جیاکاری و تەواوکاری
جیاکاری و تەواوکاری یان کالکیولس (بە ئینگلیزی: calculus)یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی بیرکارییە، و لە گۆڕانکارییەکانی دوو لقی جەبر و ئەندازە دێتە ئاراوە. لایبنیتس و ئیساک نیوتۆن ھاوکات لەگەڵ یەک لەم بوارەدا لێکۆڵینەوەیان کردووە و بە جیا ھەردووک داھێنەری کالکیولسن، بەڵام لایبنیتس داھێنەری ئەو ھێمایانەیە کە ئەمڕۆکە بۆ ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری بەکار دێن. جیاکاری و تەواوکاری بریتییە لە بیرکاری گۆڕان (خێرایی و تاودان)، ھەروەھا بریتییە لە بیرکاری ڕاستەھێڵی لێکەوت و لێژی و ڕووبەر و قەبارە و زۆر لە چەمکەکانی تر، واتە چۆن ئەندازە بریتییە لە لێکۆڵینەوەی شێوە (نەگۆڕ)، ھەروا جەبریش بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە کردارە ژمێرەیییەکان، جیاکاری و تەواوکاریش بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکاری بەردەوام.
ئەم لقە یارمەتی زانایان و ئەندازیاران و ئابووریناسەکانی دا بۆ دروستکردنی نموونە کارییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی بارەکانی ژیانی ڕۆژانە.
وشەکە
دەستکاریوشەی کالکیولس لە زمانی یۆنانییەوە وەرگیراوە بە واتای خیز و ورکەبەرد. ناوی ئەو لقە یادگاری سەردەمێکە کە یۆنانییەکان خیز و ورکەبەردەکانیان بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکانی جەبر و ئەندازە بەکار دەھێنا.
بوارەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
Larson, R. , Hostetler, R. P. , and Edwards, B. H. Calculus with Analytic Geometry, 7th edition, Houghton Mifflin Company, 2002. ISBN 0-618-14918-X
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیاکاری و تەواوکاری تێدایە. |