تەجوید یان زانستی تەجوید (بە عەرەبی: علم التجوید‎) ، یەکێکە لە زانستە ئیسلامیەکان، کە بریتیە لە چۆنیەتی خوێندنەوە و دەربڕینی وشەکانی قورئان بەچاکی و بەو شێوەیەی کە موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەربێ) دەری بڕیوە.

تەجوید
بابەتی لاوەکیQuran reading
ناو بە زمانی فەرمیتَجْوِيد‏

ئەم زانستە سەری ھەڵدا لە سەدەی سێیەمی کۆچی دوای ئەوەی کە سنووری دەوڵەتی ئیسلامی فراوان بوو تا چەندین ناوچەی نا عەرەبی بگرێتەوە، جا ھەڵەکردن لە خوێندنەوە زۆر بوو بەھۆی موسڵمان بوونی چەند گەلانێکی جیاواز، جا زانایان ھەستان بە دانانی حوکم و یاسا و ڕێزمانی تەجوید.[١]

پێناسە دەستکاری

  • لە زماندا، تەجوید وشەیەکی عەرەبیە واتە (تحسین)، بریتیە لە ھێنانی شتێک بە چاکی.[٢]
  • لە زاراوەدا: زانستێکە بریتیە لە پێدانی ھەموو پیتێک ئەوەی ماف و شیاویەتی لە سیفەت و درێژکردنەوە و بە سووک و قوڕس خوێندنەوە و جگە لەمانەش. کە ئەمەش چۆنیەتی دەربڕین و خوێندنەوەیە ھەروەک چۆن پێغەمبەری ئیسلام دەری بڕیوە.

حوکمی فێربوونی تەجوید لە ئیسلامدا دەستکاری

زانایان ڕاجیاوازییان ھەیە لەسەر ئەمە، ھەندێک لە زانایان وەک ئیبن جەزەری پێیان وایە کە واجبە. ھەروەک ئیبن جەزەری لە پێشەکییەکەی دەڵێت:

والأخذ بالتجويد حتمٌ لازمُمن لم يصحح[٣] القرآن آثمُ
لأنّهُ به الإله أنزلاوهكذا منه إلينا وصلا

بێگوومان کۆمەڵێک لە زانایانیش پێیان وایە کە سوننەت و موستەحەببە و واجب نییە بەڵام جائیز نییە ھەڵە لە خوێندنەوەی پیتەکان و حەرەکاتەکان (فەتحە و کەسڕە و..) و ھەندێ لە ئەحکامەکان بکات چونکە ئەمانە مانا دەگۆڕێت؛ کە ئەمەش لە زانستی تەجوید پێی دەڵێن ھەڵەی ئاشکرا (لحن جلي) بەڵام جێبەجێ نەکردنی ئەحکامەکانی وەکو مەددەکان و ئەحکامی نوون تەنوینی ساکن و قەلقەلە و ئەمانە واجب نین دەچنە قاڵبی سوننەت و تەواوییەوە، ئەمەش ڕای ھەندێک لەزانایان و زانایانی سەردەمیش وەک ئیبن عوسەیمین و ساڵح فەوزان و چەند زانایەکی تریشە.[٤][٥]، بەڵام فێربوون و زانینی بنەما و یاساکانی تەجوید (نەزەری) فەڕزی کیفایەیە.[٦]

لە قورئانیش دا ھاتووە:

 أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا   (موزەمل:٤) واتە: یاخود زیاتری بکەو دەوری قورئان بکەرەوە بە وردی و لەسەرخۆ.

 الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلاَوَتِهِ أُوْلَـئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمن يَكْفُرْ بِهِ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ   (بەقەرە:١٢١) واتە: دەستەیەک لەوانەی کتێبمان پێبەخشیون (قورئان) بەچاکی و بەوردی دەوری دەکەنەوە، ئەوانە باوەڕیان پێی ھەیەو باوەڕی پێ دەھێنن بەڵام ئەوەی بڕوای پێی نەبێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە لە خەسارەتمەندو زەرەرمەندەکانن.

ئامانج لە فێربوونی تەجوید دەستکاری

پاراستنی زمان لە ھەڵە لە خوێندنەوە قورئان و خوێندنەوە وەکو پێغەمبەر (وەک چۆن دابەزیوە).

ھەڵەش لە خوێندنەوەی قورئان دوو جۆرە ھەڵەن:

ھەڵەی ئاشکرا (لحن جلي): ئەو ھەڵەیەیە کە کار لە لەفزەکان دەکات و مانایەکە دەگۆڕێت وەک گۆڕینی حەڕەکە یان گۆڕینی پیتێک بە پیتێکی تر وەکو گۆڕینی پیتی "ص" بە "س" و بێجگە لەمەش؛ ئەم ھەڵەیەش حەڕامە بە یەکدەنگی زانایان.

ھەڵەی شاراوە(لحن خفي): ئەمەش ئەو ھەڵەیەیە کە ماناکە ناگۆڕێت بەڵام موخالەفەی یاساکانی تەجیود دەکات وەک کورتکردنەوەی مەدد و وازھێنان لە ئیقلاب و ئیخفا و ..ھتد، ئەم ھەڵەیەش حوکمەکەی مەکڕوھە (واتا ئەوەی وازی لێبێنێت لە پێناوە خوا ئەوا پاداشت دەکرێت لەسەری و ئەوەشی ئەنجامی بدات سزا نادرێت لەسەر نەکردنی).

یاساکانی تەجوید دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ویکی عەرەبی.
  2. ^ پەرتووک: زانستی باش خوێندنەوەی قورئان لاپەڕە ٦ - دلێر گەرمیانی. ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ لە ڕیوایەتی تر دا ھاتووە دەڵێت (من لم یجود القرآن ..) بەڵام ئەمەی سەرەوە دروستترە.
  4. ^ ما حكم قراءة القرآن بدون تجويد؟-ابن عثیمین.
  5. ^ هل لابد من تطبيق احكام التجويد عن تلاوة القرأن ؟ الشيخ صالح الفوزان.
  6. ^ پەرتووک:تیسیر أحکام التجوید - یحیى الغوثاني.