ژمارەی بەئەدەب
لە تیۆریی ژمارەکاندا، ژمارەی بەئەدەب یان ژمارەی بەڕەوشت (بە ئینگلیزی: Polite Number) بریتییە لە ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی کە دەتوانرێت بەشێوەی ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو یان چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەداوی یەک بنووسرێت. ژمارە بەئەدەبەکان بە ژمارەی پلیکانییش (Staircase Number) ناسراون، چونکە دەتوانرێن بە دیاگرامێکی پلیکانی بنوێنرێن. بە ژمارە تەواوەکانی تر کە ناکرێت بەم شێوە بنووسرێن دەوترێ، ژمارەی بێ ئەدەب یان بێڕەوشت .[١][٢]
ژمارە بەئەدەبەکانی کەمتر یان یەکسانن بە بیست
دەستکاریلە خوارەوە ئەو ژمارە بەئەدەبانەی کەمتر یان یەکسانن بە بیست پێڕست کراون:
۳ = ۱ + ۲
٥ = ۲ + ۳
٦ = ۱ + ۲ + ۳
۷ = ۳ + ٤
۹ = ٤ + ٥ = ۲ + ۳ + ٤
۱۰ = ۱ + ۲ + ۳ + ٤
۱۱ = ٥ + ٦
۱۲ = ۳ + ٤ + ٥
۱۳ = ٦ + ۷
۱٤ = ۲ + ۳ + ٤ + ٥
۱٥ = ۷ + ۸ = ٤ + ٥ + ٦ = ۱ + ۲ + ۳ + ٤ + ٥
۱۷ = ۸ + ۹
۱۸ = ٥ + ٦ + ۷ = ۳ + ٤ + ٥ + ٦
۱۹ = ۹ + ۱۰
۲۰ = ۲ + ۳ + ٤ + ٥ + ٦
پاشیەکیی ژمارە بەئەدەبەکان
دەستکاریپاشیەکیی ژمارە بەئەدەبەکان، پاشیەکییەکی دوا نەھاتوویە لە ژمارە تەواوەکان و تێیدا ھیچ توانێکی ژمارە دوو بوونی نییە.
٣, ٥, ٦, ٧, ٩, ١٠, ١١, ١٢, ١٣, ١٤, ١٥, ١٧, ١٨, ١٩, ٢٠, ٢١, ٢٢, ٢٣, ٢٤, ٢٥, ٢٦, ٢٧, ٢٨, ٢٩, ٣٠, ٣١, ٣٣, ٣٤, ٣٥, ٣٦, ٣٧, ٣٨, ٣٩, ٤٠, ٤١, ٤٢, ٤٣, ٤٤, ٤٥, ٤٦, ٤٧, ٤٨, ٤٩, ٥٠, ...[٣]
ـەمین ژمارەی بەئەدەب یەکسانە بە کاتێک:
ئەدەبی ژمارەکان
دەستکاریبە ژمارەی ڕێگەکانی دەتوانرێت ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی بەشێوەی سەرجەمی دوو یان چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەدوای یەک دەرببڕێت دەوترێت ئەدەبی ئەو ژمارەیە. بۆ نموونە ئەدەبی ژمارە ٧ دەکاتە ١ و ئەدەبی ژمارە ١٥ یەکسانە بە ٣. بۆ ھەر ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی وەکوو ، ئەدەبی یەکسانە بە ژمارەی بەشدراوە تاکەکانی گەورەتر لە ١ی ژمارەکە.[٤]
ژمارە بێ ئەدەبەکان
دەستکاریژمارەی بێ ئەدەب، بریتییە لە ھەر ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی، کە توانێکە لە ژمارە ٢. لەبەر ئەوەی ئەم ژمارانە ناتوانرێت بەشێوەی سەرجەمی چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەدوای یەک بکرێنەوە واتە بەئەدەب نین، پێیان دەوترێ ژمارەی بێ ئەدەب. پاشیەکیی ژمارە بێ ئەدەبەکانیش، پاشیەکییەکی دوانەھاتوویە.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ Adams، Ken (March 1993)، «How polite is x?»، The Mathematical Gazette، ٧٧ (٤٧٨): ٧٩–٨٠، doi:١٠٫٢٣٠٧/٣٦١٩٢٦٣، JSTOR ٣٦١٩٢٦٣
{{citation}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی). - ^ Griggs، Terry S. (December 1991)، «Impolite Numbers»، The Mathematical Gazette، ٧٥ (٤٧٤): ٤٤٢–٤٤٣، doi:١٠٫٢٣٠٧/٣٦١٨٦٣٠، JSTOR ٣٦١٨٦٣٠
{{citation}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی). - ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Sylvester, J. J.; Franklin, F (1882), "A constructive theory of partitions, arranged in three acts, an interact and an exodion", American Journal of Mathematics, 5 (1): 251–330, JSTOR 2369545, doi:10.2307/2369545.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «عدد مؤدب»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٩ شوباتی ٢٠١٩.
ئەم ژمارە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |