سولەیمان قانوونی

سوڵتانی عوسمانی
(لە سوڵتان سولەیمان قانونیەوە ڕەوانە کراوە)

سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم، (بە عوسمانلی: سلیمان بن سلیم، بە تورکی نوێ Süleyman)، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا ١٥٦٦ز،[١] لە ڕۆژاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەورووپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحییەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا جەزائیر، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانییەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سوور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی.[٢]

   سولەیمان قانوونی
سوڵتان سولەیمانی یەکەم
ناوی سوڵتانسوڵتان سولەیمان قانوونی
لە دایکبوون١٤٩٤
شوێنی لە دایکبوونترابزۆن
مردن١٥٦٦
شوێنی مردنسیکتوارد
پێش خۆیسوڵتان سەلیمی یەکەم
دوای خۆیسەلیمی دووەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکسوڵتان سەلیمی یەکەم
دایکئایشە ھەفسە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

لە میانەی فراوانبونی ئیمپڕاتۆرییەتەکەی، سولەیمان کۆمەڵێک چاکسازی ئەنجام دا لە کۆمەڵگە وفێربوون وباج ویاسای سزادان، کە ئەم یاسا وچاکسازیانە شێوەی ئیمپڕاتۆرییەتەکەی دیاری کرد تا چەند سەدەیەک دوای مردنی، ھەروەک سولەیمان تەنھا شاعیر وھەست ناسک نەبوو بەڵکو پشتیوانێکی گەورەی ڕۆشنبیری بوو وسەرپەرشتی پێشکەوتنی ھونەر وئەدەب وبیناسازی ئەکرد لە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانیدا، سوڵتان بە چوار زمان قسەی کردووە، عەرەبی، فارسی، سربی و جوغائی (زمانێکە لە زمانە تورکییەکان پەیوەستە بە ئۆزبەگی و ئەیگورییەوە).

سوڵتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٦٦ز دوای ٤٦ ساڵ دەسەڵات، دوایی خۆی سەلیمی دووەمی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست. مێژوونوسە ڕۆژئاوایییەکان سولەیمان بە یەکێک لە مەزنترین پاشاکان دادەنێن بە درێژایی مێژوو لەبەر ئەوە دەسەڵاتەکەی پایتەختی زۆر لە شارستانییەکانی تری جیھانی ئەگرتەوە وەک: ئەسینا، سۆفیا، بەغدا، دیمەشق، ئەستەنبوڵ، بوداپێست، بێلگراد، قاھیرە. بوخارێست و تەورێز.[٣]

سەرەتای ژیانی دەستکاری

سولەیمان لە دایک بووە لە ساڵی ١٤٩٤ز لە تەڕابزۆن کە کەوتووەتە سەر کەنارەکانی دەریای ڕەش، دایکی عایشە حەفسە سوڵتان بووە کە لە ساڵی ١٥٣٤ کۆچی دوایی کردووە، کاتێک سولەیمان گەیشتووەتە تەەنی ٧ ساڵان چووە بۆ خوێندنی زانست ومێژوو وئەدەب وفیقھـ وتەکنیکی سەربازی لە خوێندنگاکانی باب العالی لە قوستەنتینییە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا سولەیمان بووە والی فیودوسیا پاشان سارۆخان (مانیسا) وھەروەھا ماوەیەکی کەم والی ئەدەرنە بوو.

دوای مردنی سوڵتان سەلیمی باوکی ساڵی ١٥٢٠ز سولەیمان چووە قوستەنتینییەوە و وەک دەیەم سوڵتانی عوسمانی حوکمی گرتە دەست. ھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن سولەیمانی لاو ڕێزی ئەسکەندەری گەورە لابووە وکاریگەر بووە بە گۆشەنیگای ئەسکەندەر بۆ بنیاتنانی ئیمپراتۆرییەتێکی جیھانی کە ھەموو ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا بگرێتەوە، ئەم بیرۆکەیەش پاڵنەرێک بوو بۆ ھەڵمەتە سەربازییەکانی دواتری سولەیمان لە ئاسیا وئەفریقا وئەورووپا.[٤]

کورتەیەک لەسەر سوڵتان سولەیمان دەستکاری

سوڵتان سولەیمان قانونی ٤٦ ساڵی لە لوتکەی دەسەڵاتی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانیدا بەسەربرد، کە لەم ماوەیەدا دەوڵەت گەیشتە لوتکەی پلەکانی ھێز ودەسەڵات، ڕووبەرەکەی فراوانبوو و ودەسەڵاتی بەسەر زۆر لە دەوڵەتەکانی ھەرسێ قاڕەکەدا ھەبوو، سامداری سوڵتان ھەموو جیھان گرتەوە، لە دەوڵەتەکەیدا ڕێکخستن ویاسا پێشکەوت کە ژیان بە ڕێکی ویاسا بەڕێوە دەچوو بێ ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامی لابدرێت کە نەوەی عوسمان سوربوون لەسەر ڕێزگرتن وپابەندبوون پێوەی لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەیاندا، ھەروەک ھونەر وئەدەب پێشکەوت، وبینا وتەلارسازی گەشەی سەند.[٥]

گرتنە دەستی دەسەڵات دەستکاری

سوڵتان سولەیمان قانونی دەسەڵاتی گرتە دەست دوای مردنی باوکی سوڵتان سەلیمی یەکەم لە ٢٢ی ئەیلولی ١٥٢٠ز، دەستی کرد بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی وئاڕاستەکردنی سیاسەتەکەی، وتارەکانی دەست پێ ئەکرد بەم ئایەتە پیرۆزە {إِنَّەُ مِن سُڵیْمَانَ ۆإِنَّەُ بِسْمِ الڵّەِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ}، لە ماوەی حوکمەکەیدا سوڵتان کۆمەڵێکی زۆر ئیشی بە ئەنجام گەیاند کە گرنگیان ھەبوو لە ژیانی دەوڵەتدا.

لە ماوەی یەکەمی حوکمەکەیدا سەرکەوتوو بوو لە جێگیرکردنی دەسەڵاتی دەوڵەتەکەی ولێدانی ئەوانەی ئەیانویست دەرچن لە ژێر دەسەڵاتی لە والییە تەماعکارەکان کە لەو باوەڕەدابوون بچوکی تەمەنی سوڵتان کە (٢٦) ساڵ بوو فرسەتێکی باشە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان، بەڵام سوڵتان سەرسامی کردن بە ھیمەت بەھێزییەکەی، دەستی گرت بەسەر یاخی بوونی جان پردی غەزالی لە شام وئەحمەد پاشا لە میسر، قەلەندەر چەلەبی لە قۆنیە ومەڕعش کە شیعە بوو ٣٠٬٠٠٠ کەسی لە خۆی کۆکردبووە بۆ شۆڕشکردن بەسەر دەوڵەتدا.[٦]

ھاوپەیمانی لەگەڵ فەڕەنسا دەستکاری

کەشتیگەلی عوسمانی لە زەریای ھندی لە سەدەی شانزەدا

دوژمنایەتی ھەبوو لە نێوان پاشای فەڕەنسا (فڕەنسوای یەکەم) وشارلکانی پاشای ئیسپانیا وئیمپڕاتۆری ئیمپڕاتۆریتی ڕۆمانی پیرۆز، کە بەمە شارلکان حوکمی بەشێکی زۆری ئەوروپای ئەکرد کە ئەڵمانیا و ھۆڵەندا و نەمسا و مەجارستان و ئەوانی تری ئەگرتەوە، لەبەر ئەوەی پاشای فەڕەنسا ئەو ھێزەی نەبوو کە بەرەنگاری بێتەوە، ھەوڵی نزیکبوونەوەی لە دەوڵەتی عوسمانیدا.

وەفدێکی قەڕەنسی ھاتن بۆ لای سولەیمان قانونی وداوایان لێکرد ھێرش بەرێتە سەر مەجەڕ بۆ پەرتەوازەکردنی سوپای شارلکان ولاوازکردنی، وسوڵتان پەیامێکی بۆ نوسی کە بەڵێنی یارمەتیدانی پێدا، کە ئەییویست سود لەم فرسەتە وەربگرێت بۆ لێدانی شانشینی نەمسا و توندکردنی چنگی لە وڵاتەکانی ئەورووپا، ئەوەی پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێبکرێت کە پەناگرتنی فەڕەنسا بە دەوڵەتی عوسمانی موسڵمان لەگەڵ ئەو ھێزە قورسە کاسۆلیکییە مەسیحییەی ھەیبووە لە ئەورووپا دا ئاماژەیە بۆ ئەو ھێز و ناوبانگ وجیھانییەی عوسمانییەکان ھەیانبووە لەو کاتانە.

بەرھەمی ئەم ھاوپەیمانییە لاوازبونی مەمالیکەکانی شارلکان وکۆمارەکانی ئیتاڵیا بوو، لەگەڵ ئەوەی فەڕەنسا نەیانتوانی سەرکەون بەسەر ئیسپان لە ڕۆژاوا بەڵام شارلکان چەندین خاکی لە دەستدا لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات، کە ھێزە عوسمانییە دەریایەکان بە سەرکردایەتی خەیرەدین بەبەروس توانیان شاری نیس ودوورگەی کۆرسیکا بگەڕێننەوە لە بەرژەوەندی فەڕەنسییەکان، ھەروەک کەشتیگەلی عوسمانی سەرکەوت بەسەر ھێزە دەریایییە ئیسپانی وئیتاڵییەکان لە چەند شوێنێکی جیاوازدا.

ھاوپەیمانی فەڕەنسی عوسمانی ویستیان غەزوی ئیتاڵیا بکەن بە ھۆی دەوڵەمەندی شارە ئیتاڵییەکان وپێشکەوتنی ڕۆشنبیریان وھەروەھا بەھۆی بوونی بنکەی پاپای سەرکردەی مەسیحی لە ڕۆما، وسلیمان بە ھەزار سەربازەوە ھێرشی کردە سەر ئیتاڵیا لە ڕۆژھەڵاتەوە وخەیردین بەربەروس دابەزی لای باشوری بەندەری ئۆترانەی ئیتاڵی، وفەڕەنسییەکان چوون پێشەوە لە ڕۆژئاوای ئیتاڵی، بەڵام ترسی پاشای فەڕەنسی کە تۆمەتبار ئەکرا بە لە مەسیحییەت پاشگەزبووەتەوە لەلایەن خەڵکەکەی وپیاوە ئاینییەکانەوە لەبەر ئەو ھاوکارییە سەربازییەی لەگەڵ دەوڵەتێکی موسڵماندا کردوویەتی، وایلێکرد کە ئیشە سەربازییەکانی بوەستێنێت وئاگربەست بکات لەگەڵ شارلکان، ھەرچەند ئەگەر ئەم پلانە سەربازییە وەک ئەوی داڕێژرابوو جێبەجێبکرایە ئیتاڵیا بەتەواوی ئەھاتە ژێر دەستی عوسمانی.

گۆڕەپانەکانی جەنگ دەستکاری

لە ڕۆژاوا دەستکاری

شەڕی موھاکس (موھاج) لە ساڵی ١٥٢٦ز

گۆڕەپانەکانی جەنگی عوسمانییەکان تێیدا ئەجوڵان زیادی کرد لەبەر زۆربوونی دەسەڵات وجەماوەرییەکەی لەم سەردەمەدا، سولەیمان ھێرشی برد بۆ بەلەگراد وگەڕایەوە بۆ غەزووی شانشینی مەجەڕ دوای ئەوەی مەجەڕییەکان تاکە دوژمنی عوسمانی بوون مابوونەوە لە دوای ڕوخانی بیزەنتی وسڕب وبولگار، سولەیمان گەمارۆی بەلەگرادی دا وفەتحی کرد لە ساڵی ١٥٢١ز.

ھەروەھا دوورگەی ڕۆدوس لەبەر ئەو شوێنە ستراتیژییە گرنگەی ھەیەتی لە دەریای ناوەڕاستدا وبۆ ڕێگرتن لە تێپەڕبوونی ھەر کەشتیگەلێکی نەیاری عوسمانییەکان لە کاتی شەڕدا، سوڵتان سولەیمان سودی لە ناکۆکییەکانی بارودۆخی ئەو کاتەی ئەورووپا وەرگرت ودوورگەی ڕۆدوسی فەتح کرد ساڵی ٩٢٩ک،

دوای ناردنی پەیام لەگەڵ پاشای فەڕەنسا پەیوەنیدییەکانی سوڵتان سەلیم لەگەڵ مەجەڕدا تێک چوو کە ھێرشی کردە سەریان بۆ ئەوەی لاوازیان کات وھەندێک لەو فشارەی لەسەر فەڕەنسییەکان بوو کەمبکاتەوە لە ڕۆژئاوادا، سولتان سوپاکەی کۆکردەوە ولە بەلەگرادەوە ڕۆیشت بەرەو مەجەڕ وبە سوپای مەجەڕی گەیشت لە ناوچەی موھاکس لە شەڕی موھاکسدا لە ساڵی ١٥٢٦ز وبە سەرکەوتنی عوسمانییەکان کۆتایی ھات وسوڵتانەکەیان کلیلی پایتەختی بۆدی پێدان (بۆد واتە شاری بەرز)، شاری بۆدابست ئاماژەبوو بۆ دوو شاری جیا کە بۆدا و بست بوون، بەرگری مەجەڕی دەستی پێکردەوە بەڵام شکستیان ھێنا و عوسمانییەکان بوونە ھێزی باڵادەست لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات.

پاشان گەمارۆی ڤێیەنای دا ساڵی ١٥٢٩ز بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە فەتحکردنیدا، وجارێکی تر گەمارۆی دایەوە ساڵی ١٥٣٢ز کە ئەمجارەش ھەمان ئەنجامی جاری یەکەمی ھەبوو، لەبەر خراپی کەش وھەوا کە یارمەتیدەر نەبوو بۆ گواستنەوەی ھۆکارەکانی گەمارۆدانەکەیان لە قوستەنتینییەوە بۆ ڤێیەنا وئەو ڕێگە دوورەی لەبەردەم سوپادا بوو، سوڵتان ھێزەکانی کێشایەوە.[٧]

لە ڕۆژھەڵات دەستکاری

جەنگی پروزە لە ساڵی ١٥٣٨ز

دوای جێگیر کردنی سنورەکانی لە ئەوروپادا، سولەیمان ئاڕاستەی گۆڕی بۆ ئاسیا وھەڵمەتێکی گەورەی لە دژی دەوڵەتی سەفەوی شیعە برد کە دوو ھۆکاری سەرەکی ھەبوو یەکەمیان کوژرانی والی بەغدا لەسەر دەستی شا تەھماسب ودووەمیان ھاوپەیمانی والی بەدلیس بوو لەگەڵ سەفەوییەکان، لە ساڵی ١٥٣٣ز دەستی پێکرد و لە ھەڵمەتی یەکەمدا سەرکەوت بوو لە گرتنی بەدلیس وتەبرێز بە بێ ھیچ بەرگرییەک وچەندین قەڵایان لە ڕێگەکەیاندا گرت وەک وان وئەریوان. پاشان دوای شەڕیکی قورس سوڵتان چووە ناو بەغداوە لە ساڵی ١٥٣٥ز دا وسەردانی مەزاری ئیمامە گەورەکانی ناو عێراقی کرد کە لە پێشیی سولەیمانی دووپات ئەکردەوە لە سەرکردایەتی جیھانی ئیسلامی.

سولەیمان ھەڵمەتێکی تری بردە سەر شا تەھماسب لە ساڵی ١٥٤٨–١٥٤٩ وھەڵمەتەکەی کۆتایی پێھێنا بە چەند دەستکەوتێکی کاتی لە تەبرێز وئەرمینیا ودەستکەوتی بەردەوامی شاری ڤان وقەڵاکانی جۆرجیا، ولە ساڵی ١٥٥٣ز سوڵتان سولەیمان، سێیەم ودوایین ھەڵمەتی برد لە دژی شا، ئەرزڕومی گێڕایەوە ودوایان کەوت تا لە ساڵی ١٥٥٥ز تەھماسبی ناچار کرد بە داننان بە حەقی عوسمانییەکان لەسەر ھەریەکە لە ئەریوان وتەبرێز بەمەش بەغدا وباشوری وڵاتی ڕافیدەین وسەرچاوەی دیجلە وفوڕاتی پاراست و چەند بەشێکی کەنداوی عەرەبی دەستکەوت.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ محفوض, خالد. "سليمان القانوني.. لماذا دخلت الدولة بموته عصر الانحدار؟". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-25.
  2. ^ "سليمان القانوني.. وعصر القيادة والريادة". ارشيف اسلام اونلاين (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-25. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ ali.alayd. "سليمان القانوني وسرّ صندوق الوصيّة". https://www.alaraby.co.uk/ (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-25. {{cite web}}: External link in |website= (help)
  4. ^ "السلطان سليمان القانوني بداية حكمه وتحالفه مع الفرنسيين | الموقع الرسمي للجيش اللبناني". www.lebarmy.gov.lb. Retrieved 2021-03-25.
  5. ^ الوفاةزيگتڤار, سليمان القانونيسلطان الدولة العثمانيةسليمان الأول، منسوبة إلى مدرسة تيتيان ح 1530الفترةنمو الدولة العثمانيةالتتويج1520الاسم الكاملسليمان القانونيوُلِد6 نوفمبر 1494محل الميلادطرابزونتـُوفي5/6 سبتمبر 1566محل; السليمانية, المجردٌفـِنمسجد; خاتون, اسطنبولسبقهسليم الأولتبعهسليم الثانيالمحظيةحرم سلطانالزوجات گولبهار سلطانالبيت الملكيآل عثمانالأسرةالأسرة العثمانيةالوالدسليم الأولوالدة سلطانحفصة. "سليمان القانوني". المعرفة (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-25.
  6. ^ "لماذا يستهدفون السلطان سليمان القانوني؟". عربي21 (بە عەرەبی). 2020-06-17. Retrieved 2021-03-25.
  7. ^ "حصار بلجراد.. قصة أول فتوحات سليمان القانوني الكبرى". ساسة بوست. Retrieved 2021-03-25. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "رمَّم الحرم وأرسل الصدقات لأهله وحارب البرتغاليين في البحر الأحمر.. هكذا كانت علاقة سليمان القانوني ببلاد الحجاز". عربي بوست — ArabicPost.net. 2020-06-18. Retrieved 2021-03-25.