھە‌مان کاتدا، وە‌ بە‌ندایە‌تی خوا کردن و ڕە‌نج و کۆششکردن بۆ بە‌خێوکردنی خاووخێزان لە‌ یە‌ک کاتدا، وە‌ بە‌ندایە‌تی و پە‌رستنی خواو کۆشش (الجھاد) کردن.

خوا پە‌رستی و ڕێگری لە‌ داھێنراوی نوێ و (البدع) دژایە‌تی کردنیان و بە‌رپە‌چ دانە‌وە‌یە‌ان،

چەند دەروێشێکی کورد خەریکی زیکرکردنن لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی.

ھاوشێوە‌ی (ابن مسعود) خوا لێی ڕازی بێت چۆن بوو بە‌ ڕێگرێک لە‌ زیکری بە‌کۆمە‌ڵ لە‌ مزگە‌وتی کوفە‌و کۆڕو کۆمە‌ڵە‌کانی پێداخستن،

وە‌ بە‌رپە‌چ دانە‌وە‌ی بۆ {معضد بن یزید العجلی}و وە‌ جە‌ماعە‌تە‌کە‌ی، چۆن شوێنێکیان دە‌ست نیشان کردبوو لە‌ شاخ بۆ زیکرو وێردی خوا . ئینجا ئە‌گە‌ر ھاوە‌ڵانی پێغە‌مبە‌ر -خوا لیضیان ڕازی بێت- بمابوونایە‌ بۆ ئە‌مڕۆ دە‌بوا چیان بە‌ تە‌کیاکان بکردایە‌؟؟ با وە‌ڵامە‌کە‌ بۆ تۆ بێت.

کە‌واتە‌: سۆفی نە‌ بە‌ناو نە‌بە‌ چۆنیە‌تی نە‌وە‌کو ئێستا کە‌ھە‌یە‌ لە‌و سە‌ردە‌مانە‌ی سە‌رە‌تای ئیسلام بوو نە‌بوون بە‌ڵکوو ئە‌وە‌ی کە‌ باو بوو بۆ نمونە‌ (موسوڵمان، ئیماندار) یان ناوی تایبە‌ت وە‌ک (الصحابی، البدری، اصحاب البیعـة، التابعی). تە‌واوی بابە‌تی سە‌رھە‌ڵدان و چۆنیە‌تی و شوێنە‌کە‌ی و بڵاوبوونە‌وە‌ی بە‌ جیھانی ئیسلامیدا بۆ بابە‌تی تر.

دە‌رکە‌وتنی ووشە‌ی {العباد} واتا خواپە‌رستان، ھە‌ڵگری ئە‌و نازناوە لە‌ سە‌دە‌ی دووە‌می کۆچی بوو خە‌ڵکانی ئە‌وسە‌ردە‌مە‌ پێیاندە‌وترا { التابعی } ئە‌وانە‌ن کە‌ بە‌دوای ھە‌والانی پێغە‌مبە‌ردا ھاتن واتا ھە‌والانی پێغە‌مبە‌ریان بینی بوو بە‌ڵام پێغە‌مبە‌ریان نە‌بینی بوو، وە‌ چە‌ندێک لە‌ یاوە‌رانی پێغە‌مبە‌ر مابوون، کە‌ کۆمە‌لێک خە‌ڵکی خوا پە‌رست پە‌یدا بوون و سە‌ریان ھە‌ڵدا، ئە‌م خە‌ڵکانە‌ گۆشە‌گیری و تێکە‌ڵ نە‌بونیان بە‌خە‌ڵکی بە‌ چاک دە‌زانی و زیادە‌ڕە‌ویێکی زۆریان ھە‌ڵبژارد لە‌ خواپە‌رستیدا کە‌ ‌لە‌ سە‌ردە‌می { الصحابة و التابعی }دا ئە‌و جۆرە‌ خواپە‌رستیە‌ نە‌بوو . پێشتر ئاماژە‌مان بۆی کرد چۆن پێغە‌مبە‌ر لە‌گە‌ل یاوە‌رە‌کانی ڕێگری ئە‌و جۆرە‌ خوا پە‌رستیە‌ بونە‌و بە‌رپە‌چیان داوە‌تە‌وە‌، ھۆکاری دە‌رکە‌وتنی ئە‌م جۆرە‌ خواپە‌رستیە‌ لە‌ ئە‌نجامی چە‌ند روداوێکی ناوە‌خۆوە‌ بوو، کە‌ لە‌ ئە‌نجامی خوێن رشتنی بێتاوانە‌وە‌ بوو، واتا براکوژی نێوان موسوڵمانان، ئە‌و کە‌سانە‌ کە‌ نازناوی { العباد }یان ھە‌ڵگرت گۆشە‌گیری و دوور لە‌ تێکە‌ڵیان بریاردا، بۆ ئە‌وە‌ی خۆ پارێزکە‌ن لە‌ ھە‌رچی تاوان و تاوانباریدا واتا دە‌ستیان نە‌بێت لە‌ ھە‌رچی فتنە‌یە‌کە‌وە‌ .

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Qamar-ul Huda (2003)، Striving for Divine Union: Spiritual Exercises for Suhraward Sufis، RoutledgeCurzon، پەڕەکان 1–4، ISBN 9781135788438 
  2. ^ Martin Lings, What is Sufism? (Lahore: Suhail Academy, 2005; first imp. 1983, second imp. 1999), p.15
  3. ^ Titus Burckhardt, Art of Islam: Language and Meaning (Bloomington: World Wisdom, 2009), p. 223
  4. ^ Seyyed Hossein Nasr, The Essential Seyyed Hossein Nasr, ed. William C. Chittick (Bloomington: World Wisdom, 2007), p. 74
  5. ^ ی ا ب پ ت Massington, L.؛ Radtke, B.؛ Chittick, W.C.؛ Jong, F. de.؛ Lewisohn, L.؛ Zarcone, Th.؛ Ernst, C.؛ Aubin, Françoise؛ Hunwick, J.O. (2012). "Taṣawwuf". In P. Bearman؛ Th. Bianquis؛ C.E. Bosworth؛ E. van Donzel؛ W.P. Heinrichs. Encyclopaedia of Islam (وەشانی 2nd). Brill. doi:10.1163/1573-3912_islam_COM_1188. 
  6. ^ Martin Lings, What is Sufism? (Lahore: Suhail Academy, 2005; first imp. 1983, second imp. 1999), p.12: "Mystics on the other hand-and Sufism is a kind of mysticism-are by definition concerned above all with 'the mysteries of the Kingdom of Heaven'".
  7. ^ Knysh, Alexander D., “Ṣūfism and the Qurʾān”, in: Encyclopaedia of the Qurʾān, General Editor: Jane Dammen McAuliffe, Georgetown University, Washington DC.
  8. ^ بەراوردبکە: Nasr، Seyyed Hossein (2007). دەستکاریکەر: Chittick، William C. The Essential Seyyed Hossein Nasr. The perennial philosophy series. Bloomington, Indiana: World Wisdom, Inc. پەڕە 74. ISBN 9781933316383. لە ڕێکەوتی 2017-06-24 ھێنراوە. Sufism is the esoteric or inward dimension of Islam [...] Islamic esoterism is, however [...] not exhausted by Sufism [...] but the main manifestation and the most important and central crystallization of Islamic esotericism is to be found in Sufism. 
  9. ^ Shah 1964–2014, p. 30."According to Idries Shah, Sufism is as old as Adam and is the essence of all religions, monotheistic or not." See Perennial philosophy
  10. ^ William C. Chittick (2009). "Sufism. Sūfī Thought and Practice". In John L. Esposito. The Oxford Encyclopedia of the Islamic World. Oxford: Oxford University Press. 
  11. ^ Rashid Ahmad Jullundhry, Qur'anic Exegesis in Classical Literature, pg. 56. New Westminster: The Other Press, 2010. ISBN 9789675062551
  12. ^ The Naqshbandi Sufi Tradition Guidebook of Daily Practices and Devotions, p. 83, Muhammad Hisham Kabbani, Shaykh Muhammad Hisham Kabbani, 2004
  13. ^ "Sufism in Islam". Mac.abc.se. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە April 17, 2012. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  14. ^ The Bloomsbury Companion to Islamic Studies by Clinton Bennett, p 328
  15. ^ "Origin of sufism – Qadiri". Sufi Way. 2003. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.