تەیەموم جۆرێکە لە پاککردنەوە لەناو فیقھی خودا پەرستی لە ئیسلامدا، و جێگرەوەیەکە بۆ دەستنوێژ یان غسل لە ئەگەری بەردەست نەبوونی ئاو یان نەتوانرێت بە کاربھێنرێت بەھۆی نەخۆشی یان ھۆکاری تر.[١]

بەردێک بۆ تەیەموم

بەڵگەکانی تەیەموم دەستکاری

لە قورئان دەستکاری

  • ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان ھێناوه نزیکی نوێژ مه‌که‌ون له‌کاتێکدا ئێوه سه‌رخۆشن ـ ئه‌مه کاتێک بوو ھێشتا مەی حه‌رام نه‌کرابوو ـ ھه‌تا ئاسه‌واری سه‌رخۆشیی نامێنێت و ده‌زانن چی ده‌ڵێن (له نوێژه‌که‌دا) و به له‌شی بێ نوێژیشه‌وه نوێژ مه‌که‌ن مه‌گه‌ر ڕێبوار بن و له گەشتدا بن، ھه‌تا خۆتان ده‌شۆن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له گەشتدا بوون یان له‌سه‌رئاو گه‌ڕانه‌وه‌، یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی نامه‌حره‌م له یه‌ککه‌ون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن و ده‌ست نوێژ گرتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌خاکێکی پاک و (به‌و خاکه‌) ده‌ست بھێنن به‌سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستاندا، بێگومان خوا ھه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆشبووه‌و گوزه‌شت و چاوپۆشی ھه‌یه‌. (سوورەتی نیسا: ٤٣)[٢]
  • ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن ئه‌گه‌ر ھه‌ستان بۆ نوێژ کردن ئه‌وه‌ ده‌م و چاوتان بشۆن ھه‌روه‌ھا ده‌سته‌کانتان تا ئانیشکه‌کانتان وه‌ ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌رتان دا وه‌ پێکانتان (بشۆن) تا هه‌ر دوو قوله‌ پێتان وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ش گران بوون ئه‌وه‌ خۆتان خاوێن بکه‌نه‌وه‌ (خۆتان بشۆن) وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له‌گەشتدا بوون یان که‌سێکتان هاته‌وه‌ له‌ شوێنی پێویستی سه‌رئاو یان جووت بوون (یا پێستان به‌ر یه‌ك که‌وت) له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانتاندا و ئاوتان ده‌ست نه‌که‌وت ئه‌وه‌ ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌ خۆڵیکی پاك جا ده‌ست بهێنن به‌ ده‌م و چاو و ده‌سته‌کانتان دا به‌و تۆز و خۆڵه‌ پاکه‌ خوا نایه‌وێت ھیچ جۆره‌ ته‌نگی و نائاسوودەییەک له‌ سه‌رتان دابنێ به‌ڵکو ئه‌یه‌وێ پاکتان بکاته‌وه‌ و چاکه‌ و به‌ھره‌ی خۆی ته‌واو بکات به‌سه‌رتانه‌وه‌ به‌ڵکو سوپاسی بکه‌ن. (سوورەتی مائیدە: ٦)[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%8A%D9%85%D9%85?wprov=sfla1
  2. ^ { یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقۡرَبُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَـٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعۡلَمُوا۟ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِی سَبِیلٍ حَتَّىٰ تَغۡتَسِلُوا۟ۚ وَإِن كُنتُم مَّرۡضَىٰۤ أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوۡ جَاۤءَ أَحَدࣱ مِّنكُم مِّنَ ٱلۡغَاۤىِٕطِ أَوۡ لَـٰمَسۡتُمُ ٱلنِّسَاۤءَ فَلَمۡ تَجِدُوا۟ مَاۤءࣰ فَتَیَمَّمُوا۟ صَعِیدࣰا طَیِّبࣰا فَٱمۡسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمۡ وَأَیۡدِیكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا } [سُورَةُ النِّسَاءِ: ٤٣]
  3. ^ { یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ إِذَا قُمۡتُمۡ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغۡسِلُوا۟ وُجُوهَكُمۡ وَأَیۡدِیَكُمۡ إِلَى ٱلۡمَرَافِقِ وَٱمۡسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمۡ وَأَرۡجُلَكُمۡ إِلَى ٱلۡكَعۡبَیۡنِۚ وَإِن كُنتُمۡ جُنُبࣰا فَٱطَّهَّرُوا۟ۚ وَإِن كُنتُم مَّرۡضَىٰۤ أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوۡ جَاۤءَ أَحَدࣱ مِّنكُم مِّنَ ٱلۡغَاۤىِٕطِ أَوۡ لَـٰمَسۡتُمُ ٱلنِّسَاۤءَ فَلَمۡ تَجِدُوا۟ مَاۤءࣰ فَتَیَمَّمُوا۟ صَعِیدࣰا طَیِّبࣰا فَٱمۡسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمۡ وَأَیۡدِیكُم مِّنۡهُۚ مَا یُرِیدُ ٱللَّهُ لِیَجۡعَلَ عَلَیۡكُم مِّنۡ حَرَجࣲ وَلَـٰكِن یُرِیدُ لِیُطَهِّرَكُمۡ وَلِیُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَیۡكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ } [سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٦]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری