زارەکانی زمانی کوردی

(لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیەوە ڕەوانە کراوە)

زارەکانی زمانی کوردی بەو زارانە دەگوترێت کە ھەموویان ڕیشەی کوردییان ھەیە و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان قسەیان پێ دەکرێت. بەھۆی نەبوونی زارێکی فەرمی کە لەلایەن ھەموو کوردانەوە بەکاربھێنرێت، بەگشتی زمانی کوردی زۆر زاری لێ کەوتووەتەوە و لە ناوچە جیاجیاکان گۆڕانکاریی زۆر بە سەر ئەم زارانەدا ھاتووە.


زارەکان دەستکاری

زمانی کوردی بەگشتی چوار زاری ھەیە کە خۆیان پێک دێن لە چەندین شێوەزاری دیکە. ئەم چوارە بریتین لە:

  • کوردیی سەروو: ئەوەی کە پێی دەگوترێت کورمانجی و شێوازە ستانداردەکەی دیاربەکرییە.
  • کوردیی ناوەڕاست: ئەوەی کە ئێستا پێی دەگوترێت سۆرانی و شێوازە ستانداردەکەی سلێمانییە.
  • کوردیی خواروو: ئەوەی کە ئێستا بە کەلھوڕی یان گۆرانی ناو دەبرێت و شێوازە ستانداردەکەی کرماشانییە.
  • کوردیی ماچۆ: ئەوەی کە ئێستا بە لاشێوەزارەکانی ھەورامی، زازاکی و شەبەک ناو دەبرێت و شێوازە ستانداردەکەی لە ھەورامانە.

زمانناسانی کورد و بیانی بە شێوازی جیاجیا زاراوەکانی کوردییان دابەش کردووە کە زۆربەیان بەھۆی وردبوونەوەیەکی نابەجێ لک و پۆی زۆریان بۆ ئەم زمانە دروست کردووە. بە واتایەکی دیکە زیاتر لە ئاستی پێویست پۆل و دەستەیان بۆ زمانی کوردی دروست کردووە. لە زمانێکی وەکوو فارسی دا کە لە زۆر ناوچە بە زاری زۆر قسە دەکرێت ھەرگیز بە ئەندازەی کوردی پۆل و دەستە دروست نەکراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری