دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی وپ:داواکاری پەڕگە دەستکاری

سڵاو بەرێز @Épine تکایەکم ھەیە، پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) زیاتر بخوێنەوە و بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٠١، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانی بەڕێوەبەری ڕووکار دەستکاری

ئاسایە نیشانی بەڕێوەبەری ڕووکار لەسەر پەڕەکەت زیاد بکەم   ؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ گیان زۆر ئاساییە. ◂  ئێپین  ‏١٨:٢٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا   —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:١٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتە دەستکاری

بەڕێز @Épine ئەو وتەیەی پەڕەکەمم لەتۆ وەرگرتووە لە مێتا User:Épine ھەر ویستم پێت بڵێم   —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر ئاساییە ❤️ ◂  ئێپین  ‏٢٢:١٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢١، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پاڵاوتن و ھەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتی دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Épine ویستم ھەواڵی شتێکت پی بدەم وەک بەڕێوەبەرێکی پێشوو سەیری ئەم بانگھێشتنامەیە بکە کە لە دیوەخان کراوە، بەم زوانە لەوانەیە پاڵاوتنێک بکرێت دوو بەرێوەبەر خۆیان ھەڵبژێرن یان بپاڵێورێن بۆ بوون بە بەرێوەبەری کاتی بۆ ڕزگار بوون لەو کارە کەڵەکەبووانەی ئێستا کۆبوونەتەوە، بیرورات چییە تۆ بەشداری بکەیت وەک کاندیدێک؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٢١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، من بەشداری ناکەم ببورن، سوپاس. ◂  ئێپین  ‏١٤:٣١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشە نییە   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Épine:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٩، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پەڕگە:ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕێڤەلێيشەنز ٢.jpg بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک دانراوە لەسەر پەڕگە:ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕێڤەلێيشەنز ٢.jpg کە داوا دەکات بە خێڕایی بسڕێتەوە لە ویکیپیدیا، ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ١ی پەڕگەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، لەبەر ئەوەی پەڕگەکە بەکارنەھێنراوە و دووبارەیە یان پەڕگەیەکی کوالێت-نزمی لەبەرگیراوەی ھەمان شێوەی پەڕگەیەکی ترە

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە.

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کەمێک بەقلەوا بۆ تۆ! دەستکاری

