ھێما
ھێما شت، وێنە، وشەی نووسراو، دەنگ یان نیشانەیەکی تایبەتە کە نوێنەرایەتیی شتێکیتر دەکات. ھەڵبژاردنی ھێما بۆ شتێک زۆرتر لەبەر لێکچوویییە و ھەندێجاریش بە پێکھاتە. بۆ نموونە، لەوانەیە ھەشتگۆشەیەکی سوور ھێمای "ڕاوەستان" بێت؛ یان لەسەر نەخشەکان، دوو شمشێری یەکبـڕ ھێمای مەیدانێکی جەنگ و پێکدادان بێت؛ یان لە بیرکاریدا سیستەمە ژمارەیییەکان ھێمای ژمارەکانن. لە ھەموو زمانەکاندا ھێما ھەیە. تەنانەت ناوی مرۆڤەکانیش ھێمایە. ناوی "ئازا" ھێمایەکە نوێنەرایەتیی کەسێک دەکات.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6c/Religious_syms.svg/220px-Religious_syms.svg.png)
ڕیزی ۱: مەسیحی، جوولەکە، ھیندوویزم
ڕیزی ۲: ئیسلام، بودیزم، شینتۆ
ڕیزی ۳: سیکیزم، بەھایی، جاینیزم
نیشانە و ھێما
دەستکاریبڕێک لە نووسەران لە نێوان ھێما و نیشانەدا جیاوازی دادەنێن. لە ئاوەھا دۆخێکدا، نیشانە شتێکی شێوەییی ڕووتە کە ھیچ چەشنە لێکچوویییەکی نییە لەگەڵ ئەو شتەی کە نوێنەرایەتیی دەکات، بەڵام ھێما ئەو شتەی کە نوێنەرایەتیی دەکات دێنێتەوە یاد و لێی دەچێت.
ئەگەر ئەم جیاوازییە بخرێتە کار، ئیدی وشەی "پشیلە" نیشانەیە (و نە ھێما) بەڵام دوو شمشێری یەکبـڕی سەر نەخشەیەک ھێمایە.
بەستەری دەرەکی
دەستکاریhttps://web.archive.org/web/20170822225637/http://www.symbols.com/
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێما تێدایە. |