موسنەد ئەحمەد
موسنەد ئەحمەد (بە عەرەبی: مسند أحمد) یەکێکە لە بەناوبانگترین و بەرفراوانترین پەرتووکەکانی فەرموودەی پێغەمبەر کە پێگەیەکی پێشکەوتووی لەنێو سوننەکاندا داگیرکردووە. بەو پێیەی بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی فەرموودە دادەنرێت بۆ ئەوان، و بەناوبانگترین موسنەدەکانە، زانایانی فەرموودە لە پلەی سێیەمدا دوای دوو سەحیح و چوار سوننە دایانناوە. دەگەڕێتەوە بۆ ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ( ١٦٤ کۆچی – ٢٤١ کۆچی / ٧٨٠ – ٨٥٥ زایینی)، [ْ ١] بەپێی خەمڵاندنی زاناکان نزیکەی ٤٠ ھەزار فەرموودەی پێغەمبەری تێدایە، کە نزیکەی ١٠ ھەزاریان دووبارە کراوەتەوە، لەسەر ناوی ئەو ھاوەڵانە ڕێکخراوە کە فەرموودەکان دەگێڕنەوە، ڕێکی خستووە و باسی ڕیوایەتەکانی ھەر ھاوەڵێک لە شوێنێکدا دەکات، و ٩٠٤ ھاوەڵی تێدایە، و پەرتووکەکە دابەشکراوە بەسەر ھەژدە موسنەددا، یەکەمیان موسنەدی دە مزگێنی پێدراوانی بەھەشت و دواھەمینیان موسنەدی ژنانە، و چەندین فەرموودەی صەحیحی تێدایە کە لە دوو سەحیحەکەدا نییە.[١][٢][٣]
نووسەر | ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
---|---|
وڵات | خەلافەتی عەباسی |
زمان | عەرەبی |
چەشن | فەرموودەی کۆکراوە |
ئیبن حەنبل ڕقی لە پۆلێنکردن بوو چونکە پێی وابوو موسڵمان نابێت سەرقاڵی پەرتووکێکی تر بێت جگە لە قورئان و سوننەت، بەڵام پێی باشتر بوو فەرموودەکان بنووسێت، بۆیە ئیبن حەنبل فەرموودەکانی موسنەدی ھەڵبژارد لەو شتانەی کە لە شێخەکانی بیستبووی، بۆ ئەوەی خەڵک بیانوویەکیان ھەبێت بۆ ئاماژەدان بەو، وەک لە پێشەکیدا سەبارەت بە موسنەدەکەی وتی: عملت ھذا الكتاب اماما، اذا اختلفت الناس في سنە رسول اللە صلی اللە علیە وسلم رجع الیە.[٤]
واتە: من وەک ئیمامێک ئەم پەرتووکەم داناوە، ئەگەر خەڵک لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خودا (د.خ) ناکۆک بوون، با بۆ ئەمە بگەڕێنەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://web.archive.org/web/20180117023157/http://www.al-eman.com:80/%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%AA%D8%A8/%D9%85%D8%B5%D8%B7%D9%84%D8%AD%20%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%AF%D9%8A%D8%AB%20**/%D8%A2%D8%B1%D8%A7%D8%A1%20%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%84%D9%85%D8%A7%D8%A1%20%D9%81%D9%8A%20%D8%A3%D8%AD%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D8%AB%20%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D9%86%D8%AF/i191&d95583&c&p1
- ^ https://web.archive.org/web/20180615190744/http://fatwa.islamweb.net/fatwa/index.php?page=showfatwa&Option=FatwaId&Id=105590
- ^ https://web.archive.org/web/20180615191537/https://islamhouse.com/ar/books/480588/
- ^ https://web.archive.org/web/20180616030726/https://books.google.com.eg/books?id=Xc5LCwAAQBAJ&printsec=frontcover&hl=ar
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موسنەد ئەحمەد تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «ْ» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="ْ"/>
نەدۆزرایەوە