  هیوام سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی تۆیە. Sivanmajed23 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس! ◂  ئێپین  ‏٠٥:٠٣، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشەکانی ناو ویکیپیدیا:داواکردنی_مافی_بەڕێوەبەرایەتی دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Épine تکایە گوێ بۆ قسەکانی بەڕێز چالاک مەگرە، چونکە نازانێت بەڕێوەبەراییەتی بکات لەگەڵ رێزم، قسە زبر و ناخۆشەکانی ئەو بێزارت نەکات و دوورت نەخاتەوە لە ویکیپیدیا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠٧، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، لەڕاستیدا ئێستا ئەو شتانەم هیچ پێ گرنگ نییە. من بۆیە وازم لەم پرۆژە هێنا لەبەر ئەوەی ماوەیەک وەک کەمپین پەلاماری منیان ئەدا بە کۆمەڵ لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی ئێستا وازیان هێناوە، ماوەیەکی زۆر دیار نەمام و هیچ چالاکیم نەبوو. وتم مادام ئەمان وایان پێ باشە و هەست دەکەن من دکتاتۆرم و ویکی بە هی خۆم دەزانم و ئەم قسە نەستەقانە، من بڕۆم و ئەوان بگەڕێنەوە. من ڕۆیشتم و ئەوان هەر نەهاتنەوە، بۆیە منیش وتم جار جار سەرێک ئەدەم، ئێستا سەیر ئەکەم ئەڵێن کەسێکی تر بەبۆنەی تۆوە وازی هێناوە!   نازانم مرۆڤ چۆن ئەبێ ئاوا ڕق لە دڵ بێت. و لەلایەکی ترەوە کابرا هاتووە شمشێری بەدەستەوە گرتووە شەڕێکی خورافیمان لەگەڵ ئەکا لەکاتێکدا هیچ شتێک لەگۆڕ نییە. ئەم بەشداربووانە هێندە خراپبوون لەگەڵم لە باس کردن نایەت، لەکاتێکدا من تەنیا مناڵێک بووم کە تازە لێرە بەشداریم دەکرد!!! ئیتر ئەوە بۆخۆی زۆر دەڵێت. فشەیە تێپەڕ ئەبێ، هەر گوێشی مەدەرێ. ◂  ئێپین  ‏١٩:١٩، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕوا بکە بەڕێز @Épine چیان لەتۆ کرد ئۆکەی؟ لەدوای تۆ کەمتر یان ھێندەی تۆیان بەمن کردووە، لەوانەیە من یان تۆ شارەزا بین و بە ئاسایی دابنێین و بڵێینو تێدەپەڕێت بەڵام بۆ کەسێکی تازەکار کە ئەم مامەڵانەی لەگەڵ بکرێت زۆرە!! و ناخۆشە، ئەو کەسانە بۆیان نییە ئاوا بکەن، ھەرچەن خزمەتیان ھەبێت ئەوە خۆبەخشانە پێشکەشی ویکیپیدیای کردووە وەک ئێمە، ناتوانێت منەت بەسەر تۆوە بکات، خۆ ئێرە شتێکی ئەوەنە ئاسایی نییە و و کەسیش تایبەت نییە و ھەمووشتێک یاسای ھەیە، تەنھا ئەوە دەڵێم ئەم ھەڵسوکەوتانە باش نییە و شتی چاکی بەداوەوە نایەت ھەم ژینگەی پڕۆژەکە ناخۆشتر دەکات بۆ بەشداربوونی، وە ھەمیش لە مێتا بزانن شتی وا ھەیە پەسەندی ناکەن ئەخر (خۆت شارەزای ئەمانەی: UCC.2.2, UCC.3) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣١، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەداخەوە، هیوادارم ئەم ڕەفتارە ژەهراوییە چیتر پەرەنەسەنێت لە ویکیپیدیا. ◂  ئێپین  ‏١٩:٣٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

موبیل لە کوردیدا نییە... دەستکاری

سڵاو بەرێز ئێپن .. کاکە بەقسەی کێ موبیلی تۆ ڕاستەو و مۆبایلی من ھەڵەیە ، من وەرگێڕانم لە ئینگلیزی بۆ کوردی کردووە و ماناکەی بە زمانی کوردی مۆبایلە نەک موبیل من ھەقم چییە بەسەر ئەڵمانییەوە چۆن و چی پێ ئەوترێ خۆ ووتار بە ئەڵمانی نەنوسراوە کوردییە تکایە بەیارمەتیت مۆبایل مەگۆڕە ئێمە لێرە لە کوردستان پێی ئەڵێین مۆبایل ھەموو کوردی سۆرانیش ھەر مۆبایلی پێ ئەڵێن لای ئێوە کە زمانی فارسی زاڵە بەسەرتاناو بە گوشی ناوی ئەبەن ئەوە جیایەو تایبەتە بەو ناوچەیەیی لێی نیشتەجێی زمانی گشتی و کە کورد لێی تێ ئەگات بۆ Mobile ھەر بریتیە لە مۆبایل نەک موبیل .. دەسەڵاتت ھەرچیەکەو لەسەروی دەسەڵاتی منە لێرە من گرنگی پێ نایەم چی تۆ یان ھەرکەسێکی تر ھەڵەیەکی زمانەوانی کرد و ڕێنووس و زمانی کوردیەکەی ھەڵە بوو چاکی ئەکەمەوە بۆ ئەو دروستەی کە ھەیە، وە لە ووتارەکانی خۆشما ئەو ڕێنووس و زمانەم بەکارھێناوە کە دروست و پوخت و ڕاستە نەک بچم ووشەی بێگانە بەکاربێنم و زمانێکی بیانی بکەمە ماڵ لەسەر زمانی کوردیەوە ... رێز KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٣:٣٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @GoRaN909، لە ویکیپیدیا کەس دەسەڵاتێکی وەهای نییە نەوێری گفتوگۆی لەگەڵ بکەی. هیواداریشم ڕەچاوی وپ:ئاکار بکەیت لەکاتی وتووێژکردن لە پەڕەکانی وتووێژ دا. لە ڕووی زمانەوانییەوە، ئەوە ناوێکی تایبەتە و پێویستە گۆکردنی وەک خۆی بێ، نەوەکا بچی ناوی تایبەت بە ناوە عامەکە بخوێنیتەوە کە mobileە. ئەوەیان مۆبایلە، بەڵام T-mobile دەبێتە تی-مۆبیل. شتێکی ئەوەنە قورس نییە هەرسکردنی. ئەگەر بڕواش ناکەی بڕۆ ڕای کەسانی تر بپرسە و ئەگەر ڕاکانیان پێچەوانەی من بوو، بیگەڕێنەوە سەر باری جاران. لێرە هەمووشتێ بە سیاسەت و ڕێسا دەڕوا بەڕێوە، پێشووتر کۆمەڵگە بڕیاریانداوە گۆکردنی زمانی ڕەسەن بەکاربێنن کە لەم کەیسەدا ئەڵمانییە. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٣:٠٧، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نازانم پەیوەندی زمانی کوردی و ئەڵمانی چییە پێکەوە کە تۆ موبیل کردوە بە رەسەن لە جیاتی مۆبایل ؟ باشە کوا ئەو کۆمەڵەی باستکرد کە رایان لێی بوە و بریاریان داوە کە مۆبایل = موبیل ! ... چاکم کردەوە چەنجارێک ئەمجارەش چاکی ئەکەمەوە بۆ ئەوەی راستەو دروستە تێناگەم بۆ ھەمووی چاوی لەسەر ووتار و دەسکاری منەو بونەتە چاودێر و پرۆفیسۆری زمانەوانی لەمن یەکێ یەت ئەڵێ درێژکردنەوە بەکار مەیەنە یەکێ یەت ووتار ئەگوازێتەوە و ماناکەی ئەگۆرێ بەبێ ئەوەی ھیچ ووتووێژێک بکا بەپێی ئەو ڕێساو یاسا دەسکردەی خۆت ئاماژەت پێ دا کەس بۆی نیە بەبێ ووتوێژ ووتار بگوازێتەوە و ناوی بگۆرێ کەچی نازانم بۆ شمولی ووتارەکانی من ناکا ؟ KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٢:٥٦، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@GoRaN909 وپ:خاوەندارێتیکردن بە ناوەڕۆکەوە ببینە. وتارێک کە بڵاوی دەکەیتەوە هی تۆ نییە و پاوانی گشتییە، بۆیە ناتوانی داوا لە کەس بکەی دەستکاری نەکا. و باشتریشە گوێ لە ڕێنمایی ئەو بەکارهێنەرانە بگریت کە داوا دەکەن. وپ:شێواز ببینە. وپ:شەڕە دەستکاری لەسەر ناوەڕۆک دەبێتە هۆی بەربەستن. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٠:٣٠، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێ کەوایە من ئەو ووتارە ئەسڕمەوە و فەرموو جەنابت چۆنت پێ خۆشە وا بیکە یان ئەو شەڕە دەستکارییە راگرەو بھێڵە وەک سەرەتا چۆن دروست کراوە وابێت و مەیگۆڕە بەڵێ من خۆم بە خاوەنی ئەزانم و پێوەی ماندوو بووم مافی خۆمە رێگری بکەم لە تێکدان و شێواندنی ئەو شتەی موڵکی منە KuRaKuRd (لێدوان) ‏٠٢:٣٦، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@GoRaN909 هیچ ناوەڕۆکێکی ویکیپیدیا موڵکی تۆ نییە، هەموو دەستکارییەکانت لەژێر مۆڵەتنامەی CC BY-SA 3.0 بڵاو دەبنەوە و پاوانی گشتین. هیچ ناوەڕۆکێکی ویکیپیدیا نە هی تۆیە، نە هیچ کەسێکی تر. موڵکی گشتین. ئێستا تەنیا کەس کە وتارەکان دەشێوێنێت بەم کردارانە جەنابتن. ئەوەشی شەڕە دەستکاری کردووە جەنابتی نەوەک من، من لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە داوای ڕای بەشداربووانی تریشم کردووە. دەبووا ئەوە تۆ بیکەی هەر ئەوەڵ جار لەجیاتی بێیت شەڕە دەستکاری و پووچەڵکردنەوە بکەیت. ◂  ئێپین  ‏٠٢:٥٢، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕەوانەکردنی دەروازە دەستکاری

