دەروازە:ماتماتیک/زانیاری
زانیاری ١
- مەزندەی لۆژاندر یەکێک لە کێشە شی نەکراوەکانی ماتماتیکە.
- لاکێشەی زێڕین بەو لاکێشەیە دەوترێ کە درێژیی لاکانی لە حەنای یەکتردا ڕێژەی زێڕین دروست دەکەن.
- سەرجەمی دەرەگۆشەکان لە فرەگۆشەیەکی قۆقزدا یەکسانە بە °٣٦٠.
- و و .
- شێوەی جەمسەری ژمارەی ئاوێتە بریتییە لە .
- ژمارەی خەیاڵی ڕەگی دووجای ژمارەیەکی نەرێنییە.
- لایبنیتس و ئیساک نیوتۆن بە جیا ھەردووک داھێنەری کالکیولسن، ئەو بەشە ھەرە گرینگەی بیرکاری کە لە کوردیدا بە جیاکاری و تەواوکاری ناسراوە.
زانیاری ٢
- ھیپاتیا یەکەم ژنی ماتماتیکزان و فەیلەسووفی بەناوبانگی ئەفلاتوونیزمی نوێیە.
- دانیشتوانی باکووری ئەوروپا بەر لە ناسینی تیۆرمی پیتاگۆرس، سیانەی پیتاگۆرسیان لە دروستکردنی بەناکانیاندا بەکار دەھێنا.
- بە بەکارھێنانی ھاوکێشەی ھێرۆن دەتوانی ھەژماری ڕووبەری سێگۆشەیەک بکەی بەبێ زانینی بەرزیی سێگۆشەکە.
- لە ئەندازەدا ژمارەی تیرەی چوارگۆشەیەک دەنوێنێت کە درێژی لاکەی یەکە.
- ملوێنلا فرەگۆشەیەکە خاوەنی یەک میلوێن لایە.
- ٢٫٧١٨٢ = e ژمارەیەکی ناڕێژەیی و نەگۆڕە.
زانیاری ٣
- نۆزدە ژمارەیەکی دڵخۆش و بەئەدەبە!
- ٣٠ و ١٤٠ دوو ژمارەی ھاوڕێن.
- لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەھەم، ئادۆڵف زیزینگ، دەروونناسێک کە زۆر ھۆگری بیرکاری و فەلسەفە بوو، توانی لە دەمارەکانی ناو گەڵای گیاکان و پەلکێشیی لقەکانیاندا ڕێژەی زێڕین بەدی بکا.
- ڕەھەندیی فراکتاڵیی کلوو بەفری کۆخ بریتییە لە ln 4/ln 3 ≈ 1.26186.
- گریمانەی ڕیمان یەکێک لە کۆنترین پرسیارەکانی بیرکارییە کە تا ئێستاش شی نەکراوەتەوە.
- ژمارەی سێگۆشەیی ژمارەیەکە کە دەتوانرێت بنوێنرێت بە ڕیزکراوێکی سێگۆشەیی.
زانیاری ٤
- ڕۆژی ژمارە پای ڕۆژی ئاھەنگگێڕانە بە ژمارەی نەگۆڕی بیرکارییەوە، پای(π).
- مێیپڵ یەکێک لە نەرمامێرە ھەرە بەناوبانگەکانی بیرکارییە.
- مەزندەی گۆڵدباخ یەکێک لە کۆنترین کێشەکانی بیرکارییە کە تا ئێستاش شی نەکراوەتەوە و نەسەلمێندراوە.
- کێشەی پردەکانی کۆنیگسبێرگ بە یەکێک لە بەناوبانگترین بابەتەکانی بیردۆزی گراف دادەنرێت کە لە ڕاستیدا ڕوویداوە.
- ڕێژەی زیوین نەگۆڕێکی بیرکارانەیە.
- بلێز پاسکاڵ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، سەلماندی شەشلای عیرفانی ٦ خاڵی سەر بازنەیەک ساغدەکاتەوە.
زانیاری ٥
- ٢٢ی گوڵان، ڕۆژی لەدایکبوونی مریەم میرزاخانی لەلایەن یەکێتیی نێونەتەوەیی ئەنجومەنی ماتماتیکی جیھان بەناوی ڕۆژی جیھانیی ژن لە ماتماتیک ناونراوە.
- ئەگەر بێتوو بەقەد ژمارەی ئاڤۆدگادرۆ سکەی ٥٠٠ ڕیاڵی لەسەر یەک دابنێیت، درێژاییەکەی دەگاتە کاکێشانی ڕێگای شیری!
- ڕێسای لۆپیتاڵ بۆ لابردنی نادیاری و بۆ ھەژمارکردنی ڕادە لە بارەکانی نادیار بەکار دێت.
- بنەماکانی ئیقلیدس نامیلکەیەکە سەبارەت بە بیرکاری و ئەندازە کە لە ١٣ پەرتووک پێکھاتووە و دەوروبەری ساڵی ٣٠٠ی پێش زایین بیرکاری یۆنانی، ئیقلیدس، لە شاری ئەسکەندەرییە نووسیویەتی.