نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس

نیکۆڵاس کۆپەرنیکۆس (بە ئەڵمانی: Nikolaus Kopernikus)، (بە پۆڵەندی: Mikołaj Kopernik)، (١٩ی شوباتی ١٤٧٣ — ٢٤ی ئایاری ١٥٤٣) زانایەکی بواری بیرکاری و ئەستێرەناسیی سەردەمی ڕێنیسانسە. مۆدێلێکی دەربارەی گەردوون پێشکەش کرد لەسەر بنەمای ئەوەی کە خۆر نەوەک زەوی دەکەوێتە سەنتەری گەردوون، کە ئەمەش پێدەچێ لە ئەنجامی ھەوڵی خۆی بووبێ نەوەک دووبارەکردنەوەی ھەمان بیرۆکەی ئەریستارکوسی سامۆس، کە ھەژدە سەدە پێش ئەو باسی ئەو مۆدێلەی کردبوو.

وێنەی کۆپەرنیکۆس

کتێبە بڵاوکراوەکەی نیکۆڵاس De revolutionbus orbuim coelestium کە دەربارەی شۆڕشی گۆی گەردوونییە و ماوەیەکی کەم پێش مردنی بڵاوکرایەوە، ڕووداوێکی سەرەکی بوو لە مێژووی زانستدا، کە بووە ھۆی درووستبوونی شۆڕشی (کەپێرنیکان) و کارێکی سەرمەشقانە بوو لەبواری شۆڕشی زانستیی.[١]

نیکۆڵاس لە پروسیای شاھانە لە دایک بووەو ھەر لە وێش کۆچی دوایی کردووە. ئەم ناوچەیە لەوەتەی ساڵی ١٤٤٦ بەشێک لە شانەشینی پۆڵەند بووە. نیکۆڵاس زانایەکی فرەزمان و بیرکاریزان و گەردوونناس و وەرگێڕ و پارێزگار و دیپلۆماتکارو ئابووری ناس بووەو ھەروەھا دکتۆرای لە دەستووری یاسایی بەدەستھێناوە.

نیکۆڵاس لە ساڵی ١٥١٧ تیۆری چەندێتی پارەی داڕشت وەکو زاراوەیەکی بنچینەیی لە ئابووری پارەی (دراو) دا، وە لە ساڵێ ١٥١٩ بنەمایەکی ئابووری داڕشت کە دواتر بە یاسای گرەشەم ناسرا.[٢]

ژیانی نیکۆڵاسدەستکاری

نیکۆڵاس کۆپەرنیس لە ١٩ی مانگی شوباتی ساڵی ١٤٧٣ لە شاری تۆرون لە ھەرێمی پروسیا، پایتەختی شانشینی پۆڵەندا لە دایک بووە. باوکی نیکۆڵاس بازرگان بوو لە شاری کراکوف، وە دایکیشی کچی بازرگانێکی دەوڵەمەندی شاری تۆرون بوو. نیکۆڵاس چوارەمین و بچووکترین منداڵی خێزانەکەی بووە. ئەندریاسی برای نیکۆڵاس بوو بە ئەوگەستیانێکی دەستووری لە شاری فرۆمبۆرک. خوشکێکیشی کە ناوی باربارایە و ھەمان ناوی دایکی لێنرابوو، بوو بە ئافرەتێکی ڕەبەن، و لە دوای ساڵی ١٥١٧ کۆچی دوایی کرد. خوشکێکی تریی کە ناوی کاترینا یە ھاوسەرگیری لە گەڵ باتەل گێنتەری بازرگان و ئەندامی ئەنجومەنی شاری تۆرون کرد کە پێنج منداڵی لە دوای مردنی خۆی جێ ھێشت و لیۆناردۆ تا کۆتایی تەمەنی چاودێری منداڵەکانی = خوشکەکەی کرد. لیۆناردۆ بە درێژایی تەمەنی ھاوسەرگیری نەکردووە و دیاریش نییە گەر منداڵی ھەبووبێ یان نا، بەڵام لە سالی ١٥١٣ تا ساڵی ١٥٣٩ پەیوەندی لیۆناردۆ لەگاڵ ئانا سکیلینگی، کارەکەری ماڵان، لەلایەن دوو قەشەی وارموو بە ئابروو بەرانە بینرا ئەمەش وای کرد نیکۆڵاس بۆ ماوەی چەندەھا ساڵ پەیوەندی لەگەڵ ئافرەت بپچرێنێت.[٣]

خێزانی باوکیدەستکاری

بنەماڵەی باوکی کۆپیرنیکۆس دەتوانرێت لە گوندی سیلیسای نزیک نیسا بدوزرێنەوە. ناوی گوندەکە بەچەندەھا شێوەی جۆراوجۆر ڕێنووس کراوە. نموونە؛ kopernik, Copernik, Copernic, Kopernic ,Copernic, Kopernic و ئێستاش بە Koperniki دەنووسرێتەوە. لە سەدەی چواردەیەم دا، ئەندامانی خێزانەکەی نیکۆڵاس دەستیان بە گواستنەوە کرد بۆ شارەکانی تری وڵاتی سیلیس لەوانەش شاری پۆڵەندی پایتەخت، شاری کراکۆ و شاری تۆرون. باوکی لیۆناردۆ ناوی (میکۆلاژ) ی کوری (جان) ە خەڵکی شاری کراکۆە.[٤]

نیکۆڵاس لەسەر ناوی باوکی ناونراوە، کە بۆ یەکەم جار وەک بازرگانێک دەرکەوت کە بازرگانی بە زیوەوە دەکرد و بە زۆری لە شاری دانزینگ دەیفرۆشتن. لە دەورووبەری ساڵی ١٤٥٨ لە شاری (کراکۆ) ەوە چووە شاری تۆرون کە دەکەوێتەوە ڕووباری ڤیستولا کە لەم کاتەدا ئەم شارە تووشی شەڕێکی سێزدە ساڵی بوو بوو تێیدا شانشینی پۆڵەندا و کۆنفیدراسیۆنی پروشیا و ھەوپەیمانێکی شارەکانی پروشیا لە سەر کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکە لەگەڵ سوارچاکانی تیۆتۆن کەوتنەنێو شەڕەوە. لەم شەڕەدا، شارە ھانزییەکان وەک دانزینگ و تۆرۆن و شارەکەی نیکۆڵاس بریاریان دا پشتگیری پاشای پۆڵەندی کەزیمیاراس یۆگەیڵایتس بکەن کە بەڵێنی ڕێزگرتنی بۆ سەربەخۆیی کلتووریئەو شارانەی دابوو، کە بەرەنگاری سیستمی تیۆتۆنی بووبوونەوە. باوکی نیکۆڵاس چالاکانە بەشداری سیاسەتی ڕۆژەکەی کرد و پشتگیری پۆڵەندا و شارەکانی تری سوارچاکانی تۆتۆن کرد. لە ساڵی ١٤٥٤بۆ دانەوەی قەرزی شەڕ، ناوبژیوانی دانوستانی نێوان کاردیناڵی پۆڵەندی Zbigniew Oleśnicki و شارە پروشییەکانی کرد. لە دووەم ئاشتی تۆرن لە ساڵی ١٤٦٦، سوارچاکانی تیۆتۆن بە شێوەیەکی یاسایی دەستیان لە ھەموو داواکارییەکانی خۆیان بۆ ویلایەتەکانی ڕۆژاوا ھەڵگرت، تا بەشی یەکەم (١٧٧٢) وبەشی دووەم (١٧٩٣)ی پۆڵەندا ھەروەک پروشەی شاھانە وەکو تاجی ویلایەتی پۆڵەندا مایەوە.

باوکی کۆپەرنیکۆس لە نێوان ساڵانی ١٤٦١ و ١٤٦٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ باربارا واتزینرۆد کردووە کە دەکاتە دایکی گەردووناس کۆپەرنیکۆس؛ و لە ساڵی ١٤٨٤ کۆچی دوایی کرد.

خێزانی دایکی نیکۆڵاسدەستکاری

باربارا واتزەنرۆد کە دەکاتە دایکی نیکۆڵاس، کچی ئەندامی ئەنجومەن و خانەدانی سەرمایەداری شاری تۆرۆن بوو بە ناوی لوکەس واتزەنرۆد لە ساڵی ١٤٦٢ کۆچی دوایی کردووە، و کەتارزینەی (بێوەژنی جان پیکاوە)، کە لە ھەندێک سەرچاوە بە کەتارزینا ڕودیگار گینت مۆدیلبۆگ ئاماژە پێکراوە، لە ساڵی ١٤٧٦ کۆجی دوایی کردووە. پۆدلیبۆگەکان بنەماڵەیەکی بەرچاوی پۆڵەندی بوون کە لە ساڵی ١٢٧١ تا وەکو ئیستا لە مێژووی پۆڵەندی بە باشی ناسراون. بنەماڵەی واتزینرۆد ھەروەک بنەماڵەی کۆپەرنیک لە وڵاتی سیلیسیای نزیک شویدنیساوە ھاتوون و لە دوای ساڵی١٣٦٠وە لە تۆرون نیشتەجێبوون و بە کەمترین کات بوون بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین و کاریگەرتین خێزانە خانەدانەکان. لە نێوان پەیوەندییە خێزانییە فراوانەکەی وەتزەنرۆد لە ڕیی ھاوسەرگیرییەوە، کۆپەرنیکۆس پەیوەندی ھەبوو بە خێزانە سەرمایەدارەکانی وەک تۆرون و دانزیگ و ئیلبینگ و ھەروەھا پەیوەندیشی ھەبوو بە خێزانە خانەدارە پۆڵەندییەکانی پروشیا ھەروەک Czapskis, Działyńskis, Konopackis and Kościeleckis).

لوکەس و کاترینا خاوەن سێ منداڵ بوون: لوکەس واتزەنرۆد (١٤٤٧–١٥١٢) کە قەشەی وارمیا و سەرپەرشتی کۆپەرنیکۆس بوو، باربارا کە دەکاتە دایکی گەردووناس نیکۆڵاس لە دوای ساڵی ١٤٩٥ کۆچی دوای کرد و کریستینا لە دوای ساڵی ١٥٠٢ کۆچی دوایی کرد و لە ساڵی ١٤٥٩ ھاوسەرگیری لەگەڵ بازرگان و پارێزگاری تۆرون تیدمان ڤۆن ئالین کرد. بازرگانی سەرمایەدار و سەرۆکی کورسی دادوەری ساڵی ١٤٣٩–١٤٦٢ لوکەس واتزینرۆد ڕکابەرێکی سوارچاکانی توتۆن بوو و لە ساڵی ١٤٥٣لە کۆنفرانسی (گراودینز) نوێنەری تۆرۆن بوو کە لە کۆنگرەکەدا پلانی ڕاپەرینی دژی وانی دا. لەماوەی جەنگە سێزدە ساڵییەکەدا (١٤٥٤–١٤٦٦)، لوکەس واتزینرۆد بە شێوەیەکی چالاکانە پشتگیری لە ڕەنج و ھەوڵدانی شەڕی شارە پروسییەکان کرد ئەویش بە پێدانی بڕێکی زۆر لە پارە (کە دواتر لەسەر داواکاری خۆی تەنھا بەشێکی کەمی پارەکەی وەرگرتەوە) و بە چالاکییە سیاسییەکانی شاری تۆون و دانزیگ، و بە شەرکردنی لە چەنگەکانی شاری لاسین و مالبۆرک پاڵپشتیانی کردووە. لە ساڵی ١٤٦٢ کۆچی دوایی کردووە.[٥]

لوکاس واتزینرۆد، کە دەکاتە سەرپەرشتیار و خاڵی گەردووناس نیکۆڵاس لە زانکۆی کراکۆ (ئێستا ناوی زانکۆی یاگیلۆینایە) و لە زانکۆکانی کۆڵن و پۆڵۆنیا خوێندوویەتی. لوکەس ڕکابەرێکی توندی سوارچاکانی توتۆن بوو، و جارێکیان مامۆستایەکی مەزنی خۆی بە «شەیتانە تەندارەکە» ناوی ھێناوە. لە ساڵی ١٤٨٩ واتزینرۆد بۆ قەشەی وارمیا ھەڵبژێردرابوو لە دژی حەزی پاشا Casimir IV کە ھەمیشە ھیوای خواستووە کوڕی خۆی لە سەر ئەم کورسییە دابنیشیت. لە ئەنجامدا، واتزینرۆد لەگەڵ پاشا بووە شەڕیان تا مردنی کازمیری چوارەم پاش سێ ساڵ. دواتر واتزینرۆد توانی پەیوەندی نزیک لەگەڵ سێ لە پاشای یەکبەدواھاتووی پۆڵەند درووست بکات کە ئەوانیش (پاشا جۆن ئەلبێرت، پاشا ئەلێکساندر یاگیلۆن و پاشا زەگموندی یەکەم) بوون. واتزینرۆد ھاوڕێیەک و ئامۆژگاریکەرێکی سەرەکی بوو بۆ ھەموو فەرمانڕەوایەک، و کاریگەرییەکی زۆریشی ھەبوو کە ئەمەش بووە ھۆی گرێدانیپەیوەندییەکی توند لە نێوان وارمیا و پۆڵەندا. واتزینرۆد بە بەدەسەڵاتدارترین پیاو لە وارمیا دادەنرا و سامان و پەیوەندییەکانی و کاریگەرییەکانی ببووە ھۆی مسۆگەرکردنی خوێندن و پیشەی کۆپەرنیکۆس وەک دەستووردارێک لە فرامبۆرک کاتیدراڵ.[٦]

زمانەکاندەستکاری

کۆپەرنیکۆس توانای قسەکردنی بە زمانی لاتینی و ئەلمانی و پۆلەندی ھەبووە و ھەروەھا بە زمانی یۆنانی و ئیتاڵیش قسەی کردووە و کەمێک زانیاریشی دەربارەی زمانی عیبری ھەبووە. زۆربەی زۆری نووسینەکانی کۆپەرنیکۆس بە زمانی لاتینییە کە لە سەردەمی کۆپەرنیکۆس زمانێکی ئەوڕوپی ئەکادیمی بوو. ئەم بەڵگانەی کە وا نیشان دەدات زمانی ئەڵمانی زمانی دایکی کۆپەرنیکۆس بێت ئەوەیە کە کۆپەرنیکۆس لە شارێک لە دایک بووە کە خەڵکەکەی لەگەڵ زمانی لاتینیدا زمانی ئەڵمانیان بەکاردەھینا وەک زمانێکی بازرگانی و ھەروەھا بۆ بازرگانی کردن لە نووسینی بەڵگەنامە. لەکاتی خوێندنی دەستووری یاسایی لە شاری بۆلۆنیا لە ساڵی ١٤٩٦، کۆپەرنیکۆس ناوی خۆی لە ڕێکخراوی ئەڵمانی تۆمارکرد، کە ڕێکخراوێکی قوتابیان بوو کە بۆ خوێندکارانی ھەموو شانەشین و دەوڵەتێک کراوەبوو کە زمانی ئاڵمانی زمانی دایکیان بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بە گوێرەی وتەکانی فەیلەسوفی فەڕەنسی ئەلکساندر کوێری ناو تۆمارکردنی کۆپەرنیکۆس بۆ ڕێکخراوی ئەڵمانی مانای ئەوە ناگەیەنێت کە کۆپەرنیکۆس خۆی وەک ئەڵمان دەرخستبێت، لەکاتێکدا خوێندکارانی شاری پرووسیا و سیلیزیا بە شیوەیەکی زۆر ڕۆتینیانە ھاوپۆڵکرابوون کە چەندین مافی مسۆگەریان لە خۆوەگرت کە وای کرد ببیتە ھەلبژاردەیەکی ئاسایی بۆ ئەو قوتابیانەی کە بە زمانی ئەڵمانی قسەدەکەن بە بێ گویدانیان بە نەتەوە و ناسنامەی تاکەکەسیان.[٧]

ناودەستکاری

نازناویKopenik, copenic, Koppernigk بە چەندین ڕێنووسی جیاواز لە نزیکەی ساڵی ١٣٥٠ لە شاری کراکۆ تۆمارکراوە، گوایە نازناوەکەی لە ناوی گوندی Kopernikiیەوە ھاتبێت کە لە پێش ساڵی ١٨٤٨, copernik, Copirnik, Kopernik) ھەروەھا Koppirnik ناسرابوو (ئەم گوندە دەکەوێتە ناو میکرچی نیسالا لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە باشووری نیسا و ئێستاش ١٠ کیلۆمەتر لە باکووری سنووری چیکی پۆڵەندی. باپیری گەورەی نیکۆڵاس کۆپەرنیکۆس وا دانراوە لە ساڵی ١٣٨٣ ڕەگەزنامەی کراکۆوی وەرگرتبێت. ناوی شوێنی جوگرافی kopernik (تازەKoperniki) بە چەندین شێوەی جۆراوجۆر بە وشەی پۆڵەندی (Kopper)کە واتای دۆراخە و وشەی ع(Kupfer) کە واتای مسە بەستراوەتەوە. لەم سەردەمەدا ڕێنووسە جیاوازەکانی ناوی شوێنە جوگرافییەکان و نازناوەکان زۆر باو بوو. کۆپەرنیکۆس دەربارەی ڕێنووسزانی تا ڕادەیەک کەمتەرخەم بوو. لە ماوەی تەمەنی منداڵی نیکۆڵاس، دەوروبەری ساڵی ١٤٨٠، ناوی باوکی (و گەردوونساسی داھاتوو) لە شاری تۆرن بە ناوی Niclas Koppernigk تۆمارکرا. لە کراکۆڤ ناوی خۆی بە لاتینی بە ناوی نیکۆڵاس دی تۆرونیا (نیکۆڵاس، کوری نیکۆڵاسی تۆرون) تۆمارکرد. لە ساڵی ١٤٩٦ لە شاری بۆلۆنیا ناوی خۆی لە Matricula Nobilissimi Germanorum Collegii, resp. Annales Clarissimae Nacionis Germanorum ی Natio Germanica Bononiae بە ناوی دۆمینۆس نیکۆڵاس کۆپەرلینگ دی تۆرن Dominus Nicolaus koppelingk de Thorn- IX grosseti تۆمار کردووە. لە پاودا ناوی خۆی بە Nicolaus Copernik تۆماردکردووە و دواتریش بە Coppernicus ناوی خۆی تۆمارکردووە. گەردووناس ناوی خۆی بە Coppernicus نووسیوە، بە گشتی دوو پیتی P لە ناوی خۆی بەکارھێناوە بەلام دواتر تەنھا یەک پیتی P بەکارھێناوە. لەسەر ناونیشانی ڕووپەرەکەی De revolutionibus, Rheticus ناوەکەی بە Nicolai Coperniciبڵاوکردەوە. .

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ André Goddu, Copernicus and the Aristotelian Tradition (2010), p. 436 (note 125), citing Goddu, review of: Jerzy Gassowski, Poszukiwanie grobu Mikolaja Kopernika in: Journal for the History of Astronomy 38.2 (May 2007), p. 255.
  2. ^ Angus Armitage, The World of Copernicus, 1951, p. 91.
  3. ^ John Freely, Celestial Revolutionary, I.B. Tauris, 2014 pp. 103–04, 110–13 ISBN 978-1780763507
  4. ^ Hirshfeld, p. 38.
  5. ^ Sidney Lee, Shakespeare's Handwriting: Facsimiles of the Five Authentic Autograph Signatures, London, Smith Elder, 1899.
  6. ^ Maria Bogucka, Henryk Samsonowicz, 1986, "Dzieje Miast i Mieszczaństwa w Polsce Przedrozbiorowej", pages 266 – 267, https://bon.edu.pl/media/book/pdf/Dzieje_miast_i_mieszczanstwa-MB.pdf
  7. ^ Jerzy Dobrzycki and Leszek Hajdukiewicz, "Kopernik, Mikołaj", Polski słownik biograficzny (Polish Biographical Dictionary), vol. XIV, Wrocław, Polish Academy of Sciences, 1969, p.  5.