ئەبوو عەبدوڵڵا ئەحمەد کوڕی محەممەد کوڕی حەنبەل ئەلشیبانی ئەلدەھلی (١٦٤-٢٤١ کۆچی / ٧٨٠-٨٥٥ زایینی) فەقێ و وتاربێژێکی موسڵمان بوو، چوارەم ئیمامە لەناو چوار ئیمامی ناو سوننە و جەماعەت، و خاوەنی خوێندنگای حەنبەلی بووە لە فیقھی ئیسلامی. بە زانستی زۆر و یادگە بەھێزەکەی ناوبانگی دەرکردبوو، بە ڕەوشتی باشی وەک ئارامی و بێ فیزی و لێبوردەیی ناسرابوو، زۆرێک لە زانایان، لەوانەش ئیمامی شافعی، ستایشیان دەکرد و دەیانگوت: «بەغدام بەجێھێشت و کەسێکم لە ئەحمەد کوڕی حەنبەل خواپەرستتر و باوەڕدارتر و زاناترم تێدا نەبینی»، پەرتووکەکەی بەناوی «موسنەد» بە یەکێک لە بەناوبانگترین و فراوانترین پەرتووکە فەرموودەییەکان دادەنرێت.[١]

ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ناو: ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ناوی تەواو: ئەحمەد کوڕی حەنبەل کوڕی ھیلال شیبانی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١٦٤ی کۆچی، ٧٨٠ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون: بەغدا،  عێراق
ڕێکەوتی مردن: ٢٤١ی کۆچی، ٨٥٥ی زایینی
شوێنی مردن: بەغدا،  عێراق
مەزھەب: مەزھەبی حەنبەلی
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: فەرموودە و سوننەت و بەرەنگاریی بیدعە
بۆچوونەکان: پارێزگاری لە دەقەکان و دوورکەوتنەوە لە بۆچوون

ژیانی دەستکاری

ئەبووعەبدوڵڵا ئەحمەد کوڕی محەممەد کوڕی حەنبەل کوڕی ھیلال کوڕی ئەسەد کوری ئیدریس کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ئەنەس کوڕی عەوف، بە نەژاد نەجدییە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی پاشان مروزی.

باپیرەی لە نەجد لە دوورگەی عەربییەوە ھاتووە، ئیمام ئەحمەد لە ساڵی ١٦٤ک بەرامبەر ٧٨٠ز لە بەغدا لە دایکبووە ، و گەڕاوە لە نێوانە حیجاز و یەمەن و دیمەشقدا، گوێی لە گەورەترین قسەکەرەکان ڕاگرتووە و بڕێکی زۆر زانست و زانیاری بەدەستھێناوە، و بەدوای زانست و کۆکردنەوەی فەرموودەدا گەڕاوە.

مامۆستا و فێرخوازەکانی دەستکاری

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


 
بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

لە دیارترین مامۆستاکانی ئیمام ئەحمەد، ئەمانەی خوارەوە بوون.

قازی ئەبوویوسف و ئیمام شافعی و سوفیان کوڕی عەیینە و عەبدول ڕەحمان کوڕی مەھدی و زۆری تر.

و لە دیارترینی فێرخوازەکانی ئەمانە بوون؛ بوخاری و موسلیم و ئەبووداوود بوون.

ڕەنجکێشانەکەی دەستکاری

خەلیفە مەئموونی عەبباسی چووە سەر ڕای موعتەزیلە لە باسی خەلقی قورئاندا، کە ئەیانووت قورئان دروستکراوی خوایە نەک وتەی خوا، و خەلیفە مەئموون داوای کرد ئەو والیانە لابەرن کە لەسەر ڕای ئەو نین، و کاتێک ئەحمەد کوڕی حەنبەل بینی ڕای موعتەزیلە لەسەر خوا وەک بیرۆکەیەکی لێدێت، لەبەرئەوە بەرگری کرد لە زاتی پەروەردگارێتی و ڕای موعتەزیلەی ڕەتکردەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر لە زانا و پێشەواکان وایان دەرخست کە ڕازین بەو ڕایە لە ترسی مەئموون و والییەکانی، بەپێی ئەم ئایەتە پیرۆزە، إلا من أكره وقلبه مطمئن بالإيمان واتە؛ جگە لەوانەی کە ناچار دەکرێن وشەی کوفر بێت بەسەر زاریاندا لەکاتێکدا دڵیان پڕە لە ئیمان، پاشان ئیمام ئەحمەد گیرا تا بیبەن بۆ لای مەئموون، و ئیمام ئەحمەد داوای لە خوا ئەکرد نەیبینێت لەبەر ئەوەی خەلیفە بەڵێنی دابوو بە کوشتنی، و لە ڕێگەدا کە بەرەو ئەوێ ئەڕۆیشتن ھەواڵی مردنی مەئموون گەیشت، و ئیمام ئەحمەد گەڕاێنرایەوە بۆ بەغدا و و بەند کرا پاشان لە خەلافەتی موعتەسیمدا، ئیمامی تاقی ئەکردەوە و زۆر بە توندی لێیاندا، و ماوەی ٢٨ مانگ بەندکرا، و کاتێک واسیق خەلافەتی گرتە دەست، ئەبوجەعفەر ھارون کوڕی موعتەسیم بە ئیمانی ڕاگەیاند خۆی ون بکات، خۆی ون کرد تا واسیق وەفاتی کرد.

