زانستی قورئان
هەموو ئەو زانستانەی پەیوەستن بە قورئان
زانستی قورئان یان زانستەکانی قورئان ئەو زانستانەن کە پەیوەندییان بە قورئانەوە ھەیە لە ڕووی وەحی و ڕێکخستنی، کۆکردنەوە و نووسینەکەی، خوێندنەوە و تەجووید، زانستەکانی تەفسیر، زانینی موحکەم و موتەشابیھی، ناسخ و مەنسوخ، ھۆکارەکانی دابەزینی ئایەتەکان، موعجیزەی قورئان، ئیعڕاب و شیوازی نوسین، زانینی وشە نامۆکانی قورئان، وە زانستەکانی دیکەی پەیوەست بە قورئان. ھەروەھا بە ھەموو زانست و لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە قورئان ناسراوە، یان ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە قورئانەوە ھەیە، یاخود زانستەکانی کتێب. زەرکەشی زانستەکانی قورئانی بە ٤٧ زانست داناوە، وە سیوتی 80 زانستی وەک زانستی قورئان ئاماژەپێکردووە.[١][٢][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «أھمیة علوم القرآن الکریم: جمع وترتیب». www.alukah.net (بە عەرەبی). ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «علوم القرآنتعریفھا، نشأتھا، تدوینھا». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «موضوعات علوم القرآن». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.