چیچان

هەرێمی ئۆتۆنۆمی سەر بە ڕووسیا


چیچان یان چیچانیا ناوچەیەکە کە بەشێکە لە ڕووسیا کەدەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای ھەرێمی قەوقاز چیچان زۆرجار بەکۆماری چیچان دەناسرێت لەبەر ئەوەی خاوەنی فیدڕالیین لە ڕووسیا، چیچان ڕووبەرەکەی ١٧٬٣٠٠ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی چیچانییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە ھەرێمی چیچان نیشتەجێن دەگاتە ١٬٣٩٥٬٦٧٨ کەس،[١] ژمارەیەکی کەمیشیان لە ناوچەکانی تری ڕووسیادا دەژین، چیچانییەکان زمانی خۆیان ھەیە کە پێی دەڵێن چیچانی ھاوکات بە زمانی ڕووسیش دەدوێن، شاری گرۆزنی بە پایتەختی چیچان ناودەبرێت، ئایینی ئیسلام لە چیچان ئایینی یەکەمە.[٢]

چیچان
بە ڕووسی: Чеченская Республика
Flag of the Chechen Republic.svg
بەشێکە لەNorth Caucasian Federal District
دامەزران٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
ناو بە زمانی ڕەسمیНохчийчоь
کورتەناوЧечня
زمانی ڕەسمیڕووسی، زمانی چیچانی
سروودی نیشتمانیShatlak's Song
وڵاتڕووسیا
پایتەختگرۆزنی
دابەشکاریی کارگێڕیڕووسیا
Territory claimed byCaucasus Emirate
پۆتانی شوێن٤٣°٢٤′٠″N ٤٥°٤٣′٠″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنHead of the Chechen Republic
سەرۆکڕەمەزان قەدیرۆڤ
دانیشتووان١٬٤٩٢٬٩٩٢
ناوچەی کاتیMoscow Time، Europe/Moscow
خاوەنیFC Akhmat Grozny
ھاوسنوورە لەگەڵداغستان، Stavropol Krai، Republic of North Ossetia-Alania، Republic of Ingushetia
ڕووداوە بەرچاوەکانFirst Chechen War، Second Chechen War
ڕووبەر١٦٬١٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://chechnya.gov.ru/
وەسفی ئاڵاflag of Chechnya
وەسفی نیشانcoat of arms of the Chechen Republic
Geography of topicgeography of Chechnya
Economy of topiceconomy of Chechen Republic
Demographics of topicQ4313756
Category for honorary citizens of entityQ32249388
KLADR ID2000000000000
کۆدی تەلەفۆن871
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل20، 95
Map

ئاییندەستکاری

زۆربەی دانیشتووانی چیچان موسڵمانی سوننەن.[٣]

زماندەستکاری

زمانەکانی چیچانی و ڕووسی لە چیچان بە فەرمی ناوسراون.[٤]

دانیشتوواندەستکاری

شاری گرۆزنی سەرەتا وەک قەڵایەی سەربازی لە ساڵی ١٨١٨ دروست بوو لە ساڵی ١٩٨٩ ژمارەی دانیشتووانی گرۆزنی ٤٠٠ ھەزاری تێپەڕاند و لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەیان گەیشتە ٢٧١ ھەزار.

وشەی گرۆزنی بە زمانی چیچانی واتە (ڕووباری سونج).

جوگرافیادەستکاری

 
نەخشەی بەرز و نزمی چیچان

چیچان دەکەوێتە باشوور ڕووسیاوە و لە باشوورەوە وڵاتی جۆرجیایە بەرزترین لووتکە شاخی ئەلبرۆس بەرزییەکەی ١٨٬٤٨١ پێیە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شیشان.

ڕووبەری چیچان ١٧٬٣٠٠ کیلۆمتر دوجایە.[٥]

داھاتە سروشتییەکاندەستکاری

بترۆل نەوت بە داھاتی سەرەکی چیچان دادەنرێت زۆربەی نەوت لە پایتەختی چیچانە لە ناوەڕاستی وڵات.

کێشەی چیچانییەکان و ڕووسەکاندەستکاری

کێشەی چیچان مێژوویییەکی درێژی ھەیە، ئەوەش لەوەوە ھات کە لە ساڵی ١٧٢٢ ڕووسیا دەستی گرت بەسەر بەشی باکووری قەفقاسیا گرت، لەوکاتەوە خەباتی چەکداری دژی ڕووسیا سەری ھەڵداوە، سەرباری ئەوەی زۆر جار خەباتی چەکداری چیچانییەکان تێکشاوە بەڵام ھەرگیز دەسەڵاتی ڕووسەکان قبووڵ نەکردووە و نەیانھێشتووە ڕووسەکان بەشەکەیان کۆنتڕۆڵ بکات.

لە ساڵی ١٩٩٤ دا لەوکاتەی ھێزەکانی ڕووسەکان چوونە ناوییەوە، شەڕەکە دوای دوو ساڵ بەردەوام بوو بەڵام دوایی ئاگربەست ڕاگەیەندرا لەگەڵ ئەوەشدا لە پاییزی ساڵی ١٩٩٩ دا جارێکی دیکە شەڕەکە بە قوڕسی دەستی پێکردەوە، بەتێپەڕبوونی کات شەڕەکە خاوبوونەوەی بەخۆوە بینی، لە ئێستادا ھەرێمی چیچان چووەتە کەش و بارێکی تەواو جیاوازەوە بە جۆرێک کە ھیچ شەڕ و مەترسییەک بوونی نەماوە لە ناوچەکەدا و بەڵکو لە زۆر ڕووەوە پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیووە و دانیشتووانەکەی لە ژیان و گوزەرانێکی زۆر خۆش و ئارامدان بە بەراورد بە زۆربەی ھەرێمەکانی تر لە ڕووسیا.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2017-10-11. Retrieved 2021-06-15.
  2. ^ "North Caucasus Profile". Political Holidays (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-15. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2012-09-05. Retrieved 2021-06-15.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 15ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "3. ТЕРРИТОРИЯ, ЧИСЛО РАЙОНОВ, НАСЕЛЕННЫХ ПУНКТОВ И СЕЛЬСКИХ АДМИНИСТРАЦИЙ ПО СУБЪЕКТАМ РОССИЙСКОЙ ФЕДЕРАЦИИ". perepis2002.ru. Retrieved 2021-06-15. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.