پنتاگۆن (بە ئینگلیزی: The Pentagon) بینای وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و دەکەوێتە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرژینیا، وەک ھێمایەک بۆ سوپای ئەمریکا زاراوەی پێنتاگۆن بە شێوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە خودی وەزارەتی بەرگری نەک بیناکە.[١][٢][٣]

پنتاگۆن
دامەزران١١ی ئەیلوولی ١٩٤١
ناو بە زمانی فەرمیThe Pentagon
ناونراوە لەدوایپێنجلا
کیشوەرئەمریکای باکوور
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیArlington County
جێArlington County
پۆتانی شوێن٣٨°٥٢′١٥″N ٧٧°٣′١٨″W
خاوەنوەزارەتی بەرگری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕووداوە بەرچاوەکانھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، Pentagon Renovation Program
ماددەی بەکارھاتووکۆنکریت، Indiana limestone
خەڵاتەکانDoublespeak Award
نژیاروانGeorge Bergstrom
ستایلی نژیاروانیStripped Classicism
ڕێکەوتی کردنەوە١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣
Service entry٣١ی ئازاری ١٩٤٢
بەڵێندەری سەرەکیJohn McShain
نیشتەجێوەزارەتی بەرگری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
Has facilityبەرزکەرەوە، escalator
باری کەلەپووریNational Historic Landmark، National Register of Historic Places listed place، Virginia Historic Landmark
ناونیشانی شەقام1400 Defense Pentagon
کۆدی پۆستە20301
وێبگەhttps://pentagontours.osd.mil/Tours/
Shapepentagonal prism
Map

بیناکە بەھۆی شێوەی پێنجگۆشەییەکەیەوە ناوی پێنتاگۆنی لێنراوە، بیناکە لەلایەن دیزاینەر جۆرج ئێدوین دیزاین کراوە و لەلایەن بەڵێندەر جۆن مەکشەین دروستکراوە، بیناکە لە ١٥ی ١ی ساڵی ١٩٤٣ کرایەوە و بە یەکێک لە گەورەترین بینا نووسینگەییەکان دادەنرێت لە جیھاندا دەتوانێت نزیکەی ٢٣ ھەزار فەرمانبەری سەربازی و مەدەنی لەخۆبگرێت و نزیکەی ٣ ھەزار کارمەندی یاریدەدەر کە بۆ خودی وەزارەتی بەرگری کار ناکەن. بیناکە پێنج لا ھەیە و نھۆمەکانی لە سەرووی ئاستی زەوییەوە و دوو نھۆمی ژێر زەوی و پێنج ڕێڕەوی ئەڵقەیی لە ھەر نھۆمێکدا بوونی ھەیە، کە درێژی کۆی گشتی نزیکەی ٢٨ کم دەبێت. ھەروەھا ناوەندی بازرگانی و چێشتخانەیەکی گەورە و شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبیلی تاکسی و سەکۆیەکیشی تێدایە بۆ ھێلیکۆپتەر.

ئێستا پێنتاگۆن نووسینگەکانی سێ بەشی بەرگری سوپا، ھێزی دەریایی و ھێزی ئاسمانی و نووسینگەی وەزیری بەرگری ئەمریکای تێدایە. بە دەسەڵاتی جێبەجێکاری حکوومەتی ئەمریکا دادەنرێت. ئاڕاستە و چاودێری کاری ھێزە چەکدارەکان دەکات و ھاوکاری سەرۆکی دەوڵەت دەکات لە بابەتی ئاسایشی نیشتمانیدا. پنتاگۆن دابەش بووە بەسەر بەشە لاوەکییە سەرەکییەکاندا: نووسینگەی وەزیر، سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەش، بەشە سەربازییەکان، فەرماندەییە یەکگرتوو و دیاریکراوەکان، ھەروەھا ئەنجومەنی سیاسی ھێزە چەکدارەکان و دەزگاکان. ئەرکانی نووسینگەی وەزیر کەسانی مەدەنین کە ڕاوێژکاری و ھاوکاری وەزیر دەکەن لە کارگێڕی لە بەرزترین ئاستدا.

لە ١١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠١ ھێرش کرایە سەر باڵەخانەکە، کاتێک فڕۆکەیەکی ٧٧ی ھێڵی ئاسمانی ئەمریکی خۆی بە لای ڕۆژاوای باڵەخانەکەدا کێشا، کە دوای ڕفاندن و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکە خۆی لە باڵەخانەکە دا و لە ئەنجامدا ١٢٥ کارمەند گیانیان لەدەستدا جگە لە سەرنشینانی فڕۆکەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری