کلووبەفری کۆخ

(لە کلوو بەفری کۆخەوە ڕەوانە کراوە)

کلووبەفری کۆخ یان کلووی کۆخ (بە ئینگلیزی: Koch snowflake) ھەروەھا بە چەماوەی کۆخ، ئەستێرەی کۆخ و دوورگەی کۆخیش ناسراوە، [١] چەماوەیەکی بیرکارییە کە لەلایەن ماتماتیکزانی سوێدی ھێلگ ڤان کۆخ ساڵی ١٩٠٤ پێشکەش کرا. ئەم چەماوەیە لە یەکەم فراکتاڵەکانە کە باسی لێوە کراوە. کلووبەفری کۆخ لە ھەموو خاڵەکانیدا بەردەوامە، و لە ھیچ خاڵێکدا توانای گرتەی نییە.

کلووبەفری کۆخ پاش حەوت دووبارەبوونەوە

پێکھاتە دەستکاری

بۆ دروستکردنی کلووبەفری کۆخ لە سێگۆشەیەکی لایەکسانەوە دەست پێ بکە و ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:

  1. ھەر یەک لە لایەکانی سێگۆشە لایەکسانەکە بە سێ بەشی یەکسان دابەش بکە.
  2. سێگۆشەیەکی لایەکسان لەسەر بەشی ناوەڕاست بەرەو دەرەوە دروست بکە بەشێوەیەک کە ئەم بەشە ببێتە بنکەی سێگۆشە نوێکە.
  3. بنکەی سێگۆشەکە لە ھەنگاوی دووھەمدا لاببە.

ئەم کارە دووبارە بکەرەوە لەسەر ھەموو ئەو لایانەی وا دەستت دەکەون.

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

چێوەی کلووبەفری کۆخ دەستکاری

پاش ھەر دووبارەبوونەوە، ژمارەی لایەکانی کلووبەفری کۆخ ڕوولەزیادبوونە، بە کۆلکەی ٤، کەوایە ژمارەی لایەکان پاش   دووبارەبوونەوە بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:

 

لە کاتێکدا درێژایی لایەکانی سێگۆشە لایەکسانە سەرەکییەکە   بێت، درێژایی ھەر یەک لە لایەکانی کلوو بەفری کۆخ پاش   دووبارەبوونەوە دەکاتە:

 

کەوایە، چێوەی کلوو بەفری کۆخ دوای   دووبارەبوونەوە بریتییە لە:

 

ڕادەی چێوە دەستکاری

لە کاتێکدا ژمارەی دووبارەبوونەوەکان بەرەو بێکۆتا بڕوات، ڕادەی چێوە دەکاتە:

 

لەبەر ئەوەی |٤/٣| > 1.

ڕووبەری کلووبەفری کۆخ دەستکاری

لە ھەر دووبارەبوونەوەیەکدا سێگۆشەیەکی نوێ لەسەر ھەر یەک لە لایەکانی دووبارەبوونەوەی پێشوو زیاد دەکرێت، کەوایە ژمارەی ئەو سێگۆشە نوێیانەی لە دووبارەبوونەوەی   ـەمدا زیاد دەبن بریتییە لە:

 

ڕووبەری ھەر سێگۆشەیەکی زیاد دەبێت لە دووبارەبوونەوەی  ـەمدا بریتییە لە:

 

لێرەدا a٠ ڕووبەری سێگۆشە سەرەکییەکەیە. کۆی ئەو ڕووبەرەی لە دووبارەبوونەوەی  ـەمدا زیاد دەکات، دەبێتە:

 

لەمەوە دەردەچێت، ڕووبەری کلووبەفری کۆخ دوای   دووبارەبوونەوە بریتییە لە

 
 

ڕادەی ڕووبەر دەستکاری

ڕادەی ڕووبەری کلووبەفری کۆخ بریتییە لە:

 

لەبەر ئەوەی |٤/٩| < 1. واتە ڕووبەری کلووبەفری کۆخ دەکاتە ٨/٥ ـەمی ڕووبەری سێگۆشە بنەڕەتییەکە.

ڕەھەندیی فراکتاڵی دەستکاری

ڕەھەندیی فراکتاڵیی کلووبەفری کۆخ بریتییە لە ln 4/ln 3 ≈ 1.26186 و ئەمە گەورەترە لە ڕەھەندی ھێڵێک کە دەکاتە یەک.

پێشانگا دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Addison, Paul S. (١٩٩٧). Fractals and Chaos: An Illustrated Course. Institute of Physics. p. ١٩. ISBN 0-7503-0400-6.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری