وتووێژ:ماتماتیک

کۆتا لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Rebin3

بیرکاری بەتەنیا ھەڵە نیە. با بیگۆڕینەوە. --Aza ١٥:٠٧, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەگەر دژایەتی نییە ئەیگوازمەوە بۆ ماتماتیک. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٤، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
یانی چی بەتەنیا ھەڵە نیە؟ بۆ دەیگوێزیەوە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٥، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ھێڵی یەکەم ھیی ساڵی ٢٠٠٩ -یە.
ئەڵێم با ماتماتیک ناوی سەرەکی بێ و بیرکاری ناوی دووەم. ماتماتیک ناوێکی جیھانییە و لە زۆربەی زمانەکاندا ھەر ئەوەی پێ ئەڵێن، کرمانجیش ھەر وەھا. جیا لەوانە ماتماتیک تەنیا بیرکردنەوە نییە کە پێ بڵێی بیرکاری. --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ئاکامی زۆربەی ھەرە زۆری ئەو وشانەی لە باشوور داتاشراون، زۆر بەداخەوە بەمە دەگەین کە ھەڵەن یان نالەبارن. سەیری زۆربەی ھەرە زۆری پەڕەکان بکەین، چەند بارتەقای خودی بابەتەکە لەسەر ناوەکانیان وتووێژ کراوە. لەمانە ژینناسی (زیندەزانی). ئەگەر بمانەوێ وەک کەوەکە سەرمان لە ناو بەفر بکەین دەتوانین بڵێین قەیدێ ناکا وا دەڵێن ئیتر. بەڵام پێم وایە ئەمە ستەمێکە لە زمانی کوردی دەکرێ. منیش بیرکاریم پێ باشە نییە، با ناوی دووەم بێ. --چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
 کرا --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٢٦، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Broosk و Aza: ئێستا چی لە بیرکار بکەین؟!--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٠، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە بیرکار بۆخۆی کێشەی نییە. ئاساییە با Mathematics هەر ماتماتیک بێت و Mathematician بیرکار بێت. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٣٧، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ماتماتیکزان. --Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش ھەر لەگەڵ ماتماتیکزانم ھەر وەک چۆن ئێمە دەڵێین فیزیکزان (فیزیازان) و کیمیازان. بیرکار یانی کەسێک کە بیر دەکاتەوە (بە عەرەبی مفکر، بە فارسی متفکر و بە ئینگلیزی thinker). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٩، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
 تەواوی پۆلەکانم گواستەوە بۆ ماتماتیکزان. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٤، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش پیم باشه‌ هه‌ر ماتماتیک بیت،چونکه‌ له‌ زانکۆیش هه‌ر ئه‌و ناوه‌ به‌کاردێت بو نموونه‌ ده‌ڵین به‌شی ماتماتیک.— ئەم لێدوانە لەلایەن Rebinhagi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

