یەکتاپەرستی لە ئیسلامدا

یەکتاپەرستی واتە ئەنجامدانی تایبەتمەندی و ئەوەی پێویستە بۆ خوای تاک و تەنھا بەوەی کە بەندە دڵنیابێت کە خوای گەورە یەکە و ھاوەڵی نییە لە پەروەردگارێتی و خوایەتی و ناو و سیفەتەکانی. واتاکەی: ئەوەیە بەندە دڵنیا بێت و دان پێدانان دەربڕێت کە خوای گەورە خۆی پەروەردگار و خاوەنی ھەموو شتێکە، درووستکەر و ھەرڵسوڕێنەری ھەموو گەردوونە، ھەر خۆیشی شایستەی پەرستنە بەبێ ھاوەڵ دانان، ھەموو پەرستراوێکیش جگە لە ئەو پووچەڵە، ھەر خوای گەورەشە ھەموو سیفەتەکانی تەواویی و بێ عەیبی لەخۆ گرتووە، پاریزراوە لە ھەموو کەموکوڕیەک، ناوە جوانەکان و سیفەتە بەرزەکانی ھەر بۆخۆیەتی. خوای گەورە دەفەرموێت:


اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى طه 8.[١]

تێگەیشتن لە یەک خوا پەرستی دەستکاری

خوای پەروەردگار تەنھا و بێ ھاوەڵە، ھاوشێوەی نیە لە خۆی و ناو و سیفەتەکان و کردارەکانیدا ھەرخۆی سەرگەورە و پادشایە و، ھەموان بەندەو درووستکراوی ئەون:


قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ، اللَّهُ الصَّمَدُ ، لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ الإخلاص 1-4


خوای گەورە خۆی بەھێزە و جگە لە خۆی لاوازە. بەتوانایە و جگە لە خۆی بێ دەسەڵاتە، گەورەیە و جگە لە خۆی بچووکە، دەوڵەمەندە و ھەموان پێویستیان پێیەتی، خاوەن ھێز و ھەقە و، ھەموو پەرستراوێک جگە لەخۆی پووچەڵە،


ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ الحج62،


مەزنە و کەسیش نیە لەو مەزنتر، پایەدارە و کەسیش نییە لەو پایەدارتر، گەورەیە و کەسیش نیە لەو گەورە تر، بە بەزەییە و کەسیش نییە لەو بە بەزەیی تر. پاکی و پاراوی بۆ ئەو زاتە بەھێزەی کە ھێزی لەھەموو ھێزێکدا درووست کردووە، بەتوانایە و توانینی لە ھەموو خاوەن توانایەک دووست کردووە، بە بەزەیی و میھرەبانە کە میھرەبانی بەخشیوەتە ھەموو خاوەن سۆز و بەزەییەک، زانایە و فێرکەری ھەموو درووستکراوێکە، ڕۆزیدەرە کە پەروەردگاری ھەموو ڕۆزی و ڕۆزی پێدراوەکانە،


ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ الانعام102.


پاکی و بێ عەیبی ھەر بۆ خۆیەتی، خوای ڕاستەقینەیە کە تەنھا خۆی شایەنی پەرستنە نەک ھیچ کەسی تر، شایەنی پەرستنە بەھۆی مەزنی و جوانی و چاکەی زۆری، ھەر تەنھا خۆیشی خاوەن ناوی جوان و سیفەتی بەرزە:


لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ الشورى/ 11.


توانایە و زانایە ھەرچی بیەوێت ئەنجامی ئەدات، ھەرچی حوکم و بڕیارێکیش بیەوێت ئەنجامی ئەدات،


أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ الاعراف54.


یەکەمە لەپێش ھەموو شتێک، کۆتایە پاش ھەموو شتێک، دیارە لەسەرووی ھەموو شتێکەوە. تاک و نەنھا و بێ ھاوەڵە:


هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآَخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ الحدید 3.


بەشەکانی یەکتاپەرستی دەستکاری

ئەو یەکخواپەرستنەی پێغەمبەران بانگەوازیان بۆ کردووە و لە کتێبە دابەزێنراوەکاندا ھاتووە دوو جۆرن:

  1. یەکەم: یەکخواپەرستن لە زانین و جێگیرکردندا، پێی دەوترێت یەکخواپەرستنی پەروەردگارێتی و ناو و سیفەتەکان، کە بریتییە لە جێگیرکردنی ڕاستی زاتی پەروەردگار و ئەنجامدانی یەکخواپەرستی لە ڕووی ناو و سیفەت و کردارەکانی.

واتاکەی: بەندە دڵنیابێت و دان بەوەدا بنێت کە خوای گەورە خۆی پەروەردگارە و خاوەنە و ھەڵسوڕێنەری گەردوونە، لەئەوپەڕی تەواوی و بێ عەیبیدایە لە زات و ناو و سیفەت و کردارەکانیدا، زانایە لەھەموو شتێک و خاوەن موڵکە و توانا و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ناوی جوان و سیفەتی باڵا ھەر بۆ خۆیەتی:


لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ الشورى 11.


  1. دووەم: یەکخواپەرستن لە مەبەست و خواپەرستن و داواکردندا، پێی دەوترێت: یەکخواپەرستی خوایەتی و پەرستن، کە بریتی یە لە ئاراستەکردنی ھەموو جۆرە پەرستنێک وەکو پاڕانەوە و نوێژ و ترس و ئومێد بۆ خوای گەورە.

واتاکەی: بەندە دڵنیابێت و دان بەوەدا بنێت کە خوای گەورە خۆی خاوەنی خوایەتی یە بەسەر ھەموو درووستکراوەکانی، ھەر خۆیشی شایستەی پەرستنە نەک ھیچ کەسێکی تر، ڕەوا نیە ھیچ جۆرە پەرستنێک وەکو پاڕانەوە و نوێژ و ھاوار پێکردن و پشت بەستن بە خوا و ترس و ئومێد و قوربانی کردن و نەزرکردن و شتی لەو شێوە ئاراستە بکرێت بۆ ھیچ کەسێک جگە لە خوای گەورە، ھەر کەسێکیش ئەو کارە بکات ھاوەڵی بۆ خوا بڕیار داوە و بێ باوەڕە، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:


وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ المؤمنون117.


حوکمی دانپێدانان بە یەکخواپەرستی دەستکاری

  1. یەکتاپەرستنی خوایەتی و پەرستن زۆربەی خەڵکی نکۆڵیان لێ کردووە، بۆیە خوای گەورە پێغەمبەرانی ڕەوانە کردووە بۆ خەڵکی و کتێبی بۆ ڕەوانە کردوون بۆ ئەوەی فەرمانیان پێ بکەن تەنھا خوای گەورە بپەرستن و، واز بێنن لە پەرستنی جگە لەو.


  1. خوای گەورە دەفەرموێت: وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ الأنبياء 25.


  1. ھەروەھا فەرموویەتی: وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ... النحل 36.


  1. پەرستنی پەروەردگارێتی، مرۆڤ دانی پێدادەنێ بەپێی فیترەت و تەماشاکردنی بۆ گەردوون ، تەنھا دانپێدانانیش بەس نیە بۆ باوەڕ ھێنان بە خوای گەورە و ڕزگار بوون لە سزا، چونکە ئیبلیس و بتپەرستانی عەرەب دانیانپێدانا و ھیچ کەڵکیشی بۆیان نەبوو، چونکە دانیان نەنابوو بە یەکتاپەرستی عیبادەت بۆ تەنھا خوای گەورە.

بۆیە ھەرکێ دان بنێ بە یەکتاپەرستنی پەروەردگاریدا بەتەنھا، نە یەکتاپەرستە و نە موسوڵمانە، خوێن و ماڵیشی پارێزراو نابێت تاوەکو یەکتاپەرستی خوایەتی نەسەلمێنێت و، شایەتی (لا إلە إلا اللە) نەدات کە خوای گەورە ھیچ ھاوەڵێکی نییە و ھەر تەنھا خۆیشی شایەنی پەرستنە نەک ھیچ کەسێکی تر و، وابەستە ببێت بە پەرستنی تەنھا خوای پەروەردگار بەبێ ھاوەڵ.

یەکتاپەرستنی پەروەردگارێتی و خوایەتی وابەستەی یەکترن دەستکاری

  1. یەکتاپەرستنی پەروەردگارێتی پەیوەستە بە یەکتاپەرستنی خوایەتی، بۆیە ھەرکێ دان بنێ بەوەی خوای گەورە پەروەردگار و درووستکەر و خاوەن و ڕۆزیدەرە پێویست دەبێ لەسەری دانبنێت بەوەی کە جگە لە خوای گەورە کەس نییە شایستەی پەرستن بێت ھەربۆیە ڕەوا نییە ھاوار بکات یان پشت ببەستێت بە کەسێک جگە لە خوای گەورە، ھیچ جۆرە پەرستنێکیش ئاراستەی کەس نەکات جگە لە خوای گەورە، ھەروەھا یەکتاپەرستنی خوایەتی وابەستەیە بە یەکتاپەرستنی پەروەردگارێتی، چونکە ھەموو کەسێک خوای گەورە بپەرستێت و ھاوەڵی بۆ پەیدا نەکات، بێ گومان باوەڕی وایە کە خوای گەورە پەروەردگار و درووستکەر و خاوەنێتی.
  1. پەروەردگارێتی و خوایەتی جاری واھەیە پێکەوە باس دەکرێن و جاری واش ھەیە بە جیا، بۆیە لە واتاکانیاندا جیا دەبنەوە، بەواتای پەروەردگار و خاوەن و بڕیاردەر دێت واتە خوای پەروەردگاری ڕاستەقینە کە تەنھا خۆی شایستەی پەرستنە نەک کەسی تر، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:


قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ، مَلِكِ النَّاسِ ، إِلَهِ النَّاسِ.


  1. جاری واش ھەیە بە جیا باس دەکرێت و لە واتاکانیدا یەک دەگرنەوە، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:


أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبًّا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ... الأنعام 164.


ڕاستی یەکتاپەرستی و ناوەڕۆکەکەی دەستکاری

ڕاستیەکەی ئەوەیە مرۆڤ بڕوانێتە ھەموو شتەکان کە لە لای خوای گەورەوەیە و، بیری خۆی ببڕێت لەھەموو ھۆکارێک جگە لە خوای گەورە، تەماشای چاکە و خراپە و سوود و زیان و شتی لەو شێوە بکات کە ھەمووی لە لای خواوەیە و، تەنھا ئەو زاتەش بپەرستێت و کەسی تر نەپەرستێت.


بەرووبوومەکانی ڕاستی یەکتاپەرستی دەستکاری

تەنھا پشت بەخوا بەستن و، وازھێنان لە سکاڵابردنە لای کەس جگە لە خوای گەورە و، لۆمەنەکردنی خەڵکی و، ڕازی بوون لەخوای گەورە و خۆشویستنی و ڕازی بوون بە بڕیاری و بەجوانی پەرستنی و پابەندبوون بە گوێڕایەڵی کردنی.

فەزڵی یەکتاپەرستی دەستکاری

  1. خوای گەورە دەفەرموێت: الَّذِينَ آَمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ الأنعام82.


  1. لە عوبادەی کوڕی ێامیت ڕەزای خوای لێبێت، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: ((مَنْ شَهِدَ أَنْ لا إلَـهَ إلَّا اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَـهُ، وَأَنَّ مُـحَـمّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُـهُ، وَأَنَّ عِيْسَى عَبْدُ الله وَرَسُولُـه، وَكَلِـمَتُـهُ أَلْقَاهَا إلَـى مَرْيَـمَ وَرُوحٌ مِنْـهُ، وَالجَنَّـةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، أَدْخَلَـهُ اللهُ الجَنَّةَ عَلَى مَا كَانَ مِنَ العَمَلِ)) . متفق علیه.

پاداشتی یەکتاپەرستی دەستکاری

  1. خوای گەورە دەفەرموێت: وَبَشِّرِ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ البقره‌ 25.


  1. لە جابرەوە ڕەزای خوای لێبێت فەرموویەتی: پیاوێک ھاتە خزمەت پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت وتی: ئەی پێغەمبەری خوا چین ئەو دوو شتە کە پێویستن، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی:

(( من مات لا يشرك بالله شيئا دخل الجنة . ومن مات يشرك بالله شيئا دخل النار )) [٢]


واتە: ھەرکێ لە دونیا دەرچێت و ھاوەڵی بۆ خوا دانەنابێت دەچێتە بەھەشتەوە، ھەرکێیش لە دونیا دەرچێت و ھاوەڵی بۆ خوا دانابێت دەچێتە دۆزەخەوە.

مەزنی وشەی یەکتاپەرستی دەستکاری

لە (عەبدوڵڵای کوڕی عومەری کوڕی عاس)ەوە ڕەزای خوای لێبێت: پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی:


(( إن نبي الله نوحا عليه السلام لما حضرته الوفاة قال لابنه إني قاص عليك الوصية آمرك باثنتين وأنهاك عن اثنين آمرك بلا إله إلا الله فإن السموات السبع والأرضين السبع لو وضعت في كفة ووضعت لا إله إلا الله في كفة رجحت بهن لا إله إلا الله ولو أن السموات السبع والأرضين السبع كن حلقة مبهمة قصمتهن لا إله إلا الله وسبحان الله وبحمده فإن بها صلاة كل شيء وبها يرزق الخلق وأنهاك عن الشرك والكبر …)) [٣][٤]



واتە: پێغەمبەری خوا نوح سەلامی خوای لێبێت کاتێک سەرەمەرگی نزیک بوویەوە بە کوڕەکەی فەرموو: من ڕاسپاردەکەی خۆمت بۆ دەگێڕمەوە، بە دووشت فەرمانت پێ دەکەم ، فەرمانت پێ دەکەم بە (لا إلە إلا اللە)، چونکە ئەگەر حەوت ئاسمانەکان و حەوت زەویەکان بخەنە تای تەرازوویەکەوە و (لا إلە إلا اللە)ش بخرێتە تایەکی ترەوە، تای (لا إلە إلا اللە) قورستر دەبێت، ئەگەر حەوت ئاسمانەکە و حەوت زەویەکەش ئەڵقەیەکی داخراو بوایە (لا إلە إلا اللە وسبحان اللە وبحمدە) دەیشکاندن چونکە ئەوە نوێژی ھەموو شتێکە، ھەر بەوەش خەڵکە ڕۆزی دەدرێن، ھاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان و لە خۆبایی بوونیشت لێ قەدەغە دەکەم.


تەواوی یەکتاپەرستی دەستکاری

یەکتاپەرستی تەواونابێت بە پەرستنی خوای گەورە نەبێت بەبێ ھاوەڵ بڕیاردان و خۆ لە تاغووت بەدوور گرتن، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:


وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ النحل 36.


شێواز و سیفەتی تاغوت دەستکاری

(الطاغوت): ھەموو شتێکە کە بەندە سنووری پێ ببەزێنێت لەڕووی پەرستراوێتی یەوە وەکو بت و سەرگەورە و زانای خراپ، یان سەرکردە و سەرۆک و ناودارانی یاخی بوو لەپابەندبوون لە فەرمانەکانی خوای گەورە.

  • تاغوتەکان زۆرن بەڵام سەرانیان پێنجن:

ئیبلیس خوای گەورە بمانپارێزێت، کەسێکیش بەڕەزامەندی خۆی بپەرسترێت، یان کەسێک خەڵکی بۆ پەرستنی خۆی بانگ بکات، یان کەسێک بانگەشەی زانینی غەیب بکات، کەسێکیش کە حوکم بە شتێکی جگە لە قورئان بکات، [٥]خوای گەورە دەفەرموێت:


اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آَمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ البقرة ‌257.


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ القرآن الكريم
  2. ^ صحيح مسلم. نيسابوري،مسلم بن حجاح. تحقيق محمد فؤاد عبدالباقي. دار ابن حزم. ٢٠١٣
  3. ^ مسند الإمام أحمد. طبعة الرسالة. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. ٢٠٠٨
  4. ^ الأدب المفرد. بخاري ؛محمد بن إسماعيل، تحقيق الألباني. دار الصديق. ١٩٩٩
  5. ^ رسالة في معنى الطاغوت. محمد ابن عبدالوهاب

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

ماڵپەڕی ئیسلام ھاوس - بەشی کوردی

العقیدة الواسطیة. ابن تیمیة. ٢٠٠٠. مجموع الفتاوی. بەرگی ٨