ترانسجێندەر
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ترانسجێندەر[١][٢][٣] یان گوێزانەوەی جێندەر (بە ئینگلیزی: Transgender)[٤][٥] ئەو کەسانەی ناسنامە جێندەرییەکەیان یان دەربڕیینە جێندەرییەکەیان جیاواز ترە لەگەل ئەو جێندەرەی لە کاتی لەدایکبوون بۆیان دیاریکراوە.[٦][٧][٨][٩]
لە ئێستادا زاراوەی ترانسجێندەر دەگەڕێتەوە بۆ کەسێک کە ناسنامە جێندەرییەکەیان یان شێوازی دەربڕینە جێندەرییەکەیان لەگەڵ ئەو ڕەگەزە یەکناگرێتەوە کە کۆمەڵگا پێشبینی بۆدەکات کە پزیشک بەپێی ئەو سێکسەی لەکاتی لەدایکبوون دەیبینێت ڕەگەزێکی بۆ دەستنیشان دەکات.[١٠] ھەندێک لە کەسانی ترانسجێندەر حاڵەتی نائارامی جێندەریان دەبێت کە بەمانای نائارامی دێت لەم جێندەرەی بۆیان دیاری کراوە لەگەڵ ناسنامە جێندەرییەکەی یەک ناگرێتەوە، کە نائارامیی جێندەری بە زۆری لە منداڵی ڕوودەدات، بەڵام ھەندێک کەس لەوانەیە تا ھەرزەکاری ھەستی پێنەکەن یان دوای ھەرزەکاری یان زۆر زیاتر.[١١] لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت کەسانی ترانسجێندەر پێویستیان بە کردنی چەن شتێک دەبێت (نموونە: گۆڕینی ناو بە شێوەی یاسایی، گوێزانەوەی جێندەر بە شێوەیی یاسایی) کردارە پزیشکییەکان بۆ ترانسجێندەر (چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆن، یان کۆنتڕۆلی ھۆرمۆنی) و (نەشتەرگەری پزیشکی: وەک چارەسەری دانانەوەی جێندەری بە گشتی) ئەوە گرنگە کە بزانین ناسنامەی جێندەری جیاوازە لە دەربڕینی جێندەری کە ناسنامەی جێندەری بریتییە لە ھەست پێکردنی کەسێک بۆ جێندەرەکەی.[١٢]
بەڵام دەربرینی جێندەری دەگەڕێتەوە بۆ کەسێک کە خۆی دەردەبڕێ بەشێوەی جێندەرەکەی دەربڕینی جێندەری بریتییە لەوەی کە کەسێک چۆن ھەڵسوکەوت دەکات، و کارەکانی خۆی دەکات، و شێوازی جل و بەکارھێنانی کەلوپەلەکان و شێوازی گرنگی بەخۆدان و شێوەی دەنگ و شێوازی قسەکردن و شێوازی کارەکتەری فیزیکی.[١٢] پێشووتر چەمکی ڕەگەزگۆڕ بەکار دەھات بۆ پێناسەکردنی ترانسجێندەر لە زمانی کوردی.
جلەکان
دەستکاری-
جلی یەک
-
جلی دوو
-
جلی سێیەم
جلی سێیەم: شێوازێکی جلی بێ لایەنە، کە ھەردوو جێندەر دەتوانن بەکاری بھێنن.
ناساندن
دەستکاریھەروەھا ترانسجێندەر ئەو کەسانەن کە ھەست بەم جێندەرە ناکەن کە لەگەلی لەدایکبوون و پێی نائاسوودەن و ھەست بە نائارامی دەکەن، بەڵکو بە پێچەوانەوە ھەست بەم جێندەرە دەکەن کە لە ناخەوە ھەستی پێدەکەن و پەیوەستن پێیەوە[١٣][١٤]ئەکرێ نائارامییەکان بریتی بن لەوەی کەسێک ھەست بە نائارامی بکات لە بارەی دەنگی یان شێوەی یان پێکھاتەکانی تری جەستەی کە لەگەل جێندەرە ڕاستەقینەکەی یەک ناگرنەوە[١٣][١٥] لەوانەیە ھەنێک جار لەلایەن کەسانی تر بەھەلە پێناسە بکرێ و بەھەلە مامەلەی لەگەل بکرێ یان تووشی سووکایەتی و بێ ڕێزی ببێت کە ئەو کەسە تووشی نائاسوودەیی دەروونی بکات و تووشی سترێس و خەمۆکی بکات[١٤][١٣][١٥]
گەر بێت و وەک خۆی مامەلەی لەگەل نەکرێ یان سووکایەتی و بێ ڕێزی بەردەوامی پێ بکرێ ئەکرێ حاڵەتەکەی بگاتە
- خۆ بەدوورگرتن لە کۆمەڵگا
- تووشبوون بە سترێس
- تووشبوون بە خەمۆکی
- خۆ ئازاردن
- خۆکوژی
لەوانەیە ھیچ یەکێک لەم حاڵەتانەی سەرەوە ڕوونەدات ئەگەر بێت و کەسانی ترانسجێندەر بەشێوەی ڕەگەزەکەی خۆیان مامەڵەیان لەگەل بکرێ، و ڕێزیان لێ بگیرێ و وەکوو خۆیان سەیریان بکرێ، کەسەکە بتوانێت وەکوو ئەوەی ھەیە لە کۆمەڵگادا بژیت ئەمەش بەم شێوەیە دەبێت، کە بتوانێت (شێوە و پێکھاتەکانی جەستەی بگەڕێنێتەوە سەر جێندەرە ڕاستەقینەکەی خۆی) ھەروەھا لە ڕێگەی پزیشکییەوە خۆی چارەسەر بکات وەک وەرگرتنی چارەسەری ھۆرمۆنی (کە یارمەتی کەسەکە دەدات زیاتر وەک ئەم جێندەرە دەرکەوێت کە پێیەوە پەیوەستە)، یاخوود نەشتەرگەری جێندەری کە یارمەتی ناسینەوەی کەسەکە دەدات وەک جێندەرەکەی خۆی.[١٣]
دەستنیشانکردن
دەستکاریشێوازی دەستنیشانکردن (DSM-5 American Psychiatric Association)[١٨] شێوازی دەستنیشانکردنی جیاواز و تایبەت بۆ مناڵان و گەنجەکان دەخاتە ڕوو نائارامی جێندەری لە ھەرزەکارەکان و گەنجەکان بەم شێوەیە دیاری کراوە (یەکنەگرتنەوەی جێندەر بۆ کەسێک کە پێشوو تر بڕیاری بۆ دراوە)
بە لایەنی کەم شەش مانگ بۆ نیشانە و شێوازی دەرکەوتنیان:[١٢]
ھەرزەکاران و گەنجان
دەستکاری- یەکنەگرتنەوەی جێندەرێک کە پێشوو تر بۆ کەسەکە دانراوە و لەگەل جێندەرە ڕاستەقینەکەی خۆی یەک ناگرێتەوە و ڕوودانی جیندەری دووەم
- ھەبوونی خواستێکی بەھێز بۆ دوورکەوتنەوە لەم جێندەرەی بۆی ناگونجێت (یان خواست بۆ ڕێگەگرتن لە گەشەکردن بە شێوەی ئەم جێندەرەی لەگەلی یەک ناگرێتەوە و وەرگرتنی چارەسەری پەرپێدانی گەشەی جێندەری دووەم)
- خواستێکی زۆر بۆ جێندەرەکەی
- خواستێکی زۆر بۆ بوون بە جێندەرێکی تر (ئەو جێندەرەی کە ڕاستەقینەیە بۆی و خۆی ھەستی پێدەکات، جیاواز لەو جێندەرەی کە لە کاتی لەدایکبوون دیاریکراوە)
- ھەبوونی ھەستێکی بەھێزی جێندەرە ڕاستەقینەکەی (ھەستەکان و کاردانەوەکانی جێندەرە ڕاستەقینەکەی، جیاواز لەم جێندەرەی لەکاتی لە دایکبوونی بۆی دانراوە)[١٢]
مناڵان
دەستکاری(DSM-5 American Psychiatric Association) شێوازی دەستنیشانکردنی جیاواز و تایبەت بۆ مناڵان دەخاتە ڕوو نائارامی جێندەرەی لە مناڵان بەم شێوەیە دیاری کراوە (یەکنەگرتنەوەی جێندەر بۆ کەسێک کە پێشوو تر بۆی دیاریکراوە)
بە لایەنی کەم شەش مانگ بۆ نیشانە و شێوازی دەرکەوتنیان ئەم شەش حاڵەتەی خوارەوە:
- خواستێکی زۆر بۆ بوون بە جێندەرەکەی تر یان پێداگیری کەوا جێندەرێکی تری ھەیە (جێندەرەکەی خۆی جیاواز لەم جێندەرەی لە کاتی لە دایکبوون بۆی دیاریکراوە)
- لە کوڕان (ئەم جێندەرەی لەگەڵی لەدایک بووە) خواستێکی زۆر بۆ لەبەرکردنی جلی مێینە و حەز بۆ جلی مێینە یان ویستێکی زۆر بۆ دروستکردنی جلی مێینە، و ڕەتکردنەوەیەکی بەھێز بۆ پۆشینی جلی نێرینە
- لە کچان (ئەم جێندەرەی لەگەڵی لەدایک بووە) خواستێکی زۆر بۆ پۆشینی جۆری جلی نێرینە و ڕەتکردنەوەیەکی بەھێز بۆ پۆشینی جلی مێینە
- خواستێکی زۆر بۆ یاری، بووکەڵە، چالاکیایەکان، کە لە جێندەرەکەی تر بەکاردێت
- خواستێکی زۆر بۆ ھاوڕێیەتی کردنی جێندەرەکەی تر (ئەم کەسە کوڕ یان کچ بەھەمان جێندەری خۆی دەبینێت و ئەیەوێ ببێتە ھاورێیان و بەم شێوەیە ئاسوودەیە)
- لە کچان (ئەم جێندەرەی لەگەڵی لەدایک بووە) ڕەتکردنەوەیەکی بەھێز بۆ بووکەڵە، یاری، چالاکییە کچانەکان
- لە کوڕان (ئەم جێندەرەی لەگەڵی لەدایک بووە) ڕەتکردنەوەیەکی بەھێز بۆ ئەو بووکەڵە و یاری و چالاکییانەی کە بۆ جێندەری نێر دانراوە، یان ڕەتکردنەوەیەکی بەھێزی یارییە ڕەق و سەرکێشییەکان
- خواستێکی زۆر بۆ ئەوەی بە شێوەی فیزیکی ببێت بەخۆی (کە لەگەڵ جێندەرە ڕاستەقینەکەی یەک دەگرێتەوە) کەسێک کە ڕەتکردنەوەیەکی بەھێزی ھەیە بەرامبەر ئەناتۆمی جێندەرەکەی
- خواستێکی زۆر بۆ بوون بەم جێندەرەی کە لەگەڵ جێندەرە ڕاستەقینەکەی یەک دەگرێتەوە[١٢]
مامەڵە
دەستکاریپشتگیریکردنی کەسەکە لە نائارامی ڕەگەزی لەوانەیە ھاوکاریان بکات کە بە شێوەی دەروونی پێشبکەون و گەشە بە ھەستەکان و دەربڕینەکانیان بدەن لەرووی دەروونییەوە زیاتر گەشە بکەن، و لە کاتی چارەسەری پزیشکی نابێت پزیشکەکە چارەسەری خۆکاری و خۆپێشنیاری بۆ کەسەکە بکات و پێویستی بە لێکۆلینەوە و سەلماندن ھەیە، یان شێوازی کردارە فیزیۆلۆژییەکان کە وادەکات زۆر لە کەسەکە بکرێ بۆ ئەوەی ببێتە ئەم جێندەرەی کە لەگەڵی لە دایک بووە و پەیوەندی بە جێندەرە ڕاستەقینەکەی خۆی نییە، ئەمە دوورە لە زانست و شێوازی دروست، پشتگیرییەکان دەکرێ ئەمانە بن:
- پشتگیری بۆ بانگکردن و ناوھێنان (ئەم (بە شێوەی مێێنە)، ئەم (بە شێوەی نێرینە) و (ناوگۆرین بە شێوەیی یاسایی)[١٩][٢٠]
- پشتگیریکردنی دەربڕین و ھەستەکانیان کە لەگەل جێندەرەکەیان یەکدەگرێتەوە[١٩][٢٠]
- پشتگیری یاسایی (گۆڕینی ناو، ڕاستکردنەوەی جێندەر، چاکسازی لە بەڵگەنامە حکومییەکان) لەسەر کەسەکە[٢١]
- پشتگیری پزیشکی (چارەسەرە پزیشکییەکان کە لە چارەسەرکردن لە ھەرزەکاری بەکاردێت وەک چارەسەری ھۆرمۆنی وەکوو (ئیسترۆجین) (تێستۆستیرۆن) بۆ ھەرزەکارە پێگەیشتووەکان و گەنجەکان، ھەندێک لە گەنج و ھەرزەکارەکان لەوانەیە پێویستیان بە چارەسەری شێوازی نەشتەرگەری ھەبێت تا بچنەوە سەر جێندەرەکەی خۆیان.[٢٢][٢٣]
- پشتگیری خێزانی (پشتگیری خێزان ئەکرێ یارمەتییەکی بەرزی کەسەکە بدات و ژیان ڕزگارکەر بێت)[٢٤]
- خێزان و ڕەتکردنەوەی کۆمەڵایەتی بۆ سەر کەسێک شتانێکی چاوەروانکاری بەھێزن بۆ سەر باری دەروونی کەسەکە و سەخت بوونی باری دەروونی،
- خێزان و خۆشەویستەکان لەوانەیە زۆرگرنگ بن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو، پشتگیرییەک کە یارمەتی کەسەکە دەدات بە شێوەی دەروونی پێشبکەوێت[٢٤]
لە وڵاتان
دەستکاریویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستکاریدوای ئەوەی پێشووتر ترانسجێندەر لە سەربازی ئەمریکا بەندکرابوو، جۆب ئایدن دوای دەستبەکاربوونی بەربەستی لەسەر ترانسجێندەر لادا لە سەربازی وڵاتەکەی[٢٥] جۆبایدن لە وتەیەکیدا ڕاگەیاند کە ئەو پشتگیری ترانسجێندەرەکان دەکات «سەرۆکەکەت پشتگیری تۆ دەکات»[٢٦]
پاکستان
دەستکاریقوتابخانەیەک بۆ کەسانی ترانسجێندەر دەکرێتەوە بۆ ئەوەی خوێندنی تیابکەن[٢٧][٢٨][٢٩]
ترانسفۆبیا
دەستکاریترەنسفۆبیا واتە ترسین لە ترانسجێندەران.
لە سینەمادا
دەستکاری- درامای کۆری ئیتایۆن کلاس[٣٠]
- فیلمی کچ (٢٠١٨)
ئەمانەش ببینە
دەستکارییاسا
پزیشکی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Watanyusakul، Suporn (2019-11). «Vaginoplasty Modifications to Improve Vulvar Aesthetics». The Urologic Clinics of North America. 46 (4): 541–554. doi:10.1016/j.ucl.2019.07.008. ISSN 1558-318X. PMID 31582028.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Admin. «Dr. Suporn Watanyusakul MD - Chonburi». MedTravel Asia (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Greenfield، Heather (2016-04-02). «Gender dysphoria in children and the role of the health visitor». Journal of Health Visiting. 4 (4): 200–204. doi:10.12968/johv.2016.4.4.200. ISSN 2050-8719.
- ^ «Research on the Transgender Brain: What You Should Know». Health Essentials from Cleveland Clinic (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Gender Affirming Health Program |». transcare.ucsf.edu. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Oxford Textbook of Palliative Social Work. Oxford University Press. 2011. p. 380. ISBN 978-0-19-983827-1. لە December 1, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 12, 2016 ھێنراوە.
'Transgender' is an umbrella term for people whose gender identity and/or gender expression differs from the sex they were assigned at birth (Gay and Lesbian Alliance Against Defamation [GLAAD], 2007).
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Encyclopedia of Social Deviance. Sage Publications. 2014. p. 740. ISBN 978-1-4833-6469-8. لە December 1, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 12, 2016 ھێنراوە.
Transgender is an umbrella term for people whose gender identities, gender expressions, and/or behaviors are different from those culturally associated with the sex to which they were assigned at birth.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Berg-Weger، Marla (2016). Social Work and Social Welfare: An Invitation. Routledge. p. 229. ISBN 978-1-317-59202-0. لە December 1, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 12, 2016 ھێنراوە.
Transgender: An umbrella term that describes people whose gender identity or gender expression differs from expectations associated with the sex assigned to them at birth.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Transgender | Why You Feel Shame and Guilt Explained! (بە ئینگلیزی)، لە 2021-07-20 ھێنراوە
- ^ «Transgender». LGBTQ Center (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ The Science of Being Transgender (بە ئینگلیزی)، لە 2021-09-25 ھێنراوە
- ^ ئ ا ب پ ت ماڵپەری بەناوبانگی psychiatry, نائارامی ڕەگەزی چییە؟، بە زمانی ئینگلیزی، پێداچوونەوەی پزیشکی ٢٠٢٠
- ^ ئ ا ب پ What are the symptoms of gender dysphoria? , Pink News Channel , April 2020
- ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:2
نەدراوە - ^ ئ ا Transgender Awareness V Hart, Dec 17, 2015
- ^ «Querry: Bianca Rey». Washington Blade. 11 May 2016. لە 28 November 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «America's transgender moment». CNN. 1 June 2015. لە 28 November 2020 ھێنراوە.
Hayden Mora, deputy chief of staff at the Human Rights Campaign and a transgender man....
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (DSM-5), Fifth edition. American Psychiatric Association. 2013
- ^ ئ ا Durwood, L. , McLaughlin, K. A. , & Olson, K. R. (2017). Mental health and self-worth in socially transitioned transgender youth. Journal of the American Academy of Child & Adolescent Psychiatry, 56(2), 116-123.
- ^ ئ ا Olson, K. R. , Durwood, L. , DeMeules, M. , & McLaughlin, K. A. (2016). Mental health of transgender children who are supported in their identities. Pediatrics, 137(3).
- ^ Scheim, A. I. , Perez-Brumer, A. G. , & Bauer, G. R. (2020). Gender-concordant identity documents and mental health among transgender adults in the USA: a cross-sectional study. The Lancet Public Health.
- ^ Hembree, W. C. , Cohen-Kettenis, P. T. , Gooren, L. , Hannema, S. E. , Meyer, W. J. , Murad, M. H. , … & T’Sjoen, G. G. (2017). Endocrine treatment of gender-dysphoric/gender-incongruent persons: an endocrine society clinical practice guideline. The Journal of Clinical Endocrinology & Metabolism, 102(11), 3869-3903.
- ^ Coleman, E. , Bockting, W. , Botzer, M. , Cohen-Kettenis, P. , DeCuypere, G. , Feldman, J. , … & Monstrey, S. (2012). Standards of care for the health of transsexual, transgender, and gender-nonconforming people, version 7. International journal of transgenderism, 13(4), 165-232.
- ^ ئ ا Klein, A. , & Golub, S. A. (2016). Family rejection as a predictor of suicide attempts and substance misuse among transgender and gender nonconforming adults. LGBT health, 3(3), 193-199.
- ^ CNN، Oren Liebermann and Ellie Kaufman. «Biden's reversal of transgender military ban brings new hope to thousands». CNN. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Biden to transgender Americans: 'Your president has your back'». NBC News (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Pakistan opens first state-run school for transgender people». euronews (بە ئینگلیزی). ٩ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Pakistan opens state-run school for transgender students». AP NEWS (بە ئینگلیزی). ٨ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Pakistan opens state-run school for transgender students». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-07-20 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ MacDonald، Joan. «Transgender Character In 'Itaewon Class' Reflects Changing Attitudes In South Korea». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- میدیای پەیوەندیدار بە Transgender لە ویکیمیدیا کۆمنز
- Transgendered (sic) لە کێرلی
- ڕێکخراوی Glaad بۆ یارمەتیدان و پشتگیریکردنی ترانسجێندەر
- ترانسجێندەر چییە؟ (بە زمانی ئینگلیزی)
- زانستی ترانسفێمنین (شوێنێکی ئەکادیمی و زانستی بۆ ترانسجێندەر)
- جێندەر دیسفۆریا (بە زمانی ئینگلیزی)
- دەروازەی پزیشکی
- دەروازەی دەروونناسی
- دەروازەی ترانسجێندەر
- دەروازەی لێکۆڵێنەوەی جێندەری
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی سێکسناسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترانسجێندەر تێدایە. |