هیپاتیا فەیلەسووفی ژنی ئەفلاتوونیزمی نوێیە کە وەکوو یەکەمین ژنی بەناوبانگی بیرکاریزان و دوایین کتێبداری کتێبخانەی ئەسکەندەریە دەناسرێ. ناوبراو لە شاری ئەسکەندەریەدا مامۆستای فەلسەفە و بیرکاری بوو و لە زانستی ئەستێرەناسیدا لێزانییەکی باشی هەبووە. ئەو لە سەردەمی فەرمانڕەواییی ڕۆم بەسەر میسردا لە ئەسکەندەریە دەژیا و بەدەستی مەسیحییەکان و بە هاندانی کڵێسا و بە تۆمەتی جادووگەری کوژرا.

هیپاتیا
لێدوان=
لەدایکبوون۳۷۰ زایینی
ئەسکەندەرییە
مردن۴۱۵ زایینی
کڵیسای سزاریۆن ئەسکەندەرییە
بواری زانستیبیرکاری، ئەستێرەناسی

ژیان دەستکاری

باوکی (تێئۆن) خاوەنی کورسی مامۆستایەتی لە زانکۆ بوو و خۆرگیران و مانگگیرانێکی تەواوی تۆمار کرد و دواتر بە هۆی شرۆڤەگەلێکەوە کە بۆ هەندێک لە ئاسەوارە گرینگەکانی فەلەک و بیرکاریی یونانی، بەتایبەت ""خشتەگەلی ئاسان"" بەتڵیمۆس و ئەسترلاب نووسیی، بە پلەی سەرۆکی زانکۆی ئەسکەندەریە هەڵبژێریا. [١] ئەو لە بیرکاریزانە بەناوبانگەکان و مامۆستای زانکۆ (زانستگە)ی ئەسکەندەریە بوو. تێئون مامۆستا و فێرکاریی تایبەتی و هاوکایەی کچەکەی بوو. حەزی ئەو بە جوانی، هۆنە، فەلسەفە و بیرکاری لەسەر کچەکەیشی کاریگەری بوو. ئەو دەیگوت: بیرکاری زمانی شیعرە، ھەر بیرکاریزانێک نەخوازراو ڕەوانبێژ، جوانپەیڤ و شاعیرە. باوکی بۆ تەواوی وردەکارییەکانی ژیان و خولەکەکانی کاتی هیپاتیا بەرنامەی دادەڕێشت و بەڕێوبەرایەتیی دەکرد. ئەو بەباشی و ڕێکوپێکی لە هونەر، ئەدەبیات، زانستەکان، بیرکاری و فەلسەفە فێر کرا و خەریکی وەرزشگەلێک وەکوو سوارکاری و مەلە و شاخەوانی بوو[٢] زۆرترین کات و ساتی مناڵی هیپاتیا لە موزیوم بەسەر چوو، ئەو لە تەنیشتی باوکی، ماوەیەکی زۆر خەریکی خوێندنەوە دەبوو و گوێداری ئەو باسگەلەی کە نێوان باوکی و هاوکارەکانیدا ڕووی ئەدا دەکرد و لە وتاربێژییەکانیدا کە لە ساڵۆنە گەورەکاندا بەڕێوە دەچوو بەشداری دەکرد. کچەکەم مافی بیرکردنەوە بۆ خۆت بپارێزە،لەبەرئەوەی، تەنانەت بەهەڵە بیرکردنەوە باشتر لە قەت بیرنەکردنەوەیە.[٣]

ئەو جگە لەوەی کە لە باوک فێر دەبوو لە تەنیشتیشی کاری دەکرد، ئەو لە ڕاستکردنەوەی زۆرێک لە دەقگەلی کۆنی بیرکاری و ئەستێرەزانی هاوڕێیی باوکی دەکرد، هیپاتیا کاتێک باوکی لە گەڕانێکدا بە سینتاکسیس(یا المحسطی) بەتڵیمۆس و یان‌‌‌‌‌‌‌ دابینکردنی دەقی تازەکراوی توخمەکان (توخمەکان نزیک‌بە تەواوی نووسراوەکانی دوایی ئەقلیدس بەئەژمار دێن) بەرهەمی ئەقلیدس، یارمەتی دا، باوک لە پەراوێزی کتێبەکەدا نووسی تەواوی بەشەکانی، هیپاتیا کچە بیرکاریزانەکەم پێداچوونەوەی کردووە. ڕۆژێک "هیپاتیا" بە "تێئونی" وت:باوکە دڵم سەفەری ئەوێ... نە بۆ گەیشتن بە شوێنێکی تایبەت تەنیا بۆ ئەوەی لە هێڵێک بچمە هێڵێکی ترەوە. دونیا گەورەتر لە ئەسکەندەرییە و پانتایی ئاسمانیش لە زەوی زۆرترە، تەنھا ڕێگای گەیشتن بە ڕووناکی خوێندنەوەی کتێبە جۆرەوجۆرەکان و دیتن لە نزیکە بۆ تێگەیشتن لە ڕازی ئاسمان ئەبێ زانستی ئەستێرەناسی و بیرکاری لە دەرەوەی شار فێر ببم نەک هەر لێرە بمێنمەوە، باوکیش بە چاوی ئەسرینەوە ئاتن و ئیتالیایی پێ پێشنیار کرد و وتی دیاری و سەوقاتی گەڕانەوەی ئەم دوو شارە شتێک بێجگە حکمەت و زانیاری نییە. [٤]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ کتاب هیپاتیا؛ دختر خورشید فرزند زمین
  2. ^ کتاب هیپاتیا؛ دختر خورشید فرزند زمین صفحهٔ 24 نوشتهٔ بهرنگ داودی
  3. ^ کتاب هیپاتیا؛ دختر خورشید فرزند زمین صفحه48 نوشتهٔ بهرنگ داودی
  4. ^ کتاب هیپاتیا؛ دختر خورشید فرزند زمین صفحهٔ 53 نوشتهٔ بهرنگ داودی

سەرچاوەکان دەستکاری