ڕووسیا
ڕووسیا یان ڕووسیای فیدراڵی (بە ڕووسی: Россия یان Российская Федерация) گەورەترین وڵاتی جیھانە کە لە ٨٥ ھەرێمی فیدراڵ پێکھاتووە، مۆسکۆ پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتە، ڕووسیا یەکێکە لە وڵاتە زلھێزەکانی جیھان.
ڕووسیای فیدراڵی Российская Федерация |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: Государственный гимн Российской Федерации Gosudarstvennyy gimn Rossiyskoy Federatsii "سرودی دەوڵەتی ڕووسیای فیدراڵی" |
||||||
شوێنی ڕووسیا لەسەر نەخشە، کە ناوچەی کێشە لەسەری[ئ]
|
||||||
پایتەخت و گەورەترین شار | مۆسکۆ | |||||
زمانە فەرمی و نیشتیمانییەکان |
ڕووسی[٢] | |||||
زمانە ناوچەیی و زمانی نەتەوەیی | بینینی زمانەکانی ڕووسیا | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١٠) | ||||||
ناوی هاووڵاتی | ڕووسەکان | |||||
دەوڵەت | فیدراڵی نیمچە-سەرۆکایەتی کۆمار[٣] | |||||
- | سەرۆک | ڤلادیمیر پوتین | ||||
- | سەرۆک وەزیران | میخائیل میشوستین | ||||
- | وتەبێژی ئەنجونی فیدراڵی |
ڤالەنتینا ماتڤیەنکۆ | ||||
- | وتەبێژی سەرۆکایەتی دوما |
ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین | ||||
- | سەرۆکی دادوەری | ڤیاچیسلاڤ لیبدیڤ | ||||
یاسادانەر | ئەنجومەنی فیدراڵی | |||||
- | ئەنجومەنی باڵا | ئەنجومەنی فیدراڵی | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | سەرۆکایەتی دوما | ||||
دامەزراندن | ||||||
- | کیڤیای ڕووس | ٨٧٩ | ||||
- | مۆسکۆی دەچی | ١٢٨٣ | ||||
- | ڕووسیای قەیسەری | ١٦ی کانوونی دووەمی ١٥٤٧ | ||||
- | ئیمراتۆریەتی ڕووسیا | ٢ی تشرینی دووەمی ١٧٢١ | ||||
- | ھەڵوەشاندنەوە | ١٥ی ئازاری ١٩١٧ | ||||
- | یەکێتی سۆڤیەت | ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢ | ||||
- | ڕووسیای فیدراڵی | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ | ||||
- | ڕەوشی ئێستا | ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ | ||||
- | دەوڵەتە یەکگرتووەکان | ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ | ||||
- | کۆماری کریمیا دانپێدانان | ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ١٧٠٬٩٨٢٬٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە [٤]
17,125,191 km2 (including Crimea)[٥](یەکەمین) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | 13[٦] (including swamps) | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠٢٢ | (9th) | ||||
- | چڕی | ٨٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (181st) ٢١٫٥کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠٢١ | |||||
- | سەرجەم | $4.328 trillion[٨] (6th) | ||||
- | سەرانە | $29,485[٨] (55th) | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠٢١ | |||||
- | سەرجەم | $1.710 trillion[٨] (11th) | ||||
- | سەرانە | $11,654[٨] (64th) | ||||
Gini (٢٠١٨) | ٣٧٫٥ (٩٨th) | |||||
HDI (٢٠١٩) | ٠٫٨٢٤ (٥٢nd) | |||||
دراو | ڕەبڵی ڕووسی (₽) (RUB ) |
|||||
ناوچەی کاتی | (UTC+٢ بۆ +١٢) | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | ||||||
کۆدی تەلەفۆن | +7 |
جوگرافیا
دەستکاریڕووسیا لە باکووری ئاسیا و لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپادایە و لەگەڵ زەریای ھێمنی باکوور و زەریای بەستەڵەکی باکوور و دەریای ڕەش و دەریای قەزوین و دەریای باڵتیک سنووری ھاوبەشی ھەیە. ڕووسیا لەگەڵ ١٤ وڵاتی ئاسیایی و ئەورووپایی سنووری ھاوبەشی وشکانیی ھەیە و لەگەڵ وڵاتانی کەناری دەریاکانی ژاپۆن و بێرینگ و قەزوین و دەریای ڕەش و باڵتیک پەیوەندیی دەریاییی ھەیە. ڕووسیا لە باکووری ئاسیا و لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپادایە و لەگەڵ زەریای ھێمنی باکوور و زەریای بەستەڵەکی باکوور و دەریای ڕەش و دەریای خەزەر و دەریای باڵتیک سنووری ھاوبەشی ھەیە.
