شافعی

مەزهەبێک لە نێو خەڵکی سوننە و کۆمەڵدا
(لە مەزهەبی شافعیەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەزهەبی شافعی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە شافعی (ڕوونکردنەوە).

زاراوەی شافعی دەرکەوت هەر لە سەرەتا زووەکانی گەشەکردنی خوێندنگە زانستیە جیاوازیەکانی سوننە، بەڵام بە دڵنیایی دەرکەوت لە ژیانی ئیمام محەمەد کوڕی ئیدریس شافعیدا (١٥٠-٢٠٤)کۆچی، کە سەرمەزهەبی شافعی ئەچنەوە سەر ئەو.

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

فیقهی شافعی لە دە رهێنان و ڕێگاکانی پایانکردنیدا پشت ئەبەستێت بەو بنەمایەی کە ئیمام شافعی دایناوە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام پێویست نیە کە بیروڕای فیقهی شافعی لەگەڵ بیروڕای خودی ئیمام شافعیدا یەک بگرێتەوە، بەڵام بنەما (الأصول) و ڕێگەکانی پایانکردن یەکێکە.

ئیمامی شافعی یەکەم کەس بووە کە کتێبێکی تەواوی لە زانستی ناسراو بە (أصول الفقه) نوسیووە ئەمەش لە ڕێگەی کتێبە بەناوبانگەکەی پەیام (الرسالة)، هەروەها کتێبێکی تری نوسیووە (الحجة) ئەمیش هەر کتێبێکی زانستی بوو سەرەتا لە عێراق نوسیویەتی پاشان داینایەوە و هەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدا کاتێک لە قاهیرە دادەنیشت و ناوی نا (الأم)، لە گرنگترین قوتابیەکانی شافعی لە ژیانیدا ئەمانە بوون؛ ڕەبیع کوڕی سولەیمان جیزی، ڕەبیع کوڕی سولەیمان مورادی، بویتی، مزنی و قازی حسەین و لە دوای شافعی؛ بیهقی، ئەبو ئیسحاق شیرازی، نەوەوی، رافعی، غەزالی، ئیبن حەجەر عەسقەلانی، سیوتیی.

ناوچەکانی بڵاوبوونەوە دەستکاری

 
نەخشەیەک کە تێیدا بڵاوبوونەوەی مەزهەبی شافعی بەجیهاندا پشان دەدات، ڕەنگی شین وڵاتە شافعییەکانن.

میسر و سووریا و ئوردن و ئێندۆنیزیا و مالیزیا و فەلەستین و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و باشوری هیندستان و یەمەن و عومان و حیجاز و بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانی سەعوودی (ئەحسا) و لە باشووری عەرەستانی سەعوودی لە ناوچەکانی جازان و عەسیر، لە ناوەڕاستی عێراق و کوردستان و چەند بەشێکی ئێران.

بنەمای مەزهەبی شافعی دەستکاری

هەموو مەزهەبێکی زانستی بنەما یان ئوسوڵی خۆی هەیە، و تاکو بنەماکان ڕوونتربن و زیاتر ڕێکەوتبەن لەسەری، دەرهێنان و ئیجتیهادەکان نزیکتر و باشتر ئەبێت، و ئاسایی مەزهەبەکان لە دوای پێشەواکان دەستیان پێکردووە و ئیجتیهاد و پایانکردنەکان لە پەیڕەوی خاوەن مەزهەبەکانەوە دەرهێنراون، و بەمەش زانستی ئوسوڵ (علم الأصول) لە مەزهەبەکاندا دروستبووە.

بەڵام لە مەزهەبی ئیمامی شافعیدا؛ ئیشەکە جیاوازە، ئیمام شافعی خۆی بنەماکانی مەزهەبەکەی داناوە، و مەزهەبەکە لەسەر ئەو بنەمایانە بنیاتنراوە، و کتێبی پەیام (الرسالة)ی یەکەم کتێبە کە لەم بوارەدا نوسرا بێت، و بەمەش ئیمامی شافعی یەکەم کەسە کە کتێبێکی سەربە خۆی لەو بوارەدا نووسیوە. ئەوەی یارمەتی ئیمامی شافعی داوە لە بنیاتنانی زانستی ئوسوڵدا ئەوەبوو توانی خوێندنگە زانستیەکانی پێش خۆی وەربگرێت، ئەو خوێندکاری قوتابخانە مەکییەکان بوو و زانستەکەی وەرگرتن، پاشان ڕۆیشت بۆ مەدینە و وزانستی وەرگرت لەسەر دەستی شێخ و پێشەواکانی و زانستی پێشەوا مالک کوڕی ئەنەسی وەرگرت و ئیمامی شافعی لەگەڵیدا بوو تا کۆچی دوایی کرد، و زۆر کاریگەر بوو پێی و کاتێک ئیمام مالک کۆچی دوایی کرد شافعی لە تەمەنی ٢٥ یان٢٦ ساڵیدا بوو.

پاشان کە گەیشتە بەغدا و بە دیداری محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی گەیشت ئەمیش خوێندکاری ئەبووحەنیفە بوو و مەزهەبەکەی ئەبووحەنیفەی بڵاوئەکردەوە و لقەکانی ڕێکئەخست و کاتێک ئیمامی شافعی چاوی پێی کەوت سوور بوو لەسەر ئەوەی زانستی عێراقی لێوەربگرێت، و لە ماوەیەکی کەمدا زانستەکانی لێوەرگرت.

ئیمامی شافعی لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوانەوە توانی بنەماکانی مەزهەبەکان بناسێت و توانی بە هۆی ئەو زیرەکیەی خوا پێی بەخشیبوو لەگەڵ عەقڵی تەواو و باشی تێگەیشتن و فراوانی دەرک پێکردن و زانیارییە بەرزەکان و خێرایی لەبەرکردن و ڕوونی بیرەوەری و هەروەها لەگەڵ ئەو سەرکەوتن و یارمەتیەی خوا پێی بەخشیبوو توانی ڕۆبچێت لە ئوسوڵی فیقهدا و یەکەم پەیامی دانا لەسەر داوای شێخەکەی عەبدول ڕەحمان کوڕی مەهدی، کە سەرکەوتنێکی گەورەی لە شافعیدا ئەبینییەوە.

ئوسوڵی ئیمامی شافعی دەستکاری

ئوسوڵ یان بنەماکانی ئیمامی شافعی پشتی پێ ئەبەستن لە دانانی مەزهەبەکەیدا ئەمانەی خوارەوە بوون؛ بنەمای یەکەم؛ کتێبی خوای گەورە و پایان کردن لێوەی و ئەمەش لەسەر زانیاری زمان و زانیاری دابەشبوونەکەی ئەوەستێت، و دابەش دەبێت بۆ؛ فەرمان و نەهی لێکراو، گشتی و تایبەت، و دیار و نادیار و ناسخ و مەنسوخ بنەمای دووەم؛ سوننەتە و مەبەست لێی هەموو ئەوانە ئەگرێتەوە کە لە پێغەمبەری ئیسلاممحەمەدەوە وەرگیراون لە ووتە و هەڵسوکەوت و ڕاپۆرت. بنەمای سێیەم؛ ئیجماع (کۆبوون) بە مانای ڕێکەوتن دێت واتە زاناکان و نەتەوەی ئیسلامی ڕێکەوتوون لەسەری بنەمای چوارەم؛ ووتەی هاوەڵەکانی پێغەمبەر محەمەد. بنەمای پێنجەم؛ قیاس و ڕوانین تیایدا فراوانترە لە درەوازەکانی تری ئوسوڵ، ئەمیش پەیوەندی بە ئیجتیهادەوە هەیە.

کتێبەکانی ئوسوڵ لە مەزهەبی شافعیدا دەستکاری

مەزهەبی شافعی خۆشبختە بە جیاکەرەوەیەک لەوانی تر، ئەویش دەوڵەمەندییەتی لە زۆری پۆڵێنکردنەکان لە زانستی ئوسوڵدا، و کتێبە پۆڵێنکراوەکان لە مەزهەبی شافعیدا زۆرن و ئەگاتە ٣٠٠ کتێب و ئەڵێن شافعی نزیکترین مەزهەبە لە سوننەوە.

دیارترین دانراوەکان لەسەر ئەم مەزهەبە دەستکاری

  • الأم – شافعی
  • الرسالة - شافعی
  • منهاج الطالبين - النووي.
  • روضة الطالبين وعمدة المفتين - النووي
  • المجموع - النووي
  • الحاوي الكبير - الماوردي.
  • كفاية الأخيار - الحصني.
  • مختصر المُزَنِيّ – المزنی

زاناکانی مەزهەبی شافعی دەستکاری

  • محیێدین یەحیا کوڕی شەرەف نەوەوی
  • ئیمام ئەبو قاسم رافعی
  • وه‌لیه‌ددینی عێراقی/كوردی
  • جەلالەدین عەبدول ڕەحمان کوڕی ئەبووبەکر سیوتی
  • ئیبن حەجەر عەسقەلانی
  • محەمەد کوڕی محەمەد کوڕی محەمەد غەزالی
  • جەمالەدین ئیسنوی
  • ئەبومحەمەد عەبوڵڵا کوڕی یوسف جوینی
  • ئیبن حەجەر هەیتمی
  • شەهابەدین ڕەملی
  • یوسف بوەیتیی
  • ئیسماعیل کوڕی یەحیا مزنی
  • ڕەبیع کوڕی سولەیمان موڕادی.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • وێکی عەرەبی