لە ئەندازەدا، دوولا چەندلایەکە خاوەنی ٢ لا و ٢ سەرە. لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا دوولا بریتییە لە ھەمان پارچەھێڵ، بەڵام لە ئەندازەی گۆییدا خاوەن شێوەیەکی دیاریکراوە. ھەموو دوولاکان ڕێکن. بەپێی ھەندێک سەرچاوە دوولا لە ڕیزی فرەگۆشەکاندا نایەتە ئەژمار، لەبەر ئەوەی دوولا لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا خاوەن شێوەیەکی دیاریکراو نییە. بەڵام پاسادانی زۆربەی ئەو ڕێساگەلە دەکا کە لە فرەگۆشەکاندا پاسادانە. بۆ نموونە: کۆی پێوانەی گۆشەکانی n-لایەک یەکسانە بە ، ئەم پەیوەندییە لە دوولادا یەکسانە بە سیفر، کەوایە ھاوکێشەکە پاسادانە.

دوولایەک لە ئەندازەی گۆییدا

گالەری دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری