لێدوانی دەروازە:ماتماتیک

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ناوەڕۆک

@Lost Whispers:، دووبارە سڵاو کاک ژیار. خەمبارم کە ناتوانم چاڵاکی زۆۆرم هەبەێ لە ویکیپیدیا بەهۆی خوێندەوە، وتارەکانی دەروازەکانیش پێویستیان بە نوێکاری و گۆڕان هەیە. گەر کاتتان هەبێ چاوێکتان لەسەریان بێت ئیبراهیم وتووێژ ‏٠١:٣٠، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، کاک ئیبراھیم، ھیوادارم زوو خوێندنەکەت بە سەرکەوتووی تەواو بکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ ویکی. گەر دەتوانم بپرسم، مەبەستت ھەموو وتارەکانی نێو ھەموو دەروازەکانە یاخود ھەر پەیوەست بە ماتماتیک؟ گەر بە ھەڵەدا نەچووبێتم پێموایە باسی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ھەر یەکە لە دەروازەکان دەکەیت، بۆ ئەوە ڕاست دەکەیت، پێشووتر کە دروست کراون بە خراپی دروست کراون و وایان زانیوە پێویستە وتارەکان دەبێت بە دەست بگۆڕدرێن. گەر سەیری ھەر کامێک لە دەروازەکانی ئێڤەنێسنس، ھونەرەکان، مۆسیقا بکەیت دەبینیت کە ئەوان چەند داڕێژەیەک بەکار دێنن (د:Random portal component یانیش د:Random portal component with nominate) کە گۆڕینی وتارەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەنجام دەدات لە ڕێگەی خاوێنکردنەوەی کاشەکانەوە. ھەر یەکە لەو دەروازانە پەڕەیەکیان ھەیە تایبەت بە ھەر بەشێکیان (نم: دەروازە:ھونەرەکان/وتاری ھەڵبژێردراو) ھەر یەکێک لەو پەڕانەش لە پەنجا سەرچەشن پێکھاتوون، کە تێیاندا وتارەکان بە ئاسانی تێیدا دادەندرێت تاکو سیستم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بیانگۆڕێت دوای خاوێنکردنەوەی کاش. گەشت دەروازەکان، جگە لەوانەی کە من ئاماژەم پێ داون چوونکە خۆشم نوێم کردوونەتەوە و پەرەم پێداون، پێویستە بەم شێوەیەیان لێ بکرێت. کارەکەش کەمێک زەحمەتە بە تەنھا و وتاری شیاو بە ئاسانی نادۆزرێنەوە چوونکە بەداخەوە بەکارھێنەرانی لای ئێمە گوێ بە پۆلێنکردنی وتارەکان نادەن. بەھەرحاڵ، بۆ ئەوەی کارەکە ئاسان بێت، پێویستە لەسەر وتاری مۆسیقاکان بۆ نموونە، داڕێژەی {{دەروازە|مۆسیقا}} دابندرێت، ئەم داڕێژەیە یارمەتی کۆکردنەوەی ھەموو وتارە مۆسیقییەکان دەکات لە پۆلێکی تایبەت (پۆل:دەروازەی مۆسیقا/وتارە پەیوەندیدارەکان) کە دۆزینەوەیان زۆر ئاسان دەکات بەم شێوەیە. دەبێت سەرەتا ئێمە ئەم ھەوڵە بدەین، چوونکە من بەشدارییەکی زۆرم ھەیە لە وتارە مۆسیقییەکاندا دەزانم کە ئەوان ھەموویان ڕێکن و ڕەچاوی ئەمانەم کردووە لەکاتی دروستکردن و دەستکاریکردنیان، وتارەکانی دیش بە ھەمان شێوە وا لێ بکەین. دەبێت بۆ ھەر وتارەو داڕێژەی دەروازەی بابەتەکی لێ بدەین (ئەگەر دەروازە ھەیە). کەمێکیش لە بابەتەکە لامدا، بەڵام گەر بمانەوێت شتێک بگۆڕین دەبێت سەرەتا ھەوڵ بۆ ئەمانە بدەین.—ژیـار وتووێژ ‏٠١:٥٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ کاک ژیار مەبەستم گۆڕانی وتارەکانە و نوێکردنەوەیانە. خۆشم ئاگاری ئەو گۆڕانە خودکارانەکە بووم، بەڵام ئەگەر وتارە هەلبژێردراوەکان نەبن و کەمبن هیچ سودێکی نیە. دەبێت زیاتر گرنگی بدەین بەبەشەکانی تری ویکی نەک تەنها زیادکردنی ژمارەی وتارەکان کەخۆی ئەویش هەر پێویستە... ئیبراهیم وتووێژ ‏٠٣:٠٩، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست دەکەیت، بەڵام خۆی لە خۆیدا دەروازەکان بێجگە لە فیلمەکان و مۆسیقا و ھونەرەکان بڕوا ناکەم ئەوانی تر سوودێکی وایان ھەبێت بۆ ویکیپیدیا. کاتێک باشە گرنگی بە دەروازە بدەین کە بە لایەنی کەمەوە پەنجا ھەزار وتارمان ھەبێت، لایەنی کەم ٢٠٠ش لەو وتارانە ھەڵبژێردراو بێت و ئاوا ٤٠٠ دانەیەکی تریش باش بێت. من ھەر بۆیە پرۆژەی دەروازەی ھەڵبژێردراویشم دەست پێ نەکرد، بەکارھێنەران گرنگی پێ نادەن و بەڕێوە ناچێت. ئەوانەی ھەمانە دەنگدان بە دەگمەن ئەنجام دەدەن تەنانەت لە پرۆژەکانی وتاری ھەڵبژێردراو و باشیش، جگە لەمانە دەروازە زۆر کەمە بەھۆی کەمی بابەتەکانی ویکییەوە. دوبووایە لایەنی کەم ھەر دەروازەیە و ٣٠٠+ وتاری ھەبێت (وەک لە مۆسیقادا دیارە) ئنجا دروست بکرانایە. بەڕای من باشتر وایە ئێستا ھەوڵ بدەین پەرە بە وتارەکان بدەین. ھانی بەکارھێنەرانی تر بدەین وتاری باش و ھەڵبژێردراو بنووسنەوە، ئینجا گرنگی بەو شتە بچووکانە بدەین.—ژیـار وتووێژ ‏١١:٤٥، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
نە یەکم جار و کۆتا جاریش دەبێت، کە باسی ئەو سستیە بکەین... دووبارە بەداخەوە کە بەشێکی زۆۆری خەڵکی کە سەردانی ویکی دەکەن تەنها بۆ دەست کەوتنی زانیاریە و دواتر دەڕۆن، واتا هەوڵنادەن و کە یارمەتی بدەن کە هەر خۆیان سوودی لێدەبیننەوە. هەر ئەمەیە کە کێشەکەی درووستکروە، ەگەر نا بۆ نموونە چەند کەسێک گرنی بەلایەنێک یاخوود بەشێکی ویکی بدەن. ئەوکاتە بێگومان گەشەی ویکی کوردی چاوەڕوان نەکراو دەبێت لەچاو ەوەی کە ێستای تێدایە. ئیبراهیم وتووێژ ‏٠١:٠٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست دەکەیت، بەڵام ھەموومان دەزانین ئەمە ڕوونادات، جاری پێشوو کە سەیرم کرد تەنانەت ویکی ئینگلیزیش دە ھەزار بەکارھێنەری چالاکی ھەبوو؛ لەچاو خۆشیدا زۆر باشە، ئێمە چەندمان ھەیە؟ کەمینەیەکین. بەڵام ئیتر ویکی ئێمەش ماوێتی گەورە بێت، من لەڕاستیدا لە ھەبوونی ویکی کوردی ھەر بێ ئاگا بووم پێش بەشداری کردنم. ئیتر ئەبێت ئێمە وتار لەسەر ئەو بابەتانە بنووسین کە لەناو کوردی ئێمەدا زۆر بەناوبانگە، بۆ نموونە ماوەیەکە باس لەسەر ھاوڕەگەزخوازی کراوەتەوە ئێستا من ھەوڵ دەدەم ئەوە بگەێنمە سەر ئاستی ھەڵبژێردراو، بەو شێوەیە بەکارھێنەران ویکی دەدۆزنەوە و لەوانەشە بەشداری بکەن. ئینجا ئێمە پێویستە ھانی بەکارھێنەرە نوێکان بدەین بە سوپاسکردنی دەستکارییەکانیان، من بەڕێوەبەرانم ئاگادار کردەوە کە ویکیخۆشەویستی (Wikilove) لای ئێمەش زیاد بکەین، ئەوە کارەکە ئاسانتر دەکات. پێشووتریش وتوومە، من لە سوپاسێکەوە ھان درام بەشداری ویکی بکەم. ھەر بەو بۆنەیەشەوە، گەر ویستت دەنگ بدەین بۆ ویکیخۆشەویستی لێرە دەنگ بدەژیـار وتووێژ ‏٠٢:٥٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەڕۆک دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان @ئارام بکر: و @Épine:، بۆچی لە وتارە ھەڵبژێردراوەکاندا ھەر یەک و دوویان نیشان دەدات، سەرنجم داوە، بەشی وێنەکانیش تا وێنەی ٥ نیشان دەدات؟ دەبی خۆم جێگایان بگۆڕم کە ئەوانی تریش دەرکەون یان چۆناوچۆنە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٦:٥٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Amine yousefi: لەبەر ئەوەی بەھای زۆرترین= تەنیا ٢ە، لەبەر ئەوە داڕێژەکە تەنیا دوو بەھای ناو پەڕەی ئەرشیڤەکان دەھێنێت. دەبێت ژمارەی بەھای زۆرترین= یەکسان بێت بە ژمارەی پەڕەکانی ئەرشیڤەکان، تاکوو داڕێژەکە بەھای دروستنەکراوی ژێرپەڕەی ئەرشیڤەکان نەگەڕێنێتەوە. داڕێژەکەشم بۆ وەرگێڕایتە سەر کوردی تا باشتر بتوانیت دەستکاری بکەیت. ئەبێت کە پەڕەی نوێت زیاد کرد، بەھای زۆرترین=یش بە دەست لە دەروازەکەدا زیاد بکەیت تا یەکسان بن و پەڕە دروستکراو و تازەکان بھێندرێن، بۆ نموونە ئەگەر ئەرشیڤەکانی بەشی وێنەی ھەڵبژێردراو ١٠ دانە پەڕەی لەخۆ گرتبوو، دەبێت بەھای زۆرترینیش = ١٠.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: ھەر بژیت و دەستت خۆش بێت   سوپاس بۆ تۆ Şûşe وتووێژ ‏١٧:٤٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێیان @Épine: و @ئارام بکر: من تەنیا دەتوانم ڕەنگی background ـەکەی بگۆڕم، ڕەنگی ئەو نەوارەی سەرەوە لە کوێوە دەگۆڕێ؟ Şûşe وتووێژ ‏١٢:٥٠، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێز @Amine yousefi: لە border-color دەگۆڕدرێت. بڕوانە مێژووەکەی کە لە ڕەشەوە گۆڕیومە بۆ ھەناری. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠١، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوم تاقی کردەوە @ئارام بکر: ناگۆڕێت! بەشی background ـەکەی دەگۆڕێت، بەڵام ئەوە border-color هەر کۆدێکی دادەنێم هەر وەکوو خۆیەتی.Şûşe وتووێژ ‏١٥:٤٧، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەها! @Amine yousefi: لەپێشدا وامزانی مەبەستت لێوارەکەیە. ئەوەی مەبەستتە لێرە دەگۆڕدرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٩، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس @ئارام بکر: ئەرێ مەبەستم ئەوە بوو   سوپاس بۆ تۆ Şûşe وتووێژ ‏١٧:٥٥، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستەکانتان خۆش بۆ ھەموو کارە باشەکانتان ،ماندوو نەبن ،تێبینیم ھەیە لەدەستەی بەڕێوەبەران کەواھەست دەکەم شارەزاییەکی ئەوتۆیان نیە لەبارەی زمانی کوردی و وێژەی کوردی،وشەی ماتماتیک بەم ساڵانەی دوایی لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاوە ھاتە ناو زمانی کوردی ئێمە وشەی بیرکاریمان ھەیە زۆر جوان و پڕماناترە ،بەھەر حاڵ پێشنیاردەکەم گوێ لەکەسانێک بگرن کە ساڵانێکی زۆرە لەبواری وێژەی کوردی کاردەکات،تێبینی بابەتی زمانەوانی و کوردایەتی و پێشخستنی زمانی کوردی و ئەم شتانە تێکەڵ مەکەن ئەمانە بەھانەی گونجاونیین بۆ دەستوەردان بەشێوەی ھەرەمەکیانە ،ھیوادارم بەسنگێکی فراوانەوە وەری بگرن ،لەگەڵ ڕێزم بۆتان دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٤:٢١، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @دیاکۆ: زۆر سپاس بۆ ستایشەکەت! ئەم مەسەلەیە پەیوەندیی بە تەواوی کۆمەڵگەکەوە ھەیە نەک تەنیا بەڕێوەبەران. تکایە بڕوانە وتووێژ:ماتماتیک. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٥، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ماتماتیک".