ئیبازی، یەکێکە لە مەزهبە ئیسلامییەکان، و ناونراوە بە ئیبازی یەناوی عەبدوڵڵا کوڕی ئیباز تەمیمی، و دامەزرێنەری ڕاستی مەزهەبەکە جابری کوڕی زەیدە، ئیبازی بڵاوە لە عوماندا و هەروەها بە ڕێژەیەکی کەم نزیکەی %١ بڵاوە لە لیبیا و جەزائیر و توونس و هەروها لە هەندێک ناوچەکانی تری باکووری ئەفریقا.

ئیبازی
لقیئیسلام
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٠٦٠١
ناو بە زمانی فەرمیالاباضية
دامەزرێنەرJābir ibn Zayd
وڵاتعومان

بڵاوبوونەوە دەستکاری

مەزهەبی ئیبازی بە یەکەم مەزهەب دادەنرێت کە دەرکەوتبێت لە گۆڕەپانی ئیسلامییدا لە پێش مەزهەبەکانی جەعفەری دوانزەئیمامی و مەزهەبەکانی سوننە( مالکی و شافعی و حەنەفی و حەنبەلی)، فراوانی بازنەی مەزهەبی ئیبازی وەک بانگەوازێکی سیاسی گشتی ئیسلامییە، شێوازێکی تایبەت وەرناگرێت کە خوێندنگەیەکی مەزهەبی زاڵبێت بە سەریدا، ناوەندی کۆمەڵگەی ئیبازی هەیە لە شاری بەسرە و کۆمەڵگەی هاوشێوە هەبوون لە شارەکانی کووفە و مەککە و مەدینە و خوراسان، زانا دیاریان تیاهەڵبژێردراوە، و ووتەکانیان تۆمارکراوە.

وێنەی مەزهەبەکە تەواوکرا و ووتە و بیراوڕاکان نوسرانەوە لە شێوازی کۆتاییدا لە دوایین ڕۆژەکانی ئەبوعوبەیدە موسلیم کوڕی ئەبوکەریمە، کە جێگەی عەبدوڵڵای کوری ئیبازی گرتەوە لە پێشەوایتیکردنی لایەنگرانی مەزهەبەکە لە بەسرە، کە ناوەندی کۆبوونەوەی بنەڕەتی زانا ئیبازییەکانە، هەتا نزیکەی سەدەی سێی کۆچی، و فێرخوازەکانی لێیان وەرگرت، ڕۆڵێکی سیاسی مەترسیداری هەبوو لە هەریەکێک لە باشووری دوورگە و ڕۆژهەڵاتی (یەمەن و حەزرەمووت پاشان عومان و لە باکووری ئەفریقادا؛ لیبیا، توونس و جەزائیر).

و بە هەوڵی فێرخوازەکانی دەوڵەتی ئیبازی دامەزرا لە باکووری ئەفریقا، و دوای چەند شەڕێکی یەک لە دوای یەک لەگەڵ دەوڵەتی عەبباسیدا توانیان دەوڵەتی ڕۆستەمی دابمەزرێنن لە مەغریب کە نزیکەی ١٢٠ ساڵ بەردەوام بوو.

دەرکەوتنی دەستکاری

مەزهەبی ئیبازی لە سەدەی یەکەمی کۆچی لە بەسڕەدا، کۆنترین مەزهەبە ئیسلامییەکانە، عەبدول سەلام دولان بڵاوی کردەوە و ناوەکەی لەلایەن ئەمەوییەکانەوە لێنراوە بە گەڕاندنەوەیان بۆ عەبدوڵڵای کوری ئیباز، کە لە شوێنکەوتوەکانی سەردەمی معاویە بوو و کۆچی دوایی کرد لە دوایین ڕۆژەکانی عەبدول مەلیکی کوی مەڕوان، و ناونانەکە ئەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستە دەربڕین و گفتوگۆ سیاسیەکانی عەبدوڵڵا کوڕی ئیباز پێی ناسرابوو لەو ماوەیەدا.

ئیبازییەکان دەرچوون لەسەر دەوڵەتی ئەمەوی و دەوڵەتی عەبباسی لە هەردوو ڕووی سیاسی و ئایینییەوە، و ڕازی نەبوون لە سیاسەتی ئەمەوییەکان.

ئیبازییەکان لەو باوەڕەدان ئەوەی شایەتمان بهێنێت موسڵمانە و ئەوەی هەیە کە موسڵمانان هەیانە و وئەوەی لەسەرە کە ئەوان لەسەریانە و خوێنی هیچ کەس لە ئەهلی قیبلە بە حەڵاڵ دانانێن تەنها بە هەق و بەو سنورە نەبێت کە شەریعەتی ئیسلامی دیاریکردووە ، و ماڵی هیچ کەس حەڵاڵ ناکەن تەنها بەو ڕێگیە نەبێت شەریعەتی ئیسلامی کێشاویەتی.

بیروباوەڕ دەستکاری

ئیبازییەکان وەک سەرچاوەیەک بۆ بیروباوەڕ ئەگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت و ڕا و ئیجماع (کۆبوونی زانایان)، و سەبارەت بە فەرموودەکانی پێغەمبەر پشت ئەبەستن بە موسنەدی ڕەبیع کوری حەبیب.

و ئیبازییەکان چەند بنەمایەکیان هەیە، کە بە کورتی ئەم نۆ بنەمایەی خوارەوەن؛

  1. یەکتاپەرستی؛ئیبازی ئەڵێن خوا تاکە لە زات و سیفەتدا، و لەو باوەڕەدان هیچ خوایەک نیە بێجگە لە ألله کە بەدیهێنەری تاکە و تەنهایە و محەمەد دوایین پێغەمبەری خوایە و پەیامەکەی ڕاستە لەسەر هەموو جیهان لەگەڵ پابەندبون بە جێبەجێکردنیەوە و پەیڕەوکردنی لە ژیاندا
  2. سیفەتە پەروەردگارێتییەکان؛ ئیبازییەکان ئەوە دووپات ئەکەنەوە کە خوا هیچ هاوشێوەیەکی نیە و سیفەتەکانی زاتی خۆی هەر بۆ خۆیەتی.
  3. باوەڕ؛ ئیبازی وای ئەبینن کە باوەڕ و ئیسلام ناون بۆ یەک شت ئەویش گوێڕایەڵبوونی خوا و جێبەجێکردنی بنەماکانی ئیسلامە بە کردار لەبەرئەوە لە یەکتاپەرستی ئیبازییدا هاتووە کە بنەماکانی ئیسلام چوار شتە، ئەوانیش؛ زانست و کردار و نیەت و لە خواترسی، و ئیسلام ڕاست نابێت لەلایان بەبێ ئەم چوار بنەمایە.
  4. ڕەتکردنەوەی بینینی خوای گەورە.
  5. قەدەر؛ ئیبازییەکان لەو باوەڕەدان کە مرۆڤ توانای کرداری هەیە و خوا ئەو توانای تیایا دروستکردووە و لێی ناپرسێتەوە لەسەر ئەو توانایە بەڵکو لێپرسینەوە لەسەر کردارەکانە کە مرۆڤ بە دەستی هێناوە لە ڕێگەی ئەندامەکانیەوە و ویستی ئازادییەوە.
  6. داد و بەڵێن و هەڕەشە؛ باسی بەڵین و هەڕەشە یان پاداشت و سزا بە یەکێک لە بنەماکانی بیروباوەڕی ئیبازی دادەنرێت، کە پەیوەندیدارن بە دادپەروەری خواوە کە مافی خۆی ئەدات بە هەموو خاوەن مافێک و کەس ستەمی لێناکرێت.
  7. شەفاعەت؛ ئیبازییەکان لەو باوەڕەدان کە شەفاعەتی پێغەمبەر بۆ کەسێک نیە بمرێت و سوور بێت لەسەر گوناهە گەورەکان و بێجگە لەوە بۆ هەموو موسڵمانان دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ڕۆژی دوایی لەسەریان و خێرا چوونە بەهەشتەوە و زیادبوونی پلەی هەندێک لەو باوەڕدارانەی لەسەر وەفا و پەشیمانی ئەمرن.
  8. دروستکراوی قورئانی پیرۆز؛ ئیبازی ئەوە دووپات دەکەنەوە کە قورئان ووتە و گوفتاری خوایە و خوا سورەت و دەربڕین و ماناکانی دروستکردووە. و ئەم بیروباوەڕە لای سوننە ئەکەوێت لەبەرئەوەی لە بیروباوەڕی سوننەدا قورئان ووتەی خوایە، و لەوەوە دەستی پێکردووە و ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو، پەروەردگار لەسەر ڕاستییەکان پێی دوواوە.
  9. جێگەیەک نیە لە نێوان دوو جێگاکەدا؛ ئەمەش کێشەی باوەڕ و بێباوەڕی ئەگرێتەوە لە بیروباوەری ئیسلامییدا، ئایا موسڵمان گوناهێکی گەورە بکات سیفەتی باوەڕدارێتی لە دەست دەدات؟ ئیبازی لەسەر ئەمە ئەڵێن؛ ئەوەی دانی بە تاکی خوای گەورە و پەیامی محەمەددا نابێت و ئەرکە ئایینییەکان پشت گوێ بخات یان گوناهی گەورە ئەنجام بدات ئەوا نە باوەڕدارە و نە هاوەڵدانەر.

ئیبازییەکانی سەرەتا دەستکاری

  • عەبدوڵڵا کوڕی ئیباز
  • ئەبووعوبەیدە کوڕی موسلیم کوری ئەبووکەریمە
  • ڕەبیع کوری حەبیب
  • ئەبووبیلال میرداس

سەیری ئەم بابەتانەش بکە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری