ئۆگوستین-لوی کۆشی (بە فەڕەنسی: Augustin-Louis Cauchy) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.

کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون».

کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.

زیاتر...