و کاتێک متوەکیلی کوڕی موعتەسیم و برا بچووکی واسیق حوکمی گرتە دەست، بە پێچەوانەی مەئموون و موعتەسیم و واسیقەوە بوو لە بڕوای خەلقی قورئاندا، و گفتوگۆی ئەو بابەتەی دوایی پێ ھێنا، و ڕێزێکی گەورەی لە ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل نا، و دیاری و بەخششی بۆ ئەنارد بەڵام ئیمام بەخششەکانی ڕەتکردەوە.

مەزھەبەکەی دەستکاری

مەزھەبی حەنبەلی لە ھەموو مەزھەب سوننییەکان زیاتر پارێزگاری دەقەکانی کردووە و دوور کەوتووەتەوە لە ڕا، دەستی گرتووە بە قورئانەوە پاشان فەرموودە ڕاستەکان و پاشان کۆبوون و ئیجماعی ھاوەڵەکان و قیاسی بەکار نەھێناوە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەندا نەبێت.

دانراوەکانی دەستکاری

  • موسنەدی ئیمام ئەحمەد و زیاتر لە چل ھەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەممەد لە خۆی دەگرێت، و چەندین لێدوان و ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو کتێبە کراوە کە باشترینیان (الفتح الربانی) یە شێخ ئەحمەد بننا دایناوە.
  • السنن فی الفقە
  • أصول السنة
  • السنة
  • کتاب أحکام النساء
  • کتاب الأشربة
  • العلل ومعرفة الرجال
  • الأسامی والکنی
  • الرد علی الجھمیة والزنادقة فیما شکوا فییە من متشابە القرآن وتأولوە علی غیر تأویلە
  • الزھد

وتراوە دەربارەی دەستکاری

  • ئیمام شافعی فەرموویەتی: ئەحمەد ئیمامە لە فەرموودە ئیمامە لەزمان، ئیمامە لە دونیا نەویستی.
  • ئیسحاقی کوڕی ڕەھاوی فەرموویەتی: ئیمامی ئەحمەد خزمەتێکی زۆری ئیسلامی کرد.
  • ئیمامی داریمی فەرموویەتی: تاوەکو ئێستا نەمبینیوە کەس وەکو ئیمامی ئەحمەد فەرموودەی لەبەربێ.
  • ئەبووحاتەمی ڕازی فەرمویەتی: ئەگەر بینیتان یەکێک ئیمام ئەحمەدی خۆش بووێ ئەوە لەسەر ڕێبازی سوننە وجەماعەیە.
  • ئەبووزورعەی فەرمودەناس فەرموویەتی: ئیمامی ئەحمەد (ھەزار ھەزار) فەرمودەی لەبەربوو. واتە یەک ملیۆن فەرمودە.
  • ئیمامی ئیبنولعیماد فەرموویەتی: ئیمام گەورەی ئوممەتی ئیسلامە و زانای سەردەمی خۆی بوو.

لە وتەکانی دەستکاری

  • ئەکەر کە سێک خۆی نەناسێت مەدح کردنی خەڵک سودی پێناگەیەنێت.
  • ترسی خوای گەورە وای لێکردووم خواردن و خواردنەوەم نەمێنێت.
  • حەزم لێ یە لە شوێنێکی وا بم کەس نەم بینێ.

بە کورتی دەستکاری

ئیمام ئەحمەد زانا بوو بە فەرموودەکان ئەمش وایکرد کە سەروەتێکی فراوانی ھەبێت لە زانستدا، و دەرگای قیاسی تەسک ئەکردەوە ئەمەش وایلێکردووە مەبەستەکانی لە کاروبار و وتەکانی پێغەمبەرەوە نزیک بێت، و پێویستییەکی زۆر ھەبوو بە حوکمەکانی لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی زۆر و چەندین نەتەوەی جیاواز فەتحی ئیسلامی پێیان گەیشت بوو، و ئیمام ئەحمەد ڕێگەی ئیمامی شافعی تەواوکرد لە مەزنکردنی ڕۆڵی سوننەت لە بنیاتنانی فیقھدا، و کەسایەتی ئیمام ئەحمەد ھێمایەک بوو خۆڕاگری و جێگیریی باوەر و ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکانەی ئەھێنرانە ناو ئیسلام و بیروباوەڕی ئیسلامییەوە.

مردن دەستکاری

ئیمام ئەحمەد کۆچی دوایی کرد لە ڕۆژی ھەینی ١٢ی ڕەبیعولئەوەلی ٢٤١ کۆچی لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا و شەقەمەکان پڕبوونەوە لە بەڕێکردنی تەرمەکەیدا و نزیکەی یەک ملیۆن و نیو پیاو نوێژیان لەسەر جەنازەکەی کرد ھەروەھا نزیکەی ٦٠ ھەزار ژن ئامادەبوون،[٢] ونێژرا لە ناوچەی کەرخ نزیک شاری کازمییە، و دەڵێن لە ڕۆژی مردنیدا بیست ھەزار مەسیحی و جوو و ئاگرپەرست ئیسلام بوون، و ئەم ژمارانە ئەگەر زیادکردنیشیان تێدا بێت ئاماژە بە کاریگەری ئیمام ئەحمەد دەکەن لەسەر خەڵک لەو کاتانە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A3%D8%AD%D9%85%D8%AF_%D8%A8%D9%86_%D8%AD%D9%86%D8%A8%D9%84?wprov=sfla1
  2. ^ زانای پایەبەرز، ئەحمەدی کوری حەنبەل، نووسینی/ باوکی یووسف، وەرگێڕانی مەجید محەممەد مەجید

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری