تەختەکلیل دەستکاری

سڵاو مامە ھیوا. بەڕێز من بەشدارییەکانتم تاوتوێ کرد. جنابت خەریکی نووسینی وتارێک بە ناوی «۱٤ خاڵەکە» بووی و دەقەکەشی ئاوا بووە:

«۱٤ خاڵەکە بریتیە لەو ۱٤ بنەمایەی سەرۆکی ویلایەتە یەگگرتوەکانی ئەمەریکا ودرۆ ویڵسن کۆنگرێسی پێ کۆکردەوە لە ۸ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۹۱۸دا. گرنترین شتێک لەم خاڵانەدا ئەوە بوو کە ئەوکات ئەمەریکا بڕیاری دا کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێردەستی دەوڵەتی هەڵوەشاوەی عوسمانیدا دروست ببێت.»

بەڕێز لێرەدا کیبۆردەکەت یەک گرفتی ھەیە و ئەویش پیتی «ھ»یە بۆ نموونە لە جیات «دادگەھ» دەنووسێ «دادگەه». ئەمانە وەکی بزانم ڕاستن، دایان بگرە بزانە پێت چۆنن:

ئەگەریش ئەم پاڵوێنەیە پێشی پێ گرتی، دیسان لەسەر «پەڕەکە پاشەکەوت بکە» کرتە بکە، پاشەکەوت دەبێ بەڵام ئاگادارم بکەوە ھەتا ئەگەر گرفتێکت ھەبوو چارەسەری بکەم. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٠٥, ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

نازانم لە کوێ وەڵامت بۆ بنوسم :) ببورە کە زۆر درەنگ بینیم. دەستەکانت خۆش..ئەم کێشەیە هی کیبۆردی ماکەکەی کوردئایتیگروپە. بزانم دەستکاریەکی سەرچاوەکە ناکەم. کەوابێ کێشە لە پیتی ٠٦٤۷ بەرامبەر FBAA وایە؟ باشە ئێمە لە کوردئایتیگروپ هەر 0647 بەکار ئەبەین لەبەر ئەوەی ئاگادارم کەوا شەیپ ئەینجینەکان تا F بڕ ئەکەن زۆرێکیان. چی وایکردوە ئێمە پیویستمان بە FBAA ببێت؟ هیوادارم تۆش بەشداری بکەیت؟ http://www.kurditgroup.org/comment/77666#comment-77666 تکایە تەماشایەکی ئەوێ بکە و تۆش بەشداری بکە. ڕێز و سڵاوم

ئەم بابەتە کۆتایی هات بەڵام بۆ یادگاری با بمێنێت هیوا (لێدوان) ١١:٤٨, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

چواردە خاڵەکە دەستکاری

کاکە هیوای ئازیز تکایە کاتی نووسینی وتار. نێوان ویکی بۆ زیاد بکە. مادیوتووێژ (١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١١:٠٥, ٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاکە مادی، بەخوای ئێستا ئەمەم دیت، برالە تۆزێک سەبرم لێ بکەن هەموی فێر ئەبم. مەبست لە نێوان ویکی، بەستنەوەی زاراوە گرنەکانە بە بابەتەکانیان وەک هەڵەبجە ئاوا؟ تەشەکور هیوا (لێدوان) ١١:٤٦, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
مەبەست بەستەری وتارەکە بە زمانەکانی ترە لە ویکییەکانی تر کە وەکی بزانم فێری ئەویش بووی و بۆ نموونە لە وتاری توورانیزمدا زیادت کردبوو.--چالاکWьтуwеж (١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١١:٥٤, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
سوپاس کاکۆ --هیوا (لێدوان) ١١:٥٩, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

باسەکە دەستکاری

مام ھیوا باسەکە (ھی کێشەی ھ) کە لە پەڕەی لێدوانمدا باست کرد کوا؟ چی لێ ھاتەوە؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٨:١٠, ٢٠ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

کاکە چالاک، لابراوە داوای لێبوردن.هیوا (لێدوان)
ھەر دەزانم براکەم ئەوێ دیکتاتۆریە. بەڕێز ناکۆک بە جوانی ھات ھەموو شتێکی ڕوون کردەوە و باسی کێشەکەی کرد. کەسێکی خوێندەوار و تێ گەییشتوو بوو. ھەتا ھات دروستی قسەکەی خۆی بسەلمێنێ کە کیبۆردەکەی کوردی ئایتی گرووپ دەبێ چاکسازی بکرێ، باسەکیان لابرد.
من یک دوو خاڵت ھەر ئە لێرە بۆ ڕوون دەکەمەوە و ئیتر کۆتایی بەم باسە دێنین. لەوێدا ئاماژەت کردبوو کە کاک ئاسۆ لەوانەیە وەک کاک عەلی دەرچێ و دەستی لە کارێک داوا کە لە جێگەی و پێگەی ئەودا نییە. برای من مام ھیوا، ھەر ئەو کاک ئاسۆیە بوو چاوگ و کوردی ئایتی گرووپی فێری کیبۆرد کرد. با ئەوەت پێ بڵێم و تۆش بزانی ئەو دەم کە کوردی ئایتی گرووپی پیتی ئەی (E) بە دوو نووسە دەنووسی (بە ه و non-joiner) کاک ئاسۆ لێدوانی لەگەڵیان دەکرد وەرن لە بڕی ئەم دوو پیتە بە ە (06D5) بنووسن کەس وەڵامی نەداوە ھەتا دواتر ئەم non-joinerە لە ناو فەیسبوکدا خراپکاری کرد و ناچار بوون یوونیکۆدەکە بگۆڕن و گەییشتن بە قسەی کاک ئاسۆ. ھەر ئێستاش ئەمە بە باشی بزانە ڕۆژێک دەگا ھەر ئەم کەسانە بۆ کێشەی پیتی H دیسان دەگەنەوە قسەی کاک ئاسۆ، دڵنیا بە.
سەبارەت بە پیتی H، من دوو شتی تریش بە قسەکان زیاد دەکەم و ئیتر کارم بەم باسە نامێنێ. لەوێدا ئاماژە کرا کە پیتی ھ لە کۆتایی وشەدا تەنیا لە ٩٢ وشەدا ھەیە. من ئەوە دەڵێم ئەگەر لە ناو یەک وشەشدا ھەبێ بەس بوو ھەتا بڵێین یوونیکۆدی 0647 شیاوی زمانی کوردی نییە. لەم ٩٢ وشانە ھەندێک وشە ھەن کە بەڕاستی لە کوردیی بادینیدا زۆر باون و گرنگن وەک ژمارەی ٩ کە دەڵێن نەھ یان ھەر ژمارەی ١٠ کە دەڵێن دەھ و لکوپۆپەکانی وەک یازدەھ و چاردەھ و ھتد. ئەوەندەی لەگەل برا سۆرانییەکانی باشووریش بووم ئەوەم زانیوە ئەوان قەت بایەخ نادەن بە کوردەکانی تر وەک بادینی و ھەورامی و جافی و … بۆیە ئەمە زۆر لایان گرنگ نییە و ھەر دەڵێن سۆرانی و لە سۆرانیدا لە کۆتایی وشەدا نایە و ئە لەم قسانە. خۆ ئەگەریش ھەر لە کۆتایی وشەدا نەیات، نەبوو بە بەڵگە؛ ئەگەر ئێمە دەڵێین پیت H لە کوردیدا گرد نابێتەوە و ئەمە قەبوول دەکەین، ئەوە یوونیکۆدی 0647 گرد دەبێتەوە و بۆ کوردی ناگونجێ، تەواو!
خاڵیکی تر، ئەویش بە تایبەت ئێمە لە ویکیپیدیادا زۆر لەگەڵی ڕووبەڕوو بووین و ئەویش وشەی بیانیە؛ خۆ ھەر ئەم ٩٢ وشانە نییە، ١٠٠٠ی ئاوایە!
سەرکەوتوو بی.--چالاکWьтуwеж (٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٥:٥٤, ٢٠ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
کاکە چالاکی ئازیز. من هیواتم خاڵ و لیستە:)
  1. دیکتاتۆری نیە، گلەیی لەسەر سڕینەوەی بابەتەکە هەیە، لای من گرنگ نیە چونکە من لە مێژە خەریکی سازکردنی کۆنفرانسیکیم تا هەموان بەشدار بین و هەموان ڕێکەتنێکمان هەبێ تا هیچ نەبێ نیوەمان ڕێک بکەوین، دڵنیات ئەکەم بە ۱٠٠ کۆنفرانسیش کوردان ڕێک ناکەون بەڵام گرنگ ئەوەیە زۆرترینمان ڕێک کەوین.
  2. ئەنجا ئەو پیاوە لە جێگای تر هاوکاریمان کردوە و ئەیکەین. من بۆ خۆم نامەم بۆ نوسیوە.
  3. کاکۆ گیان کێشەی بزوێن وانیە کە تۆیان تێگەیاندوە. با باسی ئەوە نەکەین با بڵێین وابوو.
  4. هەموو زمانێک کێشەی هەیە لە نوسینی زمانێکی تر، هەرچەن وەک ئەوترێت بە تەمتیلەوە ئەم کێشەیە چارە ئەبێت چونکە:
  5. کاکە یەکەم شت هەمان دەنگە یان نا؟ بەڵێ، ئێ کاکە دوچەشمەی ئوردو پێناسەی بۆ شتێکی تر کراوە، ئیتر تۆ چۆن بە ڕواڵەتی باوەڕ ئەکەیت، ئەو پێناسەکەی شتێکی ترە، کەسێکی تر کردویە! وە هیچ کام لەو دوو پیتە/کارەکتەرە هی ئێمە نیە وایە؟ کەوابێت هەر کاتێک بیانەوێت ئەتوانن چۆنیان بوێ پێناسەی بکەن...کاکۆ من ۱۲ ساڵ بووم خۆشنوسیم کردوە هـ لە ناوەند جوانە، فارسیە، ڕاهاتوین هەرچی ناو ئەنێی بەڵام ئەبێ هەردوو شکڵی هەبێت هەم بە سەرو خوار ـهـ، هەم وەک دووچاو، کەواتە ئەگەر بڵێین دوچەشمە و شکڵی دو چەشمە کوردیە، ئەوەش پێشێلکاری ناوەڕاستە، وایە؟ بۆیە بەڕاستی چارەسەرەکەی کاک ئاسۆ ئەوەندەی حەلی کێشەیەک و دروستکردنی چەندی ترە، هێندە چارەسەر نیە
  6. دڵنیابە ئەم بابەتە لێرە کۆتایی پی نایەت و من بەدوایدا ئەچم. جا ئەبێ تۆش لەگەڵم بیت. حورمەتم تا ئێرە بەسە جارێ هیوا (لێدوان) ٢٠:٤٦, ٢٠ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە مام ھیوا با ھەتا ئێرە بەس بێ وەکی وتت، ھەر ئەوەندە دەڵێم کوردی ئایتی گرووپ بە سڕینەوەی لێدوانەکە لە سەرەتادا بێڕیزی بە خۆی کرد پاشان بە ئێوە. ئە بەم کارە تەنیا ئابڕووی خۆی برد و کەس زیانی پێ نەگەییشت. سپاس براکەم.--چالاکWьтуwеж (٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٢١:٣٦, ٢٠ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

وێنەی ناسری سوبحانی دەستکاری

سڵاو کاکە هیوا ، دەست خۆش بۆ پەرەپێدانی وتاری ناسری سوبحانی لە لە گۆشەی کوورتەی دەستکاری وتت کە نازانی بۆ وێنەکە دەرناکەوێت؟ ، ویستم لێرە وەڵامت بدەمەوە! ، لە ویکی دەبێت هەموو وێنەکان مۆڵەتییان بۆ بەکارهاتبێت ئینجا پەسەند دەکرێن کەسێک ئەو وێنەیەی ناسری سوبحانی ویکی عەرەبی وێنەکەی بارکردووە و مۆڵەتیشی نەداوەتێ بۆیە لێرە دەرناکەوێت! بەداخەوە زۆرێک لە ویکییەکانی دیکە ئەو کێشەیەیان هەیە و گوێ پێنادەن بەڵام لەویکی ئێرە زۆر لە عەرەبیی و نموونەکانی باشترە لە دانانی مۆڵەت ، هاوکات وێنەی مۆڵەتنامەی نائازادیش دەرناکەوێت! لە ویکییەکانی دیکە ، چارەسەریش دووبارە بارکردنییەتی لەو یکی ئێرە بەڵام بە دانانی مۆڵەتی گونجاو، گەر مۆڵەتیش نەبێت کەواتە نابێت باری بکەین! > kushared (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)وەڵامدانەوە

گەلێ سوپاس ماندوم کردی کاکە kusharedی بەڕێز. کەوابێ لای ئەبەم تا ئەوکاتەی شتێک دەست ئەکەوێت. ئەبێ بڵێم بە هاوکاری ڕۆژنامەنوسێکی خاوەنی وێنەی شێرکۆبێکەس وێنەیکم بارکرد کە دواتر سڕدرایەوە لە لایەن ویکیەوە. تەجروبەیەکی تاڵم هەیە بۆیە خۆمی لێ دور ئەگرم جارێ. دوبارە سوپاس. --هیوا (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێدانی مافی پاسدراوی خۆگەڕ دەستکاری

سڵاو کاک ھیوا. ئێستا کە بە باشی فێری شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیا بووی، مافی پاسدانی خۆگەڕم پێدای. بژی و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس کاکە چالاک. بەو هیەوایەی بە سودی ویکی سۆرانی تەواوبێت. دەستان خۆش کاری سەرشانت قورس کردم. --هیوا (لێدوان) ‏١١:٤١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پاڵپشتی بۆ ویکی سۆرانی دەستکاری

کاکە چالاک سڵاو، ئەزانم ماوەیەکە ونم بەڵام دڵم هەر لاتانە. گەر پێویستی کرد بەڕێوەبەرانی دیش بانگ ئەکەمە ئێرە. یەک پرسیاری بچکۆلە (!)، ئەگەر کۆمپانیایەک بیەوێ تیمێک بخاتە کار بۆ کارکردن لەسەر ویکی سۆرانی، یاساکان چین؟ لە کوێوە دەست پێ‌ بکەن؟ چۆن ئەتوانی هاوکاریان بکەی؟ یان کێ ئەتوانێ هاوکاریان بکات. زۆر سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک هیوا هەر ڕێکخراوێک و کەسێک یارمەتی ویکیپیدیا بدات جێگای دەستخۆشی و شانازییە بەڵام لەگەڵ ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان بگوونجێت و لانەدات، ئەوە لەڕووی ڕێکار و سیاسەتەکانی ویکی... بۆلایەنی هاوکاریش ئەوە گەرزیاتر مەبەستەکەت ڕوونبکەیتەوە باشترە واتە هاوکاری لەکام ڕووەوە؟ بەڕای خۆم بۆ دەستپێکردن و چاکسازی لەویکی فراوانکردنی وتارەکانی ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان و وتارە پەیوەندیدارەکانە بە کورد و کوردستان باشترین خزمەتە بەویکی، بێشک بۆ ئەوەی دووەمییان سەرچاوەی خۆماڵی گرنگە >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک ھیوا. ھەموومان ھەر دڵمان لە لای ویکیپیدیایە جا بەسراوە بەو کاتەی ھەمانە. کاک محەممەد زۆربەی پرسیارەکانتی وەڵام دایەوە. بۆ ھاوکاریش منیش لە مەبەستت نەگەیێشتم و لە چ بوارێکدا ھاوکاریتان دەوێ؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە محەمەد، کاک چالاک. سوپاس بۆ وەڵامە خێراکانتان وەک هەمیشە. بە *کورتی* ئەگەر بەنمونە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان بیەوێ تیمێک تەرخان بکات بۆ دەوڵەمەندکردنی ویکی سۆرانی لەبری ئەوەی دانیشن ئینسایکلۆپیدیایەکی تایبەت بەخۆیان دروست بکەن، باشتر وایە چاو لە کام یاسا و ڕێسا بکەن، لە کوێوە دەست بەو کارە بکەن؟ ئاگاداری ورد و درشتی یاساکان نیم بەڵام لە ویکی ئینگلیزی زۆرێک لە یاساکانم دیوە و پەڕەکەی کاکە محمەدیشم خوێندەوە. ئێوە وەک دوو کەسی بەڕێوەبەر و تەواو شارەزا، ئامۆژگاریتان بۆ من چیە کە چۆن ئامۆژگاری لایەنێک بکەم کاتێ لێم ئەپرسن: ئێمە ئەتوانین ١٠ کەس بۆ ٢ ساڵ تەرخان بکەین ویکی سۆرانی دەوڵەمەند بکەن؟ بێ گومان سوپاستان ئەکەم. --هیوا (لێدوان) ‏١١:١٩، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک وتم باشترین خزمەت بەویکی سۆرانی وتارە سەرەکییەکانە کەخۆی لە ١٠٠٠ وتار دەدات گەر ئەو ١٠ کەسە کە بیانەوێت لەویکی سۆرانی بنووسن وە ئەوکەسانە توانای وەرگێڕانییان هەبێت (نموونە خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی یان هەرزمانێکن..) باشترین کار بۆیان پەرەپێدانی وتاری وڵاتەکان یان ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان - وتاری وڵاتەکان نموونە ئاڵمانیا کەوتارێکی زۆرباشە دەکرێت دووبارە سوودی لێوەرگیرێتەوە بۆ درووستکردنی وتاری en:History of Germany بەوەی بەشێکمان لەمێژوو نووسیوە واتە وتاری یەک وڵات پەرەپێبدرێت بۆ ١٠ وتاری دیکە لەسەر ئەو وڵاتە بەکاردێتەوە ئەمەش بۆویکی سۆرانی زۆرباش دەبێت. لەلایەکی دیکەشەوە گەر ئەو خوێندکارانە لەبەشی کوردی دەخوێنن دەتوانن سەرچاوە و لێکۆڵینەوە زانستییە درووستەکان لەویکیپیدیا بنووسن لەسەر کەسایەتییە کوردەکان و ئەدەبیاتی کوردی --مەبەستم هەنگاوی یەکەم بەندە بەو دووجۆرە خوێندکارەی باسمکرد. گەر پڕۆژەکەش جێبەجێکرا دەکرێت دوای شەش مانگ وەک ئەمە کاریگەرییەکانی بەشداربوونی ئەو خوێندکارانە لەویکی باسبکرێن لەڕاپۆرتێکدا>Kushared (لێدوان) ‏١٤:٣٩، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
دووبارە سوپاس کاکە محەمەد. کەوابێ ڕێگریەک نیە و شتێک نیە ترسم هەبێ لێی. یاسا و ڕێساکان بەشی ئەوە ئاگادارم و پرۆژە عەرەبیەکەش باشترین ڕێنماییە. وتارە سەرەکیەکان بە دڵنیاییەوە دەستپێکێکی دروستی کارکەیە ئەگەر بێت و ئەم هەوڵەی بەندە سەر بگرێت. سوکە وەعدێک هەیە، لێرە ئاگادارتان ئەکەمەوە تا ئێوە بەشدار بن، چونکە پسپۆڕی ئێوە وا ئەکات کارەکە بە هەڵە ئەنجام نەدرێت. سوپاس و کۆتایی ئەم بابەتەیە لای بەندەوە، ئێوەش ڕێنمایی ترتان هەبوو ئازادبن لە نوسینی. --هیوا (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
سیاسەتەکانی ویکی کە کاک محەممەد ئاماژەی پێ کرد بەشێکیان کراونەتە کوردی. ئەوانەی کراونەتە کوردی دەتوانم بڵێم سەرەکیترین سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. ئەگەرچی پێم وایە ئەگەر کەسێک بێت و وتار بنووسێ بە تایبەت نووسینی وتارە سەرەکیەکان بەڕاستی زۆری پێویستی بە سیاسەتەکان نابێ. مەگەر مەبەست فێرکاری و چۆنیەتی بەکارھێنانی ویکیپیدیا بێت و ئەویش پەڕەی تایەبەتمان بۆ ئەمە ھەیە وەک ویکیپیدیا:فێرکاری یان یارمەتی:ڕێنمای خێرا و ... . بە ھەر حاڵ ھەر شتێک کە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆژەکە پێویست بوو ئەوە ئێمە ئامادەی ھەر چەشنە یارمەتیەکین.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
گەلێ سوپاس کاکە چالاکی بەڕێز. ببورە دواکەوتم. --هیوا (لێدوان) ‏١٣:٣٩، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوی بیانی لە زانستی کۆمپیوتەردا دەستکاری

بەڕێز @Serchia: سڵاو، لە هیچ بابەتێکدا نەبێ، لە زانستی کۆمپیوتەردا هیوادارم پرس و ڕایەکم پێ بکەیت. گلەیی ناوی بیانی - شتێک نیە بۆ زانستی کۆمپیوتەر بگونجێت. کێشە نیە، جاڤابینز وا بنوسرێ یان وەک خۆی. وەرگێڕانی CPU بۆ قسەی پڕوپوچی کوردی یان زمانێکی تر، تەنها سەر لێشواندنی گەنجی ئەو زمانەیە. حەزناکەم دەستکاری دەستکاریەکانت بکەم، بەڵام لانی کەم تکایە سەرنج مەنوسە لە دەستکاریەکانت، وا بکات منیش لێرە ئەم قسانە بنوسم. هەروا گۆڕینی ڕاسپبێری پای بە ڕازبێری پای وەک گۆڕینی داشبۆردی سەیارەیە بە داشبڵ! سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @هیوا: ئەوەی من کردوومە تەنیا نووسینی ناوە ئینگلیزییەکان بووە بە کوردی، منیش لەگەڵ گۆڕین و کردنەکوردی ھەندێک ناو نیم، بۆ نموونە سی پی یوو یان ماوس و چەندان وشەی تریش، ئەوانە بوونەتە وشەی جیھانی. لەبارەی نووسینی ناوەکان بە کوردی لەبەرەوەی ئەو کەسەی لێرە دەنووسێ یان دەگەڕێ بۆ شتێک، کوردە و ڕەنگە ئینگلیزیش نەزانێت، باشترە ھەموو ناوەکان بە ڕێنووسی کوردی بنووسرێن. بۆ ناوە ئینگلیزییەکانیش دەتوانین ڕەوانەکەر دروست بکەین. سەبارەت بە گۆڕینی ڕاسپبێری پای بە ڕازبێری ھەمان شت نییە لەگەڵ داشبۆرد، داشبۆرد وشەیەکی باوە لەنێو خەڵک، بەڵام ئەوەی تر چوونکە باو نییە باشترین کار ئەوەیە لە زمانی ڕەسەنی چۆن گۆدەکرێت وا بنووسرێت. بەو ھیوایەی دەستکارییەکانم تۆ نەڕەنجێنێ، بۆ ھەر وتار و بابەتێک دەکرێ وتووێژ بکرێت. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٣:٥٨، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

وێنەکان دەستکاری

بینیم کێشەت بۆ دروست ببوو لە دانانی وێنەیەک، ئەگەر شتێکی وا ھەیە باشترە یارمەتی:پەڕگەکان بخوێنیتەوە.—ژیـار وتووێژ ‏١٥:٠٤، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕۆژێک بۆ ویکیپدیا دەستکاری

کاکە چالاک سڵاو، من مانگێک لە کوردستان ئەبم. پێم خۆشە شوێنێک پەیا بکەم کە ڕۆژێک ناوبنێین ناساندنی ویکی سۆرانی. هەوڵەکانی پێشترم سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام ئەمجارە ئەکرێ لانی کەم چەن دۆستێکی نزیک کۆ بکەمەوە و ڕۆژێکی تەواو خەریکی دەستکاری کردنی بابەت بین. هەولێر کەمێ سەختە بەڵام هەر ئەتوانم، سلێمانی بێ زۆر باشترە. ماوەیەکە ئاگام لە چالاکیەکانتان نەماوە. لە دیوارەکەی خۆم نوسیم تا نەبێتە هەرا. گەر پێت وایە کات کوشتنە تکایە دوودڵ مەبە لەوەی ڕاشکاوانە بڵێیت، بە پێچەوانەوە تا زووتر بانگەشەی بۆ بکرێ چاکترە، ئەکرێ ٢ کێس ئاو و پرۆجێکتەرێ پەیا بکرێ و یەکێ لە ئەدمینەکان پرێزنتەیشنێک بکەن. من تا ٨ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە سلێمانی ئەبم. ڕێزم --هیوا (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک هیوا ببورە دێمە نێو باسەکەشەوە بەس، لەپەڕەی لێدوانی کاک چالاک بابەتەکە ورووژاندبا تاوەکوو ئەوییش ئاگاداری بۆچووبا چوونکە بەمشێوەیە زەحمەتە بەرچاوی کەوێت لەپەڕەی دوایین گۆڕانکاری وندەبێت بۆیە با ئەویش تاگ بکەم @چالاک:، خۆم لەهەولێرم ئەگەرنا بەخۆشحاڵییەوە هاوکارت دەبووم. بەڵام ئەگەر بەڕێزان @Épine: وە @Diyar se: لەسلێمانین کاتییان هەبێت و بتوانن هاوکارتبن. لەهەولێر لە ئاستی قوتابی زانکۆ زۆر کەسمان کۆکردەوە بەڵام دوایی بەشدارییان زۆر کەمبوو تەنیا یەک بۆ سێ بەشدارییانکرد و وازییان هێنا، ئەگەر توانیتان لە ئاستی ئامادەیی (High School) خەڵک کۆبکەنەوە بەڕای من سەرکەوتوودەبێت > Kushared (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@هیوا: @Kushared: من ئاگاداری ئەمە نیم، ئەمە بۆ کەیە؟ چوونکە وەک دەزانن ئێستا پشووی ھاوینە... ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٣١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس کاکە @Kushared:، بە حیسابی خۆم ئەو تاگەم بەکار هێنابوو، دەی وا ماوەیەک دوورکەوتوومەوە هەر وا ئەبێت. کێشەکە لەوەیە ئاگامان لە یەک نیە، من دڵنیام ئێوە باشتر ئەزانن کە ئایا ڕۆژێکی وا سودی ئەبێ؟ ئایا بە هاتنی ١٠ کەس شتێک ئەگۆڕێ؟ نازانم بەڕاستی. بەڕێز @Épine: هیچ ڕێک نەخراوە تەنها قسەکردنە. سوپاس بۆ هەموولایەک بۆ پێشنیار و ئامۆژگاری. --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٤٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من نازانم پێشتر باسی چی کراوە بەڵام کە وتت "١٠ کەس" من یەکسەر وتم نائـ. بە ڕای من بێ کەڵکە، و ببورن ئەگەر ڕووخێنەرە. بە ڕای من ئەمە دەبێت لە یەکێک لە قوتابخانەکان بکرێت کە ھۆڵی گەورەیان ھەیە بۆ ئەم باسانە، وەک ھەڵکەوت و دڵدار و ئەمانە. بە دە کەس ھیچی وا ناکرێت. من زۆرینەی ھاوڕێکانم یارمەتی دا بەڵام نەیانتوانی بەردەوام بن. ئەبێت ئەمە لە شوێنێکی گەورە باس بکرێت، بە بڕوای من لە ١٠٠ کەس تەنھا ٢٠ و لەوانەیە کەمتریش بتوانین بەڕاستی بەشداری بکەن و فێری ویکیپیدیا ببن. پێم ناخۆشە کە واش ئەڵێم بەڵام کۆمەڵگەی ئێمە جارێ لە کوێـــــی ماوە بۆ ویکیپیدیا! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٥٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس کاکە @Épine:، ڕووخێنەر و شتی لێ گەڕێ، ئەزموون دەور ئەبینێت و دڵنیام ئێوە باشتر ئەزانن. بەڕاستی من بە نیازم ١٠ مامۆستای زانکۆ کۆ بکەمەوە و حاڵیان بکەم بەزمەکە چیە. چوە مێشکیان ئەهلەن وە سەهلەن، نەچوو، ڕۆژێک بەقوربانی ئەم ئیشەی کاک جیمی وەیڵز. ئەگەر نا، بەڵکوو یەکێکتان بناسێنم بە کەناڵێک، چونکە بەڕاستی من نامەوێ لە هیچ یەک لەم کەناڵە کوردیانە دەرکەوم. کۆمەڵگەی ئێمە نازانێ نانیش بخوات، بۆیە ویکیپیدیا هەوا و ئاوە بۆی، تا فێری نانخواردنیش بێت قسەکەت ڕاستە. بەڵام بۆ پێشنیاری مەکتەبەکان، ناچێتە ئەقڵم قوتابی ٥،٦ بتوانن سەرچاوە سەیر بکەن و بابەت بنوسن، ئەوان ئەبێ بەکارهێنەر/خوێنەری ویکی بن. ڕێز و سڵاو.--هیوا (لێدوان) ‏٢١:٠٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک هیوا، هەموو شتێک سوودی هەیە تاقی بکەنەوە، ئەوەی من لەهەولێر وابوو ڕەنگە لە سلێمانی و ئەزموونی ئێوە باشتربێت. مەکتەبەکان هەرچەند ئێستا دەوام نەماوە بەس مەبەستم لەوەبوو کە هەندێ مەکتەب قوتابییەکان ئاستی زمانی دووەمییان زۆر باشە لە ئینگلیزی یان عەرەبی یاخوود هەر زمانێكی دیکە وە ئەوان کاتی زۆرتریان لەماڵەوە هەیە و دەتوانن زیاتر بەشداربن، زۆربەی بەشداربووەکانی ویکیپیدیای کوردیش لە ئامادەییەوە هاتوون و ئێستا خوێندکاری زانکۆن یان هەر لەئامادەیین. ئەگەر لەئاستی مامۆستای زانکۆش ئاگاداربکرێنەوە لەباسەکە ئەوەش شتێکی چاکە. > Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس کاکە @Kushared:--هیوا (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

┐───────────────────└
من بۆ ئەم ساڵ پرۆژەیەکم بە دەستەوەیە بۆ قوتابخانەکەی خۆم، بە ھیوای بەڕێوەبەرایەتی ڕێگە بدەن ئەنجامی بدەم. وەک کاک کوشەیرد وتی چش تاقیکردنەوە زیانی نییە. بەختێکی باش. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٤٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەی سەرکەوتوو بن، ناوی قوتابخانەکە بنوسە بۆمان یان لە پەڕەی ویکی لە فەیسبوک بەڵکوو بڵاوکرێتەوە چالاکیەکە. سەرکەوتوو بن.--هیوا (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاکە ئەمەم زۆر درەنگ دیت. ئەگەر مامۆستاکان ویکیپیدیا بناسن زۆر باشترە ھەتا خوێنکارەکان. مامۆستاکان وەک ئەرکێکی دەرسی بە خوێنکاران دەڵێن لەسەر فڵان بابەت وتارێک لە ویکیپیدیا دابنێ نومرەی ھەیە. لە ویکیپیدیای فارسی ئەمە تاقی کراوەتەوە. ئەگەر ھەوڵ بدەین ویکیپیدیا بە مامۆستاکانمان بناسێنین بەبڕوای من سوودی زۆر زیاترە ھەتا خوێنکارەکان.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٨، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
درەنگ نیە و سوپاس. سەری گرت و دڵنیابوومەوە لە ڕۆژەکە ئاگادارتان ئەکەم. --هیوا (لێدوان) ‏١٥:١٣، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەرئەوەی سوپاست کردم دەستکاری

  هیوا، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! Şûşe وتووێژ ‏١٢:٤٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ڤالا بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر ڤالا داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەیلوولی ٢٠١٨ دەستکاری

  تکایە ئاگادارییەکانی سڕینەوەی خێرا لەو پەڕانەی کە خۆت دروستت کردووە لامەبە، وەک ئەوەی لە ڤالا کردووتە. گەر باوەڕت وایە پێویست نییە پەڕەکە بسڕدرێتەوە، دەبێت ناڕەزایی دەرببڕیت بە کرتەکردن لەسەر دوگمەیەک کە دەڵێت: دەربڕینی ناڕەزایەتی، کە لەناوەوەی ئاگاداریی سڕینەوەی خێراکە دەردەکەوێت. ئەمە ڕێگەت پێدەدات کە کێشەکەت لەسەر پەڕەی وتووێژ دروست بکەیت. بەڕێوەبەران ڕەچاوی وتووێژەکەت دەکەن پێش ئەوەی بڕیاری ئەوە بدەن کە چی لەگەڵ پەڕەکە بکەن. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێوە ئەبنە ئەدمین بۆ وتوێژ. لێگەڕێ دووڕۆژ بابەتەکە دوڵەمەند بکەم، نە تۆ ئاگات لێیە نە ئەویتر. ڕیزێک بابەتن نوسران تا "ڤالا" بنوسرێ، تاقەتم هەیە ئەم هەموە ڕوون بکەمەوە؟ نایکەم.--هیوا (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ھیوا من بەپێی وپ:سوڕ کاروبارەکان بەڕێوەدەبەم و نا، نەک بەڕێوەبەرێکی وتووێژەر بم. منیش نەموتووە ئەم ھەمووە ڕوون بکەرەوە تەنیا تکایە تاگەکانی سڕینەوەی خێرا لە وتارەکان لامەبە با خۆشت دروستکەریان بیت. دەتوانیت بەجێی ئەوە ئەگەر تاگی سڕینەوەی لێ نەدرابوو، تاگی {{ئامادەکردن}} لەسەرەوەی وتارەکە بدەیت ھەتا تەواوی دەکەیت بەمشێوەیە کەس بۆی نییە تاگی سڕینەوەی لێ بدات چوونکە لەژێر کاردایە. خۆ گەر تاگی سڕینەوەی لێ درابوو، دەتوانیت سوود لە تاگی {{ڕاوەستان}} وەربگریت بەجێی سڕینەوەی تاگەکە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٠، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @ئارام بکر: تکایە زوو تاگی سڕینەوە لە وتارەکان مەدەن. ئێرە ویکیی ئینگلیزی نییە، و پێویست ناکا سیاسەتەکان ئەوەندە توند بن. بەکارھێنەری دیکەش ئەو گلەیییەیان لای من کردووە. با کەس سارد نەکەینەوە. سەرچیا‏١١:٣٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Serchia: ئەگەر بەکارھێنەرێک تازەکاربێت دڵنیابە من وپ:سپ بەکاردەھێنم کە ماوەکەی یەک ھەفتەیە و تەواو ھەوڵدەدەم ڕێنماییشیان بکەم، بەڵام بەکارھێنەرێکی وەک کاک هیوا کە ئەزموونێکی باشیان ھەیە و تازەکار نین ناکرێت وتاری بێسەرچاوە دانێن؛ لێرەدا تاگی وپ:پسخم بەکارھێنا کە ماوەکەی یەک ڕۆژە. ھەڵبەت کێشەکەم پێش نەبوونی سەرچاوە زۆر کورتیی وتارەکە بوو کە بەر وپ:وفن دەکەوێت (خۆتان بڵێن ئەمانە وتارن؟!). ئێستا بڕوانە ئێرە و بزانە ھیچ زمانێکی ڕەقم بەکارھێناوە؟ یان ھەر لێرە ئەوەتا ئاماژەم بە دوو تاگ کردووە کە یەکەمیان ئەو ھەرایەش نانێتەوە، ھیچ تاوانێکم ھەیە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٥، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia: ئێرە ھیچ لە ویکیپیدیاکانی تر کەمتر نییە. وتارێک کە تەواو نەبووە دەبێت لە ژێرپەڕەی بەکارھێنەر خۆی نووسرابێتەوە ئینجا بگوازرێتەوە سەر بۆشایی ناوی وتار. پێم سەیرە کە زۆر لە من زیاترە لێرەیت و مافی بەڕێوەبەرایەتیت ھەیە و ھێشتاش ئەمە نازانیت. ئارام بکر لێرەدا بەپێی سیاسەت جووڵاوەتەوە و بە ھەموو شێوەیەک ھەق بەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە وتاری منە و نمونەی تریش هەن. یەعنی ماشەڵا ویکی سۆرانی بەتەمایە پرۆفیسۆر لەخۆی کۆکاتەوە؟ ناڵێم ئەدمین خەریکی وتووێژ'ن. —هیوا (لێدوان) ‏٠٦:٢٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وڵامی بەخێرهاتن دەستکاری

  وڵامی بەخێرهاتن
سڵاو کاک هیوای ئازیز. هەوڵ دەدەم وردە وردە قەزوان بخزێنمە نێو ئەم ویکییە.بەڵام کێشەم زۆرە دەڵێی بەشی کۆدی وپی و ئەمە جیاوازن...بەڵآم هەر بابەتێک بینووسم دیخەمە ئێرەش...بۆ داهاتوو، https://qezwan.ir (لێدوان) ‏١٤:٢٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ وێنەی مەنجەڵە یاپراخەکەت. ویکیپدیا گەشەی نەکردوە، لێرە هەر ساڵی ٢٠٠٢وە :) --هیوا (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەیلوولی ٢٠١٨ دەستکاری

  لەوانەیە لە دەستکاریکردن بەربەست بکرێیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی زیاتر بۆ جاری داھاتوو تۆ ھێرشی کەسی بۆ سەر بەکارھێنەرانی تر بکەیت. لێدوان لەسەر ناوەڕۆک بدە نەک بەکارھێنەران . ◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٣٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ژیار تکایە ئاگاداری en:WP:BLOCKNO بە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٥، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەداخەوە کە ژمارەی دەستکاری ئەخوات نەک شارەزایی بابەتێک کاکە @چالاک:. بیرمە لەسەر مەسەلەی ستانداردەکەش بەڕاستی هەر وا خەمخۆری ئیشەکە بویت نەک خۆت.--هیوا (لێدوان) ‏١٢:١٠، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئاگاداری ھەموو ئەمانەم، بۆیە لە ویکی ئینگلیزی مافم پێ دەدەن، من تەنیا ئاگاداریم داناوە. ھێرشی کەسی زیاتر بکرێت، لە مێتا شکات ئەکەم تا ستیواردێک بەربەستی بکات چوونکە ڕوونە بەڕێوەبەرانی تر دەست و پێیان دەبەسرێت لەکاتی سەرھەڵدانی ئەم کێشانەدا.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٥١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کەی ویستت بلۆکم بکە و نەجاتم ببێ. سوپاس ئەرکت کێشا دوای ٦ ساڵ هۆشیاریت داینێ. چاک ئەزانی تۆ هێرشت کرد، من سکڵام لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەت کرد. لەسەرتە ڕوونی بکەیتەوە کە وانیە. کۆتایی،لێگەڕێ شازی مەدالیایە ئەو هۆشداریە. ئیشەڵا سێ خاوەن دکتۆرای تر جێگامان پڕ کاتەوە. هیوا (لێدوان) ‏١٦:١٢، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