سڵاو پرسیارێک لەسەر ڕەوانەکردنی دەروازەکان، کە دەروازەیەک ڕەوانە دەکەین بۆ دەروازەیەکی پەیوندیداری تر ئایا ئەتوانین پۆلی وتارە پەیوەندیدارەکانیش بەھەمان شێوە ڕەوانە بکەینە ژێر پۆلی وتارە پەیوەندیدارەکانی دەروازەیەی دەمانەوێت؟ نموونە دەروازە:ئەمریکا بیکەینە ڕەوانەکەر بۆ دەروازە:ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەموو پۆل:وتارە پەیوەندیدارەکانی دەروازەی ئەمریکاش بگوازرێتەوە بۆ پۆل:وتارە پەیوەندیدارەکانی ویلایەتە یەک.....، ئاوا؟ سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٢٨، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، نەخێر ئەبێ بە دەستی یان بۆت پۆلەکان بگۆڕیت. ◂  ئێپین  ‏٠٥:٣٢، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

توینکڵ دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Épine ئایا کار لەسەر توینکل دەکەن؟ واتا بەلایەنی کەمەوە بەشە پێویستییەکانی چالاک بکرێت چونکە زۆرم پێویست پێیەتی ھەر بە تایبەتی بۆ تووڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی و بەسەرداچوونەوەی وتارەکان زۆر گرنگە بۆم   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٥٨، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چ بەشێکی؟ ئێستا سڕینەوەی خێرا دەبێ کارکا. ◂  ئێپین  ‏٠٥:٥٩، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
تەواوی ئەو بەشانەی بۆ پشکنینی وتار و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گرنگن، وە سڕینەوەی خێرا تاگەکانی کارناکەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٠٥، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاخ دڵم.. ◂  ئێپین  ‏٠٦:٠٨، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:١٢، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ببورە مەبەستم ئەوە نییە ئەزیەتت بدەم و بڵێم ھەموو ئەو بەشانە تەواو بکە، تەنھا وتم گەر لە پلانت دا ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:١٣، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ئێستا دەبێ کارکا. ◂  ئێپین  ‏٠٤:٤٤، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس، تاقیکردنەوەم لەسەریان کرد، داڕێژەکان بە ئینگلیزی تاگ دەکرێن وەک "داڕێژە:Db-hoax و داڕێژە:Db-userreq" ڕەوانەکەر بۆ داڕێژە ئینگلیزییەکان دروست بکە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٠٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر ڕەوانەکەریان بۆ دروست بکەیت کارەکان زۆر ئاسانتر دەکەن. ◂  ئێپین  ‏٠٦:٠٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────└
@Épine:   لەژێر کاردایە... 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٠٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە:Db-spamuser وەرگێڕانم بۆی کردووە بەڵام نەمتوانی ڕێکی بخەم (لەوانەیە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەش بێت)، گەر تەنھا وشە وەرگێڕدراوەکان بخەنە شوێنی مەبەستی خۆی سپاستان دەکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٥٤، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆلەکانم دەستکاری

سڵاو بەرێز @Épine بینیم پێداچوونەوەت بۆ پۆلێکم کردووە[1]، گەر چاکردنەوەی پۆلەکان سەرەنجت ڕادەکێشێت من پلانم ھەیە بەسەر گشت پۆلەکانی خۆم دابچمەوە و ھەڵەکان لە داخوازی بەرامبەر کوردی پۆست دەکەم، گەر ویستتان بانگھێشتان دەکەم و ئاگادارم بکەنەوە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم باشە دروستییان نەکەی تا لە ڕاستەکان دڵنیا ئەبیتەوە. ◂  ئێپین  ‏٢١:٠٧، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام ئەم پۆلانە ھی ئێستا نین، ماوەیەکە دروست کراون، ئێستا زیاتر ئاگادار دەبم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٥٨، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری ترانسجێندەر دەستکاری

بەڕێز @Épine ئەوە ڕاستە وشەکانی ڕەگەزگۆڕ و ڕەگەزوەگۆڕ لەناو ھەنێک لە گرووپەکانی کۆمەڵگا ئاماژەیە بۆ ترانسجێندەر، بەڵام بەپێی زانست مانایەکی نادرووستی ھەیە، ناکرێ ئێمە لێرە پشت بە چەواشەکاری ببەستین، لەسەر ئەم وشانە چەندین مانای ھەڵە بۆ کەسێک لێک دەدرێتەوە و لێکدراوەتەوە کە ترانسجێندەرە و ترانسفۆبیا دروست دەکات، بۆیە پێشووتر ھەرچی ناو/ڕەوانەکەری وا ھەبووە ھەموویم پاک کردۆتەوە، ئێرە زانستنامەیەکە کە کاری گەیاندنی شتەکانە وەک خۆی، ناکرێ چەواشەکاری لێبێت، ھیوادارم لە مەبەستەکەم تێبگەن   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ ڕێزمدا بەڵام فەڕقی تڕانسجێندەر لەگەڵ دەستەواژەکانی تر چییە کە نەکرێ بە کوردی، و بەکوردی کردنی چەواشەکاری بێت. وە پێویستە ئەوەش بزاندرێ کە ئیشی ئێمە دژایەتی کردن یان پشتگیری کردنی کەس و لایەن نییە. بەتایبەتی ئەوەی کە باست کرد. ڕاستە ئێرە زانستنامەیە وە لە هەمان کاتشدا شوێنی پشتگیری گۆمەڵگای میم یان ڕاگرتنی دڵیان نییە. هیوادارم مەبەستەکەم ڕون بێت. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا لەگەڵ قسەکەی تۆم بەڵام ئایا وشەیەکی درووست چییە بۆ ترانسجێندەر گەر ھەبوو من ھەر ئێستا ئامادەم بیگۆڕم بۆ ئەو وشە درووستە، ڕەگەزگۆڕ و ڕەگەزوەگۆڕ وشەیەکی نادرووستە، من شارەزای بابەتەکەم بە شێوەییەکی زانستی و بەرپرسیارییەتی تەواوی وتارەکە لە ئەستۆ ئەگرم کە ترانسجێندەر مانای ڕەگەزگۆڕانە نادات کە لە کۆمەڵگا بڵاو بۆتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
وە تێنەگەیشتم کۆمەڵگای (میم) مانای چییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

وشەی دروست دەکرا لە دیوەخان یان لە داخوازی بەرامبەر کوردی قسەی لەسەر بکرایە. نەوەک بەشێوەیەکی سەربەخۆ بڕیاری لەسەر بدرێ. وە جگە لەوەش من تێبینیم لەسەر تەواوی ناوی ئەو وتارانەیە کە لەسەر کۆمەڵگای میم نوسیوتن. تۆ جێندەرت بە ڕەگەز داناوە لە وتاری جێندەر. کەواتە تڕانسجێندەر دەبێ بە ڕەگەز گۆڕ. مەبەستم بە کۆمەڵگای میم هەمان LGBT ییە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٦:١١، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @مامۆستا من لێرە زانستیم و کار بە زانست دەکەم، کار بە بیروباوەڕەکانی کۆمەڵگا ناکەم، تۆش ئەوە دەزانیت کە کۆمەڵگا زۆر دەنگۆ و شتی ناڕاستی تیادا بڵاو بۆتەوە، و ڕاستیش کراوەتەوە، و ھەنێکی تا ئێستاش ماون، من سەرجەم ئەم وشانەم پاک کردۆتەوە کە لە کۆمەڵگا دەرھێنراون و پەشیمان نیم چونکە ڕاست نەبوون; بەپێی زانست و لێکۆڵینەوەکان لەسەر بابەتی ترانسجێندەر زاراوەی "ڕەگەز گۆڕ" بریتی نییە لە "ترانسجێندەر" حەزدەکەم ئەوە بڵێم کەسێک ترانسجێندەر بێت ڕەگەز ناگۆڕێت بەڵکو چۆن Identify دەبێت و gender identity مرۆڤەکە چییە دەچێتەوە سەر ئەوە، بە پێچەوانەی ئەو شتەی بەسەر کەسێکی ترانسجێندەر چەسپێنراوە و کراوە بە ماڵ لەسەری لەبەر چەن بیرکردنەوەیەکی "ھەڵە" کە نە پەیوەندی بە "شەریعەت" ھەیە تا شەریعەت بەم ناڕەوایەتییە بدرێت نە پەیوەندی بە "زانست" ھەیە تا دووبارە جەختی لەسەر بکرێتەوە تەنھا شتێکە بەپێی کلتور و بیروباوەرەکانی لێکدراوەتەوە و دراوەتە پاڵ ڕاستی و منیش ئەمەم پێ قبوڵ نییە چەواشەکارییە و کاری زانستنامەکە بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری نییە، دڵنیام @Épine ڕوونکردنەوەیەکی گوونجاومان پێدەدات سەبارەت بەم ڕەوانەکەرانە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
من وشەی ترانسجێندەرم وەک خۆی نووسیوەتەوە چونکە وشەیەکی گوونجاوم نەدۆزیتەوە بۆی گەر وشەیەکی زانستی گوونجاو ھەیە بۆی بێگوومان بینووسە، تەنانەت لە ویکیی عەرەبیش ناڵێن ڕەگەز گۆڕ ئەگەر سەیری وتارەکە بکەیت "تحول جنسي" و "العبور الجندر" بەکاردەبەن، وە ھەر بەڕوونی نووسیانە " ميّز عن تغيير الجنس - جیاوازە لە گۆڕینی ڕەگەز" لەمە ڕوونتر چیتر بنووسن؟، تەنانەت گفتوگۆیەکیش ھەبوو تحولیش بگۆڕن بۆ وشەیەکی تر بەھەرحاڵ زیاتر لەسەری ناڕۆم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٠، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر عەزییەت نییە تحول جنسی بکەی بەکوردی.مامۆستا (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن مامۆستا واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٤٦، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
واژووەکەتم ڕێکخست.🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٩، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا بەکوردی تا ئێستا بەتەواوی نازانم مانای درووست چییە بۆ ترانسجێندەر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥٠، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لە سەرچاوەیەکم بیست بوو کە بە مانای "گوێزانەوە"، "گواستنەوە" بێت بەڵام ھێشتا دڵنیا نیم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥١، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
نەدەکرا لە داخوازی بەرامبەر کوردی داوای مانای بۆ بکەی؟؟. مامۆستا (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن مامۆستا واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٥٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
مامۆستا تکایە واژووەکەت بە چوار ھێمای تێڵدا بکە (~~~~) تا ناوت و ڕێکەوتەکەشی لەگەڵ بنووسرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٠٥، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ وەڵامی ئەوەش، ئەوکاتانەی لێرە خەریکی وتاری ترانسجێندەر بووم دەتوانم بڵێم ھەر ئەوکاتانە بوو کە تازە فێردەبووم شارەزاییەکی تەواوم لە ویکی نەبوو ھەر ئەم وتارە (ترانسجێندەر (کچ) بە نموونە بێنمەوە کە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دروستم کردووە واتا سێ مانگ لەدوای تۆماربوونم لێرە کە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ تۆماربووم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، بە سادەیی ئەو وشانە لە فەرهەنگی خەڵک هەن و نابێت ڕەوانەکەرەکان بسڕدرێنەوە. هەر وەک چۆن هاوڕەگەزبازی ڕەوانەکەرە بۆ هاوڕەگەزخوازی. مەوزوع پەیوەندی بە ترانسفۆبیا و هۆمۆفۆبیا و ئەم شتانەوە نییە، زانستنامە پێویستە هەموو ڕوانگەکان لە خۆ بگرێت چ ترانسفۆبیک یان هۆمۆفۆبیک یان هەر شتێک بێت. هەندێک کەس ترانسجێندەر بەو ناوە دەناسن و بەو ناوە بە دوای دەگەڕێن. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏١٢:٣٦، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پەڕەی ھۆشدارییەکەت بۆ ویکیپڕۆژەی ویکیی ئینگلیزی دەستکاری

سڵاو بەرێز @Épine، من خەریکی دانانی ویکیپڕۆژەیەکەم لە ویکیی ئینگلیزی سادە، پێویستم پەڕەی ھۆشدارییەکەتم زۆر بەدڵ بوو و پێویستە گەر ڕێگەم بدەیت بەم شێوەیەم لێکردووە و بەکاربێنم؟   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، زۆر ئاساییە :) ◂  ئێپین  ‏٢٠:٠٩، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕەوانەکەرە شکاوەکان دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Épine لەکاتی سڕینەوە و پاکردنەوەی ڕەوانەکەرە شکاوەکان ئەمانەم بینی کە ئێوە خاوەندارییەتیان دەکەن:

پێویستە ئەم ڕەوانەکەرانە پاک بکەمەوە دڵنیام بکەوە کە ھیچ کێشەیەک دروست نابێت لە سڕێنەوەیان   زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٣، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، نەخێر ئەمانە دەتوانیت بسڕیتەوە. زۆر سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٢١:٤٧، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دەستکاری

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١١:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

 

تاگێک لەسەر ویکیپیدیا:Miscellany for deletion/بەکارھێنەر:Épine/نیشانەکان داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

پەڕەی واڵا یان نا پێویست

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیپیدیا:Miscellany for deletion بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر ویکیپیدیا:Miscellany for deletion داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

پەڕەی واڵا یان نا پێویست

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Need your input on a policy impacting gadgets and UserJS دەستکاری

Dear interface administrator,

This is Samuel from the Security team and I hope my message finds you well.

There is an ongoing discussion on a proposed policy governing the use of external resources in gadgets and UserJS. The proposed Third-party resources policy aims at making the UserJS and Gadgets landscape a bit safer by encouraging best practices around external resources. After an initial non-public conversation with a small number of interface admins and staff, we've launched a much larger, public consultation to get a wider pool of feedback for improving the policy proposal. Based on the ideas received so far, the proposed policy now includes some of the risks related to user scripts and gadgets loading third-party resources, best practices for gadgets and UserJS developers, and exemptions requirements such as code transparency and inspectability.

As an interface administrator, your feedback and suggestions are warmly welcome until July 17, 2023 on the policy talk page.

Have a great day!

Samuel (WMF), on behalf of the Foundation's Security team ‏٢٣:٠٢، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

 

You have been a medical translators within Wikipedia. We have recently relaunched our efforts and invite you to join the new process. Let me know if you have questions. Best Doc James (talk · contribs · email) 12:34, 13 August 2023 (UTC)