دەروازە:ئیسلام/وتاری ھەڵبژێردراو
وتاری ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:ئیسلام/وتاری ھەڵبژێردراو/١
سەردەمی زێڕینی ئیسلام (بە عەرەبی: العصر الذهبي للإسلام ، بە ئینگلیزی: Islamic Golden Age) بە ساڵانی نێوان (٧٥٠-١٢٥٨) زایینی دەوترێت. لەم سەردەمەدا شارستانی ئیسلامی پێشڕەو بووە لە زانستەکانی : پزیشکی و ڤێرتێرنەری و دەرمانسازی و توێکاری و سرووشتزانی و ئەندازیاری و بیرکاری و گەردوونزانی و کشتوکاڵ و زەویناسی و ئابووری و ڕامیاری...و هتد. لە سەرەمە ئیسلامیەکاندا زانستی میکانیک پێی دەووترا (علم الحیل)، زانستی جوگرافیاش پێی دەوترا ڕۆژمێری وڵاتان (تقویم البلدان)، و زانستی کۆمەڵناسی پێی دەوترا ئاوەندانییەکان (العمرانیات) ، زانستی (زەویناسی) یان (جیۆلۆجی) پێی دەوترا (زانستی بەرد و چینەکانی زەوی)، و زانستی فیزیاش پێی دەوترا (علم الطبیعة) سرووشتزانی، موسوڵمانان پێشەنگ بوون لەم زانستانەدا. زانا (هۆوارد تورنەر) لە کتێبێکیدا لەسەر زانا موسوڵمانەکان نووسیویەتی : "زانا و ھونەرمەند و میر و کرێکارە موسوڵمانەکان هەموو بەیەکەوە کلتوورێکی بێ هاوتایان درووستکرد و بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری گەورەیان لەسەر هەموو کیشوەرەکانی جیھان درووستکرد.
وتاری ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:ئیسلام/وتاری ھەڵبژێردراو/٢
کەعبە، بە عەرەبی الکعبة، قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی ئەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی ئەکەن و ھەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە، ھەروەھا پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەرئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام کردووە، و موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی. لەبەرئەوەی خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم پایەکانی کەعبە بەرز بکاتەوە، و ئیسماعیلی کوڕی یارمەتی دا لە بنیاتنانییدا، و کاتێک بنیاتنانی تەواو بوو، خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم کە بانگ بدات بە خەڵکی بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و حەجی بۆ بکەن بە پێی باوەری ئیسلامی.
لە شێوەی شەش پاڵوودایە، بەرزییەکەی ١٥ مەترە، و درێژی ئەو لایەی دەرگاکەی تیاییە ١٢ مەترە، ئەوەی بەرامبەری بە ھەمان شێوە، و دوو لاکەی تری درێژییەکیان ١٠ مەترە، و لە سەردەمی ئیسماعیلدا بەو شێوەیە نەبووە، بەڵکو بەرزییەکەی ٩ باڵ بووە، و بە بێ سەقف بووە، و دەرگاکەی بە زەوییەوە نوساوە بووە، لە دوای ئەوە تبع ھاتووە سەقفی بۆ دروستکردووە، پاشان عەبدول موتەلیب دەرگای لە ئاسن بۆ دروست کردووە و بە زێڕ ڕازاندوویەتیەوە، بەمەش یەکەم کەس بووە کەعبە بە ئاڵتون بڕازێنێتەوە.
وتاری ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:ئیسلام/وتاری ھەڵبژێردراو/٣
موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەلیب، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن. بۆ ھەموو مرۆڤایەتی تا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە« دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. نووسەری یەھوودی مایکل ھارت لە دانانی کتێبی مەزنترین ١٠٠ کەسایەتی مێژوودا، پێغەمبەر موحەمەدی داناوە بە بە مەزنترین کەس بەو بڕوایەی «کە تەنھا کەسە لە مێژوودا بە تەواوی سەرکەوتوو بووە لەسەر ئاستی ئایینی و دونیایی و دەڵێت موحەمەد کاریگەرییەکی گەورەی لە دەروونی موسڵمانان بە جێھێشتووە، ئەمەش دەردەکەوێت لە یادکردنەوە و شوێن پێ ھەڵگرتنییاندا لە شێوازی ژیان و پەرستشەکانی، و ھەروەھا لە ھەستانیان بە لەبەرکردنی ووتە و ھەڵس وکەوت و سیفەتەکانی».
لە دایک بووە لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی، پێش ئەوەی لە دایک بێت باوکی کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدول موتەلیبی باپیرەی پاشان لای ئەبو تالیبی مامی، کە لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.