ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە

(لە ویکیپیدیا:داواکاری پەڕگەەوە ڕەوانە کراوە)

بەخێر ھاتیت!

بەخێربێیت! ئێرە شوێنێکە کە تێیدا دەتوانیت داوای بارکردنی پەڕگەیەکی نائازاد بکەیت. تکایە سەرەتا چاوێک لە یارمەتی:پەڕگەکان بکە. گەر پەڕگەکە ھی خودی خۆتە، ئەوا بڕوانە ویکیپیدیا:بارکردن و لە ویکیمیدیا کۆمنز باری بکە. بڕۆ بۆ پرۆژەی ویکیمیدیا کۆمنز.

بارکردن

بۆ بارکردنی پەڕگەی نائازاد دوو حاڵەت ھەیە:

  1. پێشووتر پەڕگەکە لە ویکیپیدیاکانی تر بار کراوە و ھەیە؛ تۆ تەنیا دەتەوێت وەک ویکییەکانی تر، ئەو وتارەی کە دەتەوێت لە ویکیپیدیای کوردیش هەمان پەڕگەی هەبێت.
  2. پەڕگەیەکی تایبەتت ھەیە کە پێشووتر لە ویکیپیدیا بار نەکراوە؛ تۆ دەتەوێت باری بکەیت.
    1. پەڕگەکە نائازادە و تۆ خاوەندارییەتی ناکەیت بەم شێوەیە وەک پاوانی گشتی ھەژمار ناکرێت.
    2. تۆ زانیاریی تەواوت ھەیە لەسەر پەڕگەکە، واتە زانیاریی یاساییی پێویست بۆ بارکردنی.

بەکارھێنان

  1. ئامرازی داواکارییەکە داگیرسێنە: ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍بەستەرێک لە بەشی ئامرازەکان زیاد دەکات تا داوای بارکردنی پەڕگەیەک بکەیت.   - نیشانەکە داگرە   پاشان پاشەکەوتی بکە.
  2. بڕۆ سەر ئەو وتارەی کە دەتەوێت پەڕگەکەی بۆ بار بکەیت.
  3. لای ڕاست بەستەری داوای بارکردنی پەڕگەیەک بکە داگرە.
  4. بەو شێوەیەی کە داوات لێ دەکرێت فۆڕمەکە پڕ بکەرەوە.
  5. چاوەڕێی وەڵام بە.

لە کۆتاییدا

پێویستە پەڕگەکەت شوێن یەکێک لەم بەڵگەنامانەی ویکیپیدیا بۆ پەڕگە نائازدەکان بکەوێت (سەیری بەڵگەنامەکان بکە)

تکایە داوایەک لە بەشی داواکاری بنووسە، دوای پێداچوونەوە بەکارھێنەرێکی خاوەن ماف وەڵامی داواکەت دەداتەوە. تکایە لە نووسینی داواکاری دوودڵ مەبە. ھەرچەند پەڕگەت ھەیە یان ھەرچەند زۆریش بێت ھەرچەن جاریش داواکاری بنێریت دوودڵ مەبە و بوێر بە! تا ئەو کاتەی پەڕگەکانت شوێن بەڵگەنامەکان دەکەون ھەمیشە پەڕگەکانت بار دەکرێت و ڕەت ناکرێنەوە!

داوای بارکردنی پەڕگەیەک بکەبەشداریکردن لە پڕۆژە (بارکەران)