مافەکانی ترانسجێندەر لە ئێران

مافەکانی ترانسجێندەر لە ئێران (بە ئینگلیزی: Transgender rights in Iran)[١] لە ئێران لە پێش شۆرشەکەی ساڵی ١٩٧٩ بابەتەکانی ترانسجێندەر بە فەرمی نەناسێنرابوو، بەڵام لە سەرەتای ناوەندەکانی دەیەی ١٩٨٠ بابەتی ترانسجێندەر بە فەرمی لەلایەن حکوومەتەوە ناسێنرا و مافی خۆیان پێدرا، حکوومەتی ئێران بەفەرمی ڕایگەیاند کە خەڵکانی ترانسجێندەر دەتوانن چارەسەر وەرگرن و نەشتەرگەری دانانەوەی جێندەر بکەن لە ٢٠٠٨وە حکوومەتی ئێران کارێکی چاوەروانەکراوی ئەنجام دا ئەویش ئەوەبوو پشتگیری دارایی ئەو کەسانە بکات کە توانیان نییە چارەسەرەکان وەربگرن. پاش وەرگرتنی چارەسەرییەکان دەتوانن بە فەرمی مافە یاسایییەکان وەربگرن[٢][٣][٤]

ھەرچۆنێک بێت، ھێشتا چەن ڕێگرییەک و بەربەستێکی یاسایی ماوە لە ئێران، وەک چوونە ناو پرۆسەیەکی درێژخایەن تا ناسنامەیەکەیان بسەلمێنرێ، وەک تاقیکردنەوە پزیشکییەکان، ئامادەبوون لە پێش دادگا، و کوالێتی کۆنتڕۆلی تەندروستی و نەشتەرگەرییەکان ھێشتا کوالێتییەکی زۆر خراپیان ھەیە، و ئێران ھێشتا ھیچ یاسایییەکی دەرنەکردووە بۆ پاراستنی باری سەلامەتی کەسانی ترانسجێندەر وەکوو سەلامەتبوون لە گوفتاری کینەیی، توندوتیژی خێزانی، کەسانی ترانسجێندەر فشار و سترێسێکی گەورەی کۆمەڵاتییان لەسەرە، زۆربەی جار لەلایەن خەلکەوە زۆریان لێدەکرێت کە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بگوازنەوە بۆ شوێنێکی تر، و پچراندنی پەیوەندی خزمایەتی،[٥]

بێزارکردن و فشاری کۆمەڵایەتی لەسەر تاکەکانی ترانسجێندەر لە ئێران، و کەسانی ترانسجێندەر ڕووبەرووی مەترسی زیاتری فیزیکی و دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە، دوورخستنەوە لە خوێندن، پیشە و کار، تووشبوون بە ھەژاری و بێکاری دان[٦][٧]

لە ئەمڕۆدا دەستکاری

فتواکەی خومەینی کە پێشووتر درابوو لە ١٩٨٧ کە ڕێگەی بە ترانسجێندەری کچ دەدا کە بتوانن وەک ئافرەتێک بە ئاسایی بژین و بتوانن نەشتەرگەری و چارەسەرە پزیشکییەکان وەربگرن، و بە شێوەیەکی یاسایی بەڵگەنامە و مافە یاساییەکان بەدەست بھێنن، لە ئەمرۆدا دووبارە لەلایەن ڕێبەری ئێستای ئێران، عەلی خامنەیی جەختی لەسەرکرایەوە و پشتگیری لێکرا وە لەلایەن زۆرێک لە سەرکردە ئێرانییەکانی تریش پشتگیری لێکرا[٢][٨][٩] حجة الاسلام کەریمینیا، سەرکردەیەکی ئێرانی کە پشتگیری مافەکانی ترانسجێندەر دەکات باس لە نەشتەرگەری دانانەوەی جێندەری دەکات و دەڵێت: یەکێکە لە مافەکانی مرۆڤ[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کریمی‌نیا, محمدمھدی (1379-07-01). "تغییر جنسیت از منظر فقھی و حقوقی". معرفت (بە فارسی). 36 (9): 76–82. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ ئ ا Barford, Vanessa (February 25, 2008). "BBC News: Iran's 'diagnosed transsexuals'". British Broadcasting Corporation. Retrieved March 12, 2012.
  3. ^ "Country Reports on Human Rights Practices for 2017".
  4. ^ "A fatwa for transsexuals,One woman's courage in appealing to the late Ayatollah Khomeini has made Tehran the unlikely sex change capital of the world. By Robert Tait". Archived from the original on 2011-06-07. ٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Welle (www.dw.com), Deutsche. "How Iran's anti-LGBT policies put transgender people at risk | DW | 28.04.2020". DW.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-11.
  6. ^ Transgender In Tehran: Arsham's Story (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-06-11
  7. ^ "Iran's transgender community are being beaten and disowned in spite of legal protections". PinkNews - Gay news, reviews and comment from the world's most read lesbian, gay, bisexual, and trans news service (بە ئینگلیزی). 2018-05-21. Retrieved 2021-06-11.
  8. ^ "A fatwa for transsexuals,One woman's courage in appealing to the late Ayatollah Khomeini has made Tehran the unlikely sex change capital of the world. By Robert Tait". Archived from the original on 2011-06-07. ٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ The Ayatollah and the transsexual,That Maryam Khatoon Molkara can live a normal life is due to a compassionate decision by one man: the leader of the Islamic revolution himself. ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. By Angus McDowall in Tehran and Stephen Khan, The Independent Thursday, 25 November 2004