شینتۆ

ئایینێکە لە ژاپۆن سەریھەڵدا

شینتۆ یان کامێنۆمیچی (بە ژاپۆنی: 神道، کە بە واتای ڕێگای خوداوەندەکان دێت): ئایینێکە لە ژاپۆن دەرکەوت و پەرەی سەند.[١][٢][٣] ئایینی شینتۆ - کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بیرکردنەوەی ژاپۆنی بەجێھێشت - وەک ئایینەکانی تر ڕێگەی خۆی بۆ بڵاوبوونەوە نەدەزانی. ئەم ئایینە فێرکارییەکی تایبەتی نییە، ئەمەش وای کردووە کراوە بێت بەڕووی داب و نەریتە ئایینییەکانی دیکەدا بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر سیما و بنەچەی بێ وێنەکەی ھەبێت. شینتۆ و ئەو نەریتانە کە ھاوڕێیەتی دەکەن ھەمیشە لە لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانەی ژاپۆنەکاندا ھەبوون. وەسفکردنی ئایینی شینتۆ زەحمەتە، چونکە بە پێچەوانەی ھەموو ئایینەکانی دیکە، دامەزرێنەر و باوەڕێکی ناسراوی نییە کە لەسەری بنیات بنرێت، ئێمە تەنیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک داب و نەریت و پراکتیکەوە دەتوانین بیناسین. بە درێژایی مێژوودا چەندین گرووپ و مەزھەب سەریان ھەڵداوە و گەشەیان کردووە، ھەموویان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەر بە عەقیدەی سەرەتایی شینتۆن، بەڵام ھیچ کام لەو مەزھەبانە سەرکەوتوو نەبوون لە سەپاندنی گریمانەکانی.

ھێمای ئایینی شینتۆ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "معلومات عن شنتو علی موقع gameo.org". gameo.org.
  2. ^ "معلومات عن شنتو علی موقع curlie.org". curlie.org.
  3. ^ "معلومات عن شنتو علی موقع cv.iptc.org". cv.iptc.org.