دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو

زانای ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/١

کۆچەر بیرکار
کۆچەر بیرکار

کۆچەر بیرکار (بە ئینگلیزی: Caucher Birkar) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لە گوندی نێ سەر بە شارستانی مەریوان بە ناوی فەرەیدوون درەخشانی لەدایکبووە. بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل میلیۆن کورد». خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست ھێناوە.

بیرکار بە زۆری لە سەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆری زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفڕانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/٢

گالیلێو گالیلەی (لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٥٦٤ - کۆچی دوایی ٨ی کانوونی دووەمی١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستی لە ئەورووپادا. ناوبراو زۆرتر بە ھۆی پشتیوانیکردنی لە تیئۆریای کۆپێرنیک ناسراوە، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/٣

سێر ئایزک نیوتن، فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفی سروشتی، کیمیاگەر و زانای ئیلاھیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانی ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەی کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووی مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت. لە بیرکاریدا، نیوتن ئیعتیباری گەشەپێدانی ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریی لەگەڵ گۆتفرید لایبنیتسدا کردە دووکوتەوە. ئەو ھەروەھا بیردۆزی دووڕستەییی گشتی پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو شێوازە کە ئەمڕۆکە شێوازی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانی فانکشنی پێ دەڵێن. بە پێی کتێبی مایکڵ ھارت کە لە سالی ١٩٧٨ دا بڵاوی کردەوە تیایدا ناوی گرنگترین ١٠٠ کەسایەتی مێژووی مرۆڤایەتی نووسیوە و بە پێی پلە ڕێکیخستوون، نیوتنی لە پلەی دووەمدا داناوە.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/٤

یۆھانس کێپلەر، بیرکار و گەردوونناس و ئەستێرەناسی ئاڵمانیایی بوو. کێپلەر ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە شۆڕشی زانستیی سەدەی ١٧ھەمدا. ناوبانگی کێپلەر دەگەڕێتەوە بۆ یاساکانی لەبارەی جووڵەی ھەسارەکانەوە کە چەندین بەرھەمی بوون لە بوارە جیاجیاکان، بەرھەمەکانی کێپلەر یەکێک لە بنچینەکانی یاسای ڕاکێشانی گەردوونیی نیوتۆن بوون. کێپلەر مامۆستای بیرکاری بوو لە قوتابخانەیەکی ئایینی لە گراتز، نەمسا. دواتر بووە یاریدەدەری گەردوونناسی دانمارکی تیچۆ براھی. وە لە کۆتاییشدا بووە بیرکاری ئیمپراتۆریەت لەسەردەمی ئیمپراتۆر ڕودۆڵفی دووەم و دوو جێگری ھەمان ئیمپراتۆر بەناوەکانی ماتیاس و فردیناندی دووەم. وە ھەروەھا لە لینتز، نەمساش مامۆستای بیرکاری بووە، و ڕاوێژکاری ژەنەڕاڵ ڤۆڵێنشتاینیش بووە. سەرەڕای ئەوەش، بەشداریی گەورەی پێشکەش بە بواری ئۆپتیک کردووە، وە جۆرێکی باشتری تەلیسکۆپی ڕووناکی درووست کرد، کە ئێستا پێی دەگوترێ تەلیسکۆپی کێپلەری.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/٥

ئیقلیدس، ئیقلید یان یوکلید (لەدایکبووی ٣٠٠ی پ. ز)، بیرکارێکی یۆنانی بوو کە بە باوکی ئەندازە ناوی دەرکردووە. کتێبەکەی بە ناوی توخمەکان یەکێک لەو کارانەیە کە زۆرترین کاریگەرییان ھەبووە لە مێژووی بیرکاریدا، بە چەشنێک کە ھەر لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە ھەتا کۆتاییی سەدەی ١٩ھەم و سەرەتای سەدەی ٢٠ەم کتێبی سەرەکیی وانەبێژی بووە بۆ فێرکردنی بیرکاری (بەتایبەت ئەندازە). لەو کارەدا پرەنسیپەکان و بنەواشەکانی ئەو زانستەی کە ئەمڕۆژە پێدەوترێ ئەندازەی ئیقلیدسی لە ژمارەیەکی کەم بەڵگەنەویستەوە ھەڵھێنجراون.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/٦

خەییام (لەدایکبووی ٢٨ گوڵانی ٤٢٧، کۆچی دوایی ٥١٠ی ھەتاوی) ناسراو بە خەییامی نەیشابووری لە ماتماتیکزانان، ئەستێرەناسان و شاعیرە ناسراوەکانی ئێران لە سەردەمی سەلجوقییانە. ناوبانگی خەییام لە سەردەمی خۆیدا زۆرتر لە بوارەکانی حیکمەت، پزیشکی ، ئەستێرەناسی و بیرکاریدا بووە. لەو کاتەدا بە ھیچ شێوەیەک شاعیری نەکردۆتە پیشەی خۆی و سەرەڕای چوارینەکانی بانگەشەی شاعێرێتی نەکردووە. بەڵام ھەنووکە ناسراویی و ناوبانگی خەییام زۆرتر بە خاتری چوارینە فەلەسەفییەکانیەتی و چوارینەکانی تاکوو ئێستا بەچەندین زمانی زیندووی جیھان وەڕگێردراون. خەییام یەکێک لە لایەنگرانی ئیبنی سینا بووە.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ٧

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/٧

ھیپاتیا فەیلەسووفێکی ژنی ئەفلاتوونیزمی نوێیە کە وەکوو ئەوەڵین ژنی بەناوبانگی بیرکاریزان و دوایین کتێبداری، کتێبخانەی ئەسکەندەریە دەناسرێت. ناوبراو لە شاری ئەسکەندەریەدا مامۆستای فەلسەفە و بیرکاری بوو و لە زانستی ئەستێرەناسیدا لێزانییەکی باشی بووە. ھیپاتیا لە سەردەمی فەرمانڕەواییی ڕۆم بەسەر میسردا لە ئەسکەندەریە دەژیا و بەدەستی مەسیحییەکان و ھاندانی کڵێسا و بە تاوانباری جادوگەری کوژرا.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ٨

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/٨

بێرتراند ڕەسڵ (لەدایک بوون ١٨ی مەیی ١٨٧٢ - کۆچی دوایی ٢ی فێبرییەی ١٩٧٠) فەیلەسووف، لۆژیکزان، مێژووزان، ماتماتیکەوان، ڕیفۆرم‌خوازی کۆمەڵایەتی و ئاشتیخوازی بەریتانی بوو. زۆرینەی ژیانی لە بەریتانیا بەسەر برد، بەڵام لە وێڵز لەدایک بوو و ھەر لەوێش کۆچی دوایی کرد. راسێڵ سەرپەلی شۆڕش دژی ئایدیالیزم لە بەڕیتانیا لە ساڵانی پێش ١٩٠٠دا بووە و وا ئەزانن دەگەڵ شاگردەکەی ویتگێنشتاین و فرێگ پیاوی ئایینیەکەی، پەیاکەر و دامەزرێنەری فەلسەفەی شیکاری بن. دەگەڵ وایتھێد، بنەمای ماتماتیکی نووسی کە ھەوڵدانێکە بۆ نزیککردنەوەی لۆژیک و ماتماتیک. ھەرچەندە نوسینەکانی ڕەسڵ ھێندە زۆرن شایانی بابەتی جیاوازە. لە ئێستادا تەنھا ئەکرێ بوترێت ڕەسڵ جگە لەوەی دامەزرێنەری فەلسەفەی شیکارییە، لەسەر ئەم بابەتانەش نوسیویەتی، مێتافیزیک، لۆژیک (ژیربێژی) و فەلسەفەی بیرکاری، فەلسەفەی زمان، ڕەوشت و مەعریفەتناسی.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ٩

دەروازە:ماتماتیک/زانای ھەڵبژێردراو/٩

ئۆگوستین-لوی کۆشی (بە فەڕەنسی: Augustin-Louis Cauchy) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.

کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون».

کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.

زیاتر...

زانای ھەڵبژێردراو ١٠

زانای ھەڵبژێردراو ١١

زانای ھەڵبژێردراو ١٢

زانای ھەڵبژێردراو ١٣

زانای ھەڵبژێردراو ١٤

زانای ھەڵبژێردراو ١٥

زانای ھەڵبژێردراو ١٦

زانای ھەڵبژێردراو ١٧

زانای ھەڵبژێردراو ١٨

زانای ھەڵبژێردراو ١٩

زانای ھەڵبژێردراو ٢٠

زانای ھەڵبژێردراو ٢١

زانای ھەڵبژێردراو ٢٢

زانای ھەڵبژێردراو ٢٣

زانای ھەڵبژێردراو ٢٤

زانای ھەڵبژێردراو ٢٥

زانای ھەڵبژێردراو ٢٦

زانای ھەڵبژێردراو ٢٧

زانای ھەڵبژێردراو ٢٨

زانای ھەڵبژێردراو ٢٩

زانای ھەڵبژێردراو ٣٠

زانای ھەڵبژێردراو ٣١

زانای ھەڵبژێردراو ٣٢

زانای ھەڵبژێردراو ٣٣

زانای ھەڵبژێردراو ٣٤

زانای ھەڵبژێردراو ٣٥

زانای ھەڵبژێردراو ٣٦

زانای ھەڵبژێردراو ٣٧

زانای ھەڵبژێردراو ٣٨

زانای ھەڵبژێردراو ٣٩

زانای ھەڵبژێردراو ٤٠

زانای ھەڵبژێردراو ٤١

زانای ھەڵبژێردراو ٤٢

زانای ھەڵبژێردراو ٤٣

زانای ھەڵبژێردراو ٤٤

زانای ھەڵبژێردراو ٤٥

زانای ھەڵبژێردراو ٤٦

زانای ھەڵبژێردراو ٤٧

زانای ھەڵبژێردراو ٤٨

زانای ھەڵبژێردراو ٤٩

زانای ھەڵبژێردراو ٥٠

زانای ھەڵبژێردراو ٥١

زانای ھەڵبژێردراو ٥٢

زانای ھەڵبژێردراو ٥٣

زانای ھەڵبژێردراو ٥٤

زانای ھەڵبژێردراو ٥٥

زانای ھەڵبژێردراو ٥٦

زانای ھەڵبژێردراو ٥٧

زانای ھەڵبژێردراو ٥٨

زانای ھەڵبژێردراو ٥٩

زانای ھەڵبژێردراو ٦٠

زانای ھەڵبژێردراو ٦١

زانای ھەڵبژێردراو ٦٢

زانای ھەڵبژێردراو ٦٣

زانای ھەڵبژێردراو ٦٤

زانای ھەڵبژێردراو ٦٥

زانای ھەڵبژێردراو ٦٦

زانای ھەڵبژێردراو ٦٧

زانای ھەڵبژێردراو ٦٨

زانای ھەڵبژێردراو ٦٩

زانای ھەڵبژێردراو ٧٠

زانای ھەڵبژێردراو ٧١

زانای ھەڵبژێردراو ٧٢

زانای ھەڵبژێردراو ٧٣

زانای ھەڵبژێردراو ٧٤

زانای ھەڵبژێردراو ٧٥

زانای ھەڵبژێردراو ٧٦

زانای ھەڵبژێردراو ٧٧

زانای ھەڵبژێردراو ٧٨

زانای ھەڵبژێردراو ٧٩

زانای ھەڵبژێردراو ٨٠

زانای ھەڵبژێردراو ٨١

زانای ھەڵبژێردراو ٨٢

زانای ھەڵبژێردراو ٨٣

زانای ھەڵبژێردراو ٨٤

زانای ھەڵبژێردراو ٨٥

زانای ھەڵبژێردراو ٨٦

زانای ھەڵبژێردراو ٨٧

زانای ھەڵبژێردراو ٨٨

زانای ھەڵبژێردراو ٨٩

زانای ھەڵبژێردراو ٩٠

زانای ھەڵبژێردراو ٩١

زانای ھەڵبژێردراو ٩٢

زانای ھەڵبژێردراو ٩٣

زانای ھەڵبژێردراو ٩٤

زانای ھەڵبژێردراو ٩٥

زانای ھەڵبژێردراو ٩٦

زانای ھەڵبژێردراو ٩٧

زانای ھەڵبژێردراو ٩٨

زانای ھەڵبژێردراو ٩٩