دانیشتووان
دەستکاریبەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ڕووسیا ١٤٥ ملیۆن کەس بووە کە دەکاتە ١٫٩٣ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان، تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٨٫٤ ساڵە ھەروەھا ٧٤٪ دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٩]
ئایین
دەستکاریلە ڕووسیا چەندین ئایینی جیاواز یونیان ھەیە و بەشێوەیەکی گشتی زۆرینەی دانیشتووانی وڵات پەیڕەوی لە ئایینی مەسیحی ئۆرسۆدۆکسی دەکەن و ڕێژەیەکیش شوێنکەوتەی ئایینی ئیسلامی سوننە مەزھەبن کە دانیشتووانی ھەرێمەکانی چیچان و داغستان و چەند ناوچەیەکی تری ڕووسیان.
مێژووی دەسەڵاتی ڕووس
دەستکاریڕووسیا ٢١ کۆماری ئۆتۆنۆمیی ھەیە کە ھەندێکیان وەک چیچان و داغستان بەھۆی ئەوەی ھەوڵی جیابوونەوەیان دەدا، لەم ساڵانەی دواییدا بە دەیان جار کەوتوونەتە بەر پەلاماری سوپای ڕووسیا، ڕووسیا تا بەر لە سەدەی ١٨ نە دەسەڵاتێکی ئەوەندە بە ھێز بوو نە ڕووبەرەکەشی تا ئەو ڕادەیە فراوان بوو، بەڵام لە سەرەتاکانی سەدەی ١٨ قەیسەری ڕووسیا «پێتری مەزن» ھەوڵێکی زۆری دا بۆ بەرەوپێشبردن و پێشخستنی ڕووسیا و فراوانکردنی خاکەکەی، لە ساڵی ١٩١٧ شۆڕشی کۆمۆنیستیی بەلشەفیی ڤلادیمیر لێنین لە ڕووسیا سەرکەوت و کۆتاییی بە دەسەڵاتی قەیسەرەکان ھێنا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ڕووسیا دامەزرا.
ڤلادیمیر لێنین مرۆڤێک بوو کە بە عەقڵی خۆی و بە فیکری کارڵ مارکس و فرێدریش ئەنگەڵس، مێشکی لایەک لە جیھانی داگیر کرد و نیشتمانی ڕووسەکانی ئەوەندەی تر ناودار کرد، لێنین یەکێک بوو لەو مێژووسازانەی کە توانییان لەدوای دەسەڵاتی قەیسەرەکان ڕووسیا وەکو وڵاتێکی بەھێز بێننە ناو مەیدانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، ئەمەش پاش تێپەڕبوونی ٧٤ ساڵ لە دەسەڵاتی سۆسیالستی کە پڕ بوو لە ململانێ لەگەڵ ڕۆژاوا کە بە شەڕی سارد ناسراوە. ئەم یەکێتییە لە ساڵی ١٩٩١دا ھەڵوەشایەوە و ئەوەی لێی بەجێ ما فیدراسیۆنی ڕووسیایە.
ئابووریی ڕووسیا
دەستکاریئابووری ڕووسیا پیشەسازییە و وزەی ئەم ئابوورییەش لە گازی ناوخۆوە دابین دەکرێ، ڕووسیا گەورەترین پاشەکەوتی غازی سروشتیی جیھانی ھەیە. ڕووسیا وەک حەوتەمین ئابووریی گەورەی جیھان دادەنرێ. ئابووریی ئەم وڵاتە لەسەر بنەمای سەرمایەداری و کەرتی تایبەت دامەزراوە کە ئەمەش بە پێچەوانەی ئابووریی داخراوی سەردەمی سۆڤیەتە.
یەڵتسین و ڕووخانی سۆڤیەت
دەستکاریبناغەدانەری ڕووسیای نوێ بۆریس یەڵتسین، یەکەم سەرۆک کۆماری ڕووسیا بوو کە بە شێوازێکی دیمۆکراتیک ھەڵبژێردرا. یەڵتسین لە ساڵی ١٩٣١ لە ناوچەی ئۆراڵ لە بنەماڵەیەکی جووتیار لەدایک بوو. پلە یەک لەدوای یەکەکانی لە حیزبی کۆمۆنیست بڕیی. لە ساڵی ١٩٨٥ لەلایەن میخائیل گۆرباچۆف –دوایین ڕێبەری سۆڤییەت- بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مۆسکۆ و ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی ناو سیستمی حیزب بانگ کرا بۆ پایتەخت. چاکسازییەکانی یەڵتسین ڕق و نەفرەتی کۆمۆنیستە موحافزکارەکانی لە ئەو وروورژاند. کار گەیشتە ئەوەی کە تەنانەت لە ئەنجامدا بکەوێتە بەر ھێرشی میخائیل گۆرباچۆف. لە ساڵی ١٩٨٨ ئەندامێتیی خۆی لە مەکتەبی سیاسیی حیزبی کۆمۆنیست ھەڵپەسارد و دوو ساڵ دواتریش بە تەواوەتی لە حزبی کۆمۆنیست ھاتە دەرەوە. یەڵتسین ئیدی شتێکی ھەبوو کە حیزبکەی جارانی نەیبوو؛ ئەوەش پشتگیریی جەماوەری بوو. ئەو لەگەڵ ھاووڵاتیانی ئاساییدا ھەڵپەڕکیی دەکرد و قەسەی خۆشی لەگەڵدا دەکردن. ھەر بەوەش لە ساڵی ١٩٩١ بووە یەکەم سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ڕووسیا. لە ڕوانگەی ڕۆژاوایییەکانەوە بەھۆی داکۆکیکردنی لە دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک، یەڵتسین کەسایەتییەکی دیموکرات بوو. ھەر لەو ساڵەدا موحافزکارە توندڕەوەکان ھەوڵی کودەتایان دا، بەڵام یەڵتسین گۆرباچۆفی کردەوە بە سەرۆکی حزب و بەم جۆرە ویستی لە لایەک کودەتاکە بێ کاریگەر بکات و لە لایەکی تریش ویستی ڕۆڵ و پێگەی گۆرباچۆف لاواز بکات. دوابەدوای ئەوەش حزبی کۆمۆنیستی وەک حزبێکی نایاسایی لە قەڵەم دا کە ھێشتا کۆڵەکەی دەسەڵات بوو. لە کۆتاییی ئەو ساڵەشدا یەکێتیی سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە. لە ساڵی ١٩٩٣ فەرمانی بە سوپا دا تا ھێرش بکەنە سەر پەرلەمان چونکە لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە داگیر کرابوو. یەڵتسین لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ جاری دووەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردرایەوە و تا ساڵی ١٩٩٩ز لە پۆستەکەیدا مایەوە، لەو ساڵەدا بەھۆی نەخۆشییەوە دەستی لە کار کێشایەوە و ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ئەو کاتەی دەزگای ھەواڵگری (کا گ ب) جێگای گرتەوە، یەڵتسین لە ساڵی ٢٠٠٧ لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا ماڵاواییی لە ژیان کرد، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا و دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی ئێستای وڵاتە، پاڵەوانی سەرەکیی داستانی ھەستانەوەی ڕووسیایە لە دوای ئەو ڕووخانە گەورەیەی کە لە ساڵی ١٩٩١ دا تووشی بوو.
دەسەڵاتی ئێستای ڕووسیا
دەستکاریسەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیا ڤلادمیر پوتینە، کە دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی ڕووسیایە. سیاسەتی ئێستای ڕووسیا بریتییە لە ھاوکاری و خۆنزیککردنەوە لە ڕۆژاوا و ڕەواندنەوەی ناکۆکییەکانی نێوانیان، بەڵام پەلھاوێشتنی ناتۆ بەرەو ڕۆژھەڵات و بەفەرمی ناسینی کۆسۆڤۆ لەلایەن ڕۆژاواوە کاریگەریی نیگەتیڤی ھەبووە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان، لەم دوایییانەشدا شەڕی ڕووسیا و ئوکراینا ئەوەندەی دیکە ئەم پەیوەندییانەی ئاڵۆز کردووە.
ڤلادمیر پوتین
دەستکاریئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
پوتین کە ئێستا سەرۆکی ڕووسیایە بە یەکێک لە کەسیایەتییە دیارەکانی ناوی سیاسەتی ئێستا ھەژمار دەکرێت، پۆتین وەرزشکارە و پشتوێنی ڕەشی ھەیە لە یاریی جۆدۆ، ئەو ناترسێت لەوەی کە بچێتە ناو کافتریایەکی شەوانە و لەگەڵ ھاووڵاتیانی ئاساییی مۆسکۆ تەماشای یاریی تۆپی پێ بکات، بە نیوەڕووتی وێنە دەگرێ و باکی نییە لەوەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو بێتەوە، پۆتین متمانەی بە خۆی ھەیە و یەکێک لەو سەرۆکانەی جیھانە کە جاربەجار جلوبەرگی فەرمی لەبەر ناکات، لە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیدا بۆینباخ نابەستێ و جاری واش ھەیە چاکەتەکەی دەدات بەسەر شانیدا، ئەمەش ئەو پیاوەیە کە بووەتە پاڵەوانی سەردەمی بوژانەوەی ڕووسیا، پۆتین لەبارەی شۆڕشی سووریاوە وتی دەبێ تەنیا گەلی سووریا بڕیاردەر بێ، نابێ ھیچ ھێز و لایەنێ دژیان بوەستێت ھەر بۆیەش ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرووەکاندا ڤیتۆی خۆی بەکار ھێنا دژی ھێرشکردنە سەر سووریا.
وەرزش لە ڕووسیا
دەستکاریڕووسیا لەڕووی وەرزشەوە تا ڕادەیەکی باش پێش کەوتووە، بەتایبەت لە یارییەکانی تایکواندۆ، شەتڕەنج، بالە و تۆپی پێ. لە یاریی تۆپی پێدا کۆمەڵێک یانەی بەھێزیان ھەیە کە بەشداری لە خولەکانی ئەورووپا دەکەن وەک زینت ساتسبۆرگ و ئانژی و سیسکا مۆسکۆ، و لە ساڵی ٢٠١٨ توانی میوانداری جامی جیھانی ٢٠١٨ بکات و بە یەکێک لە سەرکەوتووترین مۆندیالەکان دادەنرێت لە مێژوودا
ھونەر لە ڕووسیا
دەستکاریھونەر لە ڕووسیا گرنگییەکی ئەوتۆی پێوە نادرێت تەنیا ئەوەی لایان گرنگ بێت لەم بوارە شانۆگەری و مۆسیقا و گۆرانی لەشانۆگەری کۆمێدیا زۆرترین داواکاری ڕووسییەکانی ئەوکاتی لەسەر بوو بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ڕووسیا ھەردەم لە گۆڕانکاری بوو بۆیە گرنگی ھونەر کەمترە لەوڵاتانی تر بەڵام لەدوای بلۆکی سۆشیالستی و نەمانی یەکێتی سۆڤیەتی ھاتنی دیموکراسییەت بۆ ڕووسیا تا ڕادەیەکی باش لە ئێستا دا گرنگی بە بواری ھونەر دەدرێت بەتایبەتی ڕەوتی سینەما و گۆرانی
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Pifer، Steven (١٧ی ئازاری ٢٠٢٠). «Crimea: Six years after illegal annexation». Brookings Institute. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Chevalier، Joan F. (2006). «Russian as the National Language: An Overview of Language Planning in the Russian Federation». Russian Language Journal. 56. American Councils for International Education ACTR / ACCELS: 25–36. JSTOR 43669126.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریcia
نەدراوە - ^ «World Statistics Pocketbook 2016 edition» (PDF). United Nations Department of Economic and Social Affairs. Statistics Division. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Information about availability and distribution of land in the Russian Federation as of 1 January 2017 (by federal subjects of Russia)» Сведения о наличии и распределении земель в Российской Федерации на 1 January 2017 (в разрезе субъектов Российской Федерации). Rosreestr. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «The Russian federation: general characteristics». Federal State Statistics Service. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Предварительная оценка численности постоянного населения на 1 января 2022 года и в среднем за 2021 год [Preliminary estimated population as of 1 January 2022 and on the average for 2021]. Russian Federal State Statistics Service (بە ڕووسی). لە ڕەسەنەکە (XLS) لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «World Economic Outlook Database, April 2021». IMF.org. International Monetary Fund. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ داڕێژە:Https://en.wikipedia.org/wiki/Russia
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووسیا تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە