موحەممەد کوڕی موحەممەد کوڕی موحەممەد کوڕی عەلی کوڕی یوسف ناسراو بە ئیبن جەزەری (عەرەبی:إبن الجزری)، ئیمامی حافز، شافعی مەزھەب، شێخی قورئانخوێنان. لە دیمەشق لە دایک بووە و باو باپیرانی دەگەڕێتەوە جزیر، ھەر لەبەر ئەوەشە ناسناوی "جەزەری"یە.

ئیبن جەزەری
لەدایکبوون١٣٥٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
دیمەشق لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٤٢٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٧٩ )
شیراز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەزانستیار، قورئانخوێن، شاعیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانGhāyat al-nihāyah fī Ṭabaqāt al-qurrāʼ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

دەگووترێ باوکی ئیبن جەزەری پێش لە دایک بوونی ئیبن جەزەری ساڵی ٧٥٠ی کۆچی حەجی کرد و ئاوی زەمزەمی خواردەوە بە نیەتی کوڕێکی زانا، داوای لە خودا کرد کە کوڕێکی پێ ببەخشێ و ئەو کوڕەش ببێتە زانا. ئیبن جەزەری لە شەوی بیست و پێنجەمی ڕەمەزانی ساڵی ٧٥١کـ لە دایک بوو، قورئانی لەبەرکردووە لە ١٣ ساڵی، ئیمام بووە لە ١٤ ساڵی.

لە گۆڕەپانی بەرھەم نووسیندا بەرھەمی زۆری ھەبووە لە چەند بوارێکی ئیسلامی، یەکێک لە بەرھەمە بەناوبانگەکانی پەرتووکی پێشەکیی جەزەری یان مەتنی جەزەری کە لە ١٠٩ بەیتە شیعر پێکھاتووە لە باسی زانستی تەجوید، تیایدا باسی دەرچەی پیتەکان و سیفاتی پیتەکان و ئەحکامەکانی تەجوید و ھتد بە شیعر دەکات.

چەند نمونەیەک لە بەرھەمەکانی دەستکاری

بەرھەمی زۆرن، بە تایبەت لە زانستەکانی قورئان، ئەمانەش چەن نمونەیەکن:

  • (تحبیر التیسیر فی القراءات العشر)، لە چاپ دراوە.
  • (البیان فی خط عثمان)
  • (نحفة الإخوان فی الخلف بین الشاطبیة والعنوان)
  • (البدابة فی علوم الروایة)
  • (مقدمة علوم الحدیث)
  • (الإجلاء والتعظیم فی مقام إبراھیم)
  • (الإصابة فی لوزام الکتابة)

تاری پەیوەندیدار دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری