ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/ھەڵبژاردنەکان/٢٠١٩
ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی
ڕێکەوت: ٢٠:٣٦ (UTC)، پێنجشەممە، ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ (
)
لێرە پاڵاوتن بۆ ئەندامانی لیژنەی ناوبژی بەڕێوە دەچێت. ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون پێویستە بە باشی سیاسەتەکانی لیژنەیان خوێندبێتەوە و شارەزای ھەموویان بن. پێویستە دەنگدانەکانی بەکارھێنەران دەقی ڕوونکردنەوەیان لەگەڵ بێت (بۆچی لەگەڵ یان دژی بەکارھێنەرن)، ھەرچۆنێک بێت، کۆتا بڕیار لەدەستی لیژنە خۆیان دەبێت. تکایە لە بەشە شیاوەکانی دیاری کراون لێدوانەکانتان بنووسن.
پاڵاوتنەکان:
ئەوانەی دەتوانن خۆیان کاندید بکەن:
- (بـ): ھەژمارەکانیان بەربەست یان بان نەکراوە یان لە پڕۆسەی بەربەستن نین؛
- (پـ): شارەزای سیاسەتی دەستگەیشتن بە دراوەی تایبەتیی ناگشتییە؛
- (تـ): گرێبەستی تایبەتێتی زانیاریی ناگشتی واژوو کردووە؛
- (نـ): ھەموو ئەو ھەژمارانەی کە پێشووتر ھەیانبووە یان ئێستاش ھەیانە خستوویانەتە ڕوو.
ھۆشدار: ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون دەبێت بزانن کە بە شێوەیەکی توند لێکۆڵینەوە لەسەر کردەوەکانی ڕابردوویان دەکرێت، لەسەر ویکی و لە ھەندێک حاڵەتدا لە دەرەوەی ویکیش. ئێمە بەرپرسیاری ھەڵدانەوەی ھیچ باسێک نین و دەبێت ئەوەش بزانن کە ئەم لێکۆڵینەوانە دوای پاڵاوتنیش بەردەوام دەبن.
کاندیدەکان
ئێستا ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی کراوەیە. ئەگەر لەگەڵ ھەموو ئەو خاڵانەی باس کران دەگونجێیت و بە ھەموو سیاسەتەکان ڕازیت، تکایە لەڕێی ئەو دوگمە شینەی خوارەوە خۆت بپاڵێوە! کاتێک خۆت پاڵاوت، تکایە بە چالاکی وەڵامی ئەو بەکارھێنەرانە بدەرەوە کە پرسیارت لێ دەکەن. ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی بە تەواوەتی لەلایەن خۆبەخشانی کۆمەڵگەوە ڕێک دەخرێن، نەک لیژنەی ناوبژی خۆی. پێش ئەنجامدانی ھەر ھەڵبژاردنێک، ڕەنگە کۆمەڵگە لێدوان بکەن تاکوو ئەگەر ھیچ گۆڕانکارییەک پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکە پێویست بێت ئەنجام بدرێت. کاتێک خۆت پاڵاوت، تکایە ئەوە بزانە کە کۆمەڵگە بۆی ھەیە بەدواداچوون بۆ ڕابردووت بکات، چ لەسەر ویکی بێت یان لە ژیانی تایبەتیت دا. ئێمە ناتوانین ئەمە بووەستێنین. تکایە لەدوای خۆپاڵاوتن، بەشی کاندیدەکان دەستکاری بکە و{{ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/ھەڵبژاردنەکان/کاندید/ناویبەکارھێنەرت}} دابنێ. ئەمە ھەنگاوێکی پێویستە. ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو، تکایە یەکێک لە بەردەستەکان ئاگادار بکەرەوە. |
Kushared
وردەکارییەکانی ھەژماری بەکارھێنەر Kushared (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · لۆگەکان · لۆگە ئامانجەکان · لۆگی بەربەستن · پێڕستکردنی بەکارھێنەر · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی · گووگڵ). ڕێکەوتی خۆپاڵاوتن: ٢ی ئابی ٢٠١٩، سەعات ١٥:٠٦ (کگھ)
من وەک بەشداربوویەک لەساڵی ٢٠١١ەوە لەویکیپیدیا دەستمپێکردووە، تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار بەشداری و ١٣٠٠ وتارم نووسیووە. لەزۆربەی وتووێژ و کێشەکانی ویکیپیدیا خۆم بەدوورگرتووە لەبەر ئەوەی زانیومە تەنیا کات کووشتنە و بێدەرەنجام دەمێننەوە، خەڵکی و خوێنەرەکانی ویکی کەس لەم وتووێژانە کەڵك وەرناگرێت بەڵکوو تەنیا ناوەڕۆکی وتارەکان دەمێننەوە کە سوود ببەخشن بەکۆمەڵگا، بەڵام درووستکردنی لیژنەیەکی دادوەری سەرەتایەکی باشە بۆ بڕیاردان لە نموونەی ئەو گرژیانەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویانداوە و دەکرێت مەسەلەکان باشتر یەکلایی بکاتەوە ئەگەر لەداهاتوو هاتنە پێشمان.— ئەم لێدوانە لەلایەن Kushared واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
لێدوانەکان
- لەگەڵ: کاک کوشەیرد ھەرگیز کێشەی لایەنگری نەبووە. چەند بەکارھێنەرێک تەنانەت ڕاستەوخۆ بێزاریان کردووە بەڵام ئەو ھەر لەسەرەخۆ بووە و نەتەقیوەتەوە. ھەموو کاتێک ھەوڵی داوە کێشەکان بە ھێمنی چارەسەر بکات.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٦:٤٦، ٤ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)