دەوڵەتی ئیسلامی یان حکوومەتی ئیسلامی جۆرێکی حکوومەتە کە لەسەر بنەمای یاسای شەریعەت دامەزراوە. وەکوو زاراوەیەک بۆ وەسفکردنی سیاسەت و تیۆرییە مێژوویییە جۆراوجۆرەکانی حوکمڕانی لە جیھانی ئیسلامیدا بەکارھاتووە.[١] وەرگێڕانی زاراوەی عەرەبی (بە عەرەبی: دولة إسلامية‎) ئاماژەیە بۆ چەمکێکی مۆدێرن کە پەیوەندیی بە ئیسلامی سیاسییەوە (ئیسلامەتی) ھەیە.[٢][٣] نموونەی بەرچاوی دەوڵەتە ئیسلامییە مێژوویییەکان بریتین لە دەوڵەتی مەدینە کە لەلایەن محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامەوە دامەزرا و خەلافەتی عەرەبی کە لە سەردەمی جێنشینەکانی و ھەروەھا ئومەوییەکان بەردەوام بوو.

چەمکی دەوڵەتی ئیسلامی مۆدێرن لەلایەن ئایدۆلۆژیستەکانی وەکوو محەممەد ڕەشید ڕەزا، مەلا عومەر، ئەبوو ئەعلا مودودی، ڕووحوڵڵا خومەینی و ئیسرار ئەحمەد، سەید قوتب و حەسەن بەنناەوە داڕێژراوە و بەرەوپێش بردراوە. جێبەجێکردنی یاسای ئیسلامی لە تیۆرییە مۆدێرنەکانی دەوڵەتی ئیسلامیدا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە، وەکوو چۆن لە تیۆرییە سیاسییە کلاسیکییە ئیسلامییەکاندا ھەبووە؛ بەڵام زۆربەی تیۆرییە مۆدێرنەکان سوود لەو چەمکانەش وەردەگرن کە پێش سەردەمی مۆدێرن بوونیان نەبووە.[١]

ئەمڕۆ زۆرێک وڵاتانی موسڵمان یاسای ئیسلامییان بە تەواوی یان بەشێکی خستووەتە ناو سیستەمی یاسایی خۆیانەوە. ھەندێک دەوڵەتی موسڵمان لە دەستوورەکەیاندا ئیسلامیان وەکوو ئایینی دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیاندووە، بەڵام یاسای ئیسلامی لە دادگاکانیاندا جێبەجێ ناکەن. ئەو دەوڵەتە ئیسلامیانەی کە پاشایەتیی ئیسلامی نین زۆربەیان کۆماری ئیسلامین.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Ayubi, Nazih N.; Hashemi, Nader; Qureshi, Emran (2009). "Islamic State". In Esposto, John L. (ed.). The Oxford Encyclopedia of the Islamic World. Oxford: Oxford University Press. Archived from the original on 2019-07-15. Retrieved 2019-04-21.
  2. ^ Esposito, John L. (2014). "Islamic State". The Oxford Dictionary of Islam. Oxford: Oxford University Press. Archived from the original on 2021-04-26. Retrieved 2019-04-21. [Islamic State] Modern ideological position associated with political Islam.
  3. ^ Hashmi, Sohail H. (2004). "Dawla". In Richard C. Martin (ed.). Encyclopedia of Islam and the Muslim World. MacMillan Reference. One also finds in contemporary Islamist writings the neologism dawla Islamiyya, or Islamic state.