یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە
یۆھان ڤوڵفگانگ ڤۆن گۆتە (١٧٤٩-١٨٣٢)، (بە ئەڵمانی: Johann Wolfgang von Goethe) شاعیر، نووسەر و فەیلەسۆفی ئاڵمانیاییە کە بە یەکێک لە گەورەترین شاعیرانی مێژووی ئورووپا دەناسرێت. گۆتێ لە بواری شێعر، پەخشان و درامادا بابەتی نووسیویە.
یۆھان ڤوڵفگانگ گۆتە | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Johann Wolfgang von Goethe | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٨ی ئابی ١٧٤٩ فرانکفورت، ئەڵمانیا |
مردن | ٢٢ی ئازاری ١٨٣٢ Weimar، ئەڵمانیا | (٨٢ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Johann Wolfgang Goethe |
Author citation (zoology) | Göethe |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | [ˈjoːhan ˈvɔlfɡaŋ fɔn ˈɡøːtə] |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی ناشتن | Weimarer Fürstengruft |
باوک | Johann Caspar Goethe |
دایک | Catharina Elisabeth Goethe |
خوشک و برا | Cornelia Schlosser |
ھاوسەر | Christiane Vulpius |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Lili Schönemann |
منداڵ | August von Goethe |
خزمەکان | Peter im Baumgarten |
خێزان | Goethe |
زمانی زگماکی | ئەڵمانی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
زمانی نووسین | ئەڵمانی |
بواری کار | توێکاری، کەشناسی، زەویناسی، فیزیک |
پۆستەکان | Geheimrat |
پەروەردە | Leipzig University، University of Strasbourg |
پلەی ئەکادیمی | licentiate |
قوتابیی | Adam Friedrich Oeser، Justus Christian Loder، Johann Schweighäuser |
نەژاد | |
ئایین | Lutheranism |
Last words | Mehr Licht! |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | Sturm und Drang، Weimar Classicism، سەردەمی ڕووناکبیری |
چەشن | ڕۆمان، شیعری گۆرانی، دراما، کارەسات |
Depicted by | Bust of Johann Wolfgang von Goethe |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
Artist files at | Frick Art Reference Library |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0e/Goethe_%28Stieler_1828%29.jpg/230px-Goethe_%28Stieler_1828%29.jpg)
لە ٢٨ ئۆغۆستسی ساڵی ١٧٤٩ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەدایک بووە، دایک وباوکی دەوڵەمەندبوون و حەزیان کردووە کوڕەکەیان زانسان زان بێت و ببێتە خاوەن پلەی بەرز لە دەوڵەتدا، ھەر بۆیە پلەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی بڕیوە و زانکۆی حقوقی تەواوکردووە.
گۆتە تەنھا شاعیرێکی ئاسایی نەبووە و بیروبۆچون و بیرۆکەکانی لەڕێگای قەسیدە شیعریەکانێوە بنووسێت بەڵکو ھەموو خوێندنەوەی بۆ ھەموو زانستەکان کردووە وەکو وەرزش و وێنەکێشان و شیعر و مۆسیقا و وێنەگرتن، ھەروەھا خوێندنەوەی بۆ ڕوەک کردووە و لەبواری پزیشکی و یاسا و سیاسەت و ئەندازیاریدا خوێندوێتی، سەرەڕای ئەمانەش بەیارمەتی باوکی جۆرەھا زمان فێربووە و زمانەکانی لاتینی و یۆنانی و ئیتاڵی و فەرەنسی و ئینگلیزی و عیبرییەی خوێندووە و لەپێناو زانیاریدا ھەوڵێکی زۆری داوە ھەر بۆیە شاعیرێکی بەتوانای لێدەرچووە.
گۆتە بەردەوام وەسفی زمانی عەرەبی کردووە و پێی وابووە کە ھیچ زمانێک ھێندەی عەرەبی گیان و ووشە پێکەونابەستێتەوە، ھەر بۆیە بەقوڵی شەریعەتی ئیسلامی خوێندووە و ئاشنایەتی لەگەڵ شیعر و چیرۆکە عەرەبیەکان پەیداکردووە و ھەندێک لەشاعیرە عەرەبەکان کاریگەریان بەسەریەوە ھەبووە و زۆر حەزی لە موعەلەقاتی عەرەبی بووە و لە ساڵی ١٧٨٣ وەریگێراوەتە سەر زمانی ئەڵمانی.
جێ پەنجەکانی گۆتە دیارن بەسەر ژیانی شیعری و ئەدەبی و فەلسەفەدا و تاکو ئێستاش میژووی ئەدەب باسی کارە نەمرەکانی دەکات و بەیەکێک لەسامانەکانی کتێبخانەی جیھانی دەژمێردرێت، دوای ئەوەی کتێبخانەی ئەڵمانیا و جیھانی بەژمارەیەکی زۆر لەبەرھەمەکانی دەوڵەمەند کرد و تاکو ئێستاش مێژوو بە یەکێک لە ئەدیبە مەزنەکان ناوی دەبات لە ٢٢ مارسی ساڵی ١٨٣٢ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان کردووە.
![]() | ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە تێدایە. |