شەشلای عیرفانی
لە جێکەوتە ئەندازەدا[١]، بلێز پاسکاڵ سەلمێنراوێکی پێشکەش کرد کە ناسراوە بە سەلمێنراوی پاسکاڵ یان شەشلای عیرفانی، بەپێی ئەم سەلمێنراوە ئەگەر شەش خاڵی دڵخواز لەسەر بڕگەیەکی قووچەکی وەک (بازنە، بڕگەی ناتەواو، کەوانەبڕ یان بڕگەی زیاد) ھەڵبژێریت، و لە A تا F ناویان بنێیت، (شەشلایەک دروست دەبێت) خاڵی یەکتربڕینی AB لەگەڵ DE و BC لەگەڵ EF و CD لەگەڵ FA دەکەونە سەر ڕاستەھێڵێک (پێی دەوترێت ڕاستەھێڵی پاسکاڵ) و پێچەوانەکەی. پاسکاڵ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا سەرەتا لەسەر بازنەیەک ئەمەی سەلماند، و پاشان وتی دەشێت ئەم بیرۆکە بۆ ھەموو بڕگە قوچەکییەکان بگشتێنرێت و لێی بکۆڵڕێتەوە.
تایبەتمەندییەکی شەشلای عیرفانی
دەستکاریلە شەشلای ABCDEF، ئەگەر AC لەگەڵ BD لە Gدا، BE لەگەڵ CF لە Hدا و AE لەگەڵ DF لە Iدا یەکتر ببڕن ئەوا:[٢]
شێوەکانی تری سەلمێنراوی پاسکاڵ
دەستکاریئەگەر ٥،٤ و ٣ خاڵ لەسەر بڕگەیەکی قووچەکی ھەڵبژێریت دیسان سەلمێنراوی پاسکاڵ ساغ دەکەنەوە.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
- ^ «تایبەتمەندییەکی شەشلای عیرفانی». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ششضلعی عرفانی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەشلای عیرفانی تێدایە. |