میرنشینی ئیسلامیی قەوقاز

کۆمەڵەیەکی جیھادیی ئیسلامیی کە لە ناوچەی باکووری قەفقاز چالاک بوون (٢٠٠٧–٢٠١٥)

میرنشینی ئیسلامیی قەوقاز (بە عەرەبی: إمارة القوقاز الإسلامية) کۆمەڵەیەکی جھادیی ئیسلامییە و لە ناوچەی باکووری قەفقاز چالاک بوو و ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی سەربەخۆ بوو لەسەر زەوییە ئیسلامییەکانی قەوقاز کە ئەمڕۆ لە ژێر ڕکێفی یەکێتیی ڕووسیادایە.

میرنشینی ئیسلامیی قەوقاز
دامەزران٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧
ناو بە زمانی فەرمیإمارة القوقاز الإسلامية
وەک تیرۆریست دەستنیشان کراوە لەلایەنڕووسیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، کەنەدا، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
پۆتانی شوێن٤٤°٠′٠″N ٤٣°٠′٠″E
بەشێکە لە کۆمپانیایدەوڵەتی ئیسلامی
پاشکۆکۆماری چیچانی ئیچکیریا
گۆڕدراوە لەلایەنIslamic State – Caucasus Province
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
Map
نەخشەی میرنشینی قەفقازی ئیسلامی
ئاڵای ویلایەتی داگستان

دامەزراندنی میرنشینی قەوقاز لە ٧ی تشرینی ٢٠٠٧ لەلایەن سەرۆکی کۆماری چیچانی ئیچکیریا لەو کاتەدا، دۆکو ئومارۆڤ ڕاگەیەندرا و کۆماری چیچانی ئیچکیریای گۆڕی بۆ «ویلایەتی چیچان-نۆخچیچۆ». و کردی بە بەشێک و ویلایەتێکی سەر بە میرنشینی قەفقاز. و لەلایەن توێژەرانی سەربازی ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠١٢دا ئاماژەی پێکراوە، پێکھێنانی میرنشینی قەوقاز لە ساڵی ٢٠٠٧ بەرخۆدانی ناسیۆنالیستی چیچانی گۆڕی بۆ بەرخۆدانێکی ئیسلامی لە تەواوی ناوچەی باکووری قەوقازدا.

لە ڕاستیدا میرنشینی قەفقاز ئەو زەوییانەی داگیر نەکردبوو کە بانگەشەی بۆ دەکرد، بەڵام کۆمەڵەی جیھادیی چالاکی ھەبوو لە: داگستان، چیچان، ئینگوشیتیا، کابەردینۆ-بالکەریا، و قەرەچای-چەرکێسیا، کە ئەو کۆمەڵانە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەو کۆمارانە چالاکن. ھەروەھا کۆمەڵەی جیھادیی سەر بە میرنشینەکە لە لە ناوەڕاستی ڕووسیا و تاتارستان و ناوچەی ئۆرال ھەبوون.

ئەو کۆمەڵە جیاوازانە، کە بەھۆی بیروباوەڕێکی ئایینی یەکگرتوو بوون - بۆ خەباتی چەکداری دژی دەوڵەتی ڕووسیا لە باکووری قەفقاز و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و ھێزە ئەمنییەکانی ڕووسیا. بزووتنەوەکە لەسەر بنەمای بیرۆکەی جیھاد دامەزراوە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پەیوەست بە قاعیدەی ناساندوون و لە خشتەی سزاکاندا جێگیرکراون. لە ڕووسیا قەدەغە کراون و ھەروەھا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، کەنەدا و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراون.

لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥، نوێنەری «دەوڵەتی ئیسلامی» ئەبوو محەممەد ئەلعەدنانی ڕایگەیاند کە چەکدارانی میرنشینی قەفقاز بەیعەتیان بە خەلیفە ئەبووبەکر بەغدادی داوە و بەو پێیەش دامەزراندنی «ویلایەتی قەوقاز»یان ڕاگەیاند بە سەرۆکایەتی والی ئەبوو محەممەد ئەلقادری، بەڵام ئەم لێدوانەی ئەلعەدنانی ھیچ پشتڕاستکردنەوەیەک لەلایەن سەرکردەکانی میرنشینی قەفقاز، ئەبوو عوسمان ئەلغیمراوی، زیلم شێبزوخۆف، و ئەسلانبەگ ڤادالۆڤەوە نەبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «إمارة القوقاز الإسلامية»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.