خەلافەت ڕژێمێکی دەسەڵاتە کە سەرکردەیەکی موسڵمان بەپێی شەریعەتی ئیسلام حکوومەتم دەکات. خیلافەت یان جێنشینی، لەبەر ئەوە وەها ناو نراوە کە خەلیفە جێگەی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد دەگرێتەوە بۆ سەرکردایەتی کردنی موسڵمانان و دەوڵەتی ئیسلامی. خەلافەت لای شیعە بابەتێکی فراوانترە لە حکوومەتی دوای پێغەمبەر، خیلافەت لای ئەوان دەکرێت کورت بکرێتەوە بە درێژبوونەوەی پێغەمبەرایەتی و وتەی خەلیفە و کردار و بڕیارەکانی بەڵگەن و دەبێت بە ھەند وەربگیرێن. لای سوننە دەبێتە خەلیفە کاتێک بە فەرمانڕەوا دابنرێت، بەڵام شیعە جکوومەت بە بەرھەمێک لە بەرھەمەکانی خیلافەت دادەنێن، یان لە بەختەوەری خەڵکە کە ئیمام ببێتە فەرمانڕەوا. بەڵام ئەگەر نەبێتە فەرمانڕەوا ئەوا ھەر ئیمامە لای ئەوان. دوای ئەوەی خیلافەت لە ساڵی ١٩٢٤ بە ڕووخانی خیلافەتی عوسمانی کۆتایی پێهات چیتر لە هیچ شوێنێک دەسەڵاتی خیلافەت نەماوە.

ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی

خەلافەت


خەلافەتی ڕاشیدون

ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب
عوسمان کوڕی عەفان · عەلی کوڕی ئەبووتالیب

دەوڵەتی ئەمەوی

موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم

دەوڵەتی عەبباسی

ئەلسەفاح · ھارون ڕەشید ··· موستەعسیم بیللا

دەوڵەتی عوسمانی
دەوڵەتی فاتیمی
بابەتە پەیوەندیدارەکان

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس · خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە.

پایتەختی خەلافەتەکان

مەدینە · کووفە
دیمەشق ·بەغدا
قاھیرە . قوڕتوبە
ئەستەمبوڵ

ناودارەکانی خەلافەت

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز
ئەبوجەعفەری مەنسور · ھارون ڕەشید
سوڵتان عوسمانی یەکەم . سوڵتان محەمەد فاتیح
سەلیمی یەکەم . سوڵتان سولەیمان قانونی
عەبدول حەمیدی دووەم

خیلافەت لە قورئاندا

دەستکاری
  • وَإِذْ قَالَ رَبُّکَ لِلْمَلاَئِکَةِ إِنِّی جَاعِلٌ فِی الأَرْضِ خَلِیفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِیھَا مَن یُفْسِدُ فِیھَا وَیَسْفِکُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِکَ وَنُقَدِّسُ لَکَ قَالَ إِنِّی أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾- سورة البقرة.

واتە، (ئەی محمد (باسی ئەوە بکە لە دێرین زەماندا) پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت: بەڕاستی من دەمەوێت لە زەویدا جێنشینێک دابنێم (بۆ ئاوەدانی و دینداری)، فریشتەکان وتیان: ئایا کەسێکی تیادا دەکەیتە جێنشین کە خراپەو تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئەنجام بدات؟! لەکاتێکدا ئێمە تەسبیحات و سوپاس و ستایشت دەکەین و قەدرو ڕێزی تۆ چاک دەزانین و بەدوورت دەگرین لەو شتانەی شایستەی تۆ نین، (لەوەڵامیاندا) خوا فەرمووی: بێگومان ئەوەی ئێوە نایزانن من دەیزانم).

  • یَا دَأوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاکَ خَلِیفَةً فِی الْأَرْضِ فَاحْکُم بَیْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْھَوَی فَیُضِلَّکَ عَن سَبِیلِ اللَّھِ إِنَّ الَّذِینَ یَضِلُّونَ عَن سَبِیلِ اللَّھِ لَھُمْ عَذَابٌ شَدِیدٌ بِمَا نَسُوا یَوْمَ الْحِسَابِ ﴿٢٦﴾- سورة ص.

