تەنگرییەت
تەنگرییەت (یان تەنگریزم / تێنگریزم) (بە تورکی: Tengricilik) ئایینی ڕەسەنی تورکەکان. ئەوان خوداوەندی ئاسمانی خۆیان تەنگری دەپەرستن. مەبەستی ژیانە بە پێی ڕوانگەی تێنگریستان ئەوەیە کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ گەردوون بژین.[١]
هەموو تورکەکان و هەندێک لە مەنگۆلییەکان پێش هاتنی ئیسلام و مەسیحیەت و جوولەکەکان تەنگریست بوون. تەنگریزم ئەمڕۆ زۆر بچووکە هەرچەندە زۆرێک لە تورکەکان دەگەڕێنەوە بۆی. هەروەها ئەم دەستەواژەیە باس لە چەندین بزووتنەوە و فێرکارییە ئایینییە ڕەسەنەکانی تورک هاوچەرخ دەکات. هەموو شوێنکەوتوانی لە تەنگریزم یەکتاپەرستن و تەنها تەنگری دەپەرستن. لە تەنگرییەتدا، تەنگری ئەو خودایەیە کە نوێنەرایەتی چاکە دەکات و ئێرلیک شەیتانەکە کە نوێنەرایەتی خراپ دەکات.[٢]
ئایینەکە
دەستکاریتەنگرییەتی شیرک بوو بەڵام دواتر بوو بە یەکتاپەرست، و تەنها تێنگری دەپەرست.[٣][٤][٥][٦][٧]
تێنگری یەکەم خوداوەندە سەرەتاییەکانە لە ئایینی گەلی سەرەتای تورکدا. دوای ئەوەی تورکەکان دەستیان کرد بە کۆچکردن و بەجێهێشتنی ئاسیای ناوەڕاست و ڕووبەڕووبوونەوەی ئایینە یەکتاپەرستەکان، تەنگریزم لە بنەچەی بتپەرستی/شیرکییەوە دەستکاری کرا.[٤]
لە تەنگرییەتدا، شاخەکەی خان تەنگری زەوەی پێروز بێت و بە ناوی تەنگری ناونراوە. "خان تەنگری" بە واتای "پاشا تێنگری" دێت.[٨][٩]
تەنگریزم ئایینێکی کۆن بووە و زیاتر لە دوای بڵاوبوونەوەی ئایینی مەسیحی و دواتر ئیسلام نەما. زۆرێک لە تورکەکان لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەوڵیان داوە تێنگریزم زیندوو بکەنەوە، بە تایبەت لە قیرغیزستان، کازاخستان، تورکیا.[١٠][١١]
دوای ئەوەی ئەتاتورک لە ساڵی ١٩٢٣ تورکیای دروستکرد، ئایدۆلۆژیایەکی ناسیۆنالیستی تورانیزم و کەمالیزم و پان تورکیزم یارمەتیدەر بوو بۆ زیادکردنی تەنگریزم. ئیسلام زۆر سنووردار بوو بەڵام ڕێگەی بە تێنگریزم دەدرا بە ئازادی بوونی هەبێت. زۆربەی وشەکانی عەرەبی و فارسی و کوردی لە زمانی تورکی لابراون. ئاتاتورک وشەی «الله» بۆ خوا قەدەغە کرد و لە شوێنیدا تەنگریی گۆڕی.[١٢]
نوسەر و مێژوونووسی دیاری تورک نیهاڵ ئاتسز، تێنگریست و ئایدیۆلۆژیکی تورانیزم بوو.[١٣]
تەنگریزم لایەنگری چالاکی زۆر کەمی هەیە، بەڵام بوژانەوەی ئایینێکی نەتەوەیی گەیشتە ئامادەبووانێکی گەورەتر لە بازنەی فیکری و ناسیۆنالیستیدا. سەرۆک کۆماری پێشووی کازاخستان، نورسوڵتان نازاربایڤ و عەسکەر ئاکایێڤ، تەنگریزمیان بە ئایینی نەتەوەیی و سروشتی گەلانی تورکیا ناوبرد.[١٤] لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٢، ئاکایڤ بە قسەی خۆشی باسی لەوە کرد کە سەردانێک بۆ ڕووباری یەنیسێی "زیارەتێک بۆ شوێنێکی پیرۆز بۆ قرغیزییەکان" پێکدەهێنێت.[١٥] پەیڕەوانی تێنگریزم هەمیشە دەڵێن ئیسلام نامۆیە بۆ گەلانی تورک، بە هەمان شێوەی ئایینی مەسیحی و جوولەکە. پەیڕەوانی تێنگریزم زۆربەیان تورکە ناسیۆنالیستەکانن کە لە تورکیا و ئازەربایجان و ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتوون.ژمارەیەکی زۆر لە تورکەکان ئیسلام بەجێدەهێڵن بۆ ئەوەی بچنە سەر تەنگریزم.[١٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ York, M. (2018). Pagan Mysticism: Paganism as a World Religion. Vereinigtes Königreich: Cambridge Scholars Publishing. p. 250
- ^ Laruelle 2006.
- ^ «History of Civilizations of Central Asia, Vol. 4». unesdoc.unesco.org. لە 2022-12-07 ھێنراوە.
- ^ ئ ا Klyashtornyj, Sergei G. (2008). Spinei, V. and C. (ed.). Old Turkic Runic Texts and History of the Eurasian Steppe. Bucureşti/Brăila: Editura Academiei Române; Editura Istros a Muzeului Brăilei.
- ^ Róna-Tas, A. (1987). W. Heissig; H.-J. Klimkeit (eds.). "Materialien zur alten Religion den Turken: Synkretismus in den Religionen zentralasiens" [Materials on the ancient religion of the Turks: syncretism in the religions of Central Asia]. Studies in Oriental Religions (in German). Wiesbaden. 13: 33–45
- ^ Leeming، David A.، ed. (2001). «Turko-Mongol Mythology». A Dictionary of Asian Mythology. Oxford and New York: Oxford University Press. doi:10.1093/acref/9780195120523.001.0001. ISBN 9780199891177.
- ^ Jean-Paul Roux, Die alttürkische Mythologie, p. 255
- ^ Wilkinson، Philip (2009-07-01). Myths and Legends: An Illustrated Guide to Their Origins and Meanings (بە ئینگلیزی). Dorling Kindersley Limited. ISBN 978-1-4053-4403-6.
- ^ Wilkinson، Philip (2 October 2003). Myths and Legends. Stacey International. p. 163. ISBN 978-1900988612. لە 14 January 2023 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 11 September 2016 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Laruelle 2006, pp. 3–4 ; Laruelle 2007, p. 205 ; Turner 2016, ch. 9.3 Tengerism ; Popov 2016 .
- ^ Historical Dictionary of the Russian Federation. Lanham, MD: Scarecrow Press. 2010. pp. 412–13. ISBN 978-0-81085475-8.
- ^ Mustafa Kemal et la Turquie nouvelle (بە فەرەنسی). Paris: Maisonneuve et Larose. 1983. ISBN 2-7068-0829-2.
- ^ Saraçoǧlu 2004.
- ^ Laruelle 2006, pp. 3–4.
- ^ Laruelle 2007, p. 206.
- ^ Laruelle 2007, p. 213.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەنگرییەت تێدایە. |