کام زانکۆ؟ http://www.uni-sci.org/kurdish/indexkurdi.html بەڕاستی پەرەگرافی یەکەم ئەڵێی بە زمانی ئیغریقی نوسراوە. ئەزانن کێشەکە چیە بەڕێزان، کاتێک زمان زمانە هیچ نەبێ لادێیەک لێی تێ بگات، ئێوە بە هەورامیش بنوسن من هیچ ناڵێم بەڵام لێرە دانیشین خەریکی "وشە" دروستکردن بین ئەمە گاڵتەجاڕیە. وابزانم هەر ئەوەشە وای کردوە تەنها من دێمە ویکی. بریا ئامارێک ئەبوو. ئەمە ئەڵێم "بیرکاری یان ماتماتیک توێژینەوە لە چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. بیرکاران بەردوەام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن." لە کاتێکدا بە هەموو ئینگلیز لەسەر ئەمە ڕێک کەوتوون "is the study of topics such as quantity (numbers), structure, space, and change. There is a range of views among mathematicians and philosophers as to the exact scope and definition of mathematics". ئەمە حاڵی بیرکاری بێت نازانم چۆن بەردەوام بم لە نوسین. بمێنن بە خۆشی. --هیوا (لێدوان) ‏٠٨:٠٧، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم کاک هیوا به خوا کەس خەتی کەس ناخوێنێتەوە. خۆ بریا وتبام کێشەی باشوور و رۆژھەڵاتە بەڵام وا نییە. کاک ئازا وتی با ماتماتیک بێ و کاک برووسک کە خۆی باشووریە ناوەکەی گۆڕی. ھەر ئەم برایەی لە سەرەوە ڕای خۆی نووسیوە و دەڵێ ماتماتیک بێ باشووریە. جنابیشت دەڵێی نا وا نییە. بەڕاستی ھەموو سەرمان لێ شێواوە. قەت نەبووە ناویش دابتاشین (ماتماتیک داتاشراو نییە و ئینگلیزیە). بە خوا زۆرم پێ خۆشە یەکێک بێت و ڕێگایەکمان لە پێش دابنێ. بە خوا من و ھەموو لایەک بەزاوین.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٦، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکه‌ هیوا، گه‌ر وردتر بگه‌ڕیتایه‌ له‌ گۆگل ده‌تبینی که‌ زۆرێک له‌به‌شه‌کان ماتماتیک به‌کارده‌هێنن ، من ئه‌و پێناسه‌یه‌م نه‌نوسیوه‌، به‌س زۆر له‌ پێناسه‌که‌ی به‌ڕیزت پێم باشتره‌ هوکه‌یشی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کورترین پێناسه‌یه‌ک که‌ بۆ بیرکاری کرابێت بریتیه‌ له‌ {mathematics is the science of patterns} که‌ دیاره‌ ڕۆحیه‌تی ئه‌م پێناسه‌یه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌ دانراوه‌ به‌ کوردی { دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌و پێناسه‌یه‌ من دامنه‌ناوه‌}. من که‌ کاری وه‌رگێڕانم کردووه‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌م "وشە"سازی بووه‌، من ده‌بیت به‌ زمانیک بنووسم قوتابی ئاماده‌یی { نه‌ک لادی} لیم تێبگات وه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌وانه‌ی مه‌نهه‌جی بیرکاریان وه‌رگێراوه‌ بۆ کوردی تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌بوون چونکی هاتوون له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌ریانگێراوه‌ نه‌ک کوردی بۆیه‌ ڕوژانه‌ زۆر "وشە" بیرکاری ده‌بینم به‌سه‌قه‌تی وه‌رگێراوه‌ . بۆیه‌ ئاسایه‌یه‌ شه‌ری ووشه‌ بکه‌ین به‌لام تا قیامه‌ت نا.توره‌یاکانت له‌شوێنی خۆیه‌تی، به‌س نوسینی بیرکاری به‌کوردی هه‌ر وا ئاسان نیه‌، من خۆم له‌ ساڵی ٢٠٠١ { قوتابی قوناغی یه‌که‌ی زانکۆ بۆم} تا هه‌نووکه‌ { که‌ قوتابی دکتورام له‌ ئه‌مه‌ریکا} بابه‌تی بیرکاریم وه‌رگێراوه‌، له‌ هه‌موو کوردستان یه‌ک نه‌فه‌ری ترم بینوه‌ کاری وه‌رگێران بکات له‌ ماتمایک { کاک شێرکۆ له‌ به‌ریتانیا} یه‌ک تیبینی تریش، ئیمه‌ کێشه‌ی ته‌کنیکیشمان هه‌یه‌ له‌نوسینی بیرکاری به‌ کوردی، ماتماتیکزانه‌کان به‌رنامه‌ی لاتیکس به‌کارده‌هێنن بۆ نووسینی بیرکاری، وه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌رنامه‌ی لاتیکس پێشتیوانی له‌ زمانی کوردی ناکات. Rebin3 (لێدوان) ‏١٤:٢١، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بژیت کاکە چالاک. منیش هیچ جیاوازیم نیە لە جەنابت. منیش لە هەمان کەشتیام. بەڵام نوسەر و دەستکاریکەر و هەموو ئەزانین "بیرکاری" یەکێ لە وشە جێگیرەکانی زمانی سۆرانیە. هیچ نەبێ لە زاخۆ تا خانەقین و خوارتریش. شوکور سەدام حوسێن ئەو کارانەی کرد. ئێستا ئەگەر سەرۆک بەشێک لە زانکۆیەک پێی وابێ بەشەکەی بە ناوەکەی پێش ئەکەوێت ئەگەر بیکات بە "سکوڵی ماتماتیک" ئەمە بۆ جەنابی دکتۆر دلاوەر عەلادین خۆشیم نوسی. بەڵام زیاتر کێشەم لەگەڵ پێناسەکەیە هەروا وشەی "بیرکار". کاتت نەگرم. --هیوا (لێدوان) ‏٠٩:٠٤، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ماتماتیک".