گیانکییەتی یان ئەنیمیزم (بە ئینگلیزی: Animism “گیان، ژیان” لە لاتینییەوە)[١] [٢] بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی ڕۆحەکان کە ھەر سیستەمێکی زیندوو، بوونەوەر، یان تەنانەت ماددەیەکی بێ گیان ھەندێک جار خاوەنی جۆرێک لە ڕۆحە وەک بەرد، ڕووەک، ھەروەھا لە دیاردە سروشتییەکان وەک برووسکە، و تەنانەت لەناو تایبەتمەندییە جوگرافییەکان وەک شاخ و ڕووبارەکاندا.[٣] ئەنیمیزم لە ئایینە نەتەوەییەکان باو بووە، بەڵام دەتوانرێت لە شینتۆ، ھیندۆسی، میتافیزیکی سۆفیگەری، سیخی و نیوپاگانیزمدا بدۆزرێتەوە.

بە درێژایی مێژووی ئەورووپا، زۆرێک لە فەیلەسووفەکان ئەگەری ڕۆحیان لە ئاژەڵ و مرۆڤ و ڕووەکدا لەبەرچاو گرتووە، بەڵام ئەو لێکدانەوە پەسەندکراوەی ئێستا لەلایەن ئێدوارد بێرنێت تایلۆرەوە لە سەدەی نۆزدەھەمدا پەرەی پێدراوە.[٤]

سەرەڕای لێکچوونەکانی نێوان تۆتێمیزم و ئەنیمیزم، وەک تیم ئەنگۆڵد دەڵێت، تیشک دەخاتە سەر تاکە بوونەوەرە ڕۆحییەکان کە یارمەتیدەرن بۆ بەردەوامبوونی ژیان، لەکاتێکدا تۆتێمیزم دەڵێت سەرچاوەیەک ھەیە کە بنەما بۆ ژیان دابین دەکات وەک زەوی، یان باوباپیران. ھەندێک لە گرووپە ئایینییە نیشتمانییەکان وەک ڕەسەنەکانی ئوسترالیا مەیلیان بۆ تۆتێمیست ھەیە، بەڵام ئینویتەکان لە ڕوانگەی خۆیانەوە زیاتر گیانکییەتین (ئەنیمیستن).[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Segal, p. 14
  2. ^ "Animism", The American Heritage Dictionary of the English Language, p. 72
  3. ^ "The concept that humans possess souls and that souls have life apart from human bodies before and after death are central to animism, along with the ideas that animals, plants, and celestial bodies have spirits" (Wenner)
  4. ^ ref name="Bird-David, Nurit 1999"
  5. ^ Ingold, Tim. (2000). Totemism, Animism and the Depiction of Animals in The Perception of the Environment: Essays on Livelihood, Dwelling and Skill. London: Routledge. Page 112-113