من ھێرشم نەکردۆتە سەر کەس، تەنیا ھۆشداریم داویتەتێ. ھەموو ئەم کێشانە بەبۆنەی جەنابتەوە سەریان ھەڵداوە. لەجێی وتووێژ خاوەندارێتی بە ناوەڕۆکەوە دەکەیت و ئینجا پەلامارم ئەدەیت، ڕوون و ئاشکرایە لە پەڕەی دیوەخان بەشی سیاسەت. ھەر ئێستا ویکیپیدیات تێکداوە بۆ سەلماندنی شتێک کە ئەسڵ و ئەساسی نییە، خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات ئەوەیە من بە ھەڵە یان دژی سیاسەت یەکێک لە دەسەڵاتە بەڕێوەبەرایەتییەکانم بەکار ھێنابێت کە ھەر لە وەختی بوون بە بەڕێوەبەرمەوە من کاری وام نەکردووە و ھیچ بەڵگەیەکیشت بەسەرمەوە نییە. ئەم بابەتە زۆر درێژەی کێشا، مەعقول نییە لەسەر ھۆشدارێک و ئاگادارکردنەوەیەک ئەم بەزمە بنرێتەوە. ئەگەر ھیچ بەڵگەیەکت ھەبوو لەسەر ئەوەی کە من بەڕێوەبەرێکی خراپبووم بۆ ویکیپیدیا، بڕۆ لەگەڵ کۆمەڵگە وتووێژ بکە و دەنگ بدەن لامبەرن. بەس قسەی بێبەڵگە و تۆمەتبەخشینەوە شەرمەزارییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٤، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
هاوڕێیان، هیوا و ئێپین، با هاوڕێی یەکتر بین و لە ئامانجی سەرەکیمان دوور نەکەوین، خۆتان لە من باشتر ئاگاداری بارودۆخی ویکیپیدیای کوردین، لەجیات ئەوەی هەوڵ بدەین بە یارمەتی یەکتر بۆ باشتربوونی، هەنگاوێکی هەر چەند چووکە هەڵێنین، خەریکی چین؟ من زۆر دڵتەنگ دەبم وتووێژەکانتان دەبینم :( شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٦:٥٤، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کۆتایی شنەی بەڕێز. بمبورە بێتاقەتم کردبیت، ئەچمەوە سەر ناوەڕۆک. ئەم پەڕەیەش هی من نیە و پەڕەی ویکیە. حورمەت. --هیوا (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پەیوەندی لەگەڵ ویکیمیدیا دەستکاری

کاکە @Calak: هەواڵێکی فرە خۆش، لە لەندەنەوە پەیوەندیان پێوەکردوم و هەوڵ ئەدەین کەسێک لە ئێراق دامەزرێنین وەک "ویکیمیدیاکاری ماڵەوە". ئەمەوێ پرس و ڕات پێ بکەم. لە لایەکی تریشەوە هەر لە کوردستان خەریکین پشتیوانی کۆکەینەوە تا ببنە چەن کەسێک. ئەمە پرۆفایلی بەندەیە تکام وایە ئیمەیڵێکم بۆ بنوسیت. بە دڵنیایی پرس بە ئەدمینەکانی تریش ئەکەم بێ جیاوازی. سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١١:٢١، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس کاک ھیوا. تێ نەگەیشتم مەبەست لە "ویکیمیدیاکاری ماڵەوە" چییە. من ئەوە ئیمەیلێکم لە ویکیپدیاوە بۆ ناردی ئەگەر بە دەستت گەیشتووە دەتوانی بەو ئیمەیلەوە پێوەندیم لەگەڵ بگری.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠١، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ویکی ئیمەیڵەکەتی نەناردوە بەس پەیامەکە هاتوە من ناردم بۆت. en:Wikipedian in residence، پەیوەندی مەبڕە کاک چالاک. —هیوا (لێدوان)

مافی پاسدەری خۆگەڕ دەستکاری

 
ماف

سڵاو هیوا، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا، لەبەر دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و بەردەوام بوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، و تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. بە ھیوای بەردەوامی! ◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٨، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

داوای لێبوردن دەستکاری

ھەڵبەت کەمێک بە ھەڵەشەیی مامەڵەم لەگەڵ باروودۆخەکە کرد بوو، بۆیە داوای لێبوردن ئەکەم ھیوادارم لەمەودوا بتوانین کێشەکان بە وتووێژ چارەسەر بکەین لەجیاتی شەڕ و قسەی ناخۆش.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٧، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

گەیشت و سوپاست ئەکەم. لە فرسەتێک تەلەفۆنێکم بۆ بکە، زۆر ئاسان ئەمدۆزیتەوە، تا کێشەی کاک بروسکیش چارەسەر بکەین، بەس تکایە هیچ مەنوسە چونکە نەمتوانی وەڵامەکەی ئەو ببینم. هیوادارم تەلەفۆنم بۆ بکەیت و چاوەڕێی پەیوەندیت ئەکەم. هیوا (لێدوان) ‏١٧:٣٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە ھیوا ئێستا نەمویست کێشەکە لەوە زیاتر گەورە بێت بۆیە ھەژمارەکەی ئەوم بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست کردووە (و بێھۆکاریش نەبووە و قسەی زۆر ناشرینی کردووە کە ئێستا ئەیمەیلم بۆ ئۆڤەرسایتەکان نارد کە لە لۆگ ھەر بیانسڕنەوە) دواتر قسەت لەگەڵ ئەکەم و بلۆکەکەی لیفت ئەکەین با قسەی خۆی بکات. کاکە ئەکرێ ڕەقەمەکەتم بۆ ئیمەیل بکەیت؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٣٩، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک هیوا با لەمە ئاگادار بیت. من حەز ئەکەم کێشەکان لە ناوخۆ چارەسەر بکەین، بەڵام تازە ئاوای لێهات و ئەگەر تۆش ویستت بەشدار بە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٤، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ژیار@Épine:، سوپاس بۆ ئاگاداریەکە. شتێکی ئینگلیزیم نوسیوە بەڵام دام نەنا، ژمارەی خۆمم بۆ ناردیت و چاوەڕێی تەلەفۆنی تۆ ئەکەم، ئەمشەو تازە درەنگە و سبەینێش کۆبوونەوەیەکی درێژم هەیە و ٤ سەعاتیش سیاقەت ئەکەم بەڵام فرسەت ئەبێ قسە بکەین. کاک @Broosk: تکام وایە نێوانگیریم قەبوڵ بکەی و تا تازەکردنەوەی ئەم پەڕەیە لە هیچ شوێنێ هیچ شتێ نەنوسی و خەریکی جاڤاسکریپت ببیت. حورمەتم بۆ هەردوکتان.هیوا (لێدوان) ‏١٩:٤٢، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر ئاساییە ئەتوانیت دایبنێیت، چوون من ئێستا ویکیپیدیا زیرۆ بەکاردەبەم ناتوانم یەکسەر ئیمەیڵەکەت ببینم و ژمارەکەت خەزن بکەم و بتدۆزمەوە، ڕەنگە بەیانی بتوانم، بەڵام تا ئەو کاتە تاکوو وا تێ نەگەیت کە خاوەنی قسەی خۆم نەبووم یان شتێکی لەو بابەتە تۆش ئەتوانیت بفەرموویت ئەگەر دژی منیش بیت کێشە نابێت و ھەقی خۆتە ڕای خۆتت ھەبێت. پێش ئەوەی ئەو کەیسە ببینم ویستم سیاسەتەکان ھەر لە دیوەخان ڕیز بکەم و دایاننێم و بەشیان بۆ بکەمەوە تا بەکارھێنەران لەسەری بدوێن و گۆڕانکاریی پێویستی تیا بکەن بەس تازە جارێ ھیچ.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٥٢، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سەیری خوارەوەی www.softcode.co.uk بکە. هیوا (لێدوان) ‏٢٠:٠٨، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ درەختی بی دەستکاری

 

پەڕەی درەختی بی پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

سەرچاوەی نییە

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ڕاسان ‏١٩:٠٥، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

  نەکرا. لە ئێستادا سیاسەتەکانی سڕینەوە پێشنیاری پێداچوونەوەیان بۆ کراوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سیاسەتەکان دەستکاری

سڵاو کاکە. بەم زووانە فۆرمێک حازر ئەکەم تاکوو بەکارھێنەران بڵێن لە چ سیاسەت ناڕازین و پێشنیاریان چییە بۆ چاککردنەوەی. ھیوادارم بەشدار بیت و ئەگەر ھەر بیرۆکەیەکت ھەیە پێشوەخت پێم بڵێیت. مادام برووسکیش دەرنەکەوتەوە خۆمان تەواوی دەکەین :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٠، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس دەستکاری

سڵاو کاک هیوا، ئێوە یەک، برووسک دوو،[١] ئەوە منیش سێ، بە سێ زمان پێمان کوت، کاتێک بە زمانی خۆش لێمان تێ ناگات، ئیتر ناچار بووم ڕوو بهێنمە زمانێکی خۆشتر، تەفسیرکردنی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی، وەکوو تەفسیری داعیش لە قورئانە! ئەوە باسەکە بوو. سوپاس بۆ پەیامەکەتان. Şûşe وتووێژ ‏٠٨:١١، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەو بابەتە زۆر کۆنە، نازانم بۆ دەیەوێ نوێی کاتەوە. خۆتان شایەتن کە دوای ئەو بابەتە من لە پەڕەی لێدوانەکەی، کە ئێستا واڵای کردۆتەوە، ئەھۆنم کردەوە و لە ئاخیر وتووێژیشم کە لە مێژووی پەڕەی لێدوانەکەی ماوەتەوە بە ھەمان شێوەی بۆ تۆ پێشنیارم کرد کە بەشداری لە فۆرمەکە بکەیت بۆ ئەویشم داناوە. نازانم کێشەی چییە، ھەڵبەت بابەتەکەی برووسک کاری تێکردووە. من بەردەوامی بەو شەڕە نایەم و خۆی بڕیاری داوە بڕوا، ئیتر نازانم بۆ بەسەر منیا ئەھێنێتەوە. من ھیچ غەڵەتێکم بەرامبەر ئەم بەکارھێنەرە نەکردووە تەنانەت لەدوای ئەوەشی بێڕێزی بەرامبەر خۆم و کەسایەتییەکانی مێژووش کرد بە بانگکردنیان بە «چاوەش و ماوەش»، من ھەر جوابم نەدایەوە. ھەڵبەت خۆی دەیەوێ بڕوات پەرە بە ڤەژینبووکس بدات و ئەمەی کردووەتە بیانوو ئەگینا من کێشەم لەگەڵ ھیچ بەکارھێنەرێک نەبووە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٣:٥٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێپین @Épine:، منیش هیچ کێشەیەکم لەگەڵ تۆ نییە و نەبووە کێشەم لەگەڵ کارەکە و ئاکارەکە هەیە، جا تۆ دەیکەی یان ڕاسان یان هەر کەسێکی تر، ئەوەی کە وا وڵامم دایتەوە، تووڕەت کردم، وتت شتەکە زیاد لە پێوست گەورە دەکەی و بەکارهێنەری نوێ بووە و مافی خۆیەتی و تاگێکی داناوە و نازانم فووی پیا مەکە و فڵان و فیسار!!! منیش وتم کێشە نوێبوونی ڕاسان نییە، بەر لەوەی ڕاسان بێت، ئەو ناڕەزایەتییە هەر هەبوو و وەک دەبینی برووسکیش لەسەر ئەمە ڕۆیشت، هاتووی بە من دەڵێی تۆ پێشنیارت ئەوەیە، کوالێتی ویکیپیدیا بهێنینە خوار!!!! من کەی وام وت و ئەو بەرداشتەت لە چ قسەیەکی من وەرگرت؟؟؟؟ ئەڵڵاهووئەعلەم! ئێستا تۆ بە من بڵێ بە سڕینەوە کوالێتی ویکیپیدیا بەرز دەبێتەوە یان بە پەرەپێدان و چاکسازی؟ پێشنیاری من ئەوە بوو، لەجیاتی سڕینەوە لە خۆمان ڕا دەست پێ بکەین، لە هەر بوارێک کار دەکەین، پەرە بە کۆلکەوتارەکان بدەین و ئەوانەی سەرچاوەیان نییە بۆیان دابنێن، لە پەڕەی وتووێژی ڕاسانیش خۆم کوشت هەتا تێ بگات... ئەو کۆلکە وتارانە، تۆوێک و بەزرێکن چاندوویانن ئەوانەی پێش ئێمە، بە هیوای ئەوەی کە ببنە دار و ببنە وتار، نەک بە داسی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی زەبەلاح ملیان بپەڕێنین. Şûşe وتووێژ ‏٠٨:١٧، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من مەبەستم لە وتاری چیو پزک بوو کە پیرەهەلۆکان دوایی خۆی تاگی سڕینەوەی لێ دا چوونکە کۆپی پەیست بوو. ئۆکەی زانیمان مەبەستت چییە بەڵام بڕۆ پرسیار کە، کەس ڕازی نییە ناوەرۆکی کۆپی پەیست لە ویکی هەبێت. ئامرازێکمان هەیە هەر بۆ کەشفکردنی ئەم کێشەیە. دەکرێ ئەو دەقانە کۆپیرایتیان هەبێت و لەگەڵ لایسێنسی ویکی ناگونجێن. خۆ من پێشنیازی چارەسەرم کرد ئیتر نازانم ئەم مەسەلەی تووڕەبوون و ڕۆیشتنە لەپڕە لەچی بوو. ئەو قسەیەی من کردبووم مەبەستم لە تۆ نەبووە بەڵکو لە هەموو ناوەرۆکی ویکی بوو، تاگی سڕینەوە لەسەر وتارەکان بە هۆکارێک دادەنرێت جگە لە بێسەرچاوەیی و کۆلکەبوون، ناکرێ ئێمەش بڵێین وەڵا نابێت بسڕدرێتەوە چوونکە فڵان کەس دایناوە و ئەم شتانە.. ئێستاش وەک جاری پێشوو داوا دەکەم کە بەردەوام بیت تاکوو وتووێژێکی جدی لەسەر ئەم مەسەلەیە دەکەین و وا من خەریکم لەگەڵی، دە ئێوەش لای خۆتانەوە خەریک بن. پێویست بە ڕۆیشتن و شتی واش ناکات، بەڵام تا لێرە هەموومان پێکەوەین باشترە پەیوەندییەکانمان خراپ نەکەین و قسەی ناخۆش بە یەکتر نەڵێین ئیتر.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٢٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێپین باسی ئێمە هیچ پەیوەندی بە چێو پزک نەبوو...چی تر حەز ناکەم سەری خۆم لەگەڵ تۆ بهێشێنم و تاقەتی ئەو لێک تێنەگەیشتنەم نەماوە، ئەگەر دەتهەوێ جوان وڵامت بدەمەوە، جوان قسە بکە Şûşe وتووێژ ‏١٠:٥٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وتووێژەکەمان دەربارەی سڕینەوەی وتارەکان بوو کە لێرە چیو پزک نموونەیەکە لەسەر ھەڵە تێگەیشتنی تۆ لە سیاسەتی سڕینەوە. تۆ ناتەوێت ھیچ وتارێک بسڕدرێتەوە و ئەمەش ناکرێت. قسەکردنمان ئاوێنەی پەروەردەمانە، بۆیە دڵنیابە وەڵامەکانی تۆ ھەرچەند ناشرین بێت کەسایەتی خۆت ئەشکێنێتەوە و کاریگەری لەسەر من نابێت. ھەموو بەکارھێنەرێک مافی خۆیەتی کەی بێت و کەی بڕوات، بەڵام ئەگەر ئەڕۆیت، بەکارھێنەرانی تر مەورووژێنە و کەس مەکە بە بیانووی ڕۆیشتنت. ئەمە شتێکی زۆر ناشرینە کە دەیکەیت. من ئیتر لەسەر ئەم باسە ناڕۆم. ئەگەر بەردەوام دەبیت سوپاس و ئەگەر ناش بەخێر چی و سوپاس بۆ بەشدارییەکانی کە تا ئێستا کردووتن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:١٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆ دەستپێکەری ناشیرین قسەکردن بووی ئێپین، من تەنیا وڵامی تۆم وەکوو خۆت داوەتەوە، بووە تۆ بە جوانی قسە بکەی، من لەخۆڕا ناشیرین وڵامم دابێتەوە؟ قسەکان بە لارێدا دەبەیت، مرۆڤ وا تووڕە دەکەی ناوی خۆشی لەبیر نەمێنیت، من کێشەیەک دە پەروەردەی خۆمدا نابینم، فێر بوومە لەگەڵ هەر کەسەی وەکوو خۆی بجووڵێمەوە، ئەگەر ناشیرین قسەم کردووە، ئاوێنەی ئاکارەکانی کەسی بەرانبەرم بووە، ڕێزم بۆ دانێ هەتا منیش ڕێزت بگرم، ٣ سکاڵای بێ ئەنجام، ئیتر بزانە کێشە لە منە یان تۆ. Şûşe وتووێژ ‏١٨:٤٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من لە تۆ خۆش بووم ئێپین @Épine: تۆش لە من خۆش بە، هەر چەند لەسەری بڕۆین بێ فایدەیە، تۆ هەر قسەی خۆت و منیش هەر قسەی خۆم، من حاشای لێ ناکەم، باش قسەم نەکردووە بەڵام لەخۆڕا نەبووە و تۆ تووڕەت کردم. ئەگەر ئەمەت خوێندەوە و تۆش کێشەیەکت لەگەڵ من نەما، دەتوانی ئەم وتووێژە بسڕیەوە و لە سڕینەوەی ئەم وتووێژە هیچ ناڕەزایەتییەکم نییە 🌷 Şûşe وتووێژ ‏٢١:٢١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
شووشە گیان من کێشەم لەگەڵتا نییە وەک لە سەرەتا وتم و شتەکانم لە دڵ نەگرتووە، وا باشترە کە ئێمە لێرە بەشداری دەکەین دەست بۆ یەک ڕانەکێشین و پەیوەندییەکانی خۆمان گرژ نەکەینەوە. من داوا دەکەم کە خۆڕاگر بن تا سیاسەتەکان یەکلایی دەکەینەوە و دڵنیاشبە لەوەی ئێستا خەریکم کە بزانم چۆن ئەمە بکەم، پێویست ناکات دڵی یەک عاجز بکەین، کێشەکە لەوەوە دروست بووە کە ھەڵبەت من شتێکم وتووە کە لەلای من ئاسایی بووە بەڵام لای تۆ نا، من چەند جار وتوومە کە ھەرچەند قسەم کردبێت و ڕەق دیار بووبێت مەبەستم نەبووە. ھەر وەک جاری پێشوو داوای لێبوردنم کرد، ئێستاش لاریم نییە لەوەی کە داوای لێبوردن بکەم بۆ ھەر قسەیەک کە ڕەنگە تۆ یان کەسێکی تری بریندار کردبێت. وتووێژەکە ناسڕمەوە چوونکە شتێکی وا نەوتراوە کە ببێتە سووکایەتیی ئاڕاستەکراو. ھیوادارم ئیتر بتوانین بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی پەڕەی وتووێژ و بە شێوەیەکی بیریوکراتییانە کێشەکان چارەسەر بکەین نەوەکا بە شەڕ و ھەرا. ئەزانم ئەوە بە ھیچ شوێنێکمان ناگەێنێ. ئیتر با ئەمە ببێتە ڕابردوو، ھیوادارم ئیتر کەس باسی ڕۆیشتن نەکات چوونکە بەلای ھەمووانەوە ناخۆشە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  سوپاس بۆ تۆ 🌷-- Şûşe وتووێژ ‏٢١:٤١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا دەستکاری

سڵاو لە گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا. کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی داواکاربوون کە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکرێت، بە تایبەت سیاسەتەکانی سڕینەوە. ئێوە بانگهێشت کراون کە بەشدار بن لە ئاماژەدان بە ڕەخنەکانتان، کێشەتان لەگەڵ چ سیاسەتێک هەیە و پێشنیارتان بۆ چاکسازی کردن لەو سیاسەتەدا چییە. بۆ بینینی گشت سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، تکایە بنۆڕە پۆلی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. لێرە کرتە بکە بۆ بەشداربوون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستان خۆش هاوڕێیان، بڵێم چی، فریای ئیش و کار ناکەوم بەخوای. هەوڵ ئەدەم بەشداری بکەم/دەست پێ بکەمەوە. هیوا (لێدوان) ‏١٢:١٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەشداری دەستکاری

سڵاو کاک ھیوا. چ بوو کاکە بەشداری ناکەی چی تر؟! کێشە چییە کاکە؟ چاوەڕێی جوابتم.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٩، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە چالاک. سوپاس بۆ پەیامەکەت. هیچ کێشەیەک نیە ڕاستی، وەک ئەبینی لەسەر پەڕەکەم بەڕاستی ویکی سۆرانی پێویستیی بە پشتیوانی دامەزراوەیی هەیە. کێشە کاتە و هیچی تر. بمبورە چاوەڕێت کرد.هیوا (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی دەستکاری

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی دەستکاری

 

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە دەستکاری

سڵاو @هیوا: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.

دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.

تایبەتمەندییەکان
  • دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
  • بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
پابەندییەکان
  • نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
    • دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
  • کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
بەخێربێیت!

بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.

گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ فری بی ئێس دی دەستکاری

 

وتاری فری بی ئێس دی پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:

بێسەرچاوە زانیاری زیاتر؟

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئایفۆنەکەی دەستتە. داوای سەرچاوە ئەکەی بۆ خۆر لە خۆرهەڵاتەوە هەڵ بێت؟ تیاح! هیوا (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @هیوا داوای لێبوردن ئەکەم گەر تۆم بێزارکردبێت و ھیچ مەبەستێکی ئاوام نەبووە،   بەلأم زۆر سپاس بۆ دانانی سەرچاوە، وە داوای سەرچاوە پڕۆژەیەکی ویکیپیدیایە تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:پڕۆژەی سەرچاوەدانان و زیاتری لەسەر بخوێنەوە زۆر سپاس دوبارە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:١٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە