ئەلقاعیدە
گرووپێکی ئیسلامیی چەکدار
(لە قاعیدەەوە ڕەوانە کراوە)
ئەلقاعیدە (بە عەرەبی: القاعدة یان تنظيم القاعدة) ڕێکخراوەیەکی بنەماخوازی ئیسلامییە کە ساڵی ١٩٨٨ بۆ شەڕی دژی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەفغانستان دامەزراوە. ئەو ڕێکخراوەیە کە تێکڕا ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوژمنی ھاوبەشی ھەموو موسڵمانان دەزانن و لەپێناو بەرگرتن بە دەستێوەردانەکانی جیھانی ڕۆژاوایی لە دنیای ئیسلامدا و بڵاوکردنەوەی ئیسلام لە جیھاندا خەباتی چەکدارانە دەکەن.
رێکخراوەی ئەلقاعیدە | |
---|---|
تنظيم القاعدة | |
![]() ئاڵای ڕێکخراوی ئەلقاعیدە | |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفی جیھادی دژە شیعە دژە مەسیحییەت دژە کۆمۆنیزم دژە جوولەکە دژە ڕۆژاوا |
سەرکردەکان | ئوسامە بن لادن (١٩٨٨ تاکوو ٢٠١١) † ئەیمەن زەواھیری (٢٠١١–۲۰۲۲) † |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | جیھان
|
ھاوپەیمانان | ![]() |
دوژمنان | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی تیرۆر |

و لە ڤیدیۆیەک ھیلاری کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئەلقاعیدەن بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[٤][٥]
ئوسامە بن لادەن بناغەدانەر و سەرۆکی ئەلقاعیدە بوو کە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠١١ لەلایەن سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە پاکستاندا کوژرا.[٦]
ھێرشەکان دەستکاری
ھەندێک لەو کردەو کە ئەلقاعیدە بەئاشکرا لە ئەستۆی گرتوون بریتین لە:
- ساڵی ١٩٩٣، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی ئەمریکایی لە مۆگادیشۆ کە بوو بەھۆی کوژرانی ١٨ سەربازی ئەمریکایی،
- ساڵی ١٩٩٥، تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕیاز کە بوو بەھۆی کوژرانی ٥ سەربازی ئەمریکایی،
- ساڵی ١٩٩٨، تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە نایروبیا و داروسسەلام کە ٢٢٤ کوژراوی لێ کەوتەوە،
- ساڵی ٢٠٠٠، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی تر لە یەمەن کە ١٧ کوژراوی لێ کەوتەوە،
- ساڵی ٢٠٠١، کوتانی دوو فڕۆکەی ڕفێنراو بە بورجە جمکەکانی ناوەندی بازرگانیی جیھانی لە نیویۆرک و فڕۆکەیەکی ڕفێنراوی دیکە بە پەنتاگۆن کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسی کردە قوربانی،
- ساڵی ٢٠٠٤، تەقینەوەکەی جێژنی قوربان لە ھەولێر کە بوو بەھۆی کوژران و برینداربوونی سەرجەم ٢٥٠ کەس.[٧]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "The Chinese regime and the Uyghur dilemma" Summary of Castets, Rémi (2003). "The Uyghurs in Xinjiang – The Malaise Grows". China Perspectives. 2003 (5). doi:10.4000/chinaperspectives.648. Retrieved 10 June 2012.
- ^ "Threats to China from Al Qaeda".
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "بهرپرسی قاعیده: ڕوو له تاڵیبان و پشت له داعش بكهن". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-03-28.
- ^ "Hilary Clinton Admitting as they founder of isis and al qaeda". Retrieved 17ی Marchی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٩ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Hillary Clinton: 'We Created al-Qaeda'
- ^ ماڵپەڕی ڕووداو: ئوسامە بن لادەن کێ بوو؟ ٥ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ شەبانی، ئەحمەد؛ فەرھەنگی زانستی سیاسی؛ بڵاوگەی زانستگای کوردستان (سنە)؛ ساڵی ٢٠١٠؛ لاپەڕەی ٢٨.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |