گەلی باشکیر یان باشکیرەکان (/ˈbɑːʃkɪərz/; Bashkir: Башҡорттар، بە لاتینی: Bashqorttar, ئای پی ئەی: /bɑʃqortˈtɑr/; بە ڕووسی: Башкиры، گۆکردن [bɐʂˈkʲirɨ]) گرووپێکی ڕەگەزی کیپچاکە تورکەکانن کە بنەچەی ڕەسەنیان لە ڕووسیایە و زۆرینەیان لە ناوچەی باشکیرستان نیشتەجێن، و کەمینەیەکیشیان بەسەر وڵاتانی دراوسێی ڕووسیادا دابەشبون، لەوانە کازاخستان و ئۆزبەکستان. زۆربەی باشکیرەکان بە زمانی باشکیر قسە دەکەن کە پەیوەندییەکی نزیکیان بە زمانەکانی تەتار و کازاخییەوە ھەیە کە سەر بە لقی کیپچاکی زمانە تورکییەکانن، ئەوان پەیوەندی مێژوویی و کولتوورییان لەگەڵ گەلانی بەرفراوانی تورکدا ھەیە، باشکیرەکان بە شێوەیەکی سەرەکی موسڵمانی سوننەی مەزھەبی حەنەفی یان قوتابخانەی فیقھین و پەیڕەوی لە عەقیدەی جادید دەکەن. دوای شۆڕشی بەلشەفیکی ساڵی ١٩١٧، قۆرۆڵتایەکانی سەرتاسەری باشکیر (کۆنفرانسی) گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە کۆمارێکی سەربەخۆی باشکیری لەناو ڕووسیادا پێکبھێنرێت، لە ئەنجامدا لە ١٥ ی تشرینی دووەمی ١٩١٧دا شورۆ (ئەنجومەن)ی ناوچەی باشکیری (ناوەندی) کە لەلایەن ئەخمەتزەکی وەلیدی تیوغانەوە فەرمانڕەوایی دەکرا، دامەزراندنی یەکەمین کۆماری سەربەخۆی باشکیری لەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتووانی باشکیرییان تێدابوو لەوانە: ئۆرێنبۆرگ، پێرم، سامارا، پارێزگاکانی ئوفا و قەوارەی سەربەخۆی باشکوردستان لە ١٥ ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ دامەزراند، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر باشکیرستانی کردە یەکەم کۆماری تورکی دیموکراتیک لە مێژوودا.

باشکیرەکان
بە باشکیری: Башҡорттар
ژمارەی دانیشتووان
نزیکەی ٢ ملیۆن کەس[١]
ئەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانەکەی باشکیرن

ڕووسیا ١٬٥٨٤٬٥٥٤[٢]

باشکیرستان ١٬١٧٢٬٢٨٧

ئۆزبەکستان ٥٨٬٥٠٠[٣]
کازاخستان ٤١٬٠٠٠[٤]
تاجیکستان ٨٬٤٠٠[٥]
تورکمانستان ٨٬٠٠٠[٦]
ئوکراینا ٤٬٢٥٣[٧]
بیلاڕووس ١٬٢٠٠[٨]
قرغیزستان ١٬١١١[٩]
مۆلدۆڤا ٦١٠[١٠]
ئازەربایجان ٥٣٣[١١]
لیتوانیا ٤٠٠[١٢]
گورجستان ٣٧٩[١٣]
لاتڤیا ٣٠٠[١٤]
ئەرمەنستان ١٤٥[١٥]
ئیستۆنیا ١١٢[١٦]
زمانەکان
باشکیر، ڕووسی، تاتار[١٧]
ئایین
ئیسلامی سوننی[١٨]
گرووپە ڕەگەزییەکان
تاتارەکان، کازاخەکان،[١٩] نۆگایس،[٢٠][٢١] تاتارە کریمیایایییەکان[٢٢]

کۆماری باشکیری سۆسیالیستی سۆڤیەتی دەستکاری

لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٩ کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئۆتۆنۆمی باشکیر لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکانی حکوومەتی ڕووسیا پێکھێنرا.

زمان دەستکاری

زمانی باشکیر زمانێکی تورکی گرووپی کیپچاکە، کە سێ زاراوەی سەرەکی ھەیە: باشووری، ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژاوا کە دەکەوێتە ناوچەی باشکیرستانی مێژوویییەوە.

لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ ی ڕووسیادا نزیکەی ١٬١٥٢٬٤٠٤ قسەکەری باشکیر لە ڕووسیا تۆمارکراوە، کە زمانی ڕەسەنی ١٬١٣٣٬٣٣٩ کەسە کە (٧١٫٧٪ ی کۆی ژمارەی باشکیرەکان پێکدێنن، ڕاپۆرتی زمانی دایک)، زمانی تاتار وەک زمانی زکماکی ٢٣٠ ھەزار و ٨٤٦ کەس (١٤٫٦٪)، و زمانی ڕووسی وەک زمانی زکماکی ٢١٦ ھەزار و ٦٦ کەس (١٣٫٧٪) تۆمارکراوە، زۆربەی باشکیرەکان بەھەردوو زمانی باشکیر و ڕووسی گفتوگۆ دەکەن.

ڕێژەی دانیشتووان دەستکاری

دانیشتووانی گەلی باشکیر بە نزیکەی ٢ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێن، بەڵام لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ ی ڕووسیادا بە ١٬٥٨٤٬٥٥٤ کەس لە ڕووسیا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە ١٬١٧٢٬٢٨٧ کەسیان لە باشکیرستان دەژین بە ڕێژەی (٢٩٫٥٪ ی کۆی دانیشتووانی کۆمارەکە).

چاند دەستکاری

باشکیرەکان بە شێوەیەکی نەریتی سەرقاڵی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ھەنگ بەخێوکردنن، باشکیرە نیوە کۆچەرییەکان زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکاندا یان بەناو چەمەکاندا گەشت دەکەن و ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن، ھەنگەوانی لە شانە کێوییەکان نەریتێکی تری باشکیرییەکانە کە لە ناوچەی بورزیانسکی لە نزیک دەشکەوتی کاپۆڤا ئەنجام دەدرێت.[٢٣]

ئایین دەستکاری

لە سەردەمی پێش ھاتنی ئیسلامدا باشکیرەکان پەیڕەوییان لە ئەنیمیزم و شامانیزمیان دەکرد لەگەڵ کەمینەیەک لە تەنگریزمیان.[٢٤][٢٥]

باشکیرەکان لە سەدەی ١٠ زایینییدا بوونەتە موسڵمان،[٢٦][٢٣] ئیبن فەدلان کە ڕێبوارێکی عەرەب بوو لە ساڵی ٩٢١ز دا لەگەڵ بەشێک لە باشکیرەکان ئاشنابوو کە پێشتر موسڵمان ببوون،[٢٧] دوایین سەلماندن لەسەر ئیسلام لە ناو باشکیرەکاندا لە ساڵانی ١٣٢٠ و ١٣٣٠ لە سەردەمی ھۆردی زێڕین پشت ڕاستکراوەتەوە، گۆڕستانی حسێن-بێک شوێنی ناشتنی یەکەم ئیمامی باشکیرەکانە لە باشکیرستانی ھاوچەرخ نێژراوە، گۆڕستانەکە بینایەکی سەدەی ١٤ یە کە شاژنە کاترینای دووەم لە ساڵی ١٧٨٨ دا ناوەندی ڕۆحی محەممەدی ئۆرنبۆرگی لە شاری ئوفا دامەزراند، کە یەکەم ناوەندی بەڕێوەبردنی موسڵمانان بوو لە ڕووسیا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lewis, M. Paul (ed.) (2009). "Ethnologue: Languages of the World, Sixteenth edition". Ethnologue. Dallas, Tex. : SIL International. {{cite news}}: |author= has generic name (help)
  2. ^ "ВПН-2010".
  3. ^ People Group Project
  4. ^ People Group|Project
  5. ^ "Bashkir in Tajikistan".
  6. ^ "Итоги всеобщей переписи населения Туркменистана по национальному составу в 1995 году".
  7. ^ Population by national and/or ethnic group, sex and urban/rural residence: each census, 1985—2003
  8. ^ "Bashkir in Belarus".
  9. ^ [Национальный статистический комитет Кыргызской Республики. Численность постоянного населения по национальностям по переписи 2009 года]
  10. ^ Демоскоп. МССР. 1989
  11. ^ Демоскоп. Аз. ССР 1989
  12. ^ Bashkir in Lithuania| Joshua Project
  13. ^ Демоскоп. Груз. ССР 1989
  14. ^ Bashkir in Latvia| Joshua Project
  15. ^ "Демоскоп Weekly - Приложение.
  16. ^ PCE04: ENUMERATED PERMANENT RESIDENTS BY ETHNIC NATIONALITY AND SEX, 31 DECEMBER 2011
  17. ^ "8.
  18. ^ "Bashkortostan and Bashkirs", Encyclopedia.com
  19. ^ Бижанова М. Р. (2006).
  20. ^ Кузеев Р. Г. Происхождение башкирского народа. Этнический состав, история расселения. Издательство "Наука", Москва, 1974 г.
  21. ^ Трепавлов В.
  22. ^ Салихов А. Г. О башкирско-крымско-татарских культурных связях. Издательство "ГУП РБ Издательский Дом «Республика Башкортостан»", Уфа, 2017
  23. ^ ئ ا Skutsch, Carl, ed. (2005). Encyclopedia of the World's Minorities. New York: Routledge. pp. 188, 189. ISBN 1-57958-468-3.
  24. ^ Shireen Hunter, Jeffrey L. Thomas, Alexander Melikishvili, "Islam in Russia: The Politics of Identity and Security", M.E. Sharpe Inc.
  25. ^ К вопросу о тенгрианстве башкир // Compatriot, Popular Science Magazine (بە ڕووسی)
  26. ^ Shirin Akiner, "Islamic Peoples Of The Soviet Union", Second edition, 1986
  27. ^ Allen J. Frank, "Islamic Historiography and "Bulghar" Identity Among the Tatars and Bashkirs", Brill, 1998