واتە، (ئەی داود: بەڕاستی ئێمە تۆمان کردۆتە جێنشین لەم وڵاتەدا، فەرمانڕەوایی لە نێوان خەڵکدا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئەنجام بدە، ھەرگیز شوێنی ئارەزوو مەکەوە، تا نەبێتە ھۆی گومڕاکردن و لادانت لە ڕێبازی خوا، چونکە بێگومان ئەوانەی لە ڕێبازی خوا لادەدەن، سزای بە ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئامادەیە، بەھۆی فەرامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینەوە).

  • وَعَدَ اللَّھُ الَّذِینَ آمَنُوا مِنکُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَیَسْتَخْلِفَنَّھُم فِی الْأَرْضِ کَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِینَ مِن قَبْلِھِمْ وَلَیُمَکِّنَنَّ لَھُمْ دِینَھُمُ الَّذِی ارْتَضَی لَھُمْ وَلَیُبَدِّلَنَّھُم مِّن بَعْدِ خَوْفِھِمْ أَمْنًا یَعْبُدُونَنِی لَا یُشْرِکُونَ بِی شَیْئًا وَمَن کَفَرَ بَعْدَ ذَلِکَ فَأُوْلَئِکَ ھُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٥٥﴾- سورة النور.

واتە، (خوا بەڵێنی دڵنیابەخش و تەواوی داوە بەوانەی باوەڕیان ھێناوە لە ئێوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بە ڕاستی لە ئایندەیەکی نزیکدا جێنشین و پایەداریان دەکات لە وڵاتدا ھەروەک چۆن ئیماندارانی پێش ئەمانی جێنشین کردووەو ئەو دین و ئاینەیان بۆ دەچەسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیە، ھەروەھا ترس و بیمیان بۆ دەگۆڕێت بە ئارامی و ھێمنی، ئەو کاتە ئیتر بە تەواوی ھەر من دەپەرستن و ھەرگیز ھیچ جۆرە ھاوەڵ و شەریکێکم بۆ بڕیار نادەن، ئەوسا ئەوەی دوای ئەو پایەداریە بێباوەڕ بێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە تاوانبارو لە سنوور دەرچوون).

خیلافەت بەپێی تێڕوانینی مەزھەبەکان

دەستکاری

تێڕوانینی کۆمەڵە ئیسلامیەکان جیاوازە لەسەر خیلافەت، ھەر کۆمەڵێک بەپێی بیروباوەڕەکانی خۆیان وفەرموودە سەحیحەکانی لایانە تەفسیری ئەکەن،

خیلافەت لە فیقھی سونەدا

دەستکاری

ئەو فەرمودانەی لە کتێبەکانی سونەدا ھاتوون، خیلافەت ئەبێت لە ھۆزی قوڕەیشدا بمێنێتەوە و بۆ ماوەی سی ساڵ بەردەوام دەبێت لە دوای پێغەمبەر محەممەد، کە ئەویش ماوەی حوکمی ئەم چوار خەلیفەیە ئەگرێتەوە (ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی) لەگەڵ ئەو دوو ساڵەی ناکۆکیەی لەنێوان حەسەنی کوڕی عەلی ومعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان دا بوو، وسونە خەلافەتی ڕاشدین بۆ حەسەن دائەنێن، پاشان گواستراوەتەوە بۆ حوکمی پاشایەتی (مەلیک) کە ئەویش ماوەی حوکمی دەوڵەتی ئەمەوی و دەوڵەتی عەبباسی و دەوڵەتی فاتیمی و دەوڵەتی عوسمانی وئەوانی تر ئەگرێتەوە؛ و خیلافەت سەرکردایەتی گشتی ھەموو موسڵمانانە لە جیھان تا ئەحکامە شەرعیەکان دابمەزرێنێت وبانگەوازی ئیسلامی بۆ جیھان ھەڵبگرێت.

لە فەرموودەکانی پێغەمبەر لەسەر خیلافەت لای سونە ئەمانەی خوارەوەن،

  • " الخلافة فی أمتی ثلاثون سنة ثم ملک بعد ذلک " رواە الترمذی وأحمد.

واتە، (خیلافەت لە ئومەتەکەمدا ٣٠ ساڵە دوای ئەوە مەلیک دێت)

  • " ‏الملک فی ‏ ‏قریش‏ ‏والقضاء فی الأنصار ‏ ‏والأذان فی ‏ ‏الحبشة ‏ ‏والأمانة فی ‏ ‏الأزد ‏ ‏یعنی ‏ ‏الیمن " رواە الترمذی.

واتە، (خیلافەت لە قوڕەیشدایە وقەزا لە پشتیوانان وبانگدان لە حەبەشە وئەمانەت لە ئەزد واتە یەمەن)

  • " ‏ ‏قریش ‏ ‏ولاة الناس فی الخیر والشر إلی یوم القیامة " رواە الترمذی.

واتە، (قوڕەیش والی خەڵکن لە چاکە وخراپە نا ڕۆژی دوایی).

خیلافەت بەپێی فیقی شیعە

دەستکاری

شیعە یان ئیسنەعەشەری لەو باوەڕەدان کە بابەتی سەرکردایەتی ئومەی ئیسلام بڕیاردراوە لە وتەی پێغەمبەر محەممەد، کە فەرموودە شیعیەکان باس لەوە ئەکەن کە عەلی کوڕی ئەبوتالیب یەکەم خەلیفەیە دوای محەممەد، وھەندێک لەو تێکستانە ھاوبەشن لە نێوان سونە وشیعەدا، وھەندێک لە فەرمودەکان کە تەنھا لای شیعەن لەسەر سەلماندنی ئیمامەتی عەلی و دوانزە (ئیسنەعەشەر) ئیمامەکەی دوای ئەو.

خەلبفە لای شیعە یەکێکە لەو ئەئیمانەی کە لە ھەڵە پارێزراون، کە ھەڵدەبژێرێت بە فەرمانی خوا و وەحی ئەکات بۆ ئیمامی پێشتری.

لەگەڵ ئەوەشدا تاکە ئیمام کە خێلافەتی وەرگرتووە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب بووە ولە دوای ئەو حەسەنی کوڕی عەلی کە لایەنگرانی بە خەلیفەی موسڵمانانی دادەنێن، بەڵام وازی لە خیلافەت ھێنا بۆ معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان.

پێشەوای باوەڕداران

دەستکاری

لە مێژووی ئیسلامیدا یەکەم کەس کە نازناوی پیشەوای باوەڕدارانی وەرگرت خەلبقەی دووەم (عومەری کوڕی خەتاب) بوو، کە ئەو نازناوە بوو بە فەرمانڕەوا ئیسلامیەکان وتراوە لە سەردەمی خیلافەتی ڕاشدینەوە بە دەستپێکردن بە لە عومەری کوڕی خەتابەوە تا کۆتایی سەردەمی عەبباسی، وئەم نازناوە ھەموو کاتێک لەسەر بنەمای ئیسلامی تەواو نەدراوە لە ھەموو کاتێکدا بەڵکو وەک نازناوێک دەدرا بەوەی پایەی خەلیفەی وەرئەگرت، وەکو ئەو نازناوانەی لە ئێستادا دەدرێن بە سەرۆک وفەرمانڕەواکانی دەوڵەت.

بەڵام گێڕانەوەکانی شیعە ئەڵێن عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب یەکەم کەس بووە ئەو نازناوەی وەرگرتووە پێش لە دایک بوونی ھەموو بەشر.

 
دەوڵەتی ئیسلامی لە سەردەمی خیلافەتی ڕاشدین و ئەمەویدا
 
خیلافەتی ئیسلامی ساڵی ٧٥٠ز
 
دەوڵەتی عوسمانی لە کاتی فراوانبونیدا لە ئەورووپا وئاڕاستەکانی تردا

مێژووی خیلافەت و لیستی خەلیفەکانی ئیسلام

دەستکاری
  • خەلیفەی یەکەم (ئەبوبەکری سدیق) :ئەبوبەکر بە یەکەم خەلیفە ھەڵبژێردرا دوای پێغەمبەر محەممەد لە ڕێگەی موبایەعە پێدانەوە دوای ئەو گفتوگۆیەی لە سەقیفەی بەنی ساعدە ڕوویدا لە نێوان کۆچکردووان وپشتیوانان، کە ھۆکاری ھەڵبژارنی ئەبوبەکر زوو موسڵمانبونی و ئەو شوێنە تایبەتەی لای پێغەمبەر ھەیبوو بە تایبەت کاتێک ھەڵیبژارد ئیمامی موسڵمانان بکات بۆ نوێژ لە کاتی نەخۆشیەکەیدا کە ئەمە یەکێکە لەو ھێمایانەی کە کە ھاوەڵان کۆن لەسەری بۆ لە پێشی ئەبوبەکر بۆ خیلافەت، موبایەعەی پێدرا ودوو ساڵ حوکمی کرد.
  • خەلیفەی دووەم (عومەری کوڕی خەتاب): خەلیفەی دووەم عومەری کوڕی خەتاب دیاری کرا لە ڕێگەی ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی ئەبوبەکری سدیقەوە، حوکمەکەی ماوەی دە ساڵ بەردەوام بوو.
  • خەلیفەی سێیەم (عوسمانی کوڕی عەفان): پێش کۆچی دوایی عومەر لیژنەیەکی شەش کەسی دانا، تا بە ڕاوێژ لە نێوانیان یەکێک ھەڵبژێرن، ولە ئەنجامدا عوسمانی کوڕی عەفان دانرا و١٢ ساڵ لە حوکم بەردەوام بوو.
  • خەلیفەی چوارەم (عەلی کوڕی ئەبوتالیب): لە دوای شەھیدبوونی عوسمان لە یەکەم ئاژاوەدا کە دەوڵەتی ئیسلامی بەخۆیەوە بینی، عەلی موبایەعەی پێدرا لەلایەن ھاوەڵەکانەوە بەمە ئەو دەوڵەتی وەرگرت کە لە پێکدادانێکی توندابوو وناوەندی خیلافەتی لە مەدینەوە بردە کوفە، لەو کاتانە والی شام معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان، موبایەعەی بە عەلی نەدا وداوای حەقی عوسمانی کرد لە پێشا و شەڕ و ناکۆکی دروست بوو لە نێوان موسڵمانان، عەلی ٥ ساڵ لە حوکم بەردەوام بوو.
  • لە دوای کوژرانی عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب موبایەعە درا بە حەسەنی کوڕی کە نزیکەی حەوت مانگ مایەوە پێش ئەوەی واز لە حوکم بھێنێت بۆ معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان کە موسڵمانان لەو باوەڕەدان ئەوە ھاتنەدی پێشبینی پێغەمبەر بووە لەوەی کە فەرموویەتی حەسەن ناکۆکی نێوان دوو کۆمەڵی موسڵمانان چارەسەر ئەکات، دوای ئەوەی معاویە خەلافەتی گرتە دەست لە دیمەشق، وەسیەتی خەلافەتی کرد بۆ یەزیدی کوڕی، کە ئەمەش ڕەتکرایەوە لەلایەن ھەندێک لە ھاوەڵەکان لەوانە حسەینی کوڕی عەلی، کە ڕووداوی کەربەلای لێ کەوتەوە و حسەین شەھید کرا تێیدا، لە دوای مردنی یەزید حوکم درا بە کوڕەکەی معاویەی کوڕی زەید بەلام وەری نەگرت وبەجێی ھێشت بۆ ڕاوێژ لە نێو موسڵمانان. لەم کاتانە موبایەعە درا بە عەبدوڵڵای کوڕی زوبێر لە عێراق بەمە بووە خەلیفە وبەشێوەیەکی یاخی بوو لە دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام مەڕوانی کوڕی حەکەم لە ڕووی ئەم یاخی بوونە وەستا ولەلایەن زۆربەی موسڵمانانەوە ھەڵبژێردرا بە خەلیفە، پاشان کوڕەکەی عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان حوکمی وەرگرت کە دەرچوو بۆ خەلیفەی حیجاز عەبدوڵڵای کوڕی زوبێر ولە شەڕیکدا عەبدوڵڵا شەھید کرا کە بەمە ھیوای گەڕانەوەی خەلافەت بۆ ڕاوێژ لە نیو موسڵمانان کۆتایی پێھات. وبەشێوەیەکی گشتی سەرەتای حوکم گرتنە دەستی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان سەرەتای کۆتایی خیلافەت وگۆڕانی بوو بۆ حوکمی خەلافەتی پاشایەتی ومانەوەی حوکم لە نێو خێزانە دەسەڵاتدارەکەدا.

بەم شێوەیە مێژووی ئیسلامی دابەش دەبێت بۆ دەوڵەتی ئەمەوی کە ئەمەوییەکان حوکمیان کرد، ودەوڵەتی عەبباسی کە عەباسیەکان حوکمیان کرد، ودەوڵەتی فاتیمی کە فاتمیەکان حوکمیان کرد پاشان دەوڵەتی عوسمانی کە عوسمانیەکان حوکمیان کرد و کۆتایی پیھات ساڵی ١٩٢٤ بە ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیا لە ژێر کاریگەری شەری جیھانی یەکەم وبزوتنەوە جیاخوازە عەرەبیەکان لە حوکمی تورکی وەک ئەو بزوتنەوەیەی کە شەریف حسەین سەرکردایەتی کرد لە حبجاز.

''٭لیستی خەلیفەکانی ئیسلام:''

١. ئەبوبەکری سدیق: ٦٣٢–٦٣٤ ز.

٢. عومەری کوڕی خەتتاب: ٦٣٤–٦٤٤ ز.

٣. عوسمانی کوڕی عەففان :٦٤٤–٦٥٦ ز.

٤. عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب :٦٥٦–٦٦١ ز.

٥. حەسەنی کوڕی عەلی ٦٦١–٦٦٢ ز.

٦. معاویەی یەکەم: ٦٦٢–٦٨٠ ز.

٧. یەزیدی یەکەم: ٦٨٠–٦٨٣ ز.

٨. معاویەی دووەم: ٦٨٣–٦٨٤ ز.

٩. مەروانی یەکەم: ٦٨٤–٦٨٥ ز.

١٠. عەبدولمەلیکی کوڕی مروان: ٦٨٥–٧٠٥ ز.

١١. وەلیدی یەکەم :٧٠٥–٧١٥ ز.

١٢. سولەیمانی یەکەم: ٧١٥–٧١٧ ز.

١٣. عەبدولعەزیزی یەکەم: ٧١٧–٧٢٠ ز.

١٤. یەزیدی دووەم: ٧٢٠–٧٢٤ ز.

١٥. ھیشامی کوڕی عەبدولمەلیک: ٧٢٤–٧٤٣ ز.

١٦. وەلیدی دووەم: ٧٤٣–٧٤٤ ز.

١٧. یەزیدی سێیەم: ٧٤٤ ز.

١٨. ئیبراھیمی یەکەم: ٧٤٤ ز.

١٩. مەروانی یەکەم: ٧٤٤–٧٥٠ ز.

٢٠. ئەبولعەباس سەففاح: ٧٥٠–٧٥٤ ز.

٢١. ئەبوجەعفەری مەنسور: ٧٥٤–٧٧٥ ز.

٢٢. المھدی: ٧٧٥–٧٨٥ ز.

٢٣. الھادی: ٧٨٥–٧٨٦ ز.

٢٤. ھارون ڕەشید: ٧٨٦–٨٠٩ ز.

٢٥. ئەمین: ٨٠٩–٨١٣ ز.

٢٦. مەئمون: ٨١٣–٨٣٣ ز.

٢٧. معتصم باللە: ٨٣٣–٨٤٢ ز.

٢٨. الواثق باللە یەکەم: ٨٤٢–٨٤٧ ز.

٢٩. المتوکل علی اللە یەکەم: ٨٤٧–٨٦١ ز.

٣٠. المنتصر باللە: ٨٦١–٨٦٢ ز.

٣١. المستعین باللە یەکەم: ٨٦٢–٨٦٦ ز.

٣٢. المعتز باللە: ٨٦٦–٨٦٩ ز.

٣٣. المھتدی باللە: ٨٦٩–٨٧٠ ز.

٣٤. المعتەمید علی اللە: ٨٧٠–٨٩٢ ز.

٣٥. المعتزید باللە یەکەم: ٨٩٢–٩٠٢ ز.

٣٦. المکتفی باللە: ٩٠٢–٩٠٨ ز.

37.المقتدر باللە : 908 - 929 ز. [جاری یەکەم]

38.القاھر باللە : 929 ز.[جاری یەکەم]

_ المقتدر باللە : 929 - 932 ز. [جاری دووەم]

_القاھر باللە : 932 - 934 ز. [جاری دووەم]

٣٩. الرازی باللە: ٩٣٤–٩٤٠ ز.

٤٠. المتقی لیل للە: ٩٤٠–٩٤٤ ز.

٤١. المستکفی باللە یەکەم: ٩٤٤–٩٤٦ ز.

٤٢. الموطیع لیل للە: ٩٤٦–٩٧٤ ز.

٤٣. الطائیع لی ئەمری اللە: ٩٧٤–٩٩١ز.

٤٤. القادر باللە: ٩٩١–١٠٣١ ز.

٤٥. القاسم بی ئەمری اللە یەکەم: ١٠٣١–١٠٧٥ ز.

٤٦. الموقتەدیر بی ئەمری اللە: ١٠٧٥–١٠٩٤ ز.

٤٧. المستظھر باللە: ١٠٩٤–١١١٨ ز.

٤٨. المسترشد باللە: ١١١٨–١١٣٥ ز.

٤٩. الراشد باللە: ١١٣٥–١١٣٦ ز.

٥٠. المقتفی بی ئەمری اللە: ١١٣٦–١١٦٠ ز.

٥١. الموستنجد باللە یەکەم: ١١٦٠–١١٧٠ ز.

٥٢. الموستەدعی بی ئەمری اللە: ١١٧٠–١١٨٠ ز.

٥٣. الناصر دین لی اللە: ١١٨٠–١٢٢٥ ز.

٥٤. الزاھر بی ئەمری اللە: ١٢٢٥–١٢٢٦ ز.

٥٥. المستنصر باللە یەکەم: ١٢٢٦–١٢٤٢ ز.

٥٦. المستعصم باللە یەکەم: ١٢٤٢–١٢٥٨ ز.

٭١٢٥٨–١٢٦١ ز سێ ساڵ و چوار مانگ موسوڵمانان بێ خەلیفە بوون.

٥٧. المسنصر باللھ دووەم: ١٢٦١–١٢٦٢ ز.

٥٨. الحاکم بی ئەمری اللە یەکەم: ١٢٦٢–١٣٠٢ ز.

٥٩. الموستەکفی بی اللە دووەم: ١٣٠٢–١٣٤٠ ز.

٦٠. الواثق باللە دووەم: ١٣٤٠–١٣٤١ ز.

٦١. الحاکم بی ئەمری اللە دووەم: ١٣٤١–١٣٥٢ ز.

٦٢. المعتزید باللە دووەم: ١٣٥٢–١٣٦٢ ز.

٦٣. المتوکل علی اللە دووەم: ١٣٦٢–١٣٧٧ ز.[بۆ جاری یەکەم]

٦٤. المستعصم باللە دووەم: ١٣٧٧ ز. [بۆ جاری یەکەم]

_المتوکل علی اللە دووەم :١٣٧٧–١٣٨٣ز. [بۆ جاری دووەم]

٦٥. الواثق باللە سێیەم: ١٣٨٣–١٣٨٦ ز.

_المستعصم باللە دووەم: ١٣٨٦–١٣٨٩ ز. [بۆ جاری دووەم]

_المتوکل علی اللە دووەم :١٣٨٩ز - ١٤٠٦ ز. [بۆ جاری سێیەم]

٦٦. المستعین دووەم: ١٤٠٦–١٤١٤ ز.

٦٧. المعتزید باللە سێیەم: ١٤١٤–١٤٤١ ز.

٦٨. المستکفی باللە سێیەم: ١٤٤١–١٤٥٢ ز.

٦٩. القاسم بی ئەمری اللە دووەم: ١٤٥٢–١٤٥٥ ز.

٧٠. المستنجد باللە دووەم: ١٤٥٥–١٤٧٩ ز.

۷۱.المتوکل علی اللە سێیەم : 1479 - 1497 ز.[جاری یەکەم]

۷۲.المستمسک باللە : 1497 - 1508 ز.[جاری یەکەم]

_المتوکل علی اللە سێیەم: ١٥٠٨–١٥١٦ ز.[جاری دووەم]

_المستمسک باللە : 1516 - 1517 ز.[جاری دووەم]

٧٣. المتوکل علی اللە چوارەم: ١٥١٧ ز.

٧٤. سەلیمی یەکەم: ١٥١٧–١٥٢٠ ز.

٧٥. سولەیمانی دووەم: ١٥٢٠–١٥٦٦ ز.

٧٦. سەلیمی دووەم: ١٥٦٦–١٥٧٤ ز.

٧٧. مورادی یەکەم: ١٥٧٤–١٥٩٥ ز.

٧٨. موحەمەدی یەکەم: ١٥٩٥–١٦٠٣ ز.

٧٩. ئەحمەدی یەکەم: ١٦٠٣–١٦١٧ ز.

۸۰.موستەفای یەکەم : 1617 - 1618 ز.[جاری یەکەم]

٨١. عوسمانی یەکەم: ١٦١٨–١٦٢٢ ز.

_موستەفای یەکەم: ١٦٢٢–١٦٢٣ ز.[بۆجاری دووەم]

٨٢. مورادی دووەم: ١٦٢٣–١٦٤٠ ز.

٨٣. ئیبراھیمی یەکەم: ١٦٤٠–١٦٤٨ ز.

٨٤. موحەمەدی دووەم: ١٦٤٨–١٦٨٧ ز.

٨٥. سولەیمانی سێیەم: ١٦٨٧–١٦٩١ ز.

٨٦. ئەحمەدی دووەم: ١٦٩١–١٦٩٥ ز.

٨٧. موستەفای سێیەم: ١٦٩٥–١٧٠٣ ز.

٨٨. ئەحمەدی سێیەم: ١٧٠٣–١٧٣٠ ز.

٨٩. مەحمودی یەکەم: ١٧٣٠–١٧٥٤ ز.

٩٠. عوسمانی دووەم: ١٧٥٤–١٧٥٧ ز.

٩١. موستەفای سێیەم: ١٧٥٧–١٧٧٤ ز.

٩٢. عبدالحمیدی یەکەم: ١٧٧٤–١٧٨٩ ز.

٩٣. سەلیمی سێیەم: ١٧٨٩–١٨٠٨ ز.

٩٤. موستەفای چوارەم: ١٨٠٨–١٨٠٩ ز.

٩٥. مەحمودی دووەم: ١٨٠٩–١٨٣١ ز.

٩٦. عبدالمجیدی دووەم: ١٨٣١–١٨٦١ ز.

٩٧. خەلیفە عبدالعزیز: ١٨٦١–١٨٧٦ ز.

٩٨. مورادی پێنجەم: ١٨٧٦ ز.

٩٩. عبدالحمیدی دووەم خادم المسلمین: ١٨٧٦–١٩٠٩ ز.

١٠٠. موحەمەدی سێیەم رشاد الدین: ١٩٠٩–١٩١٨ ز.

١٠١. موحەمەدی چوارەم وحیدالدین: ١٩١٨–١٩٢٢ ز.

١٠٢. عبدالمجیدی دووەم أخر خليفة الدين: ١٩٢٢–١٩٢٤ ز.

ئاماری ژمارەی خەلیفەی خەلافەتەکان :

1.خەلافەتی ڕاشدین : 5 دانە.

2.خەلافەتی ئومەوی : 14 دانە.

3.خەلافەتی عەبباسی : 54‌← 37 دانە لە بەغداد - عێراق.

‌ ← 17 دانە لە قاهیڕە - میسڕ.

4.خەلافەتی عالیای عوسمانی : 29 دانە.

کۆی گشتی = 102 خەلیفە.

٭تێبینی :19 خەلیفە حوکمی تەوای جیهانی ئیسلامیان کردووە لە سەردەمی دەوڵەتی عەبباسیەوە بۆ یەکەمجار خەلافەت بەسەر چەند بەشێک دابەش بووە و موسوڵمانان پارچە پارچە بۆتن هەتا سەردەمی ئێستا بەڵام هەموو دەوڵەتی ئیسلامیە جیابووەوەکان دانپێدانانێکیان هەبووە بۆ دەسەڵاتی خەلافەت و وەک مەرجەع سەیریان کردووە.

٭لە ڕێکەوتی ٣ / ٣ / ١٩٢٤ زاینیدا کۆتایی بە خەلافەتی ئیسلامی ھات لەسەر زەوی کە بەساڵی زاینی بۆ ماوەی ١٢٨١ ساڵ بەردەوام بوو بەساڵی کۆچیش بۆ ماوەی 1330 ساڵ بەردەوام بوو. لە مێژوو دا سەردەمی وا ھەبووە کە دوو خەلیفە حوکمیان کردووە وەک خەلافەتی ئەندەلوس کە ھاوچەرخی خەلیفەکانی ئومەوی و عەباسی بوون. ئەوانیش لیستی تایبەت بە خۆیان ھەبووە بەڵام ماوەیێکی درێژ نەبووە و خەلافەتیشیان ناوچەیی بووە.

خەلیفەکەی کۆتایی جیھان :

هەموو موسوڵمانان لەو بڕوایەدان کە لە پێش کۆتایی جیھان خەلیفەیەک دێ لە نەوەی پێغەمبەرە ناوی محمدی کوڕی عبدااللە یە ناسراوە بە (محمدی مەھدی) کە لە کۆتایی جیھان دێ حەوت یان نۆ ساڵ حوکم دەکات دوایی ئەویش حەزرەتی عیسا علیە سلام وەردەگرێ ماوەی چل ساڵ حوکم دەکات.

؟.محمد عبدالله (المهدي):7 یان 9 ساڵ.

؟.عيسا ابن مريم(المسيح): 40 ساڵ.

ڕێرەوی مێژوویی خیلافەت

دەستکاری

لە ماوەی دەوڵەتی ئیسلامیدا، خەلافەتی ڕاشدین دەستی پێکرد لە دوای مردنی پێغەمبەر محەممەد، پاشان خەلافەتی ئەمەوی وخەلافەتی عەبباسی دێت، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی بە نازناوی سوڵتان ناوئەبران بە مانای ئەوەی کە لە جێگەی خەلیفەدایە، وسەبارەت بە خیلافەتی فاتیمی کە لە ماوە دەوڵەتی عەبباسی دەستی پێکرد وکۆتایی پێھات، کە کەس دانی پیا نەناوە شیعە نەبێت، و ھەروەھا خیلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس کە دەوڵەتی ئەمەوی دەستی پێکرد لە ئەندەلوس بە دانانی والی ودوای ڕوخانی خەلافەتی ئەمەوی لەلایەن عەبباسیەکانەوە، ئەندەلوس نەچووە ژێر حوکمی عەبباسیەکانەوە بە گشتی بە خەلیفەی ئەندەلوسیان ئەوت (خەلبفەی موسڵمانان لە ئەندەلوس)، ولە ماوەی خیلافەتی عەبباسیدا چەند دەوڵەتیکی تر دامەزران لە ژیر سێبەری عەبباسیەکان لەوانە دەوڵەتی سەلجوقی ودەوڵەتی تۆڵۆنی ودەوڵەتی قەڕامیتە وچەند دەوڵەتێکی تر لە چەند ناوچەیەکی جیھانی ئیسلامی.

بانگەوازکاران بۆ دەوڵەتی خیلافەت

دەستکاری

لە سەردەمی ئێستادا چەند کۆمەڵێک دەرکەوتوون کە داوای گەڕانەوەی خیلافەتی ئیسلامی ودامەزراندنی دەوڵەت ئەکەن لەسەر بنەمای ئاینی ئیسلام، کە گرنگترینیان ئیخوانی موسلیمینی میسڕە. وھەر لەم سەردەمەدا شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران دەرکەوت وبانگی بنیاتنانی دەوڵەتی کرد لەسەر بنەمای ئاینی. ولە ساڵی ٢٠٠٥وە پارتی تەحریر دەرکەوت لە ڕاگەیاندنەکانەوە وەک کۆمەڵێک ئیش ئەکەن بۆ گەڕانەوەی خیلافەت، کە ساڵانە لە ٢٨ی ڕەجەبدا ھەزران کەس لەلایەنگرانی کۆ ئەکاتەوە لە چەندین وڵاتدا، کە دیارترینیان کۆبوونەوەی ١٠٠٬٠٠٠ کەس بوو لە ئوستاد لە ئیندۆنیزیا بۆ داواکردنی گەڕانەوەی خیلافەت.

ولەو پارت وبزوتنەوانەی داوای گەڕانەوەی خیلافەت دەکەن لە ئاستی ھەرێمیدا، کۆمەڵەی داد وچاکەکاری لە مەغریب و ڕێکخستنی دەوڵەتی خیلافەت لە تورکیا و مەجلیسی خیلافەت لە بەنگلادیش وبزوتنەوەی حەماس لە فەڵەستین وچەندین بوتنەوە وپارتی ترن.

سەرچاوەکان

